بەخێربێن



ھەنووکە ١٥٧ وتار لە دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠ ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

دەیەی ٢٠٢٠ (بە ئینگلیزی: 2020 Decade) لە ١ی ١ ی ٢٠٢٠ دەستیپێکردووە، لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت. پێش کۆتایی ئەم دەیە ژمارەی دانیشتوانی جیھان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ گەیشتە ٨ ملیار کەس. دەیەی ٢٠٢٠ بە پەتای کۆڤید-١٩ دەستی پێکرد — یەکەم ڕاپۆرتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە، هەرچەندە دەوترێت یەکەم حاڵەتەکان نزیکەی مانگێک پێشتر دەرکەوتووە — کە بووە هۆی پاشەکشەی ئابووری جیهانی هەروەها بەردەوامبوونی نیگەرانییەکانی هەڵاوسانی دارایی و قەیرانی زنجیرەی دابینکردنی جیهانی.

وتاری ھەڵبژێردراو

پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە (بە ئینگلیزی: Puss in Boots: The Last Wish) ھەروەھا بە پووسی پووت لەپێ ٢ ناسراوە، فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمپیووتەریی سەرکێشیی ئەمریکیی ٢٠٢٢-ە، لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرز دابەش کراوە. درێژەی فیلمی پووسی پووت لەپێ (٢٠١١) و ھەروەھا شەشەم فیلمی پاشکۆی شڕێکە. لەلایەن جۆڵ کرۆفۆرد لەگەڵ جانوێل مێرکادۆ دەرھێنراوە، ھەروەھا پۆڵ فیشەر کاری نووسینی بۆ کردووە. ئانتۆیۆ باندراس و سەلما ھایێک ڕۆڵی دەنگی پووس و کیتی لە پووسی پووت لەپێ دەردەبڕن و ھەروەھا ئۆلیڤیا کۆلمەن، ھارڤی گیلێن، سامسۆن کایۆ، واگنەر مۆرا، ئەنتۆنی مێندێز، جۆن مولانی، فلۆرێنس پیوو، دوین جۆی ڕاندۆڵف و ڕەی وینستۆنیش وەک کەسایەتیی نوێ دەردەکەون. فیلمەکە دوای ڕووداوەکانی فیلمی شڕێک بۆ ھەمیشە (٢٠١٠) دانراوە، و ئەم فیلمە شوێنی گەشتی پووسی پووت لەپێ دەکەوێت، کە دوای لەدەستدانی ٨ لە ٩ ڕووحی خۆی، دەیەوێت ئەستێرەیی خۆزگەکان بدۆزێتەوە و بۆ ئەوەی ٨ ڕووحەکەی بگەڕێنێتەوە، لەگەڵ کیتی ئەم گەشتە ئەنجام دەدەن، ھەروەھا گۆڵدی و جاک ھۆنەری گەورە و گورگی مەرگ ڕاوی ئەوان دەنێن و وەک دوژمنێک لە فیلمەکەدان.

زیاتر...

وتار

شەڕی ڕووسیا-ئوکراینا (بە ئینگلیزی: Russia-ukraine War) لە شوباتی ٢٠١٤ەوە لە نێوان ڕووسیا (شانبەشانی جوداخوازانی ڕووسیا لە ئوکراینا) و ئوکراینا بەردەوامە. دوای شۆڕشی کەرامەت لەلایەن ئوکراینا، ڕووسیا کریمیای لە ئۆکرانیا لکاند و پشتگیری لە جیابووەوەکانی لایەنگری ڕووسیا کرد لە شەڕەکەدا لە دۆنباس دژی ھێزەکانی حکوومەتی ئۆکرانیا؛ شەڕەکانی ھەشت ساڵی یەکەمی ململانێکە ھەروەھا ڕووداوە دەریایییەکان و شەڕی ئەلیکترۆنی و بەرزبوونەوەی گرژییە سیاسییەکانی لەخۆگرتبوو. لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢دا، ململانێکان پەرەسەندنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، چونکە ڕووسیا لەشکرکێشییەکی تەواوەتی بۆ سەر ئوکراینا دەستپێکرد

زیاتر...

وتار

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ (بە ئینگلیزی: 2022 Fifa World Cup) بیست و دووەمین پاڵەوانییەتییە لە جامی جیھانیی فیفا کە وڵاتی قەتەر بۆ یەکەم جار میوانداری دەکات. ھەروەھا بۆ یەکەم جار لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دووەم جار لە ئاسیادا دەبێت کە وڵاتێک جامی جیھانی میوانداری دەکات. قەتەر لە ساڵی ٢٠١٠ مافی بەشداریکردنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ پێ بەخشرا. پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەم تاکوو ١٨ی کانوونی یەکەم بەڕێوە دەچێت.

ئەمە حەوتەمین و کۆتا خولی جامی جیھانییە کە ٣٢ ھەڵبژاردە بەشداری دەکات (ئەمەش لە مۆندیالی ١٩٩٨ەوە بووە). لە ساڵی ٢٠١٨ فیفا فراوانکردنی پاڵەوانێتییەکە لەبەرچاو گرت بۆ ئەوەی ٤٨ ھەڵبژاردە لە خولەکە بەشدار بن (کە ئەم بڕیارە لە جامی جیھانی ٢٠٢٦ جێبەجێ دەکات)، لەگەڵ ئەوەشدا لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ ئەم بیرۆکەیە بەچەند ھۆکار وازی لێ ھێنرا کە گرنگترینیان ئەوەبوو لێژنەی ڕێکخەر سەرەتا پلانی دانابوو بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە لەخۆبگرێت نەک ٤٨ لەم خولەی جامی جیھانی، بۆیە جێبەجێ کردنی ئەم پلانە بۆ جامی جیھانی ٢٠٢٦ دواخرا کە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت. بەھۆی بەرزی پلەکانی گەرمی ھاوین لە قەتەر، ئەمجارەیان جامی جیھانی لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم تا ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت، بەمەش یەکەم پاڵەوانێتییە کە لە مانگەکانی ئایار، حوزەیران یان تەممووز بەڕێوە ناچێت. بڕیارە یاری کۆتایی لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کە ڕۆژی نیشتمانی قەتەرە بەڕێوەبچێت.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان