ھۆڵەندی نوێ

(لە هۆڵەندی نوێەوە ڕەوانە کراوە)

هۆلەندی نوێ (بە ئینگلیزی: New Holland) نێوێکە کە دەریاوانانی هۆڵەندی لە سەدەی ١٧ دا بۆ وڵاتی ئوسترالیا دایان نا.

نەخشەیەکی هۆلەندی نوێ بە دەستی ویلیام دامیێر لە ١٦٩٩ دا

دەریاوانانێک لە هۆلەند لەئەنجامی دۆزینەوەی مەڵبەندی نوێ و زیادکردنیان بۆ موستەعمەرەکانی وڵاتەکەیان لە سەرەتای سەدە ١٧ دا، ڕێگای وڵاتانی باشووری ئاسیا یان گرتە بەر. ئەوان لە ساڵی ١٦٠٦ دا نیمچە دوورگەی کییپ کۆرک (Cape York Peninsula) لە باکووری کوینزلەند یان دۆزیەوە و بەرەبەرە بۆ لای ڕۆژاوای ئوسترالیا ڕۆیشتن و کەنارەکانی ئەم ناوچانەیان بڕی و تۆماریان کردن. لە ساڵی ١٦٤٤، دا ئەبێل تاسمان فەرماندەی دەریاوانە هۆلەندییەکان، نێوی ئەم خاکەیان نا هۆڵەندی نوێ وەکوو مەڵبەندێکی داگیرکراوی هۆلەند هەژماریان کرد.[١] بەڵام هۆلەندیەکان پێیان خۆش نەبوو لە هۆلەندی نوێ بمێننەوە و لایان کەم بایەخ بوو.

ئینگلیزەکان بە فەرماندەیی کاپتن کۆک لە ساڵی ١٧٧٠ دا هاتنە ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا و لە ساڵی ١٧٨٨ دا بە دامەزراندنی موستەعمەرەی نیو ساوت وێلز، ئەم بەشەیان لە هۆلەندی نوێ جیا کردەوە. نێوی هۆلەندی نوێ تاکوو زیاتر لە ١٥ دەیە بەکاردەهات تائەوەی کە لە ساڵی ١٨٢٤ دا ناوی وڵاتەکە بۆ ئوسترالیا گۆڕا.[٢][٣]

سەرچاوە دەستکاری