ئانتارکتیکا

کیشوەر

پۆتانەکان: 68°50′S 90°35′W / 68.833°S 90.583°W / -68.833; -90.583 (Peter I Island)

ئانتارکتیکا یان کیشوەری بەستەڵەکی باشوور (بەئینگلیزی:Antarctica)، کیشوەرێکە دەکەوێت ئەوپەڕی باشووری گۆی زەوی، زۆر بەتایبەتی دەکەوێت ناوچەی بەستەڵەکی باشوورەوە لە نیوەی گۆی باشووری زەویدا، دەوروبەریشی بە زەریاری باشوور گیراوە. ڕووبەرەکەی بریتییە لە ١٤٬٠ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە (٥٬٤ میل چوارگۆشە)، بەمەش پێنجەم گەورەترین کیشوەری جیھانە لەدوای ئاسیا و ئەفەریقا و ئەمەریکای باکوور و ئەمەریکاری باشوور ـەوە. نزیکەی ٩٨٪ ئەم کیشوەرە بە سەھۆڵ داپۆشراوە، ناوەندە ئەستووری ڕووپۆشە سەھۆڵینەکەشی دەکاتە ١٬٦ کیلۆمەتر. ئەنتارکتیکا بە ساردترین و وشکترین و زۆرباترین کیشوەر دادەنرێت، خاوەنی گەورەترین ناوەندە بەرزییە لەنێوان کیشوەرەکانیشدا. بەگتشی ئەم کیشوەرە بە بیابانی دادەنرێت، بەجۆرێ کە ناوەندی باران بارین ساڵانە تەنھا ٢٠٠ ملمەبووسە) ـیە بەدرێژایی ڕووی دەریا. لەم کیشوەرەدا مرۆڤ نییە کە نیشتەجێی ھەمیشەیی بێت بەڵام لەنێوان ١٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ کەسدا ھەن لە ماوەی ساڵێکدا کە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە کە بەپانتایی کیشوەرەکەدا بڵاوبوونەتەوە. ھەر لەم کیشوەرەدا کۆمەڵێ ڕووەک و گیانەوەر ھەن کە لەگەڵ سەرمادا خۆیان گوونجاندووە، لەوانەش بەتڕیق و سەگی ئاوی و ھەروەھا کۆمەڵێ ڕووەکی وەک ڕووەکەکانی تەندرا.[١]

ئانتارکتیکا

سەرچاوەکان دەستکاری