کەنداوی کارپێنتاریا

پۆتانەکان: 14°S 139°E / 14°S 139°E / -14; 139

کەنداوی کارپێنتاریا (بە ئینگلیزی: Gulf of Carpentaria) کەنداوێکی تەنکاوە و لاکێشەییە لە دەریای ئارافۆرا و ئۆقیانووسی ئارام کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا هەڵکەوتووە. ئەم کەنداوە ٤٩١ کیلۆمەتر پان و ٥٩٥ کیلۆمەتر درێژە و پانتاییەکی نزیک بە ٣١٠،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی هەیە. هەروەها قووڵایی لە قووڵترین شوێنی دەگاتە ٧٠ مەتر.

وێنەی ئاسمانی کەنداوەکە
هەڵکەوتەی کەنداوەکە
نەخشەیەکی ١٨٥٩ کە ئاماژە بە هەمان ناو دەکات

ئە، کەنداوە تا چەندین سەدە گرینگی پێ نەدرا بەڵام لە دوای دۆزینەوەی سەرچاوەی سرووشتی وەکوو باکسایت، مەنگەنیز و مەیگوو تێیدا و سوود وەرگرتن لێی لە کۆتایی سەدەی بیستەم ، ئەم کەنداوە گرینگی جیهانی پەیدا کرد، کانزای باکسایتی کەنداوی کارپێنتاریا لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی و لە نزیک ویپا دایە.

بەشی ڕۆژهەڵاتی کەنداوەکە سەرەتا لە لایەن هۆلەندیەکان دۆزرایەوە و ویلم یانسێز لە ١٦٠٦ ئەم شوێنە گەڕا. ئەبێل تاسمان بە نۆرەی خۆی بەشی باشوور و ڕۆژاوای ئەم دوورگەیەی لە ١٦٤٤ دا دۆزیەوە، بەم حاڵەشەوە ئەم کەنداوە بە شەڕەفی پیتێر دو کارپێنتیێر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هیندی ڕۆژهەڵاتی هۆلەند کە لە ساڵی ١٦٢٨ دا ئەم دەشتە ئاوییەی بینی کرا بە کارپێنتاریا

سەرچاوە دەستکاری