ڤیکتۆریا (ئوسترالیا)

ڤیکتۆریا ( بە ئینگلیزی :Victoria) ویلایەتێکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئوسترالیا. ناوەندی ئەم ویلایەتە شاری مێلبۆرنه.

ڤیکتۆریا
Victoria
تاڤگەی هۆپتن له ڤیکتۆریا
تاڤگەی هۆپتن له ڤیکتۆریا
ئاڵای ڤیکتۆریا
مۆری فەرمیی ڤیکتۆریا
وڵات ئوسترالیا
ناوەندمێلبۆرن
بەرزترین خاڵMount Bogong
دامەزراندنی داگیرگە١٨٥٠
دەسەڵات
 • پارێزگارلیندا دێسائۆ
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٣٧٬٦٢٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩١٬٧٤٩ میلی چوارگۆشە)
 • وشکایی٢٢٧٬٤١٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٧٬٨٠٦ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو١٠٬٢١٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٩٤٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٥١٦ مەتر (٢١٬٣٧٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥٥٤٧٥٢٧٥٢٧
 • چڕی٢٣٬٠٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٠٬٠٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC١٠+ (AEST)
 • ھاوین (DST)UTC١١+ (AEDT)
کد پستی
VIC
کۆدی تەلەفۆن٢ ٦١
ISO 3166 codeAU-VIC
وێبگەwww.vic.gov.au

مێژوو دەستکاری

دوای درووست بوونی داگیرگەی نیو ساوت وێلز لە لایەن بەریتانیاوە لە ساڵی ١٧٧٨، بەرەبەرە خەڵکی ئەورووپا کۆچیان کردە ناوچەکانی تری ئوسترالیا.

یەکەمین دانیشتووانی ڤیکتۆریا، لە بەندەری پۆرتلەند له ڕۆژاوای ئەم ویلایەتە دا نیشتەجێ بوون.

لە ساڵی ١٨٣٥ شاری مێلبۆرن دامەزرا ، بەڵام دامەزرانی داگیرگەی ڤیکتۆریا لە ساڵی ١٨٥١ لە لایەن بەریتانیاوه راگەیەنرا.


لەم ساڵەدا لەگەڵ دۆزینەوەی زێڕ لەم ویلایەتە، سێڵی کۆچبەرانی وڵاتانی تر بە تایبەتی لە ئیرلەند و چین ڕژایە ئەم ناوچەیە و مێلبۆرن و ڤیکتۆریا لە ڕووی ئابووری و بازرگانی، گەشەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینی.[١]؛ بە شێوەیەک که ئەم شاره به ناوی "مێلبۆرنی سەرسووڕهێنەر" بوو به گەورەترین شاری ئیمپراتۆری بەریتانیا لەدوای لەندەن.

لە ساڵی ١٩٠١ لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئوسترالیا، ڤیکتۆریا وەکوو یەکێک لە ویلایەتە سەربەخۆکان و مێلبۆرنیش بە پایتەختی ئەم وڵاتە هەڵبژێردرا. هەرچەندە لە ساڵی ١٩٢٧، شاری کانبێرا بوو بە پایتەختی ئەم وڵاتە.

ئەورۆکە مێلبۆرن وەکوو ناوەندێکی چاند-هونەر و وەرزشی و هەروەها جەمسەریكی زانست، ئابووری و وەبەرهێنانی ئوسترالیا هەژمار دەکرێ.


جوگرافیا و گەلھە دەستکاری

ئەم ویلایەتە لە باکوورەوە بە نیو ساوت وێلز، له ڕۆژاواوە بە باشووری ئوسترالیا و له باشوورەوە بە دەریا ئازادەکانەوەیە.

بەرزترین خاڵی ئەم ویلایەتە چیای بوگۆنگ بە بەرزی کەمتر لە دووهەزار مەتر و نزمترین خاڵیشی زەویەکانی باشووریەتی کە هاوتای دەریایە.

پانتایی ئەم ویلایەتە ٢٣٧ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە لە ویلایەتە بچووکەکانی ئوسترالیا هەژمار دەکرێ، بەڵام گەلهەی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا زیاتر لە پێنج ملیۆن و سەد هەزار کەس بەراورد کراوه کە دەبێتە دووهەم ویلایەتی پڕ گەلهەی ئوسترالیا.[٢]

شارەکانی ڤیکتۆریا دەستکاری

ناوەندی ڤیکتۆریا، شارە گەورەکەی مێلبۆرنە کە دووهەم گەوەرەشاری ئوسترالیایە. لە شارە گرینگەکانی تری ئەم ویلایەتە:

  • بالارت Ballarat
  • بێندیگۆ Bendigo
  • لاترۆب Latrobe City
  • بێنالا Benalla

شوێنە گەشتیارییەکان دەستکاری

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ مێژووی ڤیکتۆریا پێداچوونەوە ٢٣/٢/٨٦
  2. ^ ڤیکتۆریا لە ویکی ئینگلیزی دا پێداچوونەوە ٢٣/٢/٨٦