تێری کرووز

(لە تێری کروزەوە ڕەوانە کراوە)


تێرنس ئالان کروز[١] (بە ئینگلیزی: Terrrence Alan Crews؛ لەدایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٦٨) ئەکتەری کۆمیدیا، چالاکوان، ھونەرمەند و یاریزانێکی پێشووی پیشەگەری تۆپی پێی ئەمریکییە. لە فیلمەکانی وەک ڕۆژی ھەینی داھاتوو (٢٠٠٢)، چیکسە سپییەکان (٢٠٠٤)، ئایدیۆکراتیک (٢٠٠٦)، تێکەڵ (٢٠١٤) و زنجیرەی ئێکسپایەرەکان دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠١٣ لە فیلمی سیتکۆم بروکلین نۆ-نۆ ڕۆڵی ئەفسەری «ئێن وای پی دی»ی دەبینی.

تێری کروز

لەدایکبوون٣٠ی تەممووزی ١٩٦٨
فلینت، میشیگان
پیشەئەکتەر
باڵا١٬٩١ مەتر
ھاوسەرڕێبێکا کینگ
مناڵ(ەکان)٥

کروز وەک یاریزانێکی بەرگریکار و ھێڵی بەرگری لە خولی تۆپی پێی نیشتمانی (NFL) یارییان دەکرد، بۆ ڕامسەکانی لۆس ئەنجلس، سان دیاگۆ چارجەرس، واشنتۆن ڕێدسکین، ھەروەھا لە خولی جیھانی تۆپی پێی ئەمریکی (WLAF) لەگەڵ ئاگری ڕاین و تۆپی پێی کۆلێژ لە زانکۆی وێستریمیگان یاریان دەکرد. کروس داکۆکیکارێکی گشتییە لە مافەکانی ژنان و چالاکوانی دژی سێکسیزم.

ژیانی تایبەرتی دەستکاری

کروز لە ٣٠ی تەممووزی ١٩٦٨ لە شاری فلینت،[٢] لە میشیگان لە دایک بووە. لە بنەماڵەیەکی مەسیحی توند لە فلینت گەورە بوو،[٣] بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن دایکییەوە گەورە کرابوو. باوکی کحولی دەخواردەوە، لە دایکی دەدا.[٤] دوای ئەوەی دیپلۆمای ئامادەیی لە فلینت باشوری ڕۆژاوا دەست کەوت، بەخششی ھونەری کرایسلەری بە سپۆنسەر وەرگرت. کروس لە ٢٩ی تەممووزی ١٩٨٩ ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕێبێکا کینگ کرد.[٥] پێنج منداڵ و یەک نەوەیان ھەیە.[٦][٧][٨] ئەویش مەسیحییەکی خواپەرستە. لە ئازاری ٢٠١٩، کروس ڕووبەڕووی ڕەخنە و پاشەکشان بووەوە، دوای وەڵامدانەوەی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ دێرێکا پورنێڵ کە ڕایگەیاند «خۆشەویستی ڕەگەز نییە، منداڵ بە تەنیا یەک ڕەگەز خۆشەویستی بۆ بکات برسی نابێت»، کڕووس وەڵامی دایەوە و وتی، بەڵام بە توندی بەدکار یان خراپ دەبن.[٩][١٠][١١] کروس تویتەکەیان سڕییەوە، وە داوای لێبوردنیان کرد، ڕۆژی دواتر دوای قسەکردنی لەگەڵ ستێفانی بیێتزی ھاوئەستێرەی بروکلینی نۆ نۆ، ڕایگەیاند «بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی ئامادەبووندا لەگەڵ @iamstephbeatz قسەی زۆر باشی لەگەڵ کرد کە ڕووناکییەکی زۆری خستە سەر ئەوەی بۆچی کۆمەڵگەی LBGTQ بە سەرنجەکانی من ئازاریان داوە».

پیشەی تۆپی پێی ئەمریکی دەستکاری

کروز لە خولی یانزەھەمی ڕەشنووسی تۆپی پێی ساڵی ١٩٩١ لەلایەن لۆس ئەنجلس ڕامس دانووسرا،[١٢] پیشەی ماوەی کارکردن لەگەڵ ڕامس (٦ یاری)، سان دیاگۆ چارجەرس (١٠ یاری)، ھیندییە سورەکانی واشنتۆن (١٦ یاری)، ھەڵۆکانی فیلادلفیا (بێ یاری) لەخۆ دەگرێت. ھەروەھا لە وەرزی «١٩٩٥ ویڵ ئەی ئێف» بۆ ئاگری ڕین یاری کردووە،[١٣] بە بەردەوامی لە کارنامەکان دەبڕدرا، زۆر جار کروس داھاتی تۆپی پێ بە وەرگرتنی دەستەی وێنەیی لە ھاوتیمەکانی تەواو دەکرد.

پیشەی ئەکتەری دەستکاری

پاش خانەنشینبوونی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٩٧، کروس بۆ کاری نواندن چوو، بۆ لۆس ئانجلەس ئەو لە مێژە تەماحێکی ھەبوو، بۆ کارکردن لە پیشەسازی فیلمدا، بەڵام تا ئەو کاتە ھیچ پلانێکی نەبوو بۆ بەدواداچوون بۆ نواندن، بە سادەیی دەیویست، بە شێوەیەک لە شێوەکان بەشدار بێت. لە ساڵی ١٩٩٩ کروس بۆ ڕۆڵێک وەک وەرزشکارێکی کاراکتەر (ناسراو بە جەنگاوەر) لە یاری سەندیکاتیدا (Battle Dome) کە بووە یەکەم بەشی نواندنی، تاقیکردنەوەی بۆ کرد. پرۆسەی تاقیکردنەوەی دەرفەتی نواندن لەبەردەم بینەردا وای لێکرد، کە بیویستایە وەک پیشەیەک بەدوای نواندندا بێت. کروس بەشێوەیەکی سەرەکی لەڕۆڵی کۆمیدیدا دەرکەوت، وەک سەرۆک کاماچۆ لە «ئایدیۆکراتیدا»، بەڵام دواتر سەرکەوتنی لەڕۆڵی ئەکشندا دۆزییەوە، کە لەگەڵ بەشی خۆی وەک ھەیل قەیسەر لەزنجیرەی The Expendables دەستی پێدەکرد، کە بینیبووی یەکەم دەرکەوتنی خۆی لەزنجیرەی فیلمی پاشکۆدا بەرجەستە دەکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Terry Crews Goes Undercover on Reddit, YouTube and Twitter. GQ (YouTube) (بە ئینگلیزی). January 9, 2019. Event occurs at 05:34. Retrieved February 7, 2020. I am not a 'Jr.' Terry Crews is my dad, but I have a middle name: I am Terry Alan Crews [highlights spelling "Alan", and does not dispute "Terrence"]. So that technically does not make me a 'Jr.'
  2. ^ "Terry Crews". National Football League. Retrieved January 31, 2020. {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |1= (help)
  3. ^ "Terry Crews attributes his Hollywood star power comedy and dancing in 'White Chicks' and 'Everybody Hates Chris' to his Flint upbringing". MLive.com. Retrieved November 23, 2015.
  4. ^ terry-crews-on-manhood "No One Wants To Be With The Marlboro Man: Terry Crews On 'Manhood'". NPR. May 17, 2014. {{cite news}}: Check |url= value (help)
  5. ^ Adebowale, Temi (April 17, 2019). "Terry and Rebecca Crews Are Marriage Goals—Here's What You Didn't Know About Them". Men's Health.
  6. ^ "Terry Crews Answers the Web's Most Searched Questions". Wired. Event occurs at 3:58. Retrieved May 15, 2018 – via YouTube.
  7. ^ Patrick, Kris (April 2, 2013). "Terry & Rebecca Crews Talk Hardships and Faith in Holllywood".
  8. ^ "Actor Terry Crews and his wife say experience will keep them safe from reality TV pitfalls". The Times-Picayune (NOLA.com). February 20, 2010. Retrieved October 28, 2015.
  9. ^ "Terry Crews' New Book Details Struggle With Porn Addiction - Black America Web". Black America Web. May 27, 2014. Archived from the original on May 28, 2014.
  10. ^ "Terry Crews Says Porn Addiction Nearly Ruined His Life". ABC News.
  11. ^ Brandon Griggs (February 24, 2016). "Terry Crews: Porn addiction 'messed up my life'". CNN.
  12. ^ "Terry Crews NFL Football Statistics". Pro Football Reference/USA Today. Retrieved December 21, 2012.
  13. ^ Terry Crews - Paul Zimmerman, Sports Illustrated, December 11, 1995

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری