بەخێربێن



ھەنووکە ٣٥١ وتار لە دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠دا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

دەیەی ٢٠٠٠ یەکەم دەیەی ھەزارەی سێیەمە کە لە یەکەمی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ دەستی پێکردووە و لە کۆتا ڕۆژی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ کۆتایی ھاتووە. ئەم دەیەیە شایەتی تەشەنەسەندنی جیھانگیری بوو لە سایەی گەشەی ئینتەرنێت، کە یارمەتیدەر بوو لە باشتربوونی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان بەشەکانی جیھاندا. ھەروەھا دەستی کرد بە نیشاندانی کاریگەرییەکانی گەشەی ئابووری لەسەر ژینگە بەھۆی زیادبوونی خواست لەسەر وزە لە ھەمان کاتدا سەرچاوە تەقلیدییەکان کەم بووەوە. لە کۆتایی ئەو دەیەیەدا قەیرانی ئابووری سێبەرێکی ڕەشی خستە سەر کۆمەڵگای پێشکەوتوو و گەشەسەندووەکان کە تا ئەمڕۆش بەدەست کاریگەرییەکانیەوە دەناڵێنن.

وتاری ھەڵبژێردراو

پلەی ستەیشن ٢ (یان پی ئێس ٢) کۆنسۆڵێکی کایەی ڤیدیۆیی ماڵییە کە لەلایەن سۆنی کۆمپیوتەر ئینتەرتەینمێنتەوە پەرەپێدراوە و فرۆشراوە. کۆنسۆڵەکە بۆ یەکەم جار لە ژاپۆن لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٠ فرۆشرا، لە ئەمریکای باکوور لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠، وە لە ئەورووپا و ئوسترالیا لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠. ھەرچەندە سۆنی وردەکاریی کۆنسۆڵەکەی بە نھێنی ھێشتۆتەوە، کارکردن لەسەر درووستکردنی کۆنسۆڵەکە لەکاتی درووستکردنی پلەی ستەیشن ١ (لە ١٩٩٤) دەستیپێکرد.

زیاتر...

وتار

ھەڵھاتنی گەورە (بە ئینگلیزی: The Great Escape) یارییەکی ڤیدیۆیی ئەکشن و سەرکێشییە، کە لەسەر بنەمای فیلمی ساڵی ١٩٦٣ بە ھەمان ناو دروست کراوە. لەلایەن گەشەپێدەرێکی کۆمپانیای پیڤۆتاڵ گەیمز پەرەی پێدراوە. یارییەکە لەسەر ئێکس بۆکس و مایکرۆسۆفت ویندۆز و پلەی ستەیشن ٢ بڵاوکرایەوە. لە یارییەکەدا ١٨ ئاست ھەیە، بەشێک لەو دیمەنانە لە فیلمەکەوە دروستکراونەتەوە، بەڵام زۆربەیان سیناریۆی ڕەسەنن. ئاستە سەرەتایییەکانی یارییەکە ھەموویان سیناریۆی ڕەسەنن، یەکەم وێنەی کارەکتەرەکان و ھەوڵە سەرەتایییەکانیان بۆ ھەڵھاتن لە کەمپەکانی تری POW(کەمپی زیندانییەکانی جەنگ) نیشان دەدەن. زیاتر...

وتار

هاوس بریتییە لە زنجیرە درامایەکی پزیشکی ئەمریکی پەخش کراوە لەسەر ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس بۆ ماوەی ٨ وەرز لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ بۆ ٢١ی ئایاری ٢٠١٢. چیرۆکەکە باسی پزیشکێک دەکات بە ناوی گریگۆری ھاوس (ھیو لۆری)، وە ئەو ئاڵودەی مادە ھۆشبەرەکانە، سەیر و سەمەرەیە و ڕقی لە مرۆڤەکانە، بەڵام ئەو پزیشکێکی بلیمەتە و سەرکردایەتی بەشی دۆزینەوەی پزیشکی دەکات لە نەخۆشخانەی برینیستۆن بلینزبۆروی فێرکاری لە ویلایەتی نیوجێرسی. بیرۆکەی سەرەکی زنجیرەکە لە لایەن پۆڵ ئاتاناسیووھ دروست کراوە، ئەمەش لە کاتێکدا دەیڤد شۆر گرنگی بە پێشخستنی کەسایەتی سەرەکی زنجیرەکە دەدا

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان