جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ پاڵەوانیەتی ژمارە ھەژدەیەمە لە جامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، کە لە تەممووزی ٢٠٠٠ مافی خاوەندارێتی جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی پێ بەخشرا. بۆ جاری دووەم بوو کە وڵاتی ئەڵمانیا ببێتە خانەخوێ، وە جاری دەیەم بوو لە ئەورووپا بەڕیوەبچێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٩ی حوزەیران تاکوو ٩ی تەممووز ی ٢٠٠٦ ی خایاند، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ١–١ (ئینجا بەلێدانی لێدانی سزا ٥–٣) بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٤٧ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری ئاڵمانی میرۆسلاڤ کلۆزە بەتۆمارکردنی پێنج بوو بە گۆڵکاری خوولەکە وە ھەروەھا یاریکەری فەڕەنسایی زینەدین زیدان بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.

جامی جیھانی فیفای ٢٠٠٦
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ ئەڵمانیا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٩ـی حوزەیران - ٩ـی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٦ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئیتالیا (جاری چوارەم)
پلەی دووەم فەڕەنسا
پلەی سێیەم ئەڵمانیا
پلەی چوارەم پورتوگال
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)ئەڵمانیا میرۆسلاڤ کلۆزە ٥ گۆڵ
باشترین یاریکەرفەڕەنسا زەیندەین زیدان
٢٠٠٢
دیمەنێک لە ئاھەنگی کردنەوە پاڵەوانیەتیەکە

جامی جیھانیی ٢٠٠٦ یەکێک بوو لە پڕ بینەرترین مۆندیالەکان کە لە شاشەکانی تەلەڤیزیۆنە بینرابێت. کە ٢٦٫٢٩ میلیارد جار سەیرکراوە، و تەنھا یاری کۆتایی ٧١٥٫١ میلیۆن بینەری ھەبووە.

دیاری کردنی خانەخوێدەستکاری

دەنگدان بۆ دیاریکردنی وڵاتی خانەخوێی جامی جیھانی ٢٠٠٦ لە تەممووزی ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجامدرا لە شاری زوریخ لە سویسرا.

بەڕازیل سی ڕۆژ بەر لە کیبڕکیکە کشایەوە. دواتر ھەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئەفریقای باشوور، ئینگلتەرا، و مەغریب کێبڕکێکیان لەسەر بە دەستھێنانی مافی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٦ دەکرد.

کێبڕکێکە بە سێ خول بەڕێوە چوو، لە ھەر خوولێکدا کەمترین دەنگ دەکرایە دەرەوە.

لە کۆتا خولدا، ئەڵمانیا سەرکەوت بەسەر ئەفریقای باشووردا و مافی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی وەرگرت.

ئەنجامی دەنگدان
وڵاتەکان خولی یەکەم خولی دووەم خوولی سێیەم
  ئەڵمانیا ١٠ ١١ ١٢
  ئەفریقای باشوور ٦ ١١ ١١
  ئینگلستان ٥ ٢ -
  مەغریب ٣ - -

بەشداربوواندەستکاری

  ئێران

  ژاپۆن

  عەرەبستانی سەعوودی

  کۆریای باشوور

  ئەنگۆلا

  کۆتدیڤوار

  گانا

  تۆگۆ

  توونس

  کۆستاریکا

  مەکسیک

  ترینیداد و تۆباگۆ

  ویلایەتە یەکگرتووەکان

  ئەرژەنتین

  بەڕازیل

  پاراگوای

  ئێکوادۆر

  ئۆسترالیا

  کرواتیا

  کۆماری چیک

  ئینگلستان

  فەڕەنسا

  ئەڵمانیا

  ئیتالیا

  ھۆڵەندا

  پۆڵەندا

  پورتوگال

  سربیا

  ئیسپانیا

  سوید

  سویسرا

  ئوکراینا

پلەکانی پاڵەوانێتییەکەدەستکاری

پلەی یەکەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا

پلەی دووەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا

پلەی سێیەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا

پلەی چوارەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠٠٦
  ئیتالیا یەکەم (پاڵەوان)
  فەڕەنسا دووەم
  ئەڵمانیا سێیەم
  پورتوگال چوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانیی ٢٠٠٦دەستکاری

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠٠٦
ڕ ن. ی ن. ھـ ژ. گ
١ میرۆسلاڤ کلۆزە   ئەڵمانیا ٥
٢ ھێنریک کریسپۆ   ئەرژەنتین ٣
٣ لوکاس پۆدۆلسکی   ئەڵمانیا ٣
٤ زەیندەین زێدان   فەڕەنسا ٣
٥ داڤید ڤییا   ئیسپانیا ٣

خەڵاتەکاندەستکاری

خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٦
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین گۆڵپارێز باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
  میرۆسلاڤ کلۆزە   زەینەدین زێدان   جیانلوجی بوفۆن   لوکاس پۆدۆلسکی   ئیسپانیا

  بەڕازیل

تۆپی جامی جیھانی ٢٠٠٦دەستکاری

تیمگەیست ناوی ئەو تۆپە بوو کە لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ بەکارھات، کە لە لایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە درووست کرابوو.

سەرچاوەکاندەستکاری