کوینزلەند
پۆتانەکان: 23°0′S 143°0′E / 23.000°S 143.000°E
کوینزلەند بە (بە ئینگلیزی: Queensland) ناوی یەکێکە لە ویلایەتەکانی وڵاتی ئوسترالیا کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەیە. کوینزلەند لە باشوورەوە لەگەڵ ویلایەتی نیو ساوت وێلز و لە ڕۆژاوا لەگەڵ خاکەکانی باکووری ئوسترالیا و ویلایەتی ڤیکتۆریا ھاوسنوورە، ئەم ویلایەتە لە ڕۆژھەڵات و باکوورەوە بە ئوقیانووسی ئارامەوەیە. کوینزلەند ویلایەتێکی پانە کە پانتایەکەی تۆزێک لە پانتایی وڵاتی ئێران زیادترە. پایتەختی کوینزلەند شاری بریزبێنە کە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم ویلایەتە ھەڵکەوتووە. شارە گرینگەکانی تری ئەم ویلایەتە بریتین لە گۆلد کۆست، کێنز، تاونزویل، مەکای و ڕاکھەمپتن. پانتایی کوینزلەند ١٨٥٢٦٤٢ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە دوای ئوسترالیای ڕۆژاوا دووھەم ویلایەتی گەورەی ئەم وڵاتەیە.
کوینزلەند
Queensland | |
---|---|
وڵات | ئوسترالیا |
ناوەند | بریزبێن |
بەرزترین خاڵ | چیای بارتک فریێر |
دەسەڵات | |
• پارێزگار | پێنێلۆپێ وێنسلی |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٬٨٥٢٬٦٤٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧١٥٬٣٠٩ میلی چوارگۆشە) |
• وشکایی | ١٬٧٣٠٬٦٤٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٦٨٬٢٠٧ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ١٢١٬٩٩٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٧٬١٠٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥٣٢١ مەتر (١٧٬٤٥٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٤٬٥١٦٬٣٦١ |
• چڕی | ٢٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٫٣ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
ناوچەی کاتی | UTC١٠+ (AEST) |
کۆدی پۆستی | QLD |
کۆدی تەلەفۆن | ٢ ٦١ |
ISO 3166 code | AU-QLD |
وێبگە | www |
گەلھەی ئەم ویلایەتە ٤٠٧٠٤٠٠ کەسە کە زۆرتر لە شارەکانی سەر کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی ویلایەتەکە دادەنیشن و ناوەند و ڕۆژاوای ویلایەتەکە بەتاڵن لە خەڵک. en:Queensland.
باشووری کوینزلەند کەش و ھەوایێکی نیوەئیستوایی ھەیە و باکوورەکەی تەواو ئیستواییە، ڕۆژاوا و ناوەندی پارێزگاکاش بھ گژو گیاو دەشتی وشک داپۆشراوە، کوینزلەند خاوەنی حکوومەتی دەستوورخوازی شاھانەیە و پەرلەمانێک و دەوڵەتێکی ھەرێمی خۆبەڕێوەبەری ھەیە. ناوی کوینزلەند لە ناوی شازن ڤیکتۆریا، شاژنی بەریتانیاوە ھاتووە.
شارەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوینزلەند تێدایە. |
ئەم ئوسترالیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |