دۆڵف لەندەگرین

ھانس لەندەگرین یان دۆڵف لەندەگرین (بە ئینگلیزی: Dolph Lundgren؛ لەدایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧[١]) زیاتر بە دۆڵف لەندگرین ناسراوە. ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم، ھونەری جەنگی، ئەندازیاری کیمیای سویدییە، لەندەگرین لە ساڵی ١٩٨٥ سەرکەوتنی بەدەستھێنا، کاتێک لە فیلمی ڕۆکی ٤ بەشداری کرد وەک بۆکسەرە شکۆدارەکەی یەکێتی سۆڤیەت بەناوی «ئیڤان دراگۆ». لەوکاتەوە لە زیاتر لە حەفتا فیلم دەرکەوتنی ھەبووە، کە زۆربەیان ئاکشنن.

دۆڵف لەندەگرین
لەندەگرین لە ٢٠١٨
لەدایکبوونھانس لەندەگرین
(1957-11-03) ٠٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٢)
ستۆکھۆڵم، سوید
نیشتەجێلۆس ئەنجلس، کالیفۆرنیا،
پەروەردەزانکۆی سیدنی
پایمانگای شاھانەی تەکنەلۆجیا
پیشە
  • ئەکتەر
  • دەرھێنەر
  • نوسەر
  • بەرھەمھێنەر
  • ھونەری جەنگی
  • مۆدێل
  • ئەندازیاری کیمیایی
ساڵانی چالاکی١٩٧٨–ئێستا
ھاوسەرئەنیتا ڤیبێرگ (ھاوسەرگیری ١٩٩٤–٢٠١١)
منداڵەکان٢
وێبگە
www.dolphlundgren.com

لەندەگرین دەرچووی بەشی ئەندازیاری کیمیا لە ″پەیمانگای شاھانەی تەکنەلۆجیا″، ناوبراو لە سەرەتای ھەشتاکان بڕواننامەکەی وەرگرت، دواتر لە ساڵی ١٩٨٢، لە ″زانکۆی سیدنی″ بڕواننامەی ماستەری لە ئەندازیاری کیمیا بەدەستھێنا. لەندەرگرین پلەی چوارەمی کەمەربەندی ڕەش ھەیە، لە ″کاراتی کیوکوشن″، لە ساڵانی ١٩٨٠–١٩٨١ پاڵەوانی ئەورووپا بوو. کاتێک لە سیدنی بوو، بووە پاسەوانی تایبەتی گۆرانیبێژ ″گرەیس جۆنیس″، دواتر پەیوەندی لەگەڵ دەبەستێ، لەپاشان بەھۆی وەرگرتنی سکۆلارشیپێکەوە سیدنی جێدەھێڵن بەرەو بۆستن، ئەمریکا. دواتر جۆنیس ڕازی دەکات کە شوێنی مانەوەیان بگوازنەوە بۆ نیویۆرک، لەوشوێنە دەست بەکاردەکات. دوای ماوەیەکی کورت وەک مۆدێل و پاسەوانی بەر دەرگای یانەی شەوانە لە ″مانھاتان″ کاردەکات. لەندەگرین ڕۆڵێکی بچووکی لە فیلمی جەیمز بۆند «ڕوانین بۆ کوشتن» دەردەکەوێت. دواتر لە فیلمی رۆکی ٤ دەردەکەوت.

ژیانی تایبەتیدەستکاری

ھانس لەندەگرین لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٧ لە سپانگا، ستۆکھۆڵم لەدایک بووە. کوڕی سیگرید بریگتا (١٩٣٢–١٩٩٢) مامۆستای زمان، کوڕی جۆن لەندەگرین، ئەندازیار، ئابووریناس و ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر (١٩٢٣–٢٠٠٠). ھەتا تەمەنی ١٣ ساڵی لە سپانگا دەژیا، دواتر ماڵیان بۆ لای باپیر و داپیری لە نیلاند لە (ئەنگەرمانلاند) گواستەوە.[٢][٣][٤] لە ھەندێک سەرچاوە بەھەڵە ڕۆژی لەدایکبوونی لەندەگرینیان بڵاوکردبۆوە کە گوایە لە ساڵی ١٩٥٩ لەدایک بووە،[٥][٦] بەڵام لەندەگرین خۆی دڵنیای کردەوە کە لە ساڵی ١٩٥٧ لەدایک بووە.[٧][٨][٩] لەندەگرین دوو خوشکی بەناوی «کاترینا» و «ئەنیکا» ھەیە، ھەروەھا برایەکی بەتەمەنی بەناوی ″جۆھان″ ھەیە.[٤][١٠]

لەندەگرین لە لۆس ئانجلس، کالیفۆڕنیا نیشتەجێیە، بە ئینگلیزی و سویدی قسە دەکات، ھەروەھا لە ئاستێکی سەرەتاییش بەزمانەکانی فەرەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی و ژاپۆنی قسە دەکات،[١١][١٢] بەڵام ناتوانێت بەشێوەیەکی ڕەوان بەو چوار زمانە قسەبکات.

ئەو تامەزرۆی تۆپی پێیە، پشتگیری و ھاندەری لە یانەی ئێڤەرتۆن دەکرد، کاتێک لە ئەورووپا بوو، ناوبراو تامەزرۆی یارییەکانی چامپیۆنز لیگ و جامی جیھانیی فیفایە.[١٣]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Chase (October 1999). Chase's calendar of events. Contemporary Books. پەڕە 557. ISBN 978-0-8092-2776-1. لە ڕێکەوتی ٠١ی ئابی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  2. ^ Sundholm، John؛ Thorsen، Isak؛ Andersson، Lars Gustaf (31 August 2012). Historical Dictionary of Scandinavian Cinema. Scarecrow Press. پەڕە 202. ISBN 978-0-8108-5524-3. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  3. ^ Green، Thomas A.؛ Svinth، Joseph R. (30 June 2010). Martial Arts of the World: An Encyclopedia of History and Innovation. ABC-CLIO. پەڕە 541. ISBN 978-1-59884-244-9. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  4. ^ ی ا "Biography". Dolph Lundgren.com (Official website). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 14 August 2011. لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە. 
  5. ^ Phillips، Alastair؛ Vincendeau، Ginette (17 July 2006). Journeys of desire: European actors in Hollywood: a critical companion. BFI. پەڕە 346. ISBN 978-1-84457-123-9. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  6. ^ Corcoran، John (January 1992). The Martial Arts Companion: Culture, History, and Enlightenment. Simon & Schuster Australia. پەڕە 87. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  7. ^ "Dolph Lundgren Interview". Stumped Magazine. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  8. ^ "Tell me about Dolph Lundgren of "Masters of the...". Chicago Tribune. 11 June 1989. لە ڕێکەوتی ٠٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  9. ^ "Dolph Lundgren Biography". Movies.yahoo.com. لە ڕێکەوتی ٠٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  10. ^ "Dolph Lundgren Interview – The Final Inquiry". Movies.about.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 25 July 2010. لە ڕێکەوتی ٠٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. 
  11. ^ Holmlund، Chris (18 January 2002). Impossible bodies: feminity and masculinity at the movies. Routledge. پەڕە 193. ISBN 978-0-415-18575-2. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە. 
  12. ^ The Graham Norton show. Channel 4. 2003. 
  13. ^ "Dolph Lundgren talks England v Sweden". bbc.co.uk. لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری