جۆرج دەبلیوو بوش
جۆرج دەبلیوو بۆش یان جۆرج واکێر بۆش لەدایک بووی ٦ی جووڵای ساڵی ١٩٤٦ ، ناوبراو بازرگان و کاندیدی پارتی کۆماری ئەمریکا بووە وە چل و سێیەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەنێوان (٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩)
جۆرج دەبلیوو بوش | |
---|---|
![]() بۆش لە ساڵی ۲۰۰۳ | |
George W. Bush ![]() | |
لەدایکبوون | George Walker Bush ![]() ٦ی تەممووزی ١٩٤٦ ![]() New Haven ![]() |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، motivational speaker، خۆدژیاننامەنووس، وێنەکێش، rugby union player، ئەفسەری سەربازی، کەسایەتی دەوڵەت، خاوەن کارەکان، financier ![]() |
حیزب | پارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) ![]() |
ھاوسەر | لۆرا بووش ![]() |
مناڵ | Barbara Bush، Jenna Bush Hager ![]() |
باوان | |
خێزان | Dorothy Bush Koch، Marvin P. Bush، Jeb Bush، Neil Bush ![]() |
خانەدان | Bush family ![]() |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | https://georgewbush.com/ ![]() |
واژوو | |
![]() | |
پلە | Governor of Texas (١٩٩٥–٢٠٠٠)، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان (٢٠٠١–٢٠٠٩)، President-elect of the United States (٢٠٠٠–٢٠٠١) ![]() |
Rank | first lieutenant، senior lieutenant ![]() |
لق | ھێزی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، National Guard ![]() |
ژیانی تایبەتیدەستکاری
جۆرج بوش بەرلەوەی بچێتە ناو جیھانی سیاسەتەوە بازرگان بوەو چەندین کۆمپانیای نەوتی بەڕێوەبردووە، لە ساڵی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٨ یەکێک بووە لە خاوەنی یانەکانی تەکساس رەنجەر بۆ یاری بەیس بۆڵ، لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ ساڵی ٢٠٠٠ حاکمی تەکساس بووە. لە بنەماڵەکەی جۆرج بوش دا چەند سیاسەتمەدارێکی ناودار بەدەرکەوتوون، لەوانەش جۆرج ھربرت وۆڵکەر بوشی باوکی کە ماوەی ٤ ساڵ سەرۆکی ئەمریکا بووە (جب بوش)ی براشی حاکمی ویلایەتی فلۆریدایەو برسکت بوشی باپیریشی ئەندامی ئەنجومەنی پیران بووە. جۆرج بوش لە ساڵی ١٩٧٧ دا ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خانمی یەکەمی وڵات لۆرا بۆشدا پێکھێناوە، خاتو لۆرا لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٦ لە میلاندی سەر بە ویلایەتی تەکساس لە دایک بووەو بڕوانامەی بەکەلۆریای لە زانستی پەروەدەدا لە زانکۆی ساسرن میسۆدیست بەدەست ھێناوەو لەساڵی ١٩٧٣شدا بڕوانامەی ماستەری لە بواری زانستی کتێبخانەدا لە زانکۆی تەکساس لە شاری ئۆستن وەرگرتووەو خاوەنی دوو منداڵی کچن بە ناوەکانی بارباراو جەنا.