یەنس ستۆڵتنبێرگ (بە ئینگلیزی: Jens Stoltenberg؛ لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٩٥٩) سیاسەتمەدارێکی نەرویجییە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە وەک سێزدەھەمین سکرتێری گشتیی ناتۆ خزمەت دەکات.[١][٢] ئەندامی پارتی کار، لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠١ ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٣ سەرۆک وەزیرانی نەرویژ بووە. لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠١٤ سەرۆکی پارتی کرێکارانی نەرویج بووە و لە ساڵی ١٩٩٣ ەوە بووەتە ئەندام پەرلەمان لە نەرویژ. لە ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩١ بریکاری وەزیر بووە لە وەزارەتی ژینگە، وەزیری پیشەسازی لە ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٦، وەزیری دارایی بووە لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ ١٩٩٧

یەنس ستۆڵتنبێرگ
Stoltenberg i 2024
Jens Stoltenberg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٦ی ئازاری ١٩٥٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٦٥ ساڵ)
ئۆسلۆ (نەرویژلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پەروەردەCand.oecon. لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Oslo Waldorf School
  • Oslo Cathedral School
  • University of Oslo لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەئابووریناس، سیاسەتوان، کەسایەتی دەوڵەت لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
حیزبNorwegian Labour Party لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرIngrid Schulerud لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵCatharina Stoltenberg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Thorvald Stoltenberg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Karin Stoltenberg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانCamilla Stoltenberg، Nini Stoltenberg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
واژوو
پلەMinister of Finance of Norway (١٩٩٦–١٩٩٧)، Prime Minister of Norway (٢٠٠٠–٢٠٠١)، Prime Minister of Norway (٢٠٠٥–٢٠١٣)، member of the Parliament of Norway (١٩٩٣–١٩٩٧)، سکرتێری گشتیی ناتۆ (٢٠١٤–٢٠٢٤)، Minister of Energy (١٩٩٣–١٩٩٦)، deputy member of the Parliament of Norway (١٩٨٩–١٩٩٣)، member of the Parliament of Norway (١٩٩٧–٢٠٠١)، member of the Parliament of Norway (٢٠٠١–٢٠٠٥)، member of the Parliament of Norway (٢٠٠٥–٢٠٠٩)، member of the Parliament of Norway (٢٠٠٩–٢٠١٣)، member of the Parliament of Norway (٢٠١٣–٢٠١٧)، member of the Parliament of Norway (١٩٩١–١٩٩٣)، State Secretary (Ministry of Climate and Environment، ١٩٩٠–١٩٩١)، سەرۆکی حیزب (Norwegian Labour Party، ٢٠٠٢–٢٠١٤)، general manager (Munich Security Conference، ٢٠٢٤–) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ستوڵتنبێرگ لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نەرویژ لە ١٦ی ئازاری ١٩٥٩ لە خێزانی ستوڵتنبێرگ لەدایکبووە باوکی، پۆرڤالد ستوڵتنبێرگ (١٩٣١–٢٠١٨) سیاسەتمەدارێکی دیاری حزبی کرێکاران بوو، کە وەک باڵیۆز، وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوە کاری کردووە، جێنس لە ئێس ئێف ئاڕ یوگۆسلاڤیا دەژیا لە ساڵی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٤ لەکاتێکدا باوکی لە باڵیۆزخانەی نەرویج کاری دەکرد ستۆلتنبێرگ قۆناغی سەرتایی لە قوتابخانەی ئۆسلۆ واڵدۆرف دەست پێدەکات پاش تێپەرلاکردنی قۆناغی ئامادەی بەمەبەستی تەواوکردنی خزمەتی سەربازی ناچاری. دوای جێھێشتنی سوپا، ستوڵتنبێرگ لە زانکۆی ئۆسلۆ ناوی خۆی تۆمار کرد، لە ساڵی ١٩٨٧ بە دەرچوو بڕوانامەی لە بواری ئابووری بەدەست ھێنا. یەکەم ھەنگاوەکانی ستۆلتنبێرگ بۆ ناو سیاسەت لە سەرەتای ھەرزەکاریی خۆیدا بوو، ئەمەش بەھۆی میکالی خوشکییەوە بوو، کە ئەو کاتە ئەندامی کۆمەڵەی مارکسی - لینینی (گەنجانی سوور) پێشتر بوو. دژایەتی کردنی جەنگی ڤێتنام ھاندەری ئەو بوو بۆ بەشداری کردن لەو ناڕەزایەتیانەی دژی جەنگەکە ئەنجام درابوون بۆیە بەشداری لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیدا کرد کە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان لە ئۆسلۆ کردبووە ئامانج کە پشێوی زۆری لێکەتەوە پەنجەرەکانی باڵیۆزخانە لەلایەن خۆپیشاندەرانی بەردھاوێژەوە شکێنرابوون ژمارەیەک لە ھاوڕێکانی ستوڵتنبێرگ پاش ئەو ڕووداوانە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Jens Stoltenberg NATO Secretary General 2014». nato. لە 30ی تشرینی دووەمی 2020 ھێنراوە.
  2. ^ «Jens Stoltenberg Biography». notablebiographies. لە 30ی تشرینی دووەمی 2020 ھێنراوە.