پۆتانەکان: 50°52′34.16″N 4°25′19.24″E / 50.8761556°N 4.4220111°E / 50.8761556; 4.4220111

ناتۆ یان ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (بە ئینگلیزی: North Atlantic Treaty Organisation) لە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ بە ئامانجی بەرگری ھەرێمی لە واشینگتۆن دی سی دامەزرا. ناتۆ سیستەمی بەرگری بەکۆمەڵ پێک دەھێنێت بەھۆیەوەی دەوڵەتانی سەربەخۆی ئەندام ڕێک دەکەوێت دەبن بۆ بەرگری دوولایەنە لە وەڵامیی ھێرش لەلایەن ھەر لایەنی دەرەوەیی.[١]

ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور

North Atlantic Treaty Organization
Organization du traité de l'Atlantique nord

بنکەی سەرەکی بروکسێل، بەلجیکا
زمانەکانی فەرمی ئینگلیزی و فەڕەنسی
ژمارەی ئەندامەکان ۳۰ وڵات

 ویلایەتە یەکگرتووەکان

 ئەڵمانیا

 فەڕەنسا

 ئالبانیا

 بولگاریا

 کەنەدا

 کرواتیا

 کۆماری چیک

 دانمارک

 ئیستۆنیا

 یۆنان

 مەجارستان

 لاتڤیا

 لوکسەمبورگ

 ھۆلەند

 نەرویژ

 پۆڵەندا

 پورتوگال

 ڕۆمانیا

 سلۆڤاکیا

 سلۆڤێنیا

 ئیسپانیا

 تورکیا

 شانشینی یەکگرتوو

سکرتێری گشتی ئەندرس فۆگ ڕاسمۆسەن
دامەزران ٤ی نیسان ١٩٤٩
ماڵپەڕ nato.int

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ دەستکاری

ھاوپەیمانێتی ناتۆ ھیچ ئۆپەراسیۆنێکی بەرچاوی نەبوو تا داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە، لە ساڵی ١٩٩٠ ھەستا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی (پاسەوانی لەنگەر - Anchor Guard) و ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩١ دا ئۆپەراسیۆنی ئەیس گارد Ace Guard) ئەنجامدا بۆ ڕزگارکردنی کوەیت لە ھێرشەکانی عێراق.[٢][٣]

پێکھاتە و ھەیکەلی ناتۆ دەستکاری

ئەم ھاوپەیمانێتییە دابەشکراوە بە چەند بەش و ڕێکخراوێکەوە و ھەموو ڕێکخراوەکانی سەر بە ناتۆ بە شێوەی جیا جیا بەشدارن لە ھەریەک لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و چالاکییە سیڤڵەکان بەڵام گرنگترین ئەرکیان پاراستنی ئاسایشی ھەموو ئەندامانی ھاوپەیمانێتییەکەیە، و ھەر بەشە تایبەتمەندکراوە بە بەڕێوەبردنی ئەرکێک بەم شێوەیە:

  • ئەنجومەنی ئاتلانتیکی باکوور (North Atlantic Council) سەرەکیترین بەشی ھاوپەیمانێتییەکەیە. ھەموو دەسەڵاتەکانی بڕیاردان لەژێر دەسەڵاتی ئەم ئەنجومەنەدایە و ھەموو بڕیارەکان بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی ناتۆ دەدرێت بە جۆرێک کە مەرجە ئەندامی ھەر وڵاتە بەشداربێت لە کۆبونەوەکاندا.
  • بارەگای سەرەکی ناتۆ دەکەوێتە شاری بروسڵ لە بەلجیکا. بارەگاکە ھەریەک لە نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام بە سەربازی و سیڤیڵەوە، دیپلۆماتەکانی ھەر یەک لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، ستافی بەڕێوەبەری سەربازی و سیڤیڵی بارەگاکە و ھەروەھا ئەندامی گرووپە سیڤڵەکان لەخۆ دەگرێت.
  • لیژنەی سەربازی ھاوپەیمانێتی ناتۆ: بەرزترین دەسەڵاتی سەربازیی ھەیە پێکھاتووە لە نوێنەری سەربازیی ھەر یەک لە ئەندامانی ھاوپەیمانێتییەکە. بەرێوەبەری ئەم لیژنەیە دەسەڵاتی دەرکردنی ھەر بڕیارێکی سەربازیی ھەیە.
  • لیژنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان: ئەم لیژنەیە ئەرکی بەڕێوەبردنی ھەموو ئۆپەراسیؤنە سەربازییەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆیە.
  • لیژنەی پێگەیاندن و ڕاھێنان: ئەم لیژنەیە ئەرکی پێگەیاندن و ڕاھێنانی ھێزەکانی ژێر دەسەڵاتی ناتۆیە.
  • ئاژانسی پشتیوانی ناتۆ: ئەم بەشە لێپرسراوە لە پشتیوانیکردن و جێ بە جێ کردنی بڕیارەکانی ناتۆ.
  • ئاژانسی پەیوەندی و زانیارییەکانی ناتۆ: ئەم بەشە چەند ئەندامێکی کەمی ھەیە و ئەرکی داڕشتنەوەی یاساکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆیە.
  • ڕێکخراوەی زانست و تەکنۆلۆژیای ناتۆ: ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠١٢ دا دروست کراوە پێکھاتووە لە چەند ئەندامێک کە زانایەک بەڕێوەبەری گشتی بەشەکەیە و کاریان دانانی چەندەھا پڕۆگرامە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی کارکردنی ناتۆ.
  • ئەنجومەنی پەرلەمانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ: ئەم بەشە ئەرکی دیاریکردن و بڕیاردانە لەسەر ئامانجەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ، کە ساڵانە ئەندامانی ئەم بەشە دوو جار کۆدەبنەوە. پەرلەمانی ناتۆ لەگەڵ ھەریەک لە حکوومەتی ئەو وڵاتانە کۆدەبێتەوە کە ئەندامن لە ھاوپەیمانێتی ناتۆ بۆ بڕیاردان لەسەر ھەڵبژاردنی نوێنەری ھەریەک لە وڵاتانی ئەندام بۆ ئەم ئەنجومەنە. ئەم لیژنەیە پێکھاتووە لە ئەندامانی ھەموو وڵاتە بەشداربووەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ و ئەندامی ٣٠ وڵاتیتر بەڵام بە فەرمی ئەم لیژنەیە بە بەشێکی ھاوپەیمانێتی ناتۆ دانانرێت و بڕیارە لە داھاتوودا لەگەڵ ھاوپەیمانێتی ناتۆدا یەکبگرن.[٤][٥]

مێژووی ناتۆ دەستکاری

لە ٤ی ئازاری ١٩٤٧ ڕێکەوتننامەی دەنکیرک لەنێوان فەڕەنسا و شانشینە یەکگرتووەکانی بەریتانیا واژوو کرا تا ببێتە ڕێکەوتننامەیەکی ھاوپەیمانی و یارمەتیدانی یەکتر لە سەروبەندی ھەر ھێرشێکی وڵاتی ئەڵمانیا یاخود یەکێتیی سۆڤیەت. لە کاتەکانی دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم، لە ساڵی ١٩٤٨ ھاوپەیمانێتییەکە گەورەتر بوو بە لەخۆگرتنی وڵاتانی بێنێلوکس کە ئەمانیش پێکھاتبوون لە بەلجیکا، ھۆڵەندا، و لوکسەمبۆرگ کە دراوسێی یەکترن، لەشێوەی (وێسترن یونیەن) کە ئەمەش ھاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ھەرسێ وڵاتی بەلجیکا وھۆڵەندا ولۆکسەمبۆرگ. کە ئەمە بە ڕێکەوتننامەی برۆکسلیش ناو دەبرێت. لەم کاتەدا گفتوگۆکان زیاتر لەسەر زیادکردنی بەشداریکردنی سەربازیی وڵاتانی تر بوو کە ئەمریکا یەکێک بوو لەو وڵاتانە، کە ئەمەش بە دروستکردنی ھاوپەیمانێتی باکووری ئەتڵەسی کۆتایی ھات لە ساڵی ١٩٤٩ بە بەشداری وڵاتانی (وێسترن یونیەن) و ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا، پورتوگال، ئیتالیا، نەرویج، دانیمارک و ئایسلەند.[٦]

ڕێکەوتننامەی باکووری ئەتلەسی بەشێوەیەکی گشتی چالاک نەبوو تا ھەلگیرسانی شەڕی کۆریا کە وای لە دامەزراوەی ناتۆ کرد کە دەست بکەن بە جێبەجێ کردنی ھەیکەلییەتی سەبازی ھاوبەش و تێکەڵ کە لە نێوانیاندا دروستکردنی سەرۆکایەتی بنکەی سەرەکی ھێزی ھاوپەیمانی ئەورووپا کەئەمەش بریتی بوو لە بنکەی سەرەکی-فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئەورووپا کە دەکەوێتە ناوچەیەک کە ناوی (کاستێو) باکووری شاری (مۆنس) لە بەلجیکا.

لە ساڵی ١٩٥٢ پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆ دەستنیشان کرا کە پۆستێک بوو لەلایەن کەسی سیڤیل واتە سەربازی نەبێت بەڕێوە دەبرێت ھەر لەو سالەدا بۆ یەکەم جار مانۆڕ و ڕاھێنانی سەربازی وشکانی و دەریایی وڵاتانی بەشداربووی ناتۆ بەڕێوە چوو و ھەروەھا بوونی تورکیا و یۆنان بە ئەندامی ناتۆ ھار لەو ساڵەدا بوو.[٧]

ئەرکی ڕاھێنان لە عێراق دەستکاری

لە دوای مێژوویەکی دوورودرێژ و بەشداریکردنی ھێزەکانی پەیمانی ناتۆ لە دروستکردنی کاریگەری و یەکلا کردنەوەی ئالۆزییەکان لە چەند ناوچەیەکی جیھاندا وەک ئەورووپا و ھەرەوھا وڵاتانی پیکھێنەری یەکێتی سۆڤیەت، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەلایەن حکوومەتی کار بەڕێکەری ئەو کاتەی عیراق داوا لە پەیمانی ناتۆ کرا کە ڕاھێنان بەو ھێزە عیراقییانە بکەن کە بەسەرپەرشتی ھیزەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکا کار دەکەن بەمەبەستی بەرەوپێش بردنی توانا ئەمنییەکانی ھیزە عیراقییەکان بە جۆرێک کە بگونجێت لەگەل داواکاری و پێویستییەکانی ئەو کاتەی گەلی عیراق، ئەمە ئەرکی شەڕکردن نەبوو ئەرکێکی جیاواز بوو بەشێک بوو لە سیاسەتی پەیمانی ناتۆ، ئەم ئەرکە با زۆری خۆی لەوەدا دەبینییەوە کە زیاتر سەرنج بخاتە سەر ئەنجامدانی ڕاھێنان و ھەلسەنگاندنی توانای ھێزە عراقییەکان ئەنجامدانی ئەم ئەرکەش بە ڕێکەوتن بوو لەگەل حکوومەتی کار بەڕێکەری ئەو کاتی عیراق. بیجگە عیراقیش ڕۆلیان لە ئەفغانستان و چەند وڵاتێکی تریشدا ھەبووە.[٨]

ھەیکەلییەتی پەیمانی ناتۆ دەستکاری

سەرجەم ئاژانس و ڕێکخراوەکانی پەیمانی ناتۆ بە گشتی لە دوو جۆر ڕۆلدا کۆدەکرێنەوە یان ئەوەتا بابەتی بەڕێوەبردن و کاری سیڤیل یان کار و ڕۆڵی سەربازی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Milestones: 1945–1952 - Office of the Historian". history.state.gov (بە ئینگلیزی). The Office of the Historian. Retrieved 14ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "What is NATO?". NATO Headquarters, Brussels, Belgium. 26 May 2017. Archived from the original on 5 November 2014. Retrieved 26 May 2017.
  3. ^ Cook, Lorne (25 May 2017). "NATO: The World's Largest Military Alliance Explained". militarytimes.com. The Associated Press. Archived from the original on 25 May 2017. Retrieved 26 May 2017.
  4. ^ The Wales Declaration on the Transatlantic Bond 10 June 2018 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., NATO, 5 September 2014.
  5. ^ Erlanger, Steven (26 March 2014). "Europe Begins to Rethink Cuts to Military Spending". The New York Times. Archived from the original on 29 March 2014. Retrieved 3 April 2014. Last year, only a handful of NATO countries met the target, according to NATO figures, including the United States, at 4.1 percent, and Britain, at 2.4 percent.
  6. ^ "The origins of WEU: Western Union". University of Luxembourg. December 2009. Archived from the original on 21 June 2018. Retrieved 23 July 2018.
  7. ^ "A short history of NATO". NATO. Archived from the original on 26 March 2017. Retrieved 26 March 2017.
  8. ^ Ismay, Hastings (4 ئەیلوول 2001). "NATO the first five years 1949–1954". NATO. Archived from the original on 15 March 2017. Retrieved 10 April 2012.

ویکیپیدیای ئینگلیسی