بەخێربێن



ھەنووکە ٣٤٩ وتار لە دەروازەی دەیەی ٢٠١٠دا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

دەیەی ٢٠١٠ (بە ئینگلیزی: 2010 Decade) دوایین دەیەی یە و لە ١ی ١ی ٢٠١٠ دەستی پێکرد و لە دوایین ڕۆژی مانگی ١٢ی ٢٠١٩ کۆتایی هات، لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، ئەم دەیە شایەتی ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییە گرنگەکانی بەخۆیەوە بینی، دیارترینیان ڕاپەڕینەکانی جەماوەری دژ بە حوکمڕانانی تونس بوو ، میسر، سوریا، لیبیا، و ئۆکرانیا، و سەرهەڵدانی ڕێکخراوە تیرۆریستییە گەورەکانی وەک داعش .

وتاری ھەڵبژێردراو

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ یاخود مۆندیالی ٢٠١٠ نۆزدەیەمین جامی جیھانییە. لە وڵاتی ئەفریقای باشوور خانەخوێ کرا،کە لە ١١ی حوزەیران تا ١١ی تەممووزی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو.داواکاری بۆ میوانداری کردنی ئەم خوولەی پاڵاوانییەتیەکە تەنها بۆ وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا بوو.دوای پێشکەشکردنی داواکان، لە ساڵی ٢٠٠٤ فیفا، باشووری ئەفریقای هەڵبژارد لە نێوان میسر و مەغریب بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم وڵاتی ئەفریقیا کە میوانداری جامی جیهانی بکات .یارییەکان له ١٠ یاریگا لە ٩ شاری جیاوازی ئەفریقای باشوور ئەنجامدران.یەکەم یاری خوولەکە لە نێوان هەڵبژاردای ئەفریقای باشوور و مەکسیک لە یاریگای سۆکەر ستی لە جۆھانسبێرگ گەورەترین شاری وڵاتەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٤ هەزار هاندەر بەڕێوەچوو. سی و دوو هەڵبژاردە لەم خوولە بەشدارییان کرد،لە یاریی کۆتایی ئیسپانیا توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بباتەوە بە دوای ئەوەی ئەندرێس ئەنێستا لە خولەکەی ١١٦ ی کاتی زیاد کراو پێشکەوەوە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای بردنەوە لە ئۆڕگوای بە ئەنجامی ٣–٢ توانی پلەی سێیەم بەدەست بھێنێت و پلەی چوارەمیش بوو بەشی ئۆڕگوای.

زیاتر...

وتار

بوومەلەرزەی چیلی (بە ئینگلیزی: Chile Earthquake) بە ھێزی ٨،٨ ڕیشتێر لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەمە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٠ی زایینی (٨ خاکەلێوەی ٢٧٠٩ی کوردی) لە وڵاتی چیلی ڕووی دا و بوو بەھۆی کوشتنی لانیکەم ٧٠٠ کەس. ناوەندی ئەم بوومەلەرزە لە ١١٥ کیلۆمیتری باکووری خۆرھەڵاتی شاری کۆنسێپسیۆن و ٣٢٥ کیلۆمیتری باشووری ڕۆژئاوای شاری سانتیاگۆ، پایتەختی چیلی بوو.

زیاتر...

وتار

بەکرێگیراوەکان (بە ئینگلیزی: The Expendables) فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٠ بەرھەمھێنراوە. نووسەری فیلمەکە دەیڤد کالاھام و سیلڤستەر ستالۆنە، و لە دەرھێنانی ستالۆنە، کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەگەڵ ئەستێرە سینەمایییەکان وەک جەیسن ستەیتم، جیت لی، دۆڵف لەندەگرین، ڕاندی کوتور، تێری کروز، ستۆن ئۆستن، میکی ڕۆرک. فیلمەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٠ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە. یەکەم بەشە لە زنجیرەی فیلمی بەکرێگیراوەکان. فیلمەکە باس لە کۆمەڵێک بەکرێگیراوی ھەڵبژاردە دەکات کە ئەرکێک بۆ لە دەسەڵات لابردنی دیکتاتۆرێکی ئەمریکای لاتینە کە لەلایەن بریکارێکی پێشووی سی ئای ئەیەوە بێ بەزەییانە کۆنترۆڵ کراوە. بەکرێگیراوەکان، کۆمەڵێک بەکرێگیراوی ھەڵبژاردەن کە لە نیو ئۆرلیانس دان، بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان لە کەشتییەکی چەتە سۆماڵییەکان، کە بەرەو کەنداوی عەدەن بڵاوەبوون. تیمەکە پێکھاتووە لە ڕابەر باڕنی ڕۆس، پسپۆڕی چەقۆ لی کریسمەس، ھونەرمەندی جەنگی یین یانگ، جەنگاوەری سەربازی گوننەر جێنسن، پسپۆڕی چەک ھێل سیزر و پسپۆڕی بواری وێرانکردنی ڕێگا. جێنسن تەقە دەکات و بەو ھۆیە زیانی گیانی لە چەتەکان دەدات، پاشان ھەوڵی ھەڵواسینی چەتەیەک دەدات، بەڵام یانگ دەیوەستێت کاتێک ڕۆس و تیمەکە ساردیان دەکەنەوە ڕۆس بە دوودڵی لە تیمەکە دەریدەکات. دواتر کریسمەس ناڕەحەتە لە دۆزینەوەی ھاوڕێ کچەکەی لەیسی، بۆ پیاوێکی تر بەجێی ھێشت.

زیاتر...

وتاری نایاب

ئینستاگرام (بە ئینگلیزی: Instagram) تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ دامەزراوە. فەیسبووک لە مانگی نیسانی ٢٠١٢، ئینستاگرامی بە یەک میلیارد دۆلار کریەوە. دەوترێ ئەگەر ئینستاگرام ھەر ئەو پەرەسەندنەی بمێنێ لە فەیسبووک گەورەتر دەبێ، کوین سیسترۆم لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئینستاگرام و بەڕیوەبەری کۆمپانیای فاست دەڵێ ئەوە گەورەترین ھەبوونی جیھان دەبێت، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای فیلتەر کرانی چەند جاری ئینستاگرام لە ئێران دا خۆی بەشداری ئەو تۆڕەیە، چەند جار ئەو تۆڕە لە لایان ھێزی سایبێری ئەو وڵاتەوە فیلتێر کراوە بەڵام ھەموو جارەکان دوای چەند کاتژێرێ کراوەتەوە

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان