بەکرێگیراوەکان ٢

فیلمێکی ٢٠١٢ی دەرھێنراوی سایمۆن وێست

بەکرێگیراوەکان ٢ (بە ئینگلیزی: The Expendables 2) فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکیی ٢٠١٢یە، لە دەرھێنانی سایمۆن وێستە، لە لایەن ڕیچارد وێنک و سیلڤستەر ستالۆن نووسراوە لەسەر بنەمای چیرۆکێک دروست کراوە کە لە لایەن کێن کاوفمان، دەیڤد ئۆگۆستۆ و وێنک نووسراوە. بڕایان تایلەر بۆ تۆمارکردنی مۆسیقای فیلمەکە گەڕایەوە. ئەم فیلمە پاشکۆیە بۆ فیلمی ئەکشنی ساڵی ٢٠١٠ بە ناوی «بەکرێگیراوەکان ١»، و ئەستێرەکانی فیلمەکە دەستەیەکی لێھاتووی فیلمی ئەکشنن، ئەوانیش بریتین لە سیلڤستەر ستالۆن، جەیسن ستەیتم، جیت لی، دۆڵف لەندەگرین، چاک نۆریس، تێری کروز، ڕاندی کۆچە، لیام ھێمسوۆرت، ژان کلۆد ڤەن دام، برووس ویلیس، و ئارنۆڵد شوارزنێگەر. فیلمەکە شوێنی دەستەیەک بە ناوی «بەکرێگیراوەکان» دەکەوێت، ئەم دەستەیە لە لایەن کەسێک بە ناوی چەرچ بۆ ئەنجامدانی کارێک ڕێک دەخرێتەوە، بەڵام کاتێک یەکێک لە دەستەکە دەکوژرێت، لەمەودوا کاری بەکرێگیراوەکان دەبێت بە تۆڵەکردنەوە و دوای بکوژەکان دەکەون، و پاشان ھەڕەشەیەکی جیھانی چاوەڕواننەکراو ئاشکرا دەبێت. ئەمە دووەم بەشی زنجیرەفیلمی بەکرێگیراوەکانە.

بەکرێگیراوەکان ٢
The Expendables 2
دەرھێنەرسایمۆن وێست
بەرھەمھێنەرئاڤی لێرنەر
دانی لێرنەر
کێڤن کینگ
لێس ویڵدۆن
چەشنی فیلمئەکشن
کاستسیلڤستەر ستالۆن
جەیسن ستەیتم
جیت لی
دۆڵف لەندەگرین
چاک نۆریس
ژان کلۆد ڤەن دام
برووس ویلیس
ئارنۆڵد شوارزنێگەر
لیام ھێمسوۆرت
تێری کروز
سکۆت ئەدکینز
مۆسیقابریان تایلەر
وێنەگری سینەماییشێڵی جۆنسن
دەستکاریتۆد ئی میلەر
ستۆدیۆ(کان)مێلێنیوم میدیا
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەڵایەنزگەیت
ڕێکەوتی دەرچوون١٣ی ئابی ٢٠١٢ (لەندەن)
١٧ی ئابی ٢٠١٢ (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٣ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیبەکرێگیراوەکان
تێچوون١٠٠ ملیۆن دۆلار[٢]
داھات٣١٥ ملیۆن دۆلار[٣]

وێنەگرتنی سەرەکی لە ماوەی ١٤ ھەفتەدا ئەنجام درا (لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١١ دەستی پێکرد)، بووجەی فیلمەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو. فیلمەکە لە نێوان ئەم چەند شوێنەدا تۆمار کراوە، بولگاریا، ھۆنگ کۆنگ و نیوئۆرلەنس. مشتومڕ لەسەر مردنی بەڕێکەوتی یەکێک لە پیاوە بازرگانەکانی فیلمەکە و ئەو زیانانەی بەر ژینگەی بولگاریا کەوتووە، سەریھەڵدا.

فیلمەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٢ی لە ئەورووپا نمایش کرا، و دواتریش لە باکووری ئەمریکا. فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ زیاتر لە٣١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سەرانسەری جیھاندا بەدەست ھێناوە، و گەورەترین سەرکەوتنی لە دەرەوەی ئەمریکای باکوور بووە. ڕەخنەگران بە گشتی فیلمەکەیان بە پێشکەوتنێک لە فیلمەکەی پێش خۆی دەزانی (بە ئاماژەدان بە زیادبوونی بەکارھێنانی نوکتە و دیمەنە ئەکشنەکانی ناو فیلمەکە)، بەڵام ڕەخنە لە چیرۆک و گفتوگۆکانی گیرا. یارییەکی ڤیدیۆیی بەم ناونیشانە و ئاماژە بۆ فیلمەکە لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٢ بڵاو کرایەوە کە دەتوانرێت داببەزرێندرێت. ھەروەھا پاشکۆی ئەم فیلمە بە ناوی «بەکرێگیراوەکان ٣» لە ١٥ی ئابی ٢٠١٤ بڵاو کرایەوە.

چیرۆک دەستکاری

بەکرێگیراوەکان - سەرکردە بارنی ڕۆس، لی کریسمس شارەزایی چەقۆ، یین یانگ شارەزایی شەڕی دەستیی، ھێڵ سیزار شارەزایی چەکە قورسەکان، گەنەر جێنسی ناجێگیر، بێڵی منداڵی قەناس بەدەست، ئەم دەستەیە بەسەرکردایەتی ڕۆس ڕەوانەی نیپال دەکرێن بۆ ڕزگارکردنی دکتۆر ژۆو کە بارمەتەیە. دوای گەیشتن و شەڕکردن و ڕزگارکردنی دکتۆرەکە، یانگ دەستەکە بەجێدەھێڵێت بۆ ئەوەی ژۆو بە یاوەرییەوە بگەڕێتەوە بۆ چین. دوای گەڕانەوەی بۆ نیو ئۆرلینز، بێڵی بە ڕۆس دەڵێت کە بەنیازە لە کۆتایی مانگدا خانەنشین بێت و لەگەڵ خۆشەویستەکەی سۆفیا بژی. دواتر ڕۆس ناچار دەبێت ئەرکێکی بەڕێز چەرچ، کارمەندی سی ئای ئەی وەربگرێت بۆ وەرگرتنەوەی شتێک لە فڕۆکەیەکی کەوتوو لە ئالبانیا.

چەرچ شارەزایەکی بواری تەکنۆلۆژیا بەناوی ماگی چان بۆ دەستەکە دەنێرێت تا لەگەڵیاندا بڕوات بۆ ئەرکەکە. لە ئەلبانیا بەکرێگیراوەکان ئەو شتەی پێویستیان بوو، وەری دەگرن و پاشان دەیانەوێت بەڕێبکەون بۆ نیو ئۆریلێنز، بەڵام تاوانباری نێونەتەوەیی و باززگانی چەک بەناوی ژان ڤیلاین بۆسەیان بۆ دادەنێت، و ھەروەھا بێڵییان گرتووە. ڤیلاین داوای ئەو شتە دەکات لە بەرامبەر ژیانی بێڵیدا. دەستەی بەکرێگیراوەکان ناچار ئەو شتەی بەدەستیان ھێنا بیدەن بە ژان ڤیلاین بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بێڵی، بەڵام ڤیلاین شتەکە وەردەگرێت و پاشان بەپێوەیەکی تەکنیکی چەقۆیەک لەسەر دڵی بێڵی دەدات و دەیکوژێت و پاشان لەگەڵ دەستەکەی خۆی بە ھێلیکدپتەرەکەیان ھەڵدێن، دەستەی بەکرێگیراوەکان ھاوڕێکەیان بەناوی بێڵی دەنێژن و پاشان ڕۆس سەرکردەی دەستەکە، یاداشتنامەیەکی بچووک لەنێو گیرفانی بێڵی دەدۆزێتەوە کە بۆ ھاوسەرەکەی سۆفیا نووسیوێتی، ھەربۆیە ڕۆس و دەستەکە بڕیاری تۆڵەکردنەوە دەدەن و بەدوای ژان ڤیلاین و دەستەکەی ڤیلاین دەکەون.

ماگی چان پێیان دەڵێت کە ئەو شتەی دۆزیمانەوە و لەدەستمان دا، شوێنی پێنج تۆن لە پلووتۆنیۆم دەدۆزێتەوە کە یەکێتیی سۆڤیەت لە دوای شەڕی سارد بەجێی ھێشتووە، بۆیە ژان ڤیلاین دەیەوێت ئەو پلووتۆنیۆمە بدۆزێتەوە و پاشان بیفرۆشێت. بەکرێگیراوەکان لەڕێگەی سیگناڵێکەوە شوێنی کۆمپیوتەرە بچووکەکە دەکەون کە لەدەستی ڤیلاین و تیمەکەی دەکەون، بەم شێوەیە دەگەنە بولگاریا و پاشان لەوێدا لە بنکەیەکی سەربازی ڕووسیا کە جێھێڵدراوە دەمێننەوە، ھەر بۆ بەیانییەکەی لەوێدا لەلایەن چەند چەکدارێکی سانگ و ھەروەھا دەبابەیەک گەمارۆ دەدرێن، بەڵام کەسێک بەناوی بووکەر ھەرزوو ژیانیان ڕزگار دەکات، و پاشان گفتوگۆ لەگەڵ دەستەکە دەکات و دەرەکەوێت کە ھاوڕێ کۆنەکەی ڕۆسە. پاشان بووکەر پێشنیاری ڕۆیشتن بۆ گوندێک لەو نزیکانە دەکات بۆ ڕۆس و دەستەکەی، کە ھەموو دانیشتووانەکەی ئەوێ دژی ڤیلانن، لەم نێوەندی قسەکردنانەدا، ڤیلاین و ھێکتۆر (دەستە ڕاستی ڤیلاین) خەریکری ھەڵکەندی پلووتۆنیۆمەکەن.

لە گوندەکەدا دەستەی بەکرێگیراوەکان تووشی چەند ژنێکی چەک لەدەست دەبن کە پارێزگاری لە منداڵەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی کە ڤیلاین منداڵەکانیان نەبات بۆ شەڕ و کوشتن و وەک کۆیلە کاریان پێ بکات، ھەربۆیە داوا لە بەکرێگیراوەکان دەکەن کە یارمەتیان بدات، چونکە منداڵ و پیاوەکانیان ببەن ئیتر نایانگەڕێننەوە و نادیار دەبن. سانگەکان (دەستەی ڤیلاینی خراپەکار)، ھەرزوو دەگەنە گوندەکە بۆ بردنی چەند پیاو و منداڵێک، بەڵام لەلایەن دەستەی بەکرێگیراوەکان دەکوژرێن، و پاشان بە فڕۆکەیەک دەڕۆن بۆ دۆزینەوەی ڤیلاین و ئەوانی تر، کاتێک دەگەنە ئەوێ، ھێرش دەکەنە سەریان و پاش شەڕکردن، بەکرێگیراوەکان پیاوە کۆیلەکان ڕزگار دەکەن، بەڵام ھێکتۆر و ڤیلاین بەخێرایی ئەوێ جێ دەھێڵێنن و ھەڵدێن، و ھەروەھا بۆمبیان لەوێدا دانابوو، پاش تەقاندنەوەی بۆمبەکە، دەستەی بەکرێگیراوەکان لەگەڵ پیاوە کۆیلەکان لەوێ گیر دەخۆت لەژێر ئەشکەوتێک کە بەھۆی بەردەوە داخرا، دواتر چەرچ و گرێنچ کە سەر سی ئای ئەین، دەگەنە ئەوێ و ڕزگاریان دەکەن، و بە دەستەی بەکرێگیراوەکان دەڵێن: کە بدوای ڤیلاین بگەڕێن.

دەستەی بەکرێگیراوەکان ڕێگە لە ڤیلاین و سانگەکان دەگرن لە فڕۆکەخانەیەک کە دەیانویست ھەڵبێن و بەفرۆکە بڕۆن، لەوێدا دەستەی بەکرێگیراوەکان و سانگەکان بەشەڕدێن. کریسمسی چەقۆ وەشێن لەگەڵ ھێکتۆر بە شەڕ دێت و ھێکتۆر دەکوژێت، لەکاتێکدا ڕۆس و ڤیلاین شەڕی دەست بە دەست دەکەن، و ڕۆسیش ڤیلاین دەکوژێت و پێی دەڵێت: ئەمە تۆڵەی بێڵییە. پاش کۆتاییھاتن بە شەڕەکە، ترێنج دوو فڕۆکە پێشکەش بە ڕۆس دەکات، پاشان دەستەی بەکرێگیراوەکان سندووقێک دەنێرن بۆ سۆفیا (خۆشەویستی بێڵی)، بڕە پارەیەکی تێدایە و یاداشتەکەی بێڵیشی تێدابوو، لەکۆتا دیمەنی فیلمەکە دەستەکە لەنێو فڕۆکەیەکدا دڵخۆشن و پێشنیاری نانێکی بەیانی دەکەن بەناوی بێڵییەوە.

ڕۆڵەکان دەستکاری

 
ئەستێرەی فیلمە ئەکشنەکان کە لەم فیلمە ڕۆڵ دەگێڕن (لە چەپەوە بۆ ڕاست): سیلڤستەر ستالۆن، جەیسن ستەیتم، جیت ڵی، دۆڵف لەندەگرین، چەک نۆریس، ژان کلۆد ڤان دام، بروس ویڵز، ئارنۆڵد شوارزنێگەر و تێری کرووز.
  • سیلڤستەر ستالۆن وەک بارنی ڕۆس: سەرکردەی دەستەی بەکرێگیراوەکان. بە سەرکردایەتی دەستەکەی ئەم کەسە، کۆتایی بە دەستەی سانگەکان دەھێندرێت.[٤]
  • جەیسن ستەیتم وەک لی کریسمس: شارەزایی چەقۆ وەشاندن لە دەستەی بەکرێگیراوەکان، دەتوانێت ھاوڕێ نزیکەکەی ڤیلاین بەناوی ھێکتۆر لە فڕۆکەخانەیەک بکوژێت و کۆتایی بەژیانی بھێنێت.[٥]
  • جیت لی وەک یین یانگ: شارەزایی شەڕی دەست بەدەست و شارەزایی ھونەرە جەنگییەکان لە دەستەی بەکرێگیراوەکان، لەسەرەتایی فیلمەکە شەرێک دەکەن و پاشان لەگەڵ دکتۆر ژۆو دەگەڕێتەوە چین بۆ ئەوەی یاروەری بکات.[٦]
  • دۆڵف لەندەگرین وەک گەنەر جێنسن: سەربازێکی ناجێگیری دەستەکەیە، پێشتر لەلایەن دەستەی بەکرێگیراوەکان دەکراوە بەھۆی خواردنەوەی زۆر لە کحوول.[٧]
  • چاک نۆریس وەک بووکەر: سەربازێکی خانەنشینکراوە و دەتوانێت دەستەی بەکرێگیراوەکان لە دەستی سانگەکان کە گەمارۆ دراون ڕزگار بکات. ھاوڕێیەکی کۆنی ڕۆسە.[٨]
  • تێری کروز وەک ھێڵ سیزەر: سەربازێکە لە دەستەی بەکرێگیراوەکان کە شارەزایی لە چەکە قورسەکان ھەیە و جەستەیەکی گەورەی ھەیە بۆ ھەڵگرتنی چەکی قورس.
  • ڕاندی کۆچە وەک تۆڵ ڕۆد: ئەندامێکە لە دەستەی بەکرێگیراوەکان.
  • لیام ھێمسوۆرت وەک بێڵی کنداڵ: شارەزایییەکی زۆری لە قەناس ھەیە، بەڵام لە سەرتاکانی فیلمەکە بە دەستی ڤیلاین بە چەقۆ دەکوژرێت.[٩][١٠][١١][١٢]
  • سکۆت ئەدکینز وەک ھێکتۆری خراپەکار: کەسێکی شارەزایییە لە شەڕکردن، لە دەستەی سانگەکاندایە، ھاوڕێ و دەستە ڕاستی ڤیلاینە.[١٣]
  • یو نان وەک ماگی چان: بریکاری سی ئای ئەیە بۆ چەرچ کار دەکات، و دەنێردرێت بۆ ھاوکاریکردنی دەستەی بەکرێگیراوەکان بۆ دۆزینەوەی کۆمپیوتەرێک لە فڕۆکەیەکی شکاو و کەوتوودا، لە ئەلبانیا.[١٤]
  • ژان کلۆد ڤەن دام وەک ڤیلاینی خراپەکار: سەرکردەی دەستەی سانگەکانە، کەسێکی بازرگان و بکوژی نێونەتەوەیییە، لەلایەن ڕۆسەوە بە چەقۆ بۆ تۆڵەکردنەوەی بێڵی دەکوژرێت.[١٥][١٦][١٧]
  • برووس ویلیس وەک چەرچ: بریکاری نھێنی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندییە، و یارمەتییەکی زۆری دەستەی بەکرێگیراوەکان دەدات.[١٨][١٩][٢٠][٢١]
  • ئارنۆڵد شوارزنێگەر وەک ترێنچ: ھاوڕێ و ھاوکاری ڕۆسە لە سی ئای ئەی، دوو فڕۆکە پێشکەش بە ڕۆس دەکات بەھۆی سەرکەوتنەکەی، و ھەروەھا لەچندین شوێن ڕزگاریان دەکات، و دژی دەستەی سانگەکانن.[٢٢][٢٣]

بەرھەمھێنان دەستکاری

 
وێنەی "فڕۆکەخانەی پلۆڤدیڤ" کە گەورەترین دیمەنە ئەکشنەکانی فیلمەکەی تێدا ڕوویدا.

پلانی درێژەی فیلمی بەکرێگیراوەکان پێش بڵاوبوونەوەی فیلمەکە لە مانگی ئابی ٢٠١٠ لە قسەی لەسەر کرابوو، ستاڵۆن وتبووی؛[٢٤] «بیرۆکەیەکم ھەیە کە ئامادەیە بۆ بەجێھێنان، ھەوڵ دەدەم شتێک بکەم کە تەواو شۆڕشگێڕانەبێت بێت».[٢٥][٢٦] لە چاوپێکەوتنێکدا لە مانگی ئابی ٢٠١٠ ئاماژەی بەوەدا کە ھێشتا سیناریۆیەکی نوێی نییە، بەڵام پلانی بۆ داناوە.[٢٧] لە ١٨ی نیسانی ساڵی ٢٠١١ ستاڵۆن پشتڕاستی کردەوە کە کاری دەرھێنان بۆ ھیچ فیلمێکی تری بەکرێگیراوەکان ناکات، بۆیە کارەکەی بە دەرھێنەری تر داوە. لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١١دا، وادەی نمایشکردنی فیلمەکە دیاریکرا کە ١٧ی ئابی ٢٠١٢ بێت، و یەکێک لە پۆستەرەکانی فیلمەکان لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە.[٢٨][٢٩] لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١ سایمۆن وێست وەک دەرھێنەر پشتڕاستکرایەوە.[٣٠]

لە مانگی ئابی ٢٠١١دا بڵاوکرایەوە کە کۆمپانیای Nu Image/Millennium Films لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ دابەشکەرێکی چینی کە ناوی نەھێنراوە. دابەشکەرەکە فیلمەکەی بەرھەم دەھێنا، لە بەرامبەردا ئەکتەرێکی چینی بەناوی (دۆنی یێن) لە چین ڕۆڵی لە فیلمەکەدا دەگێڕا.[٣١] ئەم ھاوبەشییە بۆ ئەوە دادەنرا کە بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە چین کاری ئاسانتربێت؛ بەڵام پێش دەستپێکردنی بەرھەمھێنان، ھاوبەشییەکە ھەڵوەشایەوە؛ بەڵام ستۆدیۆیەکی تری چینی بەناوی Le Vision Pictures وەبەرھێنانی لە فیلمەکەدا کردووە.[٣٢] کۆمپانیای لیۆنزگەیت فیلمز مافی دابەشکردنی فیلمەکەی ئەمریکای باکوور و بەریتانیای بە بڕی ٣٥ ملیۆن دۆلار کڕی.[٣٣]

لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، ستاڵۆن ڕای گەیاند کە فیلمەکە ئامانجی بینەرانەی PG-13 بووە، بە پێچەوانەی فیلمی یەکەم (کە بۆ بینەرانی سەروو تەمەنی ١٧ ساڵ سنووردار بوو)، ئەمەش دەبووە ھۆی ئەوەی کە بەدواداچوونەکە بخرێتە بەردەستی ھەموو بینەرانی سەروو ١٣ ساڵ و منداڵانی بچووکتر بەڕەزامەندی دایک و باوکیان.[٣٤][٣٥][٣٦] بەڵام ئەم گۆڕانکارییە پێشوازییەکی نەرێنی لێکرا.[٣٧]

ژان کلۆد ڤان دام ڕەزامەندی خۆی دەربڕی بۆ بەجێھانی فیلمەکە و شەڕکردنی دژی ستاڵۆن لە فیلمەکەدا؛ بەڵام ڤان دام زۆر دڵخۆش نەبوو بە شێوازی ڕۆڵەکان و بینینەکانی فیلمەکە، چونکە دەیووت کە خەڵکی لەنێوان من و ستاڵۆن شەڕی درێژتریان دەوێت و دەیانەوێت زیاتر ڕووبەرووی یەکتر ببینەوە.[٣٨] بە بوودجەیەکی ١٠٠ ملیۆن دۆلار، وێنەگرتنی سەرەکی فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١١ دەستیپێکرد و ١٤ ھەفتەی خایاند.[٢][٣٩] وێنەگرتن تا ڕادەیەکی زۆر لە بولگاریا ئەنجامدرا: لە ستۆدیۆی فیلمی نو بۆیانا لە سۆفیا، لە شاری پلۆڤدیڤ و شارۆچکەی بلانسکۆ.[٤٠] یەکێکە لە ڕووداوە گەورەکانی فیلمەکە لە دووەم گەورەترین فڕۆکەخانەی شاری پلۆدیڤ لە بولگاریا ڕوویدا، بە شێوازی تەقەکردن و ڕووداوی ئۆتۆمۆبیلی لە سەرتاسەری فڕۆکەخانەکە تێدابوو. ھەروەھا وێنەگرتن لە دەشکەوتی دیڤێتاسکا لە پارێزگای لۆڤچ ئەنجامدرا. وەک بەشێک لە وێنەگرتنی ئەشکەوتەکە، ٦٠٠ ھەزار بیجینی (٤٠٨٬٧٦٢ دۆلار) خەرجکرا بۆ دووبارە دروستکردنەوەی پردێکی ١١٤ مەتر لە ئەشکەوتەکەوە بەسەر ڕووباری ئوسام، ستۆدیۆی فیلم نو بۆیانا ڕای گەیاند کە پردەکە دوای وێنەگرتنەکە دەمێنێتەوە، وەک دیارییەک بۆ بولگاریا.[٤١][٤٢][٤٣] شوێنەکانی دیکەی وێنەگرتن بریتی بوون لە ھۆنگ کۆنگ و نیوئۆرلەنس و وێنەگرتنی تا ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ تەواو بوو.[٤٤][٤٥]

بڵاوکردنەوە و پێشوازی دەستکاری

فیلمەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٢ لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بۆ یەکەمجار نمایشکرا،[٤٦] دواتر لە مانگی ئابدا لە پاریس بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت،[٤٧] لە لەندەن لە ١٣ی ئاب و لە ھۆڵیوود لە ١٥ی ئاب.[٤٨]فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە ١٦ی ئابی ٢٠١٢ نمایشکرا و ڕۆژی دواتر لە ئەمریکای باکوور نمایشکرا.[٤٩] یاری بەکرێگیراوەکان ٢، یارییەکی ڤیدیۆیی چوار کەسییە و دەتوانرێت دابگرترێت و یاری پێ بکرێت لەلایەن چوار کەسەوە. لەلایەن یوبی سۆفتەوە بۆ پی سی و تۆڕی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس ڵایڤ ئەرکەید لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە.[٥٠][٥١][٥٢][٥٣]

یارییەکە دوای ئەم فیلمە دەکەوێت بەناوی بەکرێگیراوەکان ٢، کە ڕۆس سەرکردەی دەستەکەیە، و ھەروەھا ئەندامەکانی ترییشی تێدایە.[٥٤][٥٥] کروس و لەندەگرین دەنگی خۆیان بە کەسایەتییەکانی نێو یارییەکە داوە. بەپێی کۆکەرەوەی پێداچوونەوە Metacritic و GameRankings، یارییەکە بەگشتی پێداچوونەوەی نەرێنی وەرگرتووە. فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بە شێوەی دی ڤی دی و بلو ڕای دیسک و دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە.[٥٦] داھاتی فیلمی بەکرێگیراوەکان لە ئەمریکای باکوور ٨٥٬٠٢٨٬١٩٢ دۆلار (٢٧٪) و لە بازاڕەکانی شوێنەکانی دیکەدا ٢٢٩٬٩٤٧٬٧٦٣ دۆلار (٧٣٪)، کە کۆی گشتی لە سەرانسەری جیھاندا ٣١٤٬٩٧٥٬٩٥٥ دۆلار بووە.[٣][٥٧]

ئەمەش وای کرد کە ببێتە ٢٥ھەمین فیلمی داھاتی ساڵی ٢٠١٢. لە ھەفتەیەکدا پێش بڵاوبوونەوەی، بەدواداچوونی پێش بڵاوبوونەوەی ئەمریکای باکوور خەمڵاندنیان کردووە کە داھاتی فیلمەکە لە نێوان ٣٠–٣٨ ملیۆن دۆلاردا دەبێت،[٥٨] ئەمەش وای کردووە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ببێتە فیلمی ژمارە یەک. فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ لە ڕۆژی کردنەوەیدا ١٠٫٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا. لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا، فیلمەکە ٢٨٫٥٩ ملیۆن دۆلاری لە ٣٣١٦ سینەمادا بەدەستھێنا (بە تێکڕا ٨٦٢٢ دۆلار بۆ ھەر شانۆیەک) و وەک فیلمی ژمارە یەک لە کۆتایی ھەفتەدا کۆتایی ھات. کۆی گشتی بە ڕێژەی ١٨٪ کەمتر بووە لە چاو بڵاوکردنەوەی "بەکرێگیراوەکان ١" کە لە ساڵی ٢٠١٠دا ٣٤٫٨ ملیۆن دۆلار بووە. لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا فیلمەکە بە ١٣٫٤ ملیۆن دۆلار پلەی یەکەمی بەدەستھێنا.[٥٩] لە کۆتایی ھەفتەی سێیەمدا، شیکارییەکان دەریان خست کە داھاتی فیلمەکە ١٦ ملیۆن دۆلار کەمتر بووە لە فیلمە ڕەسەنەکەی. لە دەرەوەی ئەمریکای باکوور لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا (١٧–١٩ی ئاب) لە ١٨ بازاڕدا ٢٤٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لەوانە ئیتاڵیا (١٫٩ ملیۆن دۆلار)، مەکسیک، ڕووسیا (٨ ملیۆن دۆلار) و شانشینی یەکگرتوو (٣ ملیۆن دۆلار).[٦٠]

لە کۆتایی ھەفتەی دواتر (٢٤–٢٦ی ئاب) فراوانتر بوو بۆ کۆی گشتی ٣٦ بازاڕ- لەنێویاندا فەرەنسا (٦٫١ ملیۆن دۆلار)، ئیسپانیا (٢٫٣ ملیۆن دۆلار) و ھیندستان (١٫٨ ملیۆن دۆلار)- و داھاتی نزیکەی ٢٥٫٩ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا بۆ ئەوەی وەک فیلمی ژمارە یەک بمێنێتەوە. ھەروەھا فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی کردنەوەی مانگی ئەیلوولدا سەرکەوتوو بوو لە ئەڵمانیا (٤٫٢ ملیۆن دۆلار)، بەرازیل (٣٫٧ ملیۆن دۆلار) و ئوسترالیا (٣٫١ ملیۆن دۆلار). لە کۆتایی ھەفتەی ١٤–١٦ی ئەیلوولدا، کۆی داھاتی فیلمەکە بۆ ١٨٦ ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە، کە لە ١٧١ ملیۆن دۆلاری فیلمە ڕەسەنەکە باشتر بوو.[٦١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Expendables 2". bbfc.co.uk. British Board of Film Classification. August 1, 2012. Archived from the original on August 8, 2012. Retrieved August 3, 2012.
  2. ^ ئ ا Alzayat, Dima (September 6, 2011). "On Location: Bulgarian studio gets new image under Avi Lerner". Los Angeles Times. Archived from the original on August 21, 2012. Retrieved October 16, 2011.
  3. ^ ئ ا "The Expendables 2". Box Office Mojo. Amazon.com. February 2, 2018. Archived from the original on November 15, 2012. Retrieved February 2, 2018.
  4. ^ "Sylvester Stallone ignored doctor's advice to do Expendables 2 stunts". Blockbuster LLC. August 15, 2012. Archived from the original on June 7, 2013. Retrieved August 15, 2012.
  5. ^ Petrov, Nikola (July 28, 2011). "Bulgaria: NU Boyana CEO David Varod: Bulgaria Can Become Europe's No 1 Filming Destination". Novinite.com. One Click Media Group. Archived from the original on October 14, 2012. Retrieved October 16, 2011.
  6. ^ Failes, Ian (August 20, 2012). "Back for more mayhem: The Expendables 2". Fxguide. FXGuide.com, LLC. Archived from the original on March 8, 2013. Retrieved March 3, 2013.
  7. ^ Eisenberg, Eric (August 16, 2012). "The Expendables 2's Dolph Ludgren On His Education, Reputation, And The Evolution of Action Movies". Cinema Blend. Archived from the original on August 19, 2012. Retrieved August 16, 2012.
  8. ^ "Chuck Norris fact: Biggest body count in 'Expendables 2'". USA Today. Gannett Company. August 21, 2012. Archived from the original on March 13, 2016. Retrieved November 15, 2013.
  9. ^ Toppel, Fred (March 13, 2012). "Josh Hutcherson and Liam Hemsworth Talk Hunger Games". CraveOnline. Archived from the original on July 1, 2013. Retrieved March 14, 2012.
  10. ^ Gallagher, Brian (September 19, 2011). "The Expendables 2 Confirms Liam Hemsworth". Movie Web. Archived from the original on February 1, 2012. Retrieved October 16, 2011. ١ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Liam Hemsworth Joins 'Expendables 2′". Deadline Hollywood. PMC. September 19, 2011. Archived from the original on September 3, 2012. Retrieved October 15, 2011.
  12. ^ Eggertsen, Chris (March 12, 2012). "'The Hunger Games' star Liam Hemsworth talks getting a second chance with 'The Expendables 2'". HitFix. Archived from the original on June 9, 2012. Retrieved March 12, 2012.
  13. ^ Bibiani, William (August 14, 2012). "Big Knives and Stuff: Scott Adkins on The Expendables 2". CraveOnline. Archived from the original on August 16, 2012. Retrieved August 14, 2012. ١٦ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Bettinger, Brendan (December 14, 2011). "First Trailer and Official Synopsis for The Expendables 2, Plus New Promo Poster Sequel". Collider. Archived from the original on November 21, 2012. Retrieved November 16, 2012. ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ Chris, Nashawaty (September 13, 2011). "Sylvester Stallone talks about who's on board for 'Expendables 2' - Exclusive". Entertainment Weekly. Time Inc. Archived from the original on October 8, 2012. Retrieved October 16, 2011.
  16. ^ Chris, Nashawaty (April 19, 2010). "Stallone taps he-men pals Willis and Ah-nuld for 'The Expendables'". Entertainment Weekly. Time Inc. Archived from the original on December 3, 2012. Retrieved October 16, 2011.
  17. ^ Yamato, Jen (August 13, 2012). "Of Course Jean-Claude Van Damme Went Method On The Set Of Expendables 2". Movieline. Archived from the original on October 16, 2012. Retrieved August 19, 2012.
  18. ^ Barr, Jason (August 29, 2012). "Sylvester Stallone Wants Bruce Willis to Play a "Super Villain" in The Expendables Sequel". Collider. Archived from the original on February 12, 2012. Retrieved November 16, 2012. ١٢ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ Wigler, Josh (July 9, 2011). "'Expendables 2′ Recruits Arnold Schwarzenegger And Bruce Willis". MTV. Viacom. Archived from the original on January 30, 2012. Retrieved November 16, 2012.
  20. ^ Winning, Josh (October 4, 2010). "Bruce Willis talks Expendables 2". Total Film. Future plc. Archived from the original on May 2, 2012. Retrieved November 16, 2012.
  21. ^ "'Expendables 2′ Sets Action Dream Trio: Arnold Schwarzenegger, Bruce Willis Join Sly Stallone". Deadline Hollywood. PMC. September 6, 2011. Archived from the original on October 20, 2012. Retrieved October 16, 2011.
  22. ^ Morris, Clint (August 12, 2010). "Schwarzenegger back for Expendables 2". Moviehole. Archived from the original on August 21, 2012. Retrieved November 16, 2012. ٢١ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ Brew, Simon (October 10, 2011). "The Expendables 2 round-up". Den of Geek. Dennis Publishing. Retrieved October 16, 2011. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ Stewart, Andrew (August 19, 2012). "'Expendables' wins weekend with soft $28.8 mil". Variety. Reed Business Information. Archived from the original on August 24, 2012. Retrieved August 20, 2012.
  25. ^ "Stallone plots Expendables sequel?". The Independent. Independent Print Limited. August 17, 2010. Archived from the original on June 12, 2022. Retrieved November 16, 2012.
  26. ^ Reynolds, Simon (August 11, 2010). "Stallone promises "radical" 'Expendables 2'". Digital Spy. Archived from the original on November 27, 2010. Retrieved November 16, 2012.
  27. ^ Fleming, Mike (April 18, 2011). "Sly Stallone: I'm Not Directing 'Expendables' Sequel!". Deadline Hollywood. PMC. Archived from the original on March 14, 2012. Retrieved October 16, 2011.
  28. ^ Wigler, Josh (May 11, 2011). "'The Expendables 2' Plot Synopsis And Promotional Poster Revealed At Cannes". MTV. Viacom. Archived from the original on October 5, 2012. Retrieved November 5, 2011.
  29. ^ Fleming, Mike (June 15, 2011). "Simon West To Direct 'Expendables 2′". Deadline Hollywood. PMC. Archived from the original on October 24, 2012. Retrieved September 30, 2012.
  30. ^ "Release Date Set for The Expendables 2". Comingsoon.net. CraveOnline. April 1, 2012. Archived from the original on July 18, 2012. Retrieved November 16, 2012. ١٨ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ McNary, Dave (August 24, 2011). "China eyes 'Expendables 2'". Variety. Reed Business Information. Archived from the original on October 25, 2011. Retrieved October 16, 2011.
  32. ^ Fritz, Ben; Horn, John; Makinen, Julie (October 10, 2012). "'Expendables 2' beats 'Dark Knight Rises,' 'Spider-Man' in China". Los Angeles Times. Archived from the original on June 12, 2022. Retrieved November 10, 2012.
  33. ^ Tsui, Clarence (December 18, 2012). "Jackie Chan Joins 'Expendables 3,' Eyes New Project With Chris Tucker". The Hollywood Reporter. Retrieved December 19, 2012.
  34. ^ Filliponi, Pietro (January 19, 2012). "Sylvester Stallone Confirms The Expendables 2 Will be Rated PG-13". The Daily Blam!. Archived from the original on November 16, 2012. Retrieved January 19, 2012.
  35. ^ Wales, George (February 3, 2012). "Terry Crews explains Expendables 2 PG-13 rating". Total Film. Future Publishing. Archived from the original on July 10, 2012. Retrieved February 3, 2012.
  36. ^ Sullivan, Kevin P. (August 15, 2012). "'Expendables 2' Rated R 'From Day One,' Director Says". MTV. Viacom. Archived from the original on September 18, 2012. Retrieved August 16, 2012.
  37. ^ Stewart, Andrew (August 16, 2012). "'Expendables 2' eyes muscular bow". Variety. Reed Business Information. Archived from the original on August 23, 2012. Retrieved August 16, 2012.
  38. ^ "Jean Claude Van Damme scared of upsetting Stallone over fight scene". Orange News. Orange. August 8, 2012. Archived from the original on December 23, 2012. Retrieved August 9, 2012. ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ "The boys are back in town for The Expendables 2". The Sofia Echo. Sofia Echo Media. September 30, 2011. Archived from the original on November 20, 2012. Retrieved October 16, 2011.
  40. ^ "Chuckles from Sofia as Expendables star Norris snaps the sites". The Sofia Echo. Sofia Echo Media. October 18, 2011. Archived from the original on November 10, 2012. Retrieved October 23, 2011.
  41. ^ "Expendables 2 stuntman killed on Ognyanovo dam". The Sofia Echo. Sofia Echo Media. October 28, 2011. Archived from the original on October 22, 2012. Retrieved October 28, 2011.
  42. ^ Andreeva, Nellie (October 31, 2011). "UPDATE: Stuntmen In 'Expendables 2′ Fatal Accident Identified". Deadline Hollywood. PMC. Archived from the original on November 29, 2012. Retrieved October 31, 2011.
  43. ^ Andreeva, Nellie (November 16, 2011). "'The Expendables 2′ Fined For Damaging Protected Bat Habitat In Bulgaria". Deadline Hollywood. PMC. Archived from the original on January 21, 2012. Retrieved November 16, 2011.
  44. ^ Weinstein, Joshua L. (February 8, 2012). "Schwarzenegger re-teams with Stallone on "The Tomb"". Reuters. Thomson Reuters. Archived from the original on October 23, 2012. Retrieved February 8, 2012.
  45. ^ McNary, Dave (August 18, 2012). "Expendable studies". Variety. Reed Business Information. Archived from the original on March 4, 2016. Retrieved August 18, 2012.
  46. ^ Braun, Liz (August 12, 2012). "'Expendables 2' unites past, present heroes". Toronto Sun. Sun Media. Archived from the original on November 10, 2014. Retrieved August 11, 2012.
  47. ^ "'The Expendables 2' Paris Premiere". Yahoo!. August 10, 2012. Archived from the original on August 16, 2012. Retrieved August 11, 2012.
  48. ^ Butler, Tom (August 6, 2012). "Win Tickets To The Expendables 2 UK Premiere". IGN. News Corporation. Archived from the original on June 10, 2022. Retrieved August 11, 2012.
  49. ^ "Action heroes Schwarzenegger, Stallone attend The Expendables 2 premiere". The Straits Times. Singapore Press Holdings. August 16, 2012. Archived from the original on August 16, 2012. Retrieved August 16, 2012.
  50. ^ Dutton, Fred (June 28, 2012). "The Expendables 2 game tie-in announced". Eurogamer. Archived from the original on August 2, 2012. Retrieved June 28, 2012.
  51. ^ Hinkle, David (June 28, 2012). "Ubisoft drops The Expendables 2 Video Game on XBLA, PSN and PC". Joystiq. Archived from the original on September 2, 2012. Retrieved June 29, 2012.
  52. ^ Hinkle, David (July 31, 2012). "PSN Tuesday: Expendables 2, but no Grand Theft Auto 3 [update]". Joystiq. Archived from the original on August 4, 2012. Retrieved July 31, 2012.
  53. ^ Whitehead, Dan (August 3, 2012). "The Expendables 2 Review". Eurogamer. Archived from the original on August 5, 2012. Retrieved August 3, 2012.
  54. ^ "The Expendables 2 Videogame". Metacritic. CBS Interactive. Retrieved August 12, 2012.
  55. ^ "The Expendables 2 Videogame". GameRankings. 2012. Retrieved August 12, 2012. ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  56. ^ "Soap Creative and Roadshow Films launches new 'Expendables 2: Deploy & Destroy' game + spot". CampaignBrief. 2012. Retrieved August 16, 2012.
  57. ^ "2012 Worldwide Grosses". Box Office Mojo. Amazon.com. 2012. Archived from the original on November 9, 2012. Retrieved October 3, 2012.
  58. ^ Smith, Grady (August 16, 2012). "Box office preview: 'Expendables 2' gunning for top spot against 'Sparkle', 'Timothy Green', 'ParaNorman'". Entertainment Weekly. Archived from the original on August 19, 2012. Retrieved August 16, 2012. ١٩ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  59. ^ Subers, Ray (August 19, 2012). "Weekend Report: 'Expendables 2' Commandeers Top Spot, Misses Predecessor's Mark". Box Office Mojo. Amazon.com. Archived from the original on August 22, 2012. Retrieved August 20, 2012.
  60. ^ Subers, Ray (September 1, 2012). "Friday Report: 'The Possession' Grips Top Spot". Box Office Mojo. Amazon.com. Archived from the original on October 6, 2012. Retrieved September 2, 2012.
  61. ^ Finke, Nikke (August 17, 2012). "'The Expendables 2′ Tops Crowded Box Office With $28.7M Weekend, 'Bourne Legacy' $17M, 'ParaNorman' $14M; 'The Campaign' $13.3M, 'Sparkle' $12M". Deadline Hollywood. PMC. Archived from the original on November 12, 2012. Retrieved August 18, 2012.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری