جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢

خشتەی چوار ساڵی ٢٠٢٢ی جامی جیهانیی فیفا

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ بیست و دووەمین پاڵەوانییەتی بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە وڵاتی قەتەر بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا میوانداریکرد هەروەھا بۆ یەکەم جار لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دووەم جار لە ئاسیا دوای مۆندیالی ٢٠٠٢ میوانداری بکات ، قەتەڕ لە ساڵی ٢٠١٠ مافی بەشداریکردنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ـی پێ بەخشرا.[١]پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەم تاکو ١٨ی کانوونی یەکەمـی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو و یاری کۆتایی لە نێوان هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و فەڕەنسا کرا بەبردنەوەی ئەرژەنتین بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان دوایی یەکسانبوون بە سێ گۆڵ بۆ هەر لایەك ( ٣ - ٣ )

جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢
کأس العالم FIFA قطر ٢٠٢٢
جامی جیھانیی فیفا ٢٠٢٢
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ قەتەر
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٢٠ی تشرینی دووەم١٨ی کانوونی یەکەم
ژمارەی بەشداربووان٣٢ هەڵبژاردە
ژمارەی یاریگا٨ (لە ٥ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئەرژەنتین (جاری ۳ەم)
پلەی دووەم فەڕەنسا
پلەی سێیەم کرواتیا
پلەی چوارەم مەغریب
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان64 یاری
ژمارەی گۆڵەکان172 (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "ی" بۆ ھەر کێبەرکێ)
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا٣٬٤٠٤٬٢٥٢ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "ی" بۆ ھەر کێبەرکێ)
باشترین گۆڵکەر(ان)فەڕەنسا کیلیان ئێمباپێ (٨ گۆڵ)
باشترین یاریکەرئەرژەنتین لیۆنێل مێسی
٢٠١٨


ئەمە حەوتەمین و کۆتا جامی جیھانی بوو کە ٣٢ ھەڵبژاردە بەشداری دەکرد تیایدا (ئەمەش لە مۆندیالی ١٩٩٨ەوە بووە). لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بەدواوە فراوانکردنی پاڵەوانێتییەکە بەشداریکردنی ٤٨ ھەڵبژاردە بەخۆیەوە دەبینێت کە فیفا ئەم بڕیارەی دا [٢] لەگەڵ ئەوەشدا لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ ئەم بیرۆکەیە بەچەند ھۆکار وازی لێ ھێنرا کە گرنگترینیان ئەوەبوو لێژنەی ڕێکخەر سەرەتا پلانی دانابوو بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە لەخۆبگرێت نەک ٤٨ لەم خولەی جامی جیھانی، بۆیە جێبەجێ کردنی ئەم پلانە بۆ جامی جیھانی ٢٠٢٦ دواخرا کە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.[٣] بەھۆی بەرزی پلەکانی گەرمی ھاوین لە قەتەر ، ئەمجارەیان جامی جیھانی لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم تا ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو ، بەمەش یەکەم پاڵەوانێتییە کە لە مانگەکانی ئایار، حوزەیران یان تەممووز بەڕێوەنەچوون.[٤]

لە مانگی ئایاری ٢٠١١ دا گومان لە بوونی گەندەڵی بڕیاری لێژنەی باڵای فیفا بۆ ھەڵبژاردنی شاری میواندار دروست بوو و پرسیار لەسەر یاسایی بوونی ڕێکخستنی جامی جیھانی فیفای ٢٠٢٢ لەلایەن قەتەرەوە وروژێندرا ، بەگوتەی جاک وارنەر ئیمەیڵێک بڵاوکرایەوە دەربارەی ئەگەری کڕینی مافی ڕێکخستنی پاڵەوانییەتییەکە لە قەتەر لە ڕێگەی بەرتیلەوە کە لەلایەن محەممەد بن حەمامەوە دابینکرابوو کە لەو کاتەدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بووە. بەرپرسانی قەتەر لە شاندی مەلەفی کاندیدبوونی قەتەر ڕەتیانکردەوە کارێکی نایاسیان کردبێت. لەپاشاندا ئەو زانیاریانە دەرکەوت تەنھا تۆمەتێک بوون. دوای ئەوەی قەتەر مافی میوانداری کردنی پاڵەوانییەتییەکەی بەدەستھێنا، نیگەرانی سەبارەت بە کەش و ھەوای ئەو وڵاتە و دۆخی کاتی یارییەکان بڵاوبووەوە، بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسانی ڕێکخستنی جامەکە چەندین ڕێگای چارەیان پێشنیار کرد کە یەکێکیان گۆرینی ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی یارییەکان بوو، لەگەڵ دانان و جێگیرکردنی سیستەمی فێنکەرەوە لە یاریگاکان. پرسی مافی کرێکاران جێی سەرنجی میدیاکان بووە، بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەی ذە گاڕدیان بانگەشەی ئەوەی کرد کە زۆرێک لە کرێکاران لە خواردن و ئاو بێبەش بوون، ناسنامەیان لێسەندراوەتەوە و لە کاتی خۆیدا حەقدەستیان وەرنەگرتووە. ڕۆژنامەی گاردیان مەزەندەی کردووە کە تا چوار ھەزار کرێکار بەھۆی خراپی یان نەبوونی ستانداردی سەلامەتی گیانیان لەدەستداوە لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەکانی ڕێکخستنی جامەکە. جگە لەوەش، قەتەر ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە بەھۆی شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ کرێکارانی بیانی کە لە ئامادەکارییەکانی جامەکە بەشدارن، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بە کاری زۆرەملێ کردووە و ڕای گەیاندووە کە سەدان یان ھەزاران کرێکاری کۆچبەر لە ئەنجامی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، دۆخی کرێکارانی خراپترکردووە، ڕۆژی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠، سکرتێری گشتی لێژنەی ڕێکخستنی جامی جیھانی، حەسەن سەوادی نیگەرانی خۆی وروژاند کە ڕەنگە ئابووری جیھان پاشەکشەبکات بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە کاریگەری لەسەر توانای ھەوادارانی تۆپی پێ دەبێت بۆ ئەوەی توانای گەشتکردنیان ھەبێت بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢.

لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢، دوای ھەڕەشەی بایکۆتکردن لەلایەن کۆماری چیک و پۆڵەندا و سویدەوە بەھۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا، فیفا ھەڵبژاردەی ڕووسیای قەدەغە کرد لە یاریکردن لە قۆناغی پاڵاوتنەکان لە یاریگای خۆیدا و دەبووایە یارییەکانی بەبێ ئامادەبوونی ھاندەر لە وڵاتانی بێلایەن ئەنجام بدایە ، جگە لەوەش ھەڵبژاردەی ڕووسیا ڕێگەی پێنادرێت ئاڵا و سروودی نیشتمانی بەکاربھێنایە ھەروەھا ناچار بووە لەژێر ئاڵای فیدراسیۆنی نیشتمانی خۆیان کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ڕووسیایە ڕکابەری بکەن بەڵام لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، فیفا بەشداری ڕووسیای ھەڵپەسارد، دواتر پۆڵەندا لە یاری پێش کۆتاییدا بەرامبەر ڕووسیا لە پلەی ئۆفی ئەوروپا پێشەنگی پێدرا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ڕووسیا ڕای گەیاند، تانە لە بڕیارەکە دەدات لە دادگای ناوبژیوانی وەرزش. بەڵام لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٢ داواکەیان بۆ ھەڵگرتنی قەدەغەکردنەکە ڕەتکرایەوە.

ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال دەستکاری

پرۆسەی داواکاری جامی جیھانی ٢٠٢٢ لە پاڵ ٢٠١٨ لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد تا شوباتی ٢٠٠٩ مۆڵەتدرا بە وڵاتان بۆ تۆمارکردنی داواکارییەکانیان لە سەرەتادا یازدە وڵات ئامادەی خۆیان بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ دەربڕی ، بەڵام دواتر مەکسیک لە داواکارییەکەی کشایەوە، فیفاش لە شوباتی ٢٠١٠ داواکەی ئەندەنووسیای ڕەتکردەوە پاش ئەوەی نامەی گەرەنتیکردنی پشتیوانی و پشتگیری حکوومەتەکەیان بۆ فیفا وەرنەگیرابوو ، لەگەڵ ئەوەش بەرپرسانی حکوومەتی ئەندەنووسیا لاریان نەبوو لە داواکاری بۆ جامی جیھانی ٢٠١٨ ، وردە وردە ئەو وڵاتانەی کە لە ئەوروپا نەبوون داواکانیان کشاندەوە ئەمەش دەرخەری ئەوەبوو کە ولاتێکی ئەورووپای میوانداری جامەکە دەکات بەڵام دواجار ڕووسیا مافەکەی بەدەستھێنا بۆ ساڵی ٢٠١٨ ، بەو شێوەیە وڵاتانی ئەورووپا مافی میوانداری کردنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ نەما. دواجار پێشنیاری پێنج وڵات مانەوە بۆ میوانداری کردنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ ئەوانیش بریتیبوون لە ئوستراڵیا - قەتەر - ژاپۆن - کۆریای باشوور - ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

٢٢ ئەندامی ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی فیفا لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە زیوریخی پایتەختی سویسرا کۆبوونەوە بۆ دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی وڵاتی میوانداری ھەردوو پاڵەوانییەتییەکە دوو ئەندامی پرۆسەی دەنگدانەکە بەتۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل ھەڵپسێدران و دوورخرانەوە بەڵام دواجار قەتەڕ مافی میوانداریکردنی پاڵەوانییەتییەکەی بردەوە.

ھەڵبژاردەکان دەستکاری

قۆناغی پاڵاوتنەکان دەستکاری

شەش یەکێتی تۆپی پێی کیشوەرەکان یارییەکانی پاڵاوتنیان ڕێکخست ، سەرجەم نەتەوەکانی ئەندامی فیفا کە لە ئێستادا ٢١١ ئەندامن ، مافی بەشداریکردنیان لە پاڵاوتنەکاندا ھەبوو قەتەر وەک میوانداری پاڵەوانێتییەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەشداریکرد بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا قەتەری پابەند کرد بە بەشداریکردن لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی ئاسیا چونکە دوو قۆناغی یەکەم وەک پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٢٣ ھەژماردەکرا.[٥] قەتەر پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بەدەستھێنا لە بری ئەو لوبنان پێنجەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی داھاتوو[٦] ھەروەھا فەرەنسا پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ وەك پاڵەوان بە شێوەیەکی ئاساییی بەشداری یارییەکانی پاڵاوتنی کرد و بەسەرکەوتووی تێی پەڕاند.[٧] ھەڵبژاردەی سانت لوسیا سەرەتا چووە نێو پاڵاوتنەکانەوە بەڵام پێش یەکەم یاریی لێی کشایەوە. کۆریای باکوور بەھۆی کۆڤید-١٩ لە قۆناغی پاڵاوتنەکان کشایەوە. ساموای ئەمریکا و ساموا ھەردووکیان لە پاڵاوتنەکانی ئۆقیانووسیا کشانەوە. تۆنگا دوای تەقینەوە تسۆنامییەکەی ساڵی ٢٠٢٢ کشایەوە و ھەروەھا بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩(کۆڕۆنا)ڤانواتوو و دوورگەکانی کوکیش بەھۆی سنووردارکردنی گەشتکردن کشانەوە.

لە کۆی ٣٢ وڵات کە سەرکەوتووبوون بۆ یاریکردن ، ٢٤ وڵات لە پاڵەوانێتی پێشوودا لە ساڵی ٢٠١٨دا بەشدارییان کردەوە.[٨] قەتەر تاکە ھەڵبژاردەیە کە یەکەم یاری خۆی لە جامی جیھانیی فیفادا ئەنجام دا و بووە یەکەم وڵاتی میواندار (لە دوای ئیتاڵیا لە ساڵی ١٩٣٤)یەکەم یاری پاڵەوانییەتییەکە بکات.

ھەڵبژاردەکانی ھۆلەندا، ئیکوادۆر، گانا، کامیروون و ئەمریکا دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتی ٢٠١٨ بەشداریان نەکرد، بۆ جارێکی دیکە گەڕانەوە بۆ پاڵەوانێتییەکە. کەنەدا دوای ٣٦ ساڵ بۆ جارێک دیکە بەشداری کردەوە، دوای یەکەم بەشداریی لە ساڵی ١٩٨٦،[٩] ھەروەھا ھەڵبژاردی وێلزش دوای ٦٤ ساڵ بۆ جاری دووەم بەشداری کرد دوای یەکەم بەشدارییان لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٨ ئەمەش ماوەیەکی پێوانەیی زۆر دوورودرێژ بوو.[١٠]

ئیتالیا پاڵەوانی چوار خوولی جامی جیھانیی و پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٠ بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا و جاری دووەم لەسەر یەک نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لە یاری پلەی ئۆفی پاڵاوتنەکان یاریی کۆتاییان بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆڵەندا دۆڕاند.[١١] ھەروەھا ئیتالیا چوارەم ھەڵبژاردەیە کە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستبھێنێت بەڵام نەتوانێت سەربکەوێ بۆ جامی جیھانی دوای ووڵاتەکانی چیکوسلۆڤاکیا لە ١٩٧٨، دانیمارک لە ١٩٩٤، یۆنان لە ٢٠٠٦.[١٢][١٣] ھەڵبژاردەی ڕووسیا بەھۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا [١٤]دورخرایەوە ھەڵبژاردەی چیلی کە براوەی جامی ٢٠١٦ کوپا ئەمریکایە ، بۆ جاری دووەم لەسەر یەک نەیتوانی لە قۆناغی پاڵاوتنەکان سەرکەوتن بەدەستبھێنێت ، هەڵبژاردەکانی میسر - پەنەما - کۆڵۆمبیا - پیرۆ - ئایسڵەندا - سووید کە سەرجەمیان سەرکەوتن بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ کەچی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠٢٢ سەرکەوتنیان بەدەست نەھێنا.

ئەو ھەڵبژاردانەی گەیشتنە جامی جیهانیی فیفای ٢٠٢٢:

ئاسیا (٦)

ئەفریقا (٥)

کۆنکاکاف (٤)

کۆنمێبۆڵ (٤)

ئۆقیانووسیا (٠)

  • ھیچ ھەڵبژاردەیەک سەرنەکەوت

یووفا (١٣)

 
██ ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان ██ ھەڵبژاردەکانی سەرنەکەوتوو لە پاڵاوتن ██ ھەڵبژاردە کشاوەکان یان ڕاگیراوەکان ██ ئەندامی فیفا نییە

مەراسیمی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکان دەستکاری

تیروپشکی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ لە ڕۆژی ١ی نیسانی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بۆ جامی جیھانی و کەسایەتییە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر. ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بەسەر ٨ کۆمەڵەی سەرەکی و ٤ ئاست دابەشکران ، ڕیزبەندی یەکەمی سەرجەم کۆمەڵەکان لە ھەڵبژاردە ئاست بەرزەکان پێکھاتووبوو کە لە ڕیزبەندی فیفا لە پلەی پێشەوەن جگە لە ھەڵبژاردەی قەتەر کە وڵاتی میواندار بوو ، ئاستی دووەمی ھەڵبژاردەکان لە پلەی ٨ بۆ ٢٨ پۆلین کران، ئاستی سێیەم لە پلەی ١٦ بۆ ٢٣ پۆلین کران، و ئاستی چوارەم لە پلەی ٢٤ بۆ ٢٩ دانران. سێ پلەی دیکە تەرخان کرا بۆ براوەی یاری نێوان کیشوەرەکان و یاری پاڵاوتنەکانی یوفا ، ڕاکێشانی تیروپشکی جامی جیھانی بە زنجیرەی لە کۆمەڵی ئەی بۆ کۆمەڵی ئێچ دەستی پێکرد یەکەم یاری لە نێوان ھەڵبژاردەی قەتەر و ھەڵبژاردەی ئێکوادۆر بوو لە کۆمەڵی یەکەم ئەنجامدرا لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.

Pot 1 Pot 2 Pot 3 Pot 4
  قەتەر (51) (H)

  بەڕازیل (1)

  بەلجیکا (2)

  فەڕەنسا (3)

  ئەرژەنتین (4)

  ئینگلتەرا (5)

  ئیسپانیا (7)

  پورتوگال (8)

  مەکسیک (9)

  ھۆلەند (10)

  دانمارک (11)

  ئەڵمانیا (12)

  ئوروگوای (13)

  سویس (14)

  ویلایەتە یەکگرتووەکان (15)

  کرواتیا (16)

  سێنیگال (20)

  ئێران (21)

  ژاپۆن (23)

  مەغریب (24)

  سڕبیا (25)

  پۆڵەندا (26)

  کۆریای باشوور (29)

  توونس (35)

  کامیروون (37)

  کەنەدا (38)

  ئێکوادۆر (46)

  عەرەبستانی سعوودی (49)

  گانا (60)

  وێڵز (18)[ئ]

  کۆستاریکا (31)[ا]

  ئوسترالیا (42)[ب]

شوێن دەستکاری

لوسێل ئەلخوڕ دەوحە
یاریگای لوسێل یاریگای ئەلبێت یاریگای ٩٧٤ یاریگای ئەلسەمامە
شوێنی ھاندەر: ٨٠،٠٠٠[١٥][١٦] شوێنی ھاندەر: ٦٠،٠٠٠[١٧][١٨] شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠[١٩][٢٠] شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠[٢١][٢٢]
   
Host cities in Qatar Stadiums in Doha area
ئەڕڕەیان ئەلوەکرا
یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە یاریگای پەروەردەیی شار یاریگای ئەحمەد بن عەلی[پ]
(Al Rayan Stadium)
یاریگای ئەلجنوب
شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠[٢٣][٢٤] شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠[٢٥][٢٦] شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠[٢٧][٢٨]
شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠[٢٩][٣٠]
   

کۆمەڵەکان دەستکاری

مشتومڕەکان و دیاردەکانی ٢٠٢٢ دەستکاری

ژمارەیەک گروپ و دەزگای ڕاگەیاندن نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە شیاوی قەتەر بۆ میوانداریکردنی جامەکە ،[٣١][٣٢]دیاردەکان و مشتومڕەکان لەسەر دوو شت بوون یەك لێکدانەوەکانی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی بارودۆخی کرێکاران و دووش مافی هەوادارانی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی بەهۆی نایاسایی ھاوڕەگەزخوازی لە قەتەر.[٣٣][٣٤][٣٥]لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ قەتەر ڕێگەی نەدا بە ئاڵای پەلکەزێڕینە بێتە ناو قەتەر بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ دا و هەروەها هەر دیاردەیەکی هاوڕەگەزخوازی.[٣٦] هەروەها حەسەن عەبدوڵڵا ئەلثوادی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند قەتەر ڕێگە بە خواردنەوەی کھوول نادات لەکاتی چالاکییەکەدا،[٣٧][٣٨]خواردنەوە لە شوێنیە گشتیەکان ڕێگەپێدراو نییە، چونکە سیستەمی یاسایی وڵاتەکە لەسەر بنەمای شەریعەیە.[٣٩]

هەڵبژاردنی قەتەر وەك وڵاتی میواندار مشتومڕێکی زۆر زۆۆری لەسەربوو و بەرپرسانی فیفا تۆمەتبارکران بە گەندەڵی و ڕێگەدان بە قەتەر بۆ "کڕین"ی مۆندیال.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Amir inaugurates Al Janoub Stadium". 17 May 2019.
  2. ^ "Why Fifa's 48-team plan for the 2022 World Cup is bad news for Qatar | The Independent | The Independent". web.archive.org. 2022-01-24. Retrieved 2022-07-31.
  3. ^ "France seal second World Cup triumph with 4-2 win over brave Croatia | World Cup 2018 | The Guardian". web.archive.org. 2022-03-01. Retrieved 2022-07-31.
  4. ^ "رسميًا | فيفا يوافق على كأس العالم 2022 في الشتاء - Goal.com". web.archive.org. 2015-05-11. Retrieved 2022-07-31.
  5. ^ "Hosts Qatar to compete in qualifying for 2022 World Cup". www.insidethegames.biz. 2017-07-31. Retrieved 2022-09-11.
  6. ^ "Groups finalised for Qatar 2022 & China 2023 race". the-AFC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-11.
  7. ^ "2022 World Cup odds: France favorite to repeat in Qatar; USA behind Mexico with 16th-best odds". CBSSports.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-11.
  8. ^ "Qatar World Cup 2022". The Telegraph (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-11.
  9. ^ "Canada reach first World Cup since 1986". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-11.
  10. ^ "World Cup 2022: Celebrations as Wales qualify after 64-year wait". BBC News (بە ئینگلیزی). 2022-06-05. Retrieved 2022-09-11.
  11. ^ "Italy stunned in World Cup play-offs". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-11.
  12. ^ UEFA.com (2022-03-24). "World Cup play-off semi-finals: Wins for North Macedonia, Portugal, Sweden, Wales | European Qualifiers". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-11.
  13. ^ Chhatre, Aniruddh. "4 European champions who failed to qualify for the next FIFA World Cup". www.sportskeeda.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-11.
  14. ^ "FIFA/UEFA suspend Russian clubs and national teams from all competitions". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-11. ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "Lusail Stadium". qatar2022.qa. Retrieved 18 November 2022. ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "Lusail Stadium". fifa.com. Retrieved 18 November 2022.
  17. ^ "Al Bayt Stadium". qatar2022.qa. Retrieved 18 November 2022. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "Al Bayt Stadium". fifa.com. Retrieved 18 November 2022.
  19. ^ "Stadium 974". qatar2022.qa. Retrieved 18 November 2022. ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "Stadium 974". fifa.com. Retrieved 18 November 2022.
  21. ^ "Al Thumama Stadium". qatar2022.qa. Retrieved 18 November 2022. ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ "Al Thumama Stadium". fifa.com. Retrieved 18 November 2022.
  23. ^ "Khalifa International Stadium". qatar2022.qa. Retrieved 18 November 2022.
  24. ^ "Khalifa International Stadium". fifa.com. Retrieved 18 November 2022.
  25. ^ "Education City Stadium". qatar2022.qa. Retrieved 18 November 2022. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ "Education City Stadium". fifa.com. Retrieved 18 November 2022.
  27. ^ "Ahmad Bin Ali Stadium". qatar2022.qa. Retrieved 18 November 2022. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "Ahmad bin Ali Stadium". fifa.com. Retrieved 18 November 2022.
  29. ^ "Al Janoub Stadium". qatar2022.qa. Retrieved 18 November 2022. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ "Al Janoub Stadium". fifa.com. Retrieved 18 November 2022.
  31. ^ "Tiny Qatar beats out America for World Cup - Total Soccer | Fútbol Total - MiamiHerald.com". web.archive.org. 2011-05-03. Retrieved 2022-11-12.
  32. ^ "World Cup 2022: 'Political craziness' favours Qatar's winning bid | Football | The Guardian". web.archive.org. 2016-12-26. Retrieved 2022-11-12.
  33. ^ Geen, Jessica (2010-12-03). "Gay groups' anger at 'homophobic' World Cup hosts Russia and Qatar". PinkNews | Latest lesbian, gay, bi and trans news | LGBTQ+ news (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-12.
  34. ^ "Qatar's World Cup won't be gay-friendly | News.com.au". web.archive.org. 2010-12-04. Retrieved 2022-11-12.
  35. ^ "Still slaving away". The Economist. ISSN 0013-0613. Retrieved 2022-11-12.
  36. ^ "Qatar: Rainbow flags allowed at 2022 World Cup matches in line with FIFA tolerance & inclusion policy; activists call for changes to protect LGBTQI+ Qataris in law". Business & Human Rights Resource Centre (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-12.
  37. ^ [www.aroundtherings.com/articles/view.aspx?id=39492 www.aroundtherings.com/articles/view.aspx?id=39492]. {{cite web}}: Check |url= value (help); Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  38. ^ "World Cup 2022 | Drinking Laws In Qatar | Alcohol Qatar | SportsGrid". web.archive.org. 2012-04-04. Retrieved 2022-11-12.
  39. ^ "Liquor Licence". web.archive.org. 2016-08-08. Retrieved 2022-11-12.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found