بەکرێگیراوەکان ٣ (بە ئینگلیزی: The Expendables 3) فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٤یە، لە دەرھێنانی پاتریک ھیوز و لە نووسینی کرایتۆن ڕۆتنبێرگەر و کاترین بینێدکت و سیلڤێستەر ستالۆن. بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی بەکرێگیراوەکان و درێژەی فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ (٢٠١٢)یە. کۆمەڵێک ئەکتەر ڕۆڵ لە فیلمەکەدا دەگێڕن، لەوانەش: «سیلڤستەر ستالۆن، جەیسن ستەیتم، ئانتۆیۆ باندراس، جیت لی، دۆڵف لەندەگرین، تێری کروز، مێڵ گیبسن، ئارنۆڵد شوارزنێگەر». چیرۆکی فیلمەکە ئەوەیە کە (بارنی) تیمێکی نوێ و کەم ئەزموون پێکدەھێنێت بۆ دەستگیرکردنی (ستۆن بانکس)، کە دامەزرێنەری دەستەی بەکرێگیراوەکان بووە، ھەرچەندە (ستۆن بانکس) تیمە نوێیەکە دەستگیردەکات، ڕکابەری (بارنی) دەکات بۆ ڕزگارکردنیان. وێنەگرتن لە ١٩ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆدیۆیەک لە بولگاریا دەستیپێکرد.

بەکرێگیراوەکان ٣
The Expendables 3
دەرھێنەرپاتریک ھیویس
بەرھەمھێنەرئاڤی لێرنەر
کاستتاوانکاریی
ئەکشن
مۆسیقابرایان تایلەر
دەستکاریسێن ئەلبێرتسن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەڵاینزگەیت
ڕێکەوتی دەرچوون١٥ی ئابی ٢٠١٤ (ئەمریکا)
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیبەکرێگیراوەکان
تێچوون٩٠–١٠٠ ملیۆن دۆلار
داھات٢١٤٬٧ ملیۆن دۆلار

ڕۆڵەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری