خاکەکانی باکووری ئوسترالیا
خاکی باکوور یان ناوچەکانی باکووری ئوسترالیا ( به ئینگلیزی : Northern Territory] یەکێکە لە ناوچە سەرەکیەکانی ئوسترالیا، لە باکووری ئەم وڵاتە هەڵکەوتووە کە وەکوو ویلایەت نەناسراوە و دەسەڵاتی ویلایەتێکی تەواوی نیە.
خاکەکان(ناوچەکان)ی باکوور
Northern Territory | |
---|---|
وڵات | ئوسترالیا |
ناوەند | داروین |
بەرزترین خاڵ | چیای زێللی |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | جۆن هاردی |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٬٤٢٠٬٩٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٤٨٬٦٤٠ میلی چوارگۆشە) |
• وشکایی | ١٬٣٤٩٬١٢٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٢٠٬٩٠٢ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ٧١٬٨٣٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٧٬٧٣٧ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥٠٢٣ مەتر (١٦٬٤٨٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٢٢٩٬٦٧٥ |
• چڕی | ٠٫١٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٤٢ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
ناوچەی کاتی | UTC۹+ (ACST) |
کۆدی پۆستی | NT |
ISO 3166 code | AU-NT |
وێبگە | www |
ناوەندی ئەم ناوچەیە شاری داروینە.
ئەم ناوچەیە لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کوینزلەند، لە ڕۆژاواوە ئوسترالیای ڕۆاژاوا و لە باشوورەوە لەگەڵ ئوسترالیای باشووری هاوسنوورە.
ناوچەی باکووری، لە باکوورەوە خاوەنی دارستان گەلێکی زۆرە که کەش و هەوای ئیستوایی و تەڕیان هەیە، بەڵام زۆرتری پانتاییەکەی بیابانە.
گەلهەی ئەم ویلایەتە تۆزێک زیاتر لە دووسەت هەزار کەسە کە کەمترین دانیشتوانی ئوسترالیای لەخۆ گرتووە.
شارەکانی کانیەکانی ئالیس و کاترین دوو شاری تری ئەم ناوچەیەن.
زیاتر لە یەک لەسەر چواری گەلهەی ئەم ناوچەیە خەڵکی خۆجێی ئوسترالیایە کە زۆرترین بوونی خۆجێیەکانی ئوسترالیایە بەرانبەر بە ویلایەتەکانی تر.
هەروەها ناوچەی باکوور تەنیا ناوچەی ئوسترالیایە لە درێژایی مێژوو دا، شەڕی چەکداری لە نزیکەوە بەخۆیەوە بینیبێ.شاری داروین لە شەڕی جیهانی دووهەم دا چەندین جار لە لایەن هێزی هەوایی شاهانەی ژاپۆن بۆردوومان کرا.
جادەکانی ئەم ناوچەیە تا ساڵی ٢٠٠٧ بەربەستی خێراییان نەبوو و داروین لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ یەکەمین جار تێکەڵی هێڵی شەمدەندەفەری نیشتیمانی بوو.
ئەم ناوچەیە بە هۆی بوونی یەکێک لە بنکە سەربازی و ناوبەری سەتەللایتی گرینگی ئەمریکایی ڕێژەیەکی زۆری ئەمریکی تێدایە.
چیای ئایێرز کە خەڵکی ناوچەکە بە چیای ئولورو ناوە دەبەن، یەکێکە لە گرینگترین ئاسەوارە سرووشتیەکانی ناوچەکە و لە گەڵ میراتی جیهانی هەژمار دەکرێ، ئەم چیایە لە ٤٥٠ کیلۆمەتری شاری کانیەکانی ئالیس دایە. تووریزم یەکێکە لە سەرچاوە گرینگەکانی داهاتی ئەم ناوچەیە.
ئەلبۆم
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خاکەکانی باکووری ئوسترالیا تێدایە. |
ئەم ئوسترالیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |