ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر (بە عەرەبی: منتخب قطر لكرة القدم‎) ھەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری وڵاتی قەتەر یە و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی قەتەر و سەرپەرشتی دەکرێت، یەکەمین یاری ھەڵبژاردەکە لە ٢٧ی ئازاری ١٩٧٠ بووە لەبەرامبەر ھەلبژاردەی تۆپی پێی بەحرەین کە یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ دۆڕا و گەورەترین بردنەوەشی بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بووتان بووە کە لە٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بووە بە ئەنجامی پازدە گۆڵی بێبەرامبەر ھەروەھا لە ٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٣ یش گەورەترین شکستی نۆش کردووە ئەوکات بە ٩ گۆڵ بێ بەرامبەڕ لە گەل ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کووەیت دۆڕا. ھەڵبژاردەی قەتەر ٩ جار بەژداری جامی نەتەوەکانی ئاسیا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩ بووە پاڵەوانی جامەکە. لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆیەکەمینجار مێوانداری و بەژداری جامی جیھانیی فیفا دەکات.[١]

لە ساڵی ٢٠١٩ بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "الاتحاد القطري لكرة القدم". الاتحاد القطري لكرة القدم (بە عەرەبی).