دەریای ئارافۆرا
دەریای ئارافورا (بە ئینگلیزی: Arafura Sea) دەریایێکی نەچەندان قووڵ و تەنکاوە لە ئۆقیانووسی ئارام و لە نێوان دەریاکانی کۆرال و دەریای تیمۆر دایە کە ئوسترالیا و گینەی نوێ لێک جیا دەکاتەوە.[١] چەند دوورگەی ئیندۆنیزیا لەم دەریایە دان.
دەریای ئارافۆرا | |
---|---|
شوێنی لە نەخشە دا | |
![]() Map | |
پۆتانەکان | 9°30′S 135°0′E / 9.500°S 135.000°Eپۆتانەکان: 9°30′S 135°0′E / 9.500°S 135.000°E |
جۆری | دەریا |
وڵاتەکەی | ![]() ![]() ![]() |
ئەوپەڕی درێژی | ١٬٢٩٠ km (٨٠٠ mi) |
ئەوپەڕی پانی | ٥٦٠ km (٣٥٠ mi) |
دوورگەکان | دوورگەی ئاروو، دوورگەکانی کرۆکێر، دوورگەکانی گوولبۆرن، دوورگەی هۆوارد |
زانیاریەکان
دەستکاریدەریای ئارافورا کە پانتایی نزیک بە ٦٥٠،٠٠٠ کیلۆمەتری لەخۆ گرتووە لە باکووری کەنارەکانی ئوسترالیا و کەنداوی کارپێنتاریا و باشووری کەنارەکانی گینەی نوێ هەڵکەوتووە. ئاوەکانی ئەم دەریایە لە ڕۆژاوا تێکەڵی دەریای تیمۆر لە باکووری ڕۆژاوا دەریای باندا و دەریای سێرام دەبێت. هەروەها ئەم دەریایە لە ڕۆژهەڵات دا لە ڕێگەی گەلی تۆرس پەیوەندی بە دەریای کۆرالەوە هەیە. گەلی تۆرس یەکێکە لە پڕمەترسی ترین تێپەڕگە ئاوییەکانی جیهان و دەریای ئارافۆراش بە هۆی هەبوونی شوێنی نادیاری تەنکاو کاری لێخووڕینی کەشتیەکانی ئاستەنگ کردووە.
قووڵی گشتی دەریای ئارافورا لەنێوان ٥٠ تا ٧٠ مەترە کە دەیخاتە ئاستی دەریا تەنکاوەکانی جیهان.
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەریای ئارافۆرا تێدایە. |