بەکرێگیراوەکان (فیلمی ٢٠١٠)

بەکرێگیراوەکان فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٠ بەرھەمھێنراوە. نووسەری فیلمەکە دەیڤد کالاھام و سیلڤستەر ستالۆنە، و لە دەرھێنانی ستالۆنە، کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەگەڵ ئەستێرە سینەمایییەکان وەک جەیسن ستەیتم، جیت لی، دۆڵف لەندەگرین، ڕاندی کوتور، تێری کروز، ستۆن ئۆستن، میکی ڕۆرک. فیلمەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٠ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە. یەکەم بەشە لە زنجیرەی فیلمی بەکرێگیراوەکان.

بەکرێگیراوەکان (فیلمی ٢٠١٠)
دەرھێنەرسیلڤستەر ستالۆنە
بەرھەمھێنەر
  • ئاڤی لێرنەر
  • جۆن تۆمپسۆن
  • کێڤن کینگ تێمپلتۆن
نووسین
  • دەیڤد کالاھام
  • سیلڤیستەر ستالۆن
چیرۆکبێژدەیڤد کالاھام
کاست
مۆسیقابرایان تایلەر
وێنەگری سینەماییجێفری کیمبۆڵ
دەستکاری
  • کێن بلاکوێڵ
  • پۆل ھارب
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە
  • میلینیۆم فیلم
  • نو ئیمەیج
ڕێکەوتی دەرچوون
  • ٣ی ئابی ٢٠١٠ (2010-08-03) (لۆس ئەنجلس)
  • ١٣ی ئابی ٢٠١٠ (2010-08-13) (ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٣ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٨٠ ملیۆن دۆلار[٢]
داھات٢٧٤٬٥ ملیۆن دۆلار[٢]
بەشی دواتر

فیلمەکە باس لە کۆمەڵێک بەکرێگیراوی ھەڵبژاردە دەکات کە ئەرکێک بۆ لە دەسەڵات لابردنی دیکتاتۆرێکی ئەمریکای لاتینە کە لەلایەن بریکارێکی پێشووی سی ئای ئەیەوە بێ بەزەییانە کۆنترۆڵ کراوە.

چیرۆک دەستکاری

بەکرێگیراوەکان، کۆمەڵێک بەکرێگیراوی ھەڵبژاردەن کە لە نیو ئۆرلیانس دان، بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان لە کەشتییەکی چەتە سۆماڵییەکان، کە بەرەو کەنداوی عەدەن بڵاوەبوون. تیمەکە پێکھاتووە لە ڕابەر باڕنی ڕۆس، پسپۆڕی چەقۆ لی کریسمەس، ھونەرمەندی جەنگی یین یانگ، جەنگاوەری سەربازی گوننەر جێنسن، پسپۆڕی چەک ھێل سیزر و پسپۆڕی بواری وێرانکردنی ڕێگا. جێنسن تەقە دەکات و بەو ھۆیە زیانی گیانی لە چەتەکان دەدات، پاشان ھەوڵی ھەڵواسینی چەتەیەک دەدات، بەڵام یانگ دەیوەستێت کاتێک ڕۆس و تیمەکە ساردیان دەکەنەوە ڕۆس بە دوودڵی لە تیمەکە دەریدەکات. دواتر کریسمەس ناڕەحەتە لە دۆزینەوەی ھاوڕێ کچەکەی لەیسی، بۆ پیاوێکی تر بەجێی ھێشت.

بەژداربووەکان دەستکاری

 
کروز، ئۆستن، ستالۆن، لەندەگرین و کۆتور لە کۆمیک-کۆنی سان دیێگۆ.

بەرھەمھێنان دەستکاری

گەشەپێدان دەستکاری

لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥ دا، نووسەر دەیڤد کالاھام یەکەم ڕەشنووسی کاری فیلمێکی بە پێشنیاری بەکرێگیراوەکان بە ناونیشانی "بێرۆ" پێشکەش بە [[وارنەر برۆس]] کرد، وەک بەشێک لە مامەڵەی "پابەندبوونی کوێرانە"ی خۆی لەگەڵ ستۆدیۆ لەو کاتەدا. کالاھام دوو جاری تر بە دەقەکەیدا چووەوە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٦ دا سێیەم پێداچوونەوەی کۆتایی خۆی پێشکەش کرد.

داڕشتن دەستکاری

ژان کلۆد ڤەن دام لەلایەن ستالۆنەوە ڕۆڵی پێشکەش کرا، بەڵام ڕەدیکردەوە چونکە ھەستی کرد ھیچ ناوەڕۆک و گەشەپێدانێک بۆ کارەکتەر نییە.[٣] ستالۆن وتی کە ڤەن دام پێی وتوە کە پێویستە «ھەوڵ بدات خەڵک لە ناوەندی باشوور ڕزگار بکات».[٤]

وێنەگرتن دەستکاری

بەرھەم ھێنانی فیلم لە ٣ی ئازاری ٢٠٠٩ دەستی پێکرد، کە بودجەکەی ٨٢ ملیۆن دۆلارە.[٥]

وێنەگری سەرەکی دوای ٢٥ ڕۆژ لە ڕیۆ دێ ژانێرۆ و چەند شوێنێکی دیکەی بەرازیل دەستی پێکرد، لەوانە منگاراتیبا، نیترۆی، گوانبارا بەی، کۆلۆنیا جولیانۆ مۆریرا و پارک لیج. وێنەگرتنی سەرەتای فیلمەکە لە ٢٥ی نیسان کۆتایی ھات بەڵام لە ١١ی ئایار دا بەردەوام بوو، لە ئێلموود و نیو ئۆرلیانز، لویزیانا، لەوانە گەڕەکی فەرەنسی، شەقامی باشووری پیتەرس، فۆرت ماکۆمب، شەقامی کلایبۆرن و ئۆڤەرپاسی نێوان ویلایەتەکان ١٠. وێنەگرتنەکە لە ١ی تەممووز کۆتایی ھات، بەڵام لە ٢٧ی تشرینی یەکەم دا دیمەنی ھەڵگرتنەوە لە کەنیسەیەک لە لۆس ئەنجلس لە کالیفۆرنیا بە نیشاندانی ستالۆن و شوارزنێگەر و ویلیس (کە دووانیان بەبێ قەرەبوو کردنەوە ئەو دیمەنە ئەنجام دەدەن).

لە ھاوینی ٢٠١٠ کۆمپانیای بەڕازیلی (o2 فیلم) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ھێشتا زیاتر لە ٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی قەرزاری ئەو فیلمە بووە.

میوزیک دەستکاری

ھەڵسەنگاندنی شارەزایان
ئەنجامی ھەڵسەنگاندنەکان
سەرچاوە خاڵ
ئۆڵمیوزیک      [٦]

ئاوازدانەر برایان تایلەر لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، کە بۆ نووسینی موزیکی سەرەتای فیلمەکە بەکرێ گیراون تایلەر پێشتر لەگەڵ ستالۆن لە فیلمی ڕامبۆ لە ساڵی ٢٠٠٨ کاری کردووە.

بڵاوکردنەوە دەستکاری

شانۆیی دەستکاری

فیلمەکە لە ڕێکەوتی ٢٣ی نیسانی ٢٠١٠ بۆ بڵاوکردنەوەی دیاریکرا، بەڵام دواتر بۆ ماوەی ٤ مانگ تا ١٣ی ئاب دواخرا بۆ ئەوەی کاتی بەرھەمھێنان درێژ بکرێتەوە.[٧] لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٠ دا پۆستەری فەرمی نێودەوڵەتی بۆ فیلمەکە دەرچوو.[٨] تڕایلەری پڕۆمۆ لە ئابی ٢٠٠٩دا بە ئۆنلاین دزەی کرد. دوای نزیکەی دوو مانگ لە دزەکردنی تڕەیەلەرەکە، بەفەرمی بە ئۆنلاین دەرچوو. ترایلەری پرۆمۆکە لەلایەن ستالۆنەوە دەستکاری کرا و لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا نمایش کرا لە ١ی نیسانی ٢٠١٠، بەفەرمی ترایلەری شانۆیی بۆ فیلمەکە دەرکرا. فیلمەکە لە ٣ی ئابی ٢٠١٠ دا فەرشی سووری ھۆڵیوودی خۆی ھەبوو.

پێشوازیکردن دەستکاری

پلیتفڕۆشتن دەستکاری

فیلمەکە لە یەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەی لە ٣٬٢٧٠ شانۆدا بەخشکرا، کە بە بەدەستھێنانی #١٠ خاڵ لە پێڕستی «گەورەترین بڵاوکراوە سەربەخۆکانی ھەموو کات» (لە بۆکس ئۆفیس مۆجۆ).[٩] ٣٤٬٨ ملیۆن دۆلاری لە کۆتایی ھەفتەی بڵاوکردنەوەی دا بەدەستھێنا و لە یەک شوێنی پلیت فڕۆشتن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی دەرچونیدا فیلمەکە بڕی ٣٬١٣ ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتندا دەستکەوتووە.[١٠]

'''بەکرێگیراوەکان''' لە لووتکەی بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا مانەوە لە کۆتایی ھەفتەی دووەمیدا، کە کۆی کۆتایی ھەفتەکە نزیکەی ١٧ ملیۆن دۆلارە.[١١]

تا ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، فیلمەکە بڕی (٥٢٤، ٠٦٨ ،١٠٣) ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکا و (٨٧٠، ٤٠١، ١٧١) ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی نێودەوڵەتیدا، بڕی (٣٩٤، ٤٧٠، ٢٧٤) ملیۆن دۆلاری لە جیھاندا بە دەستکەوتوە.[١٢]

ئەنجامەکان و سەرلەنوێ دروستکردنەوە دەستکاری

بەکرێگیراوەکان ٢ لە ١٧ی ئابی ٢٠١٢ وەک بەشی دووەمی بەکرێگیراوەکان بڵاو کرایەوە فیلمەکە بڕی ٣١٥ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبوو و ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.

بەکرێگیراوەکان ٣ لە ١٥ی ئابی ٢٠١٤ وەک سێیەم بەشی بەکرێگیراوەکان بڵاوکرایەوە فیلمەکە ٢١٤٬٧ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبووە.[١٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "THE EXPENDABLES (15) (!)". British Board of Film Classification. July 6, 2010. Retrieved July 13, 2015. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ ئ ا "The Expendables". Box Office Mojo. Retrieved 2010-11-04.
  3. ^ Brunton, Richard (2008-11-29). "Van Damme turned down Stallone's The Expendables". Filmstalker.co.uk. Retrieved 2009-04-08. ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Michael Cieply (June 28, 2010). "The Return of the Action Flick All-Stars". The New York Times.
  5. ^ Fritz, Ben (2010-08-12). "Movie projector: Stallone's 'Expendables' to blow away 'Eat Pray Love' and 'Scott Pilgrim'". Los Angeles Times. Tribune Company. Retrieved 2010-08-30. "The Expendables" cost $82 million to produce
  6. ^ William Ruhlmann. "The Expendables [Original Motion Picture Soundtrack]". AllMusic.
  7. ^ ""The Expendables" Movies push back to August 20, 2010 – Sylvester Stallone, Celebrity Gossip". Showhype.com. Retrieved 2010-03-16.
  8. ^ "Official Poster for The Expendables". Archived from the original on January 4, 2012. Retrieved March 17, 2010. ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Widest Independent Releases at the Box Office". Box Office Mojo. Retrieved 2010-08-17. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  10. ^ Gray, Brandon (August 16, 2010). "'Expendables' Pump Up, 'Eat Pray Love' Pigs Out, 'Scott Pilgrim' Powers Down". Box Office Mojo. Retrieved 2010-08-17.
  11. ^ "'Expendables' Endures at No. 1 with $17 Million". The Washington Times. Associated Press. August 23, 2010. Retrieved August 24, 2013.
  12. ^ "The Expendables – Box Office Data, Movie News, Cast Information". The Numbers. Retrieved 2010-11-04.
  13. ^ McNary, Dave (May 15, 2013). "Original Ent. Plans Bollywood Remakes of 'Rambo,' 'Expendables' (EXCLUSIVE)". Variety. Retrieved May 20, 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری