مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی خەڵاتێکە کەوا لەلایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبەخشرێت. خەڵاتەکە وەک پێزانیێکە بۆ ئەو کەسایەتیانەی کەوا کاریگەرییەکی بەرچاویان ھەبووە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و خزمەتکردن بە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١] خەڵاتەکە تەنھا بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکی نییە، دەکرێت ھاوڵاتیانی بیانیش وەریگرن. ھەرچەندە خەڵاتێکی مەدەنییە، دەکرێت ببەخشرێتە سەربازان و ئەفسەرانیش.

مێژووی خەڵاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٥ کە ئەوکات لەلایەن سەرۆک ھاری ئێس ترومنەوە دانراوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٣ەوە لەژێر ناوی مەدالیای ئازادی دەبەخشرێت.
پێشانگادەستکاری
سەرۆک ڕۆناڵد ڕێیگن مەدالیای ئازادی دەبەخشێتە دایکە تێرێسا، کۆشکی سپی، ساڵی ١٩٨٥.
ستۆرم سەرمۆند مەدالیای ڕێزلێنانی پێدرا لەلایەن جۆرج ئێچ دەبڵیو بوش، ساڵی ١٩٩٣.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی شانشینی یەکگرتوو مارگرێت ساچەر مەدالیای ئازادی لەلایەن سەرۆک ئێچ دەبڵیوو بوشەوە وەردەگرێت، ساڵی ١٩٩١.
ئێدگار برۆنفمن لەلایەن سەرۆک بیڵ کلینتنەوە خەڵات دەکرێت، ساڵی ١٩٩٩.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا تۆنی بلێرخەڵات دەکرێت، لەلایەن جۆرج دەبڵیو بوش، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩.
سەرۆک باڕاک ئۆباما مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی دەبەخشێتە جۆو بایدن، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Executive Order 9586, signed July 6, 1945; Federal Register 10 FR 8523, July 10, 1945