ھۆڵەندا

وڵاتێک لە ڕۆژاوای ئەورووپا
(لە ھۆلەندەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 52°19′N 5°33′E / 52.317°N 5.550°E / 52.317; 5.550

ھۆلەند یان ھۆڵەندا (بە ھۆلەندی: Nederland؛ نەیدەرلاند) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئەوروپاوە کە بەشی سەرەکیی میری شانشینی ھۆڵەندا پێکدێنێت. پایتەختەکەی شاری ئەمستەردامە. هۆڵەندا لە دوانزا پاڕێزگا پێکدێت. لە ڕۆژھەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ ئەڵمانیا و لە باشوورەوە لەگەڵ بەلجیکا لە باکور و ڕۆژئاوا لەگەڵ کەنارە دەریاییەکانی ئینگلتەرا و ئەڵمانیا بەلجیکیا هاوبەشە، زمانی فەرمی هۆڵەندییە، زمانی فریزی ڕۆژئاوا وەک زمانی فەرمی لاوەکی لە پاڕێزگای فریسلاند بەکاردێت.

Netherlands
ھۆڵەندا
پایتەختئەمستردام
52°19′N 05°33′E / 52.317°N 5.550°E / 52.317; 5.550
گەورەترین پایتەخت
زمانە فەرمییەکان ھۆڵەندی
دەوڵەت پاشایەتی مەرجدار
 -  شاباژن شاباژن بئاتریکس
 -  سەرۆک وەزیران مارک روتێ
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ١٧٬٥٩٠٬٦٧٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو ئۆیرۆ (€) ،دۆلاری ئەمریکی ($) ،کاریبینی ھۆڵەندی
ناوچەی کاتی CET & AST (UTC+1 یان -4)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .nl

ناوی وڵات دەستکاری

«ھۆڵەندا» یان «ھۆڵاند» (Holland) ناوی ناوچەیەکی ڕۆژاوای ئەو وڵاتەیە و خۆیان بە سەرانسەری وڵاتەکە «نەیدەرلانت» (Nederland) ئەڵێن. گەرچی وشەی ھۆڵەندا کەوتووەتە سەر زاری ژمارەیەک لە زمانەکان وەک عەرەبی و فارسی و تورکی و کوردی بەڵام خەڵکی وڵاتەکە پێیان خۆش نییە ناوی ناوچەیەکی وڵاتەکەیان بە سەرانسەری وڵاتەکە بگوترێ. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان «ھۆلەند» و لە باشووری کوردستان «ھۆڵەندا» بەکاردەبردرێت.

ئابووری دەستکاری

داھاتی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٦دا زیاتر لە ٥٠٠ ملیار یۆرۆ بووە و ھەر لە ھەمان ساڵدا گەشەی ئابوری ٣٪ بووە. نرخی ھەڵاوسان لە ساڵەکانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٧ بە ڕێژەی ٢٪ بوە. ڕێژەی بێکاریش لەو ماوەیەدا نزیکەی ٢٪ بووە کە دەکاتە ٤٠٠ ھەزار کەس، بگرە کەمتریش. ھۆڵەندا لە بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی گوڵ پلەی یەکەمی جیھانی ھەیە. ئاژەڵداری و کشتوکاڵ دو کۆڵەکەی سەرەکی ئابووری ھۆڵەندان. لە گەڵ بچووکی ڕووبەری وڵاتەکەشیان دیسان ھۆڵەندیییەکان رۆڵێکی کارا و بەرچاویان ھەیە لە بازرگانی و پیشەی بانکداری جیھانی. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورەترین بازاری بەرھەمەکانی ھۆڵەندایە و ھەروەھا وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا گەورەترین ھاوبەشە بازرگانیییەکانی ئەم وڵاتەن. ھۆڵەندا خاوەنی زیاتر لە نیوەی پشکی کۆمپانیای گاز و نەوتی شێلە‌ و ئەوی دیکەشی بۆ بەریتانیایە. ئەم کۆمپانیایە کە بەشە ھۆڵەندیەکەی بە رۆیاڵ داچ شێل ناسراوە لە سەرانسەری جیھاندا لە بوارەکانی دۆزینەوەی نەوت و غازی سروشتیدا چالاکە. ھۆڵەندا بۆخۆیشی خاوەنی ڕێژەیێکی بەرچاو لە گازی سروشتیییە. پیشەسازی کەشتی و پاپۆر و پیشەسازی کیمیایی وەک پیشەسازی ڕەسەن و سەرەکی ھۆڵەندایی‌ دەژمێردرێن. لە کۆمپانیا گەورەکانی ئەم وڵاتە، کۆمپانیای‌ فلیپسە کە بۆ کەرەستەی‌ ئەلەکترۆنی و کۆمپانیای ھاینکێن، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرھەم ھێنانی بیرە. دراوی ئەم وڵاتە بەر لە گۆرینی بۆ یۆرۆ ، گیلدێر یان فلۆرۆن بوو.

ھەناردەی سەرەکی دەستکاری

گوڵ، ئاژەڵ، بەرو بومی کشت وکاڵی، خۆراک، ماددەی کیمیایی، کەشتی و بەلەم و پاپۆر

گوڵ دەستکاری

ھۆڵەندا بە وڵاتی گوڵ ناسراوە و چەندین سەدەشە ئەو وڵاتە بە گەورەترین وڵاتی ھەناردەکاری گوڵ لە جیھان دادەنرێت. لە ٦٠٪ی بازرگانیکردن بە گوڵ لە جیھاندا بەدەست ھۆڵەنداوەیە و تەنیا لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی گوڵیش لەو وڵاتە نزیکەی ١٠٠ ھەزار کرێکار کار دەکەن. [١]

ئایین دەستکاری

ئایینەکان لە ھۆلەند [٢]
ئایینەکان ڕێژە
بێ ئایین
  
٥٥٫٠٪
کاتۆلیک
  
٢٠٫٠٪
پرۆتێستانت
  
١٥٫٠٪
سوننە
  
٦٫٠٪
ئەوانی تر
  
٤٫٠٪

ڕامیاری دەستکاری

 
بئاتریکس شاژنی ھۆڵەندا

دەسەڵاتی ھۆڵەندا پاشایەتی مەرجدارە کە لەوێدا شا یان شای ئافرەت ھیچ ڕۆڵکیان لە ڕامیاریدا نییە و تەنیا ھێمایەکی نەتەوەیین. ئەم وڵاتە دوو پەرلەمانی ھەیە و سەرۆک وەزیر کە گرینگترین و بەرزترین پۆستی ڕامیارییە، لەو لایەنەی کە زۆرینەی ئەسکەمیلەکانی پەرلەمانی ھەیە ھەڵدەبژێردرێت.

لایەنە سەرەکیییەکان دەستکاری

 
مارک روتێ سەرۆک وەزیری ھۆڵەندا

ھەندێک لە پەرلەمانتاران لەو نەتەوە کۆچبەرانەن کە بە ساڵانە لەو وڵاتەدا دەژین وەک ئاسیایی و ئەفریقی. بزوتنەوەی ڕاستگەرایی توندڕەو لە ھۆڵەندا بە تایبەتی بەھۆی زۆربوونی رێژەی کۆچبەران لەم وڵاتەدا بەھێز بووە. کە لە ئاکامدا لایەنێکی وەکو لیستی پیم فۆرتاین (L F P)، بخزێتە نێو پەرلەمان و میرییەوە. لەگەڵ کوژرانی پیم فۆرتاین لە سەر دەستی ھاوڵاتییەکی ھۆڵەندی ئەو و لایەنەکەی لە ڕامیاری دورکەوتنەوە. بەڵام خێرت ویلدروز و لایەنی ئازادی لایەنگرانی پیم فۆرتاینیان کۆکردەوە و پێکەوە چوونە بۆ ناو پەرلەمان.


ویلدروز دژبەری ھەبوونی موسوڵمانانە لە ھۆڵەندا. لەبەر ئەوەی وەک مەترسییەک کە لە پەرەسەندندایە لە ئیسلام دەروانێت و پێی وایە دەبێت بەر بەم مەترسیە بگیردرێت. کوژرانی دەرھێنەری ھۆڵەندی نێئۆ ڤۆن گۆگ لەلایەن پەنابەرێکی موسوڵمانەوە لە ساڵی ٢٠٠٤دا یارمەتی لایەنە ئەنتی ئیسلامییەکەی ویلدروز دا تا بچێتە نێو پەرلەمانەوە. لە مانگی ئازاری ٢٠٠٨دا کورتە فیلمێک بە ناوی فیتنەوە لە لایەن خیرت ویلدروزەوە بڵاوکرایەوە کە ناڕەزایەتی زۆری لەناوخۆ و دەرەوەی ھۆڵەندا لێکەوتەوە. لەم فیلمەدا دەرھێنەر قورئان و ئیسلام وەک سەرچاوە و ھاندەری توندوتیژی دەناسێنێت. سەرۆک وەزیری ئەوکاتی ھۆڵەندا پیتێر باڵکنێندێ کە لە لایەنیی دیموکراسی خاچ پەرستییە ئەم فیلمەی شەرمەزار کرد. بە پێچەوانەی دڵەڕاوکی، موسوڵمانانی ھۆڵەندا ھیچ دژکردەوەیێکی توندیان لە بەرامبەر ئەم فیلمە نیشان نەدا ئەوەندە نەبێت بۆ دەربڕینی نارەزایەتی خۆیان رێگەی یاساییان گرتەبەر. ھۆڵەندا ئەندامی کۆنی یەکێتیی ئەورووپایە و ھەروەھا لە ڕیکخراوەی پەیمانی ناتۆشدا ئەندامە. ھۆڵەندا پشتگیری لە ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان و عێراقی کرد و ھەر ئێستاکەش ھێزەکانی ھۆڵەندا وەک بەشێک لە ناتۆ لە ئەفغانستان دان. بەلجیکا و ھۆڵەندا و لۆکسمبۆرگ ئەندامی بێنۆ کوکسن. ئەمە ناوی پەیمانێکی ھاوکاری ناوچەییە لە نێوان ئەم سێ وڵاتەدا و ئەم ناوە لە پیتی یەکەمی ئەوڵاتانە وەرگیراوە. ئەم پەیمانە سەرچاوەی‌ پەیمانی ئەورووپای یەکگرتوو و یەکپارچەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://rudaw.net/sorani/world/150920161
  2. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.