بەکرێگیراوەکان (زنجیرەفیلم)

بەکرێگیراوەکان (بە ئینگلیزی: The Expendables) زنجیرە فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکییە کە زنجیرەیەک فیلم لەخۆدەگرێت، لەلایەن سیلڤێستەر ستاڵۆنەوە نووسراوە و لەسەر بنەمای کارەکتەرە دروستکراوەکانی دەیڤید کالاھام. کۆمەڵێک ئەکتەر لەم فیلمانەدا ڕۆڵ دەگێڕن، گرنگترینیان سیلڤێستەر ستالۆن و جەیسن ستەیتمە. ئەم کۆمەڵە فیلمە بۆ ڕێزگرتن لە فیلمە ئەکشنە بەناوبانگەکانی ساڵانی ھەشتاکان و نەوەدەکان دروست کراوە، ھەروەھا ڕێزگرتن لە ئەستێرە ئەکشنەکانی ئەو دەیان ساڵە، ھەروەھا ئەستێرە نوێیەکان. فیلمەکانی ئەم زنجیرەیە بریتیین لە "بەکرێگیراوەکان ١، بەکرێگیراوەکان ٢، بەکرێگیراوەکان ٣".

سەرچاوەکان دەستکاری