ئوسترالیا

وڵاتێک لە ئۆقیانووسیا

پۆتانەکان: 35°18′S 149°8′E / 35.300°S 149.133°E / -35.300; 149.133

ئوسترالیا، بە فەرمی یەکیەتیی ھاوقازانجی ئوسترالیا (بە ئینگلیزی: The Commonwealth Of Australiaوڵاتێکە لە نیوەگۆی باشووردا کە بریتییە لە خاکی سەرەکیی کیشوەری ئۆسترالیا، دوورگەی تاسمانیا و زۆرێک دوورگەی بچووکی تری ناو ئوقیانوسەکانی ھیند و پاسیفیک.

وڵاتی ھاوسوودی ئوسترالیا
A blue field with the Union Flag in the upper hoist quarter, a large white seven-pointed star in the lower hoist quarter, and constellation of five white stars in the fly – one small five-pointed star and four, larger, seven-pointed stars.
سروود: "تاکوو ئوسترالیای جوان پێشکەوێ
پایتەختکانبێرا
35°18.48′S 149°7.47′E / 35.30800°S 149.12450°E / -35.30800; 149.12450
گەورەترین شار سیدنی
زمانە فەرمییەکان ھیچ
زمانی فەرمی ئینگلیزی ئوسترالی[N ١]
ناوی هاووڵاتی
دەوڵەت سەڵتەنەتی فیدراڵ، پەرلەمانی، سەڵتەنەتی دەستوورخواز
 -  پاشایەتی ئوسترالیا ئێلیزابێتی دووەم
 -  پارێزگاری گشتی پیتێر کاسگرۆڤ
 -  سەرۆک وەزیران ئەنتۆنی ئەلبانیز
 -  دادوەری گشتی ڕۆبێرت فرێنچ
یاسادانەر پەرلەمانی ئوسترالیا
 -  ئەنجومەنی باڵا سینای ئوسترالیا
 -  ئەنجومەنی خواروو خانەی پەرلەمانی ئوسترالیا
سەربەخۆیی لە بریتانیا 
 -  فیدراسیۆنی ئوسترالیا، یاسای فەرمی ئوسترالیا ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠١ 
 -  دەستووری ١٩٤٢ی وێست مینیستێر لە ٣ی ئەیلوولی ١٩٣٩ 
 -  یاسای ١٩٨٦ی ئوسترالیا ٣ی ئازاری ١٩٨٦ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٧٬٦٩٢٬٠٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (6th)
٢٬٩٦٩٬٩٠٧ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٢٦٬٤٧٣٬٠٥٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (51st)
 -  سەرژمێریی 2016 24,309,330 
 -  چڕی 2.8 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (233rd)
٧٫٣کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2015
 -  سەرجەم $1.137 trillion[٣] (19th)
 -  سەرانە $47,608[٣] (17th)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١٥
 -  سەرجەم $1.252 trillion[٣] (12th)
 -  سەرانە $52,454[٣] (9th)
Gini (2012) 33.6 (١٩th)
HDI (2013) 0.933 (٢nd)
دراو دۆلاری ئوسترالی (AUD)
ناوچەی کاتی کات لە ئوسترالیا[N ٢] (UTC+8 to +10.5)
 -  ھاوین (DST) کات لە ئوسترالیا[N ٢] (UTC+8 to +11.5)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd-mm-yyyy
لای لێخوڕین چەپ
پاوانی ئینتەرنێت .au
کۆدی تەلەفۆن +61

ئەم وڵاتە بە پانتایی ٧،٦٨٦،٨٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە، شەشەمین وڵاتی گەورەی جیھانە، ئوسترالیا یەکێکە لە وڵاتانی کۆمۆنوێلت و لە ساڵی ١٩٠١ دا سەربەخۆیی خۆی لە بریتانیای گەورە وەرگرتووە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری کانبێرایە، شارێک کە پەرلەمانی وڵات و ماڵی بەرێوەبەری گشتی تێدایە. ئەو بە شێوەیەکی دابەکی و لە جیاتی شاژن ئێلیزابێتی دووەم بەڕێوبەرایەتی دەوڵەتی ئوسترالیای بەدەستە. بەڵام لە ڕاستیدا سەرۆککۆماری ھەڵبژێردراوی خەڵک وێڕای دەولەت و پەرلەمان بەڕێوەبردنی وڵاتیان لە دەست دایە. ئوسترالیا لە ڕووی پانتاییەوە دووەم وڵاتی بەشداری ڕێکخراوی ولاتە ھاوسوودەکانە.

سیدنی و مێلبۆرن لەدوای یەک دوو گەورە شاری ئوسترالیان. ئەم ولاتە سنووری خاکی لەگەڵ ھیچ ولاتێک دا نیە و چوار دەوری لە ڕۆژھەڵات، ئۆقیانووسی ئارام، لە باشوور، ئۆقیانووسی باشوور، لە ڕۆژاوا ئۆقیانووسی ھیند و لە باکوورەوە چەندین دەریا و کەنداوی لە خۆگرتووە. ھەروەھا ئوسترالیا خاکی سەرەکی ئۆقیانووسیا ھەژمار دەکرێ کە بچووکترین کیشوەری جیھانە.

مێژوو دەستکاری

بەپێی ئاسەوارە بەجێ ماوەکان، نزیکەی ٤٢،٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا گرووپێکی خەڵکانی راوچی باشووری ئاسیا، بۆ دۆزینەوە خواردن و ڕاوی ئاژەڵەکان، بەرە بەرە کۆچیان کردە خاکە باشووریەکان و لە ڕیگای دوورگەکانەوە و ھەروەھا ئەم کاناڵانەی ئاسیا و خاکەکانی باکووری ئوسترالیا پێک گرێ دەدەن، چوونە ناو باکووری کوینزلەند و دواتر بە بڵاو بوونەوە لە ناو ئوسترالیا دا خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیایان پێک ھێنا، ئەم خەڵکانە دەیان ھەزار ساڵ دوور لە پەیوەندی لەگەڵ شوێنەکانی تری جیھان ژیاون.

 
ئوسترالیا لە نەخشەی ساموێل دان (١٧٩٤) دا

پێشینەی مێژوویی ھەوڵ بۆ گەیشتن بە مەڵبەندەکانی باشووری ڕۆھەڵاتی ئاسیا و ئۆقیانووسیا دەگاتە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین. لەم کاتە دا ھیندیە بوودایی و ھیندووەکان ھەوڵێ داگیرکردنی دوورگەکانی ئیندۆنیزیا و دوورتریان دا و ھەتا دوورگەل لۆبۆکیش ڕۆیشتن، بەڵام لەگەڵ ھێرشی موسڵمانەکان بۆسەر ھیند لە سەدەی پازدەیەم دا، پێشرەویەکانیان لەم ناوجەیە دا وەستا. کۆچبەری لە دوورگەکانی ئەم مەڵبەندە دا لە لایەن چینییەکان و لە سەدەی نۆی زایینی دا دەستی پێکرد. بازرگانە چینییەکان لە سەرەتاکانی سەدەی پازدەھەم دا مامەڵەیان لەگەڵ دوورگەکانی سۆماترا، جاوە، ماکاسار و سێڵیبز دا ھەبووە. لە کۆتایی دا ئەم بازرگانانە کەشتی زۆر گەورەی ماسیگرییان بەرھەم ھێناو ھەتا کەنارەکانی باکووری ئوسترالیا ڕۆشتن، لە ساڵی ١٧٩٤ دا و لەگەل گۆڕانکاریەکانی حکومەتی پیکەن و ھاتنە سەر کاری گرووپێک کە دژی بازرگانی دەرەکی بوون، ڕیگە لە پێشکەوتی چینییەکان بۆ دەریاکانی باشوور گیرا.

یەکەم جار ھۆلەندییەکانی لە ساڵی ١٦٠٦ دا نیمچە دوورگەی کێیپ یۆرک (Cape York Peninsula)یان لە باکووری کوینزلەند دا دۆزیەوە و لە دەیەکانی دواتر دا، زۆربەی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوای ئوسترالیایان بینی و تۆماریان کرد. ئەبێل تاسمان ئەم مەڵبەندە نوێیەی ھۆڵەندی نوێ ناو نا.[٤] گذاشت.[٥]ھۆلەندییەکان بۆخۆیان زۆر حەزیان بە مانەوە لە ھۆڵەندی نوێ نەبوو و ئەم ناوچەیە ھەتا چەند دەیەی دواتر دەست نەخواردوو مایەوە.

لە ساڵی ١٧٧٠ کاپتن جێیمز کۆک دەریاوانی بەریتانی، ناوچەکانی دەورووبەری سیدنی لە ڕۆژھەلاتی ئوسترالیا دا دۆزیەوە و تۆماری کرد. کاپتن ئارتور فیلیپ لە ١٨ی حوزەیرانی ١٧٨٨ وێرای ١١ کەشتی و ١٣٥٠ کۆچبەر و لەگەڵ ناونانی ناوچەکە بە نیو ساوت وێلز وەکوو موستەعمەرەیەکی بەریتانیا، وەکوو فەرمانداری گشتی ئەم مەڵبەندە ھەڵبژێردرا.

بریتانیەکان سەرەتا وەکوو وڵاتێکی وشک و دوورەدەست بۆ دوورخستنەوەی بەندکراوان و تاوانباران دەیانڕوانیە ئوسترالیا. بۆیە زۆربەت میوانە نوێکان بە زۆری نێردرابوونە نیو ساوت وێلز، بەڵام دانیشتوانی ویلایەتەکانی تر، زۆربەیان بە ویستی خۆیان کۆچیان کرد.

 
سەنتەری شاری مێلبۆرن، دووھەم شاری گەورەی ئوسترالیا

لە ساڵی ١٩٠٠ دا، شاژن ڤیکتۆریا بەپێی یاسایەک سەربەخۆیی سیاسی بە ئوسترالیا بەخشی، سەربەخۆیی وڵاتی ئوسترالیا بە شێوەیەکی فەرمی لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠١ دا ڕاگەیێندرا و لەوکاتەوە وەکوو مەڵبەندێکی ھاوسوود یان ھەرێمێکی سەربەخۆ بە حکومەتی خۆجێیی بەڵام وێڕای وڵاتانی ژێر پشتیوانی بریتانیای لێھات. ئوسترالیەکان ئەم ڕۆژە وەکوو ڕۆژی نیشتیمانی خۆیان دەناسن.[٦] لە ساڵی ١٩٠١ ھەتاکوو ١٩٢٧ کە کانبێرا درووست کرا، فیدراسیۆنی ئوسترالیا، مێلبۆرنی وەکوو پایتەختی کاتی ھەژمار دەکرد.

 
مێلبۆرن لە ساڵی ١٩٠٣ دا
 
پاڵێوراوانی دەنگدانی گشتی ١٩١٠

ئەم وڵاتە لە شەڕی جیھانی یەکەم دا وەکوو لایەنگری بریتانیا شەڕی کرد و «ئەرتەشی ھاوبەشی ئوسترالیا و نیوزیلاند» یانیش بە کوورتکراوەی ئانزاک لە شەڕی گالیپۆلی و لە وڵاتی تورکیای ئەمڕۆکە بەشدار بوو. بە گشتی زیاتر لە ٦٠،٠٠٠ ئوسترالی لە ماوەی شەڕی جیھانی یەکەم دا گیانیان لە دەست دا.

لە شەڕی جیھانی دووەم دا چەند شوێنێکی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە لە لایەن ژاپۆنیەکان بۆردوومان کرا و ھێزەکانی ئەمریکا تیایدا دابەزین. بەڵام ئوسترالیا لە زیانەکانی ئەم شەڕە دوور بوو. بەپێی یاسایەک لە ساڵی ١٩٨٦، ئوسترالیا ئوسترالیا بە شێوەیەکی فەرمی دەستتێوەردانی شانشینی یەکگرتووی لە ھەموو کارە سیاسی و سەربازیەکانی وڵاتەکەی دا کۆتایی پێھێنا، ئوسترالیەکان لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ بە دەنگی زۆرینەی (٨٢٪) دەنگیان دا بە مانەوە لە ژێر فەرمانڕەوایی شاژن و ھەروەھا ڕازی بوون شاژنی بریتانیا «بەڕێوبەری گشتی»یان بۆ دیاری بکات.

جوگرافیا دەستکاری

ئوسترالیا یان ئوقیانووسیا بە پانتایی ٦.٧ میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە، بچووکترین کیشوەری جیھان ھەژمار دەکرێ.[٧] ئوستراڵیا وڵاتێکی

ئوسترالیا خاکێکی ڕاستە و دەشتاوییە، ناوچەی ڕۆژاوای ئەم وڵاتە بانی ڕۆژاوای ئوسترالیا و ڕۆژھەڵاتەکەی زنجیرە چیا جیاکەرەوەکانن، نێوان ئەم دووە، خاکێکی دەشتاوی و ڕاست ھەڵکەوتووە کە زیاتری وشک و بەتاڵ لە دانیشتوانە. بەرزترین خاڵی ئوسترالیا، قووچکێکە لە چیا بەفرینەکان کە ٢٢٢٨ مەتر بەرزە و ھەروەھا نزمترین خاڵی ١٥- مەترە کە لە دەریاچەی ئێیر دا ھەڵکەوتووە.[٨] درێژترین ڕووباری ئەم وڵاتە ڕووباری دارلینگە کە درێژی زیاترە لە ٢٧٠٠ کیلۆمەتر و بە تێکەڵ بوون لەگەڵ ڕووباری مووری کە دووھەم ڕووباری گەورەی ئوسترالیایە لە باشووری ڤیکتۆریا دا دەڕژێنە ئۆقیانووسی باشوور.

ئوسترالیا کە وەکوو دوورگەیەکی گەورە لە ئۆقیانووسی ئارام دا ھەڵکەوتووە. لە تێڕوانینی زەویناسانەوە کۆنترین وشکی جیھان ھەژمار دەکرێ. ئوسترالیا ئۆقیانووسی ئارامی باشووری لە ئۆقیانووسی ھیند جیا دەکاتەوە. درێژایی خاکە سەرەکیەکە لە باکوور بۆ باشوور ٣،١٣٥ کیلۆمەتر و پانیەکەی لە ڕۆژھەڵات بۆ ڕۆژاوا ٣،٧٨٢ کیلۆمەترە.

وڵاتی ئوسترالیا وەکوو خاوەنی ٧٥٥ جۆری گیا، ھەمەچەشن ترین وڵاتە لە ڕووی ئێکۆسیستمەوە.[٩]

ئادەمیزادناسی و گەل دەستکاری

گەلی ئوسترالیا لە سەرژمێری کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ بریتی بووە لە ٢٠،٠٠٧،٣١٠ کەس. و بە چڕی ڕێژەیی ٦.٢ کەس لە ھەر کیلۆمەتری چوارگۆشە دا یەکێک لە نزمترین ژمارەی ڕێژەی چڕی دانیشتوانی لە جیھان دا ھەیە

کەناری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە چڕی دانیشتوانی زیاتری تێدایە بەرانبەر بە گشت ویلایەت و مەڵبەند و ناوچەکانی تری ئەم وڵاتە. یەک لەسەر سێی دانیشتوانی وڵاتەکە لە ویلایەتی نیو ساوت وێلز و یەل لەسەر چوارەکەی تر ویلایەتی ڤیکتۆریا دانە. مامناوەندی نرخی گەشەی گەلھە لە ساڵ دا بریتیە لە ١.٢٢١ و لەڕاستیدا لە ھەردوو خوولەکێک دا کۆرپەیەکی نوێ لە ئوسترالیا دا لە دایک دەبێت.[١٠]

خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا نزیکەی نیو میلیۆن کەس مەزەندە کراون دوو و نیو لە سەدی ٢.٥٪ دانیشتوانی گشتی وڵاتەکە پێک دێنن.[١١]

ویلایەت و شارەکان دەستکاری

پێویستە بوترێ کە ئوسترالیا پێنجەم وڵاتی جیھانە لە ڕووێ پانتاییەوە.

ئوسترالیا پێک ھاتوە لە شەش ویلایەت و دوو مەڵبەند یان (territory) کە دەسەڵاتەکانیان لە ویلایەتەکان کەمترە. ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیا بریتین لە:

  1. نیو ساوت وێلز (NSW) یان وێلزی باشووری نوێ کە ناوەندەکەی سیدنیە.
  2. کوینزلەند (QLD) ، بریزبێن ناوەندەکەیەتی.
  3. ئوسترالیای باشوور (SA)بە ناوەندیی ئەدێلاید.
  4. تاسمانیا (TAS) کە دوورگەیەکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی خاکی سەرەکی و ناوەندەکەی شاری ھۆبارتە
  5. ڤیکتۆریا (VIC) بە ناوەندیی شاری مێلبۆرن.
  6. ئوسترالیای ڕۆژاوا (WA) ناوەندەکەی شاری پێرسە.
  7. خاکەکانی باکووری ئوسترالیا (NT) ناوەندەکەی شاری داروینە.
  8. ناوچەی پایتەختی ئوسترالیا (ACT) شاری کانبێرا و دەورووبەری لەخۆ دەگرێ.

شارەکان دەستکاری

پایتەختی ئوسترالیا شاری کانبێرایە و شارە گەورەکان بریتین لە سیدنی، مێلبۆرن، بریزبێن، پێرس، ئەدێلاید و تاونزویل.

ئایینەکان دەستکاری

ھەتا پێش ھاتنی ئوروپاییەکان بۆ ئوسترالیا، خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا پابەندی ئایینی سەرەتایی و کۆنی خۆیان بوون، بەڵام ئەمڕۆکە ھەندێک لەم خەڵکە ڕوویان کردۆتە مەسیحیەت. مەسیحیەت بەدەستی ئەورپیەکان ھاتە ئوسترالیا و لەگەڵ سەرەتای کۆچیان لقی جیاوازی ئەم ئایینە لەم وڵاتە دا دەستیان بە چالاکی کرد. لە سەدەی بیستەم لەگەڵ کۆچی ژمارەیەکی کەم لە ئاسیاییەکان لە چین، باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ھیند و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئایین و بیروباوەڕەکانی بوودایی، ئیسلام، یەھوودیەت و ئایینی بەھایی لە ئوسترالیا پەیدا بوون.

لە ئوسترالیا دین لە حکوومەت جیایەوە بەپێی یاسا، ئایین و بیروباوەڕ ئازادە و ھەرکەسێک ئایینە تایبەتەکەی خۆی بە شێوەیەکی ئازاد پەیڕەوی بکات، لە ساڵی ٢٠٠١، زیاتر لە ٧٠٪ ئوسترالیەکان خۆیان بە مەسیحی ناساند و ھەروەھا زیاتر لە ١٥٪ پەیڕەوی ھیچ ئایینێک نین. بودیزم و ئیسلام ھەرکامەیان بە دوو لەسەر سەت لە دوای ئەم ئامارە دان.[١٢]

ھۆزەکان دەستکاری

نزیکەی ٤٠،٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا، (خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا) لە باشووری ئاسیا و گینەی نوێوە چوونەتە ناو ئوسترالیا. بەپێی مەزندە سەرەتاییەکان، گەلھەی خۆجێییەکان لە ساڵی ١٧٨٨ داو کاتێک کە ئەورووپییەکان چوونە ناو کیشوەرەکە نزیکەی ٣١٤٠٠٠ کەس بووە بەڵام توێژینەوە نوێترەکان دەریدەخەن کە دەکرێ ئەم ژمارەیە ژیاتر و لە ٥٠٠،٠٠٠ تا یەک ملیۆن بووبێ و بەپێی دەسکەتە مێژووییەکان چڕی دانیشتوانیان زیاتر لە کوینزلەند بووە، گەلھەی ئەم خەڵکە بەرە بەرە کەم بووەتەوە و ئێستا ڕێژەیەکی زۆر کەمی وڵاتەکە پێک دێنن. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٣٦٪ خەڵک ڕەگەزی خۆیان بە ئینگلیز ناساندوە. ئیرلەندیەکان ١٠،٤٪، سکۆتلاندیەکان ٨،٩٪، ئیتالیەکان ٤،٦٪، ئەڵمانیەکان ٤،٥٪، چینییەکان ٤،٣٪، ھیندییەکان ٢٪، یۆنانییەکان ١،٩٪ و ھۆڵەندییەکان ١،٧٪ لە پلەکانی تر دان. ڕێژەی خۆجێیەکان لەم سەرژمیریە دا بریتی بووە لە ٥٤٦،٠٠٠ کەس، واتا (٢،٥٪).

زمان و خەت دەستکاری

زمانی فەرمی وڵاتەکە زمانی ئینگلیزیە بە زاراوەی ئوسترالی کە ھەندێک لە وشەی خۆجێیەکانی ئوسترالیای تێکەڵ بووە، جیاوازێکی زۆر کەم لە زاراوەی شوێنەکانی ئوسترالیا دا ھەیە. زمانەکانی تری وەکوو زمانی ئیتالی و چینییش لە نێو کۆچبەرەکان دا زۆر باوە.

ئابوری دەستکاری

ئوسترالیا وڵاتێکی پێشکەوتووە لەگەڵ ئابووریەکیپشت بەستوو بە بازرگانی و کشت و کاڵ. لە نێو ژیاناوی ترین شارەکانی جیھان لە ساڵی ٢٠٠٨ داو بەپێی ڕیپۆرتی ئێکۆنۆمیست، مێلبۆرن، دووھەم، پێرس، چوارەم، ئەدێلاید، حەوتەم و سیدنی، ھەشتەم بوون.[١٣] بەرھەمە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتە بریتین لە قامیشی شەکر، پەمۆ، دانەوێڵە و گۆشت.[١٤] ئەم وڵاتە کانزایەکی زۆری ھەیە. ھاوبەشە بازرگانیەکانی ئوسترالیا چین، ژاپۆن و کۆریای باشوور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان. بەپێی ڕاپۆڕتی بانکی جیھانی ، ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، لە ڕووی بەرھەمی گشتی نیشتیمانی یان GDP لە پلەی پازدەیەمی جیھان دا بووە[١٥] و ھەروەھا بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان یان ھەمان UNDP، ئوستراڵیا لە ڕووی بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی لە ساڵی ٢٠٠٦ دا سێیەمین وڵاتی گەشەسەندووی دوونیا ھەژمار دەکرا.[١٦]

سیاسەت و حکومەت دەستکاری

ئوسترالیا وڵاتێکە لە کۆمەڵەی مەڵبەندە ھاوسوودەکان کە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی پاشایەتی دەستوورخوازن و بەرزترین پلەی شاھانەی بەریتانیای گەورە واتا شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی ئەم وڵاتەش ھەژمار دەکرێ. جێگری شاژن لەم وڵاتە بەڕێوەبەری گشتی ئوسترالیایە کە ئەویش بە نۆرەی خۆی فەرماندار و پارێزگاری ویلایەتەکان دەستنیشان دەکات. ھەرچەندە بەڕێوەبەری گشتی بەپێی یاسای فەرمی وڵاتەکە دەستەڵاتێکی زۆری ھەیە، بەڵام لە کردەوە دا کەسی یەکەمی وڵات سەرۆک وەزیرانە کە لە ڕێگای کردەوەیەکی دێمۆکرات ھەڵدەبژێردرێ و دەوڵەت پێک دێنێت.

لە ئوسترالیا، خەڵک سەرەتا پاڵێوراوانی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵدەبژێرن. سەرۆکی ئەم پارتەی زۆرترین پاڵێوراوی ھەیە وەکوو سەرۆک وەزیران ئەرکی پێک ھێنانی کابینەی حکومەتی پێ دەسپێردرێ. دەوڵەتی ئوسترالیا لە سێ لق پێک دێ: یاسادانان، جێبەجێکار، دادوەری.

پەرلەمانی ئوسترالیا لە دوو ئەنجومەن پێک ھاتووە، سێنای ئوسترالیا (ئەنجومەنی باڵا) و ئەنجومەنی نوێنەران (ئەنجومەنی خواروو)

دادگای باڵای ئوسترالیاش ھیزی باڵای دادوەری ئەم وڵاتەی لە ژێر دەستەڵات دایە.

پارتەکان دەستکاری

پارتە سەرەکیەکانی ئوسترالیا بریتین لە:

لە ساڵی ١٩٩٦ تاکوو نۆڤەمبری ٢٠٠٧ پارتی لیبراڵ ھێزی لەم وڵاتە لە دەست دابوو، و جۆن ھۆوارد بۆ ماوەی یازدە ساڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بوو.[١٧] لە ھەڵبژرادنی فیدراڵی کە لە نۆڤەمبری ٢٠٠٧ دا بەڕێوەچوو، پارتی کرێکار توانی پارتی لیبراڵ ببەزێنێ و بەم شێوەیە کێفین ڕۆد سەرۆکی پارتەکە وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی ئوسترالیا ھەستا بە پێک ھێنانی کابینەی دەوڵەت.[١٨]

لە مانگی جانواری ٢٠١٠ دا و دوای پاشەکشەی کێفین ڕۆد لە پۆستی سەرۆک وەزیران، خاتوو جولیا گیلارد کە سەرۆکایەتی پارتی کرێکاری لە ئەستۆ بوو، توانی وەکوو یەکەم سەرۆک وەزیرانی ژن لە ئوسترالیا دەستەڵات بگرێتە دەست.[١٩]

لە فێبرواری ٢٠١٣ و لە دوای ڕەخنەگەلێکی زۆر کە لە سەرۆکی پارتی کرێکار واتا خاتوو جولیا گیلارد گیرا و ھەروەھا لەسەر داواکاری ٣٠ لەسەر سەتی ئەندامانی پارتەکە، ئەم خاتوونە بە ھەڵبژاردنی ناو پارتەکەی بۆ دیاری کردنی سەرۆکایەتی پارتەکەیان رازی بوو کە ئەنجامەکەی سەرکەوتنی کوین راد بوو. لە ٧ی سێپتەمبری ٢٠١٣ و لە ھەڵبژاردنی فیدرال، لایەنی فیدرالی ئوسترالیا سەرکەوت و لە ئەنجام دا سەرۆکی پارتەکەیان واتا تۆنی ئەبۆت، وەکوو سەرۆک وەزیران داھاتووی ئوسترالیا ھەڵبژێردرا، ئەو بیست و ھەشتەمین سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ھەژمار دەکرێ، بردنەوەی تۆنی ئەبۆت کۆتایی بە شەش ساڵ سەرۆکایەتی پارتی چەپ گەرای کرێکار بەسەر ئوسترالیا دا ھێنا.

بەرگری دەستکاری

لە ئوسترالیا دا ھیچ زۆریەک بۆ خزمەتی سەربازی گشتی نیە و خەڵک بۆ بەشداری و خزمەت کردن بە سوپا وەکوو ھەر کارێکی تر مووچە وەردەگرن.

چاند و ھونەر دەستکاری

لەگەڵ نیشتەجێبوونی ئەورووپییەکان لە ئوسترالیا و لە سەدەی ١٨ دا، شێوازی ژیانی ئەورووپی بوو بە فەرھەنگی زاڵی ژیان لەم وڵاتە دا. زۆربوونی دەرکەوتنی چاند لە ئوسترالیا لە لایەن یارمەتیە ماڵیەکانی دەوڵەوتەوە بوو ، ئەم یارمەتیانە بۆ ھونەر، خواردن و پەرەپێدانی کەرەستەکانی ئاسوودەیی ژیان بوو. شاری بچووک و گەورە درووست بوون کە پڕ بوون لە بینای ھونەری، گالێری و تیاتر. لە کۆتایەکانی سەدەی ١٩ دا «مێلبۆرنی سەرسووڕھێنەر» marvelous melbourne پرگەلھەترین شاری ئوسترالیا و یەکێک بوو لە دەوڵەمەندترین شارەکانی جیھان، ھەروەھا لە دوای لەندەن گەورەترین شار بوو لە ھەموو ئیمپراتۆریەتی بریتانیا، و گالێری و تیاتر و مپزەخانەی تێدابوو.

باشترین ئەندازیارانی بیناسازی خانەی ئۆپێرای سیدنی یان درووست کرد. ئۆپێرا، سەمای بالێ، ئۆرکێسترسەمفۆنیەکان، ئەکتەرەکان، نمایشنامەنووسەکان، کۆمپانیا ھونەریەکان و ھتد لە لایەن ئەنجومەنی ئوسترالیا پشتیوانیان لێدەکرا. دەوڵەتە فیدراڵەکان سەرمایەیان خستە گەر بۆ پشتیوانی لە ڕادیۆ سەربەخۆکان کە لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی نیشتیمانی جیا بوون. لە ئێستاش دا ئوسترالیا خاوەنی رۆژنامە و گۆڤارگەلێکی زۆرە کە خزمەتێکی زۆر بە چاندی ناوچەکە دەکات. ئەمڕۆکە مێلبۆرن وەکوو پێتەختی فەرھەنگی وڵاتەکە ناسراوە.

تەلەڤزیۆن و سینەما دەستکاری

ئوسترالیا خاوەنی پێنج کەناڵی تەلەڤزیۆنیە کە ھەر کامەیان چەند کەناڵێکی تر لە ئاستی نیشتیمانی لەخۆیان دەگرن و دەکرێ بەرنامەکانیان لە ناوچە جیاجیاکان جیاواز بێت. ھەروەھا کەناڵگەلێکی زۆری بە پارە لەم وڵاتە دا بەردەستە بۆ سەیر کردن. بە ھۆی گەورەیی وڵاتەکە، ژمارەی وێستگە ڕادیۆییەکانی ئوسترالیا گەلێک زۆرە و تەنانەت شارە بچووکەکانیش یەک یان چەند ڕادیۆی لۆکاڵیان ھەیە.

سینەمای ئوسترالیا زیاتر تیشکدانەوەی ژیانی ئوسترالیەکانە بە تایبەتی لە ناوچە دوورەشاریەکان. سینەما یەکێکە لە ڕابواردنە تایبەتەکانی ئوسترالیەکان و ساڵۆنەکانی سینەمای ئەم وڵاتە بەردەوام پڕن. پیشەسازی فیلمی ئوسترالیا لە ساڵی ١٩٠٦ و بە فیلمێکی بێدەنگ لە مێلبۆرن دەستی پێکرد، ئەم وڵاتە ئەکتەرانی وەکوو نیکۆڵ کیدمەن، ڕاسێڵ کرۆ، کێیت بلانشێت، مێل گیبسۆن، نائۆمی واتس، ھیت لێجەر، ھیوو جەکمەن، ئێرۆڵ فلین، جوودێت ئەندێرسۆن، جێفری ڕاشی ناردۆتە جیھانی سینەما. پشکووتنەوە پیشەی سینمە لە ئوسترالیا دەگاتەوە ١٩٧٠ و بە چەند فیلمێکی وەکوو "پیکنیک لە ھەنگین ڕاک"(١٩٧٥) بە دەرھێنەری پیتێر وێیر. ھەندێ لە بەناوبانگترین فیلمەکانی ئوسترالیا لە جیان دا بریتین لە: پیانۆ، کرۆکۆدایڵ دەندی، پریسێلا شاژنی بیابان، گالیپۆلی، مەدمەکس، شاین.

مۆسیقا، سەما و نمایش دەستکاری

 
دیمەنێکی خانەی ئۆپێرای شاری سیدنیسیدنی

کۆنترین شێوازی مۆسیقا لە ئوسترالیا ھی خەڵکانی خۆجێیی ئەم وڵاتەیە، مۆسیقاگەڵێک بە ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی و ئایینی. لە درێژایی کۆبوونەوەکانی خۆجێییەکان کە «کوروبوری» پێ دەوترێ ، سەما و ئاواز بەشێکی گرینگی کۆبوونەوەکانە. لە بۆنەو جەژنە ئایینیەکان دا، سروودەکان رۆحی خۆجێییە جیاوازەکان بەیەکەوە گرێ دەدات کە پێی دەڵێن «کاتی خەیاڵاوی». خۆجێیەکان باوەڕیان وایە کە لە ڕابردووی دوور دا،لە کاتێکی خەیاڵی چەند سروودێک وتراون کە بوو بە ھۆکارێک بۆ ژیان بەخشین بە ڕۆحەکانی سەر زەوی، ئەمڕۆکە ئەم ئاوازانە لە ڕێوڕەسمی ئایینی و بۆ دڕێژە و گەشەی ژیانی گژ و گیاو ئاژەڵان دەخوێندرێنەوە.

مێژووی مۆسیقای ئورووپایی لە ئوسترالیا دەگەڕێتەوە ساتەوەختی نیشتەجێ بوونی بریتانیەکان لەم کیشوەرە دا کە لەگەڵ خۆیان ئاوازە بە کۆمەڵەکانیشیان ھێنان. ئەمڕۆکە ھەر شارێکی گەورە، خاوەنی ھۆڵی ئۆرکێستر و ئۆپێرایە وێڕای کۆمپانیای ڕادیۆیی ئوسترالیا. ئەستێرە و گەورەی مۆسیقایی و ڕێبەری ئۆرکێستری بە ناوبانگ لە سرەتاسەری جیھان بەردەوام دەچنە ئوسترالیا و کۆبوونەوە دەکەن. ئوسترالیا لە ڕێگەی دەنگی پاک و بێ ھاوتای «نێلی مێلبا» و «جان ساترلەند» بۆمۆسیقای جیھان ھەوڵێ کۆکردنەوەی یارمەتی ماددی دەدات. ئوسترالیا لە بواری مۆسیقای خەڵکی (پاپڕاک و مێتاڵ ھونەرمەندی ناوداری ھەیە. گرووپی مێتاڵی ئەی‌سی/دی‌سی (AC/DC) و گۆرانیبێژی بەناوبانگی پاپ کایلی مینۆگ لەمانن. کایلی مینۆگ کە ئێستاکە نیشتەجێێ بریتانیایە لە ساڵی ٢٠٠٧ «نیشانی ئیمپراتۆری بریتانیا» (OBE)ی لە شاژن ئێلیزابێتی دووەم وەرگرت بە ھۆی ئەو خزمەتە گرینگانەی بە بواری ھونەری مۆسیقای کردووە.[٢٠][٢١] ھەروەھا ئەم خانمە لە بەشێک لەسێریاڵی پڕبینەری «دوکتۆر ھوو» (Doctor Who) بەشداری کرد کە لە شەوی کریسماسی ٢٠٠٧ لە کەناڵێ بی بی سی بڵاو بوویەوە.[٢٢]

ھەروەھا گرووپی بەناوبانگی پاپ، فایڤ سیکێندز ئاف سامێر بنەچەی ئوسترالی ھەیە و لە سیدنی وەدی ھاتووە.

سەمای بالێی کلاسیک لە لایەن سەماکارێکی بەناوبانگی لۆکاڵی بە ناوی «لۆرد رابێرت ھێڵپمەن» ھاتە ئوسترالیا. ئەم یەکێکە لە بناخەداڕێژانی سەمای بالێ بە تایبەتی ھی کلاسیک لە ئوسترالیا دا.

وەرزش دەستکاری

وەرزش لە ئوسترالیا دا بە شێوەیەکی گرینگ و بەربڵاو ئەنجام دەدرێ بووەتە بەشێک لە ژیان و چاندی خەڵکەکەی. ئوسترالیا یەکێکە لە میدالیاھێنەرترین وڵاتەکان ئۆڵەمپیک. شاری مێلبۆرن وەکوو پایتەختی وەرزشی ئوسترالیا و خاوەنی نازناوی «شاری کۆتایی وەرزشی جیھان»، ھەموو ساڵێک میوانی زۆرێک لە ڕووداوە گرینگە وەرزشیەکانی جیھانە. وەکوو پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێلی فۆرمیوولا وان Australian F1 Grand Prix، کەرنەڤاڵی بەناوبانگی ئەسبسواری مێلبۆرن کاپ Melbourn Cup و ھەروەھا پێشبرکێ جیھانیەکانی تێنسی ئازادی ئوسترالیا Australian Open.

ئۆڵەمپیکی ھاوینەی ١٩٥٦ و یاریەک ھاوقزانجەکانی ٢٠٠٦ لەم شارە بەڕێوە چوون.

ئەم وەرزیشانەی جاماوەرێکی زۆر بەدوایان دایە لەم وڵاتە بریتین لە: ڕاگبی ١٥ کەسی، ڕاگبی ١٣ کەسی، تۆپی پێی ئوسترالی (شێوازێکی تپانەی وەکوو ڕەگبیکریکێت و تۆپی سەبەتە. جگە لەمە یانەی نیشتیمانی ھۆکی سەر چێمەن، واتیڕپۆلۆ و بالەی کەناراوی ژنانی ئەم وڵاتە لە نێو باشترین یانەکانی جیھان دانە.

ئوسترالیەکان لە ھەندێ وەرزیشی تاکەکسی وەکوو گۆڵف، مەلە و وەرزشە ئاویەکانی تر، تێنیس و سکواش دا ھاوتای وڵاتە پلە یەکەکانی جیھان دان.

لە ساڵانی ڕابردوو دا ھەوڵێکی زۆر بۆ پەرەسەندنی وەرزشی تۆپی پێی ئەم وڵاتە کراوە.[٢٣] لە دەیەی ١٩٩٠ ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانە گرینگەکانی ئوسترالیا لە خولی نایابی ئینگلتەرا دا یاری دەکەن. لەمانە ھەری کیووڵ، مارک بۆسنیچ و مارک ڤیدۆکا.

ئوسترالیا میوانداری دوو خوولی ئۆڵەمپیکی ١٩٥٦ی مێلبۆرن و ئۆڵەمپیکی ٢٠٠٠ی سیدنی بووە و یەکێک بووە لەم شەش وڵاتەی کە زیاتر لە جارێک میوانداری ئۆڵەمپیک بوون. ئەم وڵاتە لە ھەموو خوولەکانی ئۆڵەمپیک دا بەشدار بووە و ژیاتر لە ھەموو شتێک دا لە مەلە و ڕاکردن و مەیدان سەرکەوتوو بووە، لەگەڵ ئەوەی لە سەوڵ لێدان، پاسکیل سواری و ئەسپ سواری دا سەرکەوتنی ھەبووە. داوێن فریزێر، موورای ڕۆز، یان تۆرپ، گرانت ھەکێت و سوزی ئۆنیڵ لە مەلەوانی دا مارجوری جەکسۆن بێتی کاتبێرت، ھێرب ئێلیۆت و ڕان کلارک لە ڕاکردن و مەیدان دا لە سەرکەتووترین وەرزشوانە ئوسترالیەکانن. بەشکۆترین سەرکەوتنی ئەم وڵاتە لە ئۆڵەمپیکی سیدنی ڕووی دا کە ٥٨ مەدالیایان بردەوە لەوانە ١٦ی زێڕ لە بیست بابەت دا. لە ئۆڵەمپیکی ئاتێن یش دا بە ١٧ مەدالیا پلەی چووارەمی مەدالیاکانی کردە ھی خۆی.[٢٤]

یاریەکانی وڵاتە ھاوسوودەکان تا ئێستا ٤ جار لە ئسترالیا دا بەڕێوەچووە، ١٩٣٨ لە سیدنی، ١٩٦٢ لە پێرس، ١٩٨٢ لە بریزبێن و ٢٠٠٦ لە مێلبۆرن. ئوسترالیا بە ١٠ قاڕەمانی و لە ١٨ خوولی ئەم یاریانە دا لە خشتەی مەدالیاکان دا باشترین ئەنجامی وەرگرتووە.

ھەروەھا پێشبرکێکانی نێودەوڵەتی تێنیسی ئازادی ئوسترالیا ھەمووساڵێک لە مێلبۆرن بەڕێوەدەچی، یەکێک لە ٤ گرەند سلەمی تێنیسە، کاپی ئەسپ سواری مێلبۆرنیش وەکوو یەکێکە لە پڕجەماوەرترین یاریەکانی ئوسترالیایە.

ژینگە دەستکاری

 
کوالایەک لەسەر داری ئۆکالیپتوس وەک بەشێک لە نیشانی ژینگەی ئوسترالیا

وتارە پەیوەندیدارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • Australia - Culture Smart: a quick guide to customs and etiquette, Travelers' Tales Guides,
  1. ^ See entry in the Macquarie Dictionary.
  2. ^ Collins English Dictionary. Bishopbriggs, Glasgow: HarperCollins. 2009. p. 18. ISBN 978-0-00-786171-2.
  3. ^ ئ ا ب پ "Australia". International Monetary Fund. April 2015. Retrieved 25 April 2015.
  4. ^ Nova Hollandia
  5. ^ Dampier, William,(1981) A voyage to New Holland: the English voyage of discovery to the South Seas in 1699 edited with an introduction by James Spencer. Gloucester: Alan Sutton. ISBN 0-904387-75-5
  6. ^ https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/as.html ١٥ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "World Atlas". Retrieved 8ی Octoberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  8. ^ جوگرافیای ئوسترالیا لە ویکی ئینگلیزی
  9. ^ Lambertini, A Naturalist's Guide to the Tropics, excerpt at www.press.uchicago.edu
  10. ^ فەرمانگەی ئاماری ئوسترالیا ١٢ی مەی ٢٠٠٧
  11. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Indigenous_Australians
  12. ^ ئاماری شوێنکەوتووانی ئایینە جیاوازەکان لە ئوسترالیا - ٢٠٠١
  13. ^ "Liveability ranking: Urban idylls
  14. ^ کشتو کاڵ لە ئوسترالیا لە ویکی ئینگلیزیەوە
  15. ^ بەرەھەمی گشتی نیشتیمانی وڵاتان لە ساڵی ٢٠٠٥ دا ڕاپۆڕتی بانکی جیھانی
  16. ^ بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی وڵاتان لە ساڵی ٢٠٠٦ بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
  17. ^ Prime Minister of Australia: Biography ٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥
  18. ^ دۆڕانی ھۆوارد لە ھەڵبژاردنەکانی ئوسترالیا[بەستەری مردوو] فردا نیوز.
  19. ^ Julia Gillard becomes prime minister ٢ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ The Orders of Chivalry ١٩ی ئابی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ BBC NEWS | Entertainment | Minogue tops showbiz honours list
  22. ^ BBC - Doctor Who - News - Kylie Minogue OBE ٤ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ تۆپانە لە ئوسترالیا لە ویکی ئینگلیزیەوە
  24. ^ NOC Biography, AustraliaAUS - Australia Beijing 2008 website

داڕێژە:یەکێتی وڵاتانی ھاوسوود


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "N", but no corresponding <references group="N"/> tag was found