ئانتۆیۆ باندراس (ئینگلیزی: Antonio Banderas) لە ۱۰ی ئابی ۱۹٦۰ لە مەلەگای، ئەندەلۆسیایئیسپانیا لەدایکبووە. ناوی ڕاستەقینەی "جۆز ئانتۆنیۆ دۆمینگۆئز باندراس"ە. ناوبراو ئەکتەر و ھونەرمەند و نووسەرێکی ئیسپانیە کەلە ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەکتەرە ناودارەکان دێتە بەرچاوو. باوکی پۆلیس و دایکی مامۆستا بوو وە خاوەنی برایەکیشە کە لە سانفڕانسیسکۆ نیشتەجێیە. ماوەیەک دواتر "باندراس" کاسۆلیکی وەک ئایینی خۆی ھەڵبژارد. لە ھاوسەری یەکەمی جیابۆوە و لەساڵی (۱۹۹٦)دا لەگەڵ "ملانی گریفت " ھاوسەرگیری کرد و ئەوان بوونە خاوەنی کچێک بەناوی "ئێستلا بنادراس".

ئانتۆنیۆ باندراس
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە ئانتۆیۆ باندراس

مێژووی لەدایکبوون ۱۰ی ئابی ۱۹٦۰
شوێنی لەدایکبوون مەلەگا، ئیسپانیا
ئایین کاسۆلیکی
نەتەوە ئیسپانی

گرینگترین بەرهەمەکانی دەستکاری

گرینگترین بەرهەمەکانی ئانتۆیۆ باندراس بریتین لە: ـ فیلمی ئەفسانەیی زۆرۆ. ـ چوار دیــو. ـ مرۆڤ کوژەکان. ـ ئێویتا. ـ مناڵە سیخورەکان. ـ پاچوویلا. ـ ژنی مەرگ هێنەر. ـ سێزدەهەمین شەڕکەر. ـ عەشق و سێبەرەکان. ـ فریدا. ـ فیلادلیفا. ـ گوناهی سەرەکی. ـ ڕوپۆشی زۆرۆ و ...