سکۆت ئەدکینز

ئەکتەرێکی ئینگلیز


سکۆت ئێدوارد ئەدکینز(بە ئینگلیزی: Scott Edward Adkins؛ لەدایکبووی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦) ئەکتەرێکی ئینگلیزە، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس، جمناستیک، ھونەری جەنگی. ئەو ڕۆڵی جەنگاوەر و زیندانی ڕووسی یوری بۆیکای گێڕاوە لە فیلمەکانی (بێ ڕکابەر ٢: دوایین پیاو ڕادەوەستێت) ھەروەھا لە دووبەشی دیکەی ئەو فیلمە (بێ ڕکابەر ٣: ڕزگارکردن) لە ساڵی ٢٠١٠) و (بۆیکا: بێ ڕکابەر لە ساڵی ٢٠١٨). ڕۆڵی کێیسی بۆومانی گێڕانەوە لە فیلمی ھەردوو بەشی فیلمی نینجا لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣. سکۆت لە فیلمەکانی فیلمی (سەربازی جیھانی: ڕۆژی ژماردن) ،(The Bourne Ultimatum) ,(Zero Dark Thirty) دەرکەوتووە. ھەروەھا ئەو ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی Wolf Warrior و ip man 4. ڕۆڵی پاڵپشتی گێڕاوە لە فیلمەکانی Doctor strange و the Expendables 2 بینیوە.

سکۆت ئەدکینز

لەدایکبوون
سکۆت ئێدوارد ئەدکینز

(١٩٧٦-٠٦-١٧) ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
پیشە
چالاکبوون١٩٩٨ – ئێستا
مناڵ(ەکان)کارمێڵ ئەدکینز
وێبگەscottadkins.com

ژیانی تایبەتی دەستکاری

سکۆت ئێدوارد ئەدکینس لە دایکبووی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦، شاری بێرمینگام لە ئینگلتەرا، لەناو خێزانێکی گۆشت فرۆش. لە تەمەنی دە ساڵی ئارەزووی ھونەری جەنگی کرد کاتێک خۆی و باوکی و برا گەورەکەی چوونە (یانەی جودۆ-Club judo).[١] کاتێک لە تەمەنی سێزدە ساڵی سکۆتیان ڕفاند، سکۆت زیاتر حەزی بۆ ھونەری جەنگی گەشەی کرد بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بکات. لە ھەمان ساڵدا دەستی کرد بە تایکۆندۆ، لەتەمەنی ١٩ ساڵی پشتێنی ڕەشی وەرگرت. کاتێک تەمەنی بووە شازدە ساڵ ئەوا ناوبراو دەستی کرد بە بۆکسێن لەگەڵ (ئەنثۆنی جۆنس)، سکۆت ئەدکینز ھەروەھا ئەزموونی ھەیە لە نینجوتسو، کڕاڤ ماگا، کاراتی، وشوو، جیوجیتسوو، موای تایی، کاپۆێیرا، و بەتایبەتی جومناستیک.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Interview | Scott Adkins on 'Close Range' and 'Doctor Strange' - CraveOnline". CraveOnline (بە ئینگلیزی). 11 December 2015. Archived from the original on 8ی Decemberی 2017. Retrieved 8 December 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help)


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری