لیۆنێل مێسی

یاریزانێکی تۆپی پێی ئەرژەنتینی

داڕێژە:زانیاری دەربارەی یاریزانی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی (گۆکردن بە ئیسپانی: [ljoˈnel anˈdɾes ˈmesi] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن))(لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧)، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی ئینتەر مەیامی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا ناسراو بە MLS و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین یاریی دەکات.[١][٢] لە تەمەنی ٦ ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن[٣] لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارژەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (ڕۆدریگۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە[٤][٥][٦][٧][٨] کە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی گەورە ھەبوو پارەیەکی زۆری دەویست کە لە توانای (ئارژەنتین) نەبوو، ئەمە و باوکی پەیوەندی بە چەند خزمێکی کرد لە ھەرێمی (کاتالۆنیا) ئەو سەفەرەیان کرد بۆ (ئیسپانیا لەوێ یانەی بەناوبانگی (بارسێلۆنائیسپانی خستییە ژێر چاودێری کە لەگەڵ یانەکەیان یاری بکات لە (ئەمریکای باشوور). لە یەکەم دەرکەوتنی (میسی) بە درێسی بارسێلۆنا لە یارییەکەدا توانی (٥) گۆڵ تۆمار بکات و وەک یاریزانێکی توانا دەرکەوت لەوکات دا یانەی بارسێلۆنە سەرسام بوو پێی خەرجی چارەسەرکردنی خستە ئەستۆی لەو کاتەی درێژی میسی (١٤٠سم) بوو، نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراو درێژی گەیشتە ١٦٩ سم. میسی بەرامبەر ئەو چاکەیە باشترین یاری ئەنجامدا و توانی (٣٧) گۆڵ تۆمار بکات بۆ بارسێلۆنا، و ئەو چواردە مانگەیەی کە میسی لە بارسێلۆنا بووە ئەستێرەیەکی جیھانی تۆپی پێ.

لە ساڵی ٢٠٠٤ یانەی ئیسپانی داوایی لە میسی کرد لە ھەڵبژاردەکەیان یاری بکات و ڕەگەزنامەی ئیسپانیای پێ بەخشرا بەڵام میسی خۆشەویستی و لایەنگری بۆ ئارژەنتین بوو.[٩] ئەمە بووە ھۆی ئەوەی یاری بۆ گەنجانی ئەرجەنتین بکات بەرامبەر (پاراگوای) ئەمجارە میسی یارییەکی بۆ بارسێلۆنا ئەنجامدا بەرامبەر بە ئیسپانیۆل توانی بە گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بھێنێ، ئەمجارەیان لە یاری نێوان بارسێلۆنا و باسیستی ساڵی ٢٠٠٤–٢٠٠٥ بچێتە ھۆڵەندا لەمەیان لەیاری پاڵەوانی لاوان بشداری کرد و توانا و ھونەری کردنی بۆ جیھان دەرخست گەنجەکان پێی سەرسام بوون ڕاھێنەری (کۆڵۆمبیا) وەک باشترین یاریزانی گەنج ناساندی لەو یارییەدا سەرکەوت ونازناوی یاریزانی قاچ زێڕینی پێ بەخشرا بەو گۆڵانەی تۆماری کردن. میسی وەک یاریزانێکی بەناوبانگی جیھان ناسراو پێشکەوت وەک ئەفسانەیەکی تۆپی پێ ناسرا. ھەندێک وەک مارادۆنا بەیاریزانێکی بەھرە دار پێی سەرسام بوون، ئەو یاریزانە وای دەزانی ئەوە خەونێکە بەڵام کۆششی و ھەوڵدان بوو سەرکەوتنی مسۆگەر کرد. میسی ئەستێرەیەک بوو بەختێکی باشی ھەبوو کەوا فێربوو چۆن ببێتە یاریزانێکی وا توانا و بەناوبانگ ناوی بکەوێتە ناو گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئارژەنتین. لە یارییەکی نێوان (ئارژەنتین و مەجەر) لە دوایی دوو خولەک ناوبژیوان کارتی سووری بە ڕوویدا بەرزکردەوە کە بووە ھۆی نیگەرانی میسی.

میسی لە کۆتایی یاریکردنی یانەکەیان بۆجامی جیھانی کە لەنێوان پاراگوای و ئەرجەنتین بوو توانی لە تایمی دووەم بەشداری بکات بەڵام نەی توانی گۆڵی بەرامبەر بکات بەڵام لەیارییەکی چاوەڕوانکراودا کەلە نێوان یانەی پیڕۆ ئەنجام دەدرێ جەماوەرەکەی چاوەڕوانییەکی باشی لێدەکەن کەسەرکەوتن بەدەست بھێنێت میسی وەک مارادۆنا بناسرێ و تیپەکەیان دڵخۆش بکا، و ھەروەھا دۆستیکی خۆشەویستی ڕۆناڵدینھۆ ی ئەستێرەی تۆپی پیی بەڕازیلە ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەو کاتەی ڕۆناڵدینھۆ لە بارسێلۆنا یاری دەکرد ھاوکارێکی مەزنی میسی بوو کە پاسە جوانەکانی بۆ میسی بوونە ھۆیسەرەتای دەرکەوتنی میسی و ناساندنی بە میدیاکان، کە میسی خودی خۆی دان بەم ڕاستییەدا دەنێت و دەلێت (ڕۆناڵدینھۆ ھاورێیەکی خۆشەویستمە وەک مامۆستای خۆم تەماشای دەکەم و شتی زۆری لێوە فێربووم)

ژیان دەستکاری

کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بوو دەستی کردن بە یاریکردن بۆ یانەیەکی ناوخۆیی بە ناوی گراندۆلی[٢][١٠] کە باوکی ڕاھێنەری ئەو یانەیە بوو. پاشان لە ساڵی ١٩٩٥ ڕوویکردە یانەی نیویڵس ئۆڵد بۆیس کە لە شارەکەی خۆی ڕۆساریۆ بوو.[١١][١٢]

بە بەھرەیەکی زۆرەوە لەگەڵ یانەی نیولز دەرکەوت، بە تێپەڕبوونی کات ھەست بە بچووکی باڵای و خاوی لە گەشەی دەکرا،[١٣] ئەم کێشەیەش بە پلەی یەک خانەوادەکەی نیگەرانکرد و بە پلەی دووەمیش یانەکە، دایکی میسی لەو بارەیەوە دەڵێت: بەراوردمان لە نێوان ئەو و خوشک و براکانی دەکرد بە ئاسانی ھەستمان بە بچووکی باڵای دەکرد بە بەراورد لەگەڵ تەمەنی.

لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٧ کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بوو باڵای میسی لە مەترێک و ٢٧ سم تێپەڕی نەدەکرد، بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو کێشەیە خێزانەکەی بڕیاریاندا پیشانی پزیشکێکی تایبەتمەندی بدەن سەبارەت بە بچووکی باڵای.

دیگۆ شوارزستاین پزیشکی بەرپرس لە نەخۆشخانەی شاری ڕۆزاریۆ دەڵێت: میسی یان بۆ ھێنام و پێیان وتم ئەستێرەیەکی تۆپی پێی بەھرەدارە و دەبێت ئاگاداری بم، ئەرکی من یارمەتیدانی بوو لە گەشەکردنی، پزیشکەکان دوای چەند پشکنینێک بۆیان دەرکەوت ھۆکارەکەی کەمی بەرھەمھێنانی جینێکی تایبەت بە گەشەیە لە لەشی میسی، چارەسەرەکەش ئەوە بوو ڕۆژانە دەرزی تایبەتی بۆ بکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ ئەوەی جێگای ئەو ھۆرمۆنە بگرێتەوە کە لە لەشی میسی کەمبوو، خێزانەکەی نیگەرانبوون کە کوڕە نۆ ساڵانەکەیان دەبێت ڕۆژانە دەرزی لێبدرێت و ئازاری جەستەی بدرێت، بۆ زیاتر لە دوو ساڵ میسی ھەمووکات دەرزییەکی پێبوو تایبەت بە ھۆرمۆنی گەشەی دەستکرد کە لەژێر کۆگای جلەکانی دەیشاردەوە.

خوان کالۆس لیگۆپمان ھاوڕێی بنەماڵەکەیان، درێژەی ئەو باسەی لایە و دەڵێت: ئەو لەسەر جێگای نوستنەکەی پێش خەوتن دەرزییەکەی لە قاچی دەدا و نەشی دەھێشت کەس یارمەتیبدات کاتێک تەنیا ٩ ساڵ بوو. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خێزانەکەی زیاتر نیگەرانبوون بۆ کوڕەکەیان، ڕوبەڕووی کێشەیەکی تر بوونەوە، ئەویش پارەی مانگانەی دەرمانەکان بوو کە ١٥٠٠ دۆلار بوو، ەوە ئەو برەش لە توانای خێزانەیەکدا نەبوو دایکی میسی دەڵێت: نرخەکەی زۆر گران بوو و لە توانای ئێمە نەبوو بیدەین، (وەزارەتی دارایی) لە ڕێگای دامەزراوەیەکی خێرخوازی و بە ھاوکاری کۆمەڵەی ئەپێندەر بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی تەنیا دوو ساڵ یارمەتیان داین، دواتر ڕەتیان کردەوە چی تر یارمەتیمان بدەن. دوای بڕینی ھاوکارییەکە، دەرمانەکە پێویست بوو بۆ میسی ھەم وەک داھاتووی مرۆڤێک و ھەم وەک ئەوەی چارەنووسی یاریکردنی لە مەترسیدابوو. خێزانەکەی لە ھەموو درگایەکیاندا بۆ پەیداکردنی پارەی دەرمانەکانی مێسی، بۆیە باوکی میسی ناچاربوو قسە لەگەڵ یانەی نیۆلز بکات و دوای ھەوڵێکی زۆرئەوان ڕازیبوون چەند دەرمانێکی سەرەتایی بۆ دابین بکەن، بەڵام ئەوەش بەردەوام نەبوو تەنیا بۆ چەند مانگێک نەبوو، ئەمەش دایکی میسی توڕەکرد و مسسێلیا کۆچێتینی (دایکی میسی)ی گەیاندە بنکەی سەرەکی یانەکە و لەوێ چاوی بە ڕاھێنەر ئارنیستۆ ڤیچینۆ کرد، دایکی میسی لەوێدا ھەڕەشەی لێکردبوو وتبووی: قسەم لەگەڵ کردبوون سەبارەت بە دەرمانی لیۆ چەند جارێک، ئێمە بێزاربووین لە ھەستنەکردن بە بەرپسیارییەتی ئێوە و دابین نەکردنی دەرمانەکان، یەک شتت پێدەڵێم، ناھێلم بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی و ئەگەر نەتوانن دەرمانەکانی بۆ ئامادە بکەن ڕوو دەکاتە یانەیەکی تر.

یانەی نیولز لەو شەودا ئەو کەسەی لەدەستدا کە دوای ١٠ ساڵ وەک باشترین یاریزانی جیھان ھەڵبژێردرا و دایکی ھەڕەشەکەی بردە سەر و میسی نیۆڵزی بەجێھێشت. پێگەی داھاتووی میسی، (یانەی ڕیڤەرپلەیت) بوو، باوکی میسی خۆرخی میسی لەگەڵ کوڕەکەی پاسێکیان گرت و لە ڕۆساریۆوە بەرەو بۆینس ئایرسی پایتەخت بەڕێکەوتن، لە ڕۆژی دواتر ڕوویانکردە یەکێک لە یاریگاکانی ڕاھێنانی تیپی لاوانی ڕیڤەرپلەیت کە نزیکبوو لە یاریگای مۆنۆمنتالی تایبەت بە تیپی یەکەم و بۆ ئەوەی میسی بەشداری لە تێستێک بکات لەگەڵ لاواندا خۆرخی میسی دەڵێت: یاریزانەکان ڕیزیان بەستبوو یەک لە دوای یەک، کاتێک سەرەی میسی ھات کە بەڕێوبەرەکە کورتی باڵای بینی بێ ھیچ شتێک خستییە کۆتایی ڕیزەکە ڕاھێنەرەکان دەستیان کرد بە تاقیکردنەوە وەرزشییەکان و کەسیان گرنگیان بە میسی نەدا وەکو ئەوەی ھەر لەوێ نەبێت، لە بەربەستەکە نزیکبوومەوە کە یاریگای لە دەرەوە جیا کردبوەوە و داوام لە بەڕێوبەرەکە کرد بەشداری بە میسی بکات کە تاقیکردنەوەکان بەرەو تەواوبوون دەچوون بەڵام گوێی لێنەگرتم، دوای چەند خولەکێک یەکێک لە ڕاھێنەرەکان لە میسی نزیکووبوەوە و لێی پرسی لە کوێ یاری دەکەیت؟ میسی وەڵامی دایەوە لە ناوەندی ژمارە ٩، ڕاھێنەرەکە بێ باکانە وتی وەرە ناوەوە یاری بکە، میسی بچووک دەستی بە یاریکرد و دوو خولەک تێپەڕی و کە تۆپ گەیشتە پێی میسی بە جووڵانەوەیەک لە دوو یاریزان دەرچوو و تۆپێکی ئاراستەی گۆڵکرد کە گۆڵپارێزەکە بەزۆر دەریھێنایەوە و بووە لێدانی کۆرنە، دواتر بەڕێوبەرەکە بە دەنگێکی بەرزەوە وتی کێ باوکی ئەم بچووکەیە؟ خۆرخی میسی وەڵامی دایەوە: من باوکیم، زیاتر لە باوکی نزیکبووە و وتی: دەمانەوێت لە ڕیڤەر.

بەڵام کاتێک پشکنینی پزیشکی لە یانە تازەکەی بۆ ئەنجامدرا و تێیدا دەرکەوت کە کێشەی گەشەی ھۆرمۆنی ھەیە ڕیڤەر مێسی دوورخوستەوە و گرێبەستی لەگەڵ واژوو نەکرد. دوای ڕەتکردنەوەی لەلایەن ڕیڤەر، خێزانەکەی لە ھەموو کات زیاتر دڵنیابوون چارەسەرکردنی کێشەی کوڕەکەیان لە ناو وڵاتی تانگۆ نابێت ھەواڵی بوونی کوڕێکی بەھرەداری تۆپی پێ گەیشتە پایتەخی ھەرێمی کەتەلۆنیا.

چیرۆکەکە ڕێڕەوێکی تری وەرگرت کاتێک یەکێک لە دۆزەرەوەکانی یاریزانە بەھرەدارەکان لە ئارژەنتین کە ھاوکاری یانەی بارسێلۆنەی دەکرد، بە کارگێری بلوگرانای ڕاگەیاند کەوا کەسێکی بەھرەدار ھەیە شایستەی ئەوەیە چاودێری بکرێت لە شاری ڕۆساریۆی ئارژەنتینیە لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ ڕاپۆرتێکی بەپەلە گەیشتە نووسینگەی جۆسیب ماریا مینگیلا لە کارگێری یانەی بارسا کە دواتر خۆی پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆکی یانەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ و ١٨٧٦ دەنگی ھێنا، ڕاپۆرتەکە سەبارەت بە لیۆ بوو، ھەرچەندە سەرەتا گرنگییەکی ئەوتۆی پێنەدا بەڵام ڕاپۆرت لە دوای ڕاپۆرت دەگەیشتە دەستی و سەرنجی ڕاکێشا، مینگێلا لەو کاتەدا باسەکەی گەیاندە کارگێری یانەکە لە سەروویانەوە خوان گاسبارت بەڵام ڕەتی کردەوە باس لەو بابەتە بکرێت بەھۆی بچووکی تەمەنی بەڵام لە ڕاستی دا ڕازینەبوونی پەیوەست بوو بە خۆپەرستی گاسپارت و نەبوونی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی کاتێک سەبارەت بە میسی وتی: تەنانەت ئەگەر ببێتە باشترین یاریزانی جیھانی تاوەکو من سەرۆکی بارسا بم نایەت، دواتر مینگیلا قسەی لەگەڵ کارلیس ڕیکساک کرد کە ئەو کات پۆستی جێگری ڕاھێنەر لویس فانگال ی ھەبوو لە یانەکە، بابەتی میسی لەگەڵ ڕیکساک کردەوە، بەڵام کاردانەوەی ئەو لە سەرۆکەکە زۆر باشتر نەبوو بە مینگیلای وت: تۆ شێت بویت مینگیلا، ئێمە پێویستمان بە یاریزانی ١٨ ساڵە بۆ ئەوەی بۆ تیپی یەکەم یاری بکات نەک مناڵێکی ١٢ ساڵ. مێنگیلا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی داواکەی دەستبەردار نەبوو، جارێکی تر بە تێلفۆن لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە شاری سیدنی ئوسترالیا کرد لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠٠٠ و قسەی لەگەڵ ڕیسکاک کردەوە سەبارەت بە لیۆ کە ئەو کات ڕیکساک لە سیدنی بوو بەھۆی یارییەکانی ئۆلۆمپی، بە کاریگەری قسەکانی مێنگیلا یاریدەدەری ڕاھێنەرەکە لیۆ و خێزانەکەی بانگھێشتکرد دوای گەڕانەوەی لە سیدنی بۆ ئەوەی لە پایتەخی (ھەرێمی کاتالۆنیا) ئامادەبن بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانی میسی، میسی و خێزانەکەی بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە ھۆتێل پلازا مانەوە لە نزیک بینای ئۆلۆمپی، گەڕانەوەی ڕیسکاک لە سیدنی دوا کەوت و ئەوانیش بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ ئارژەنتین دابوو جەرەسی تێلفۆنێک بیسترا لە شەوی چوارشەمەی سێی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی دە)، لەو ژوورەی کە باوکی میسی لێ بوو لە ھۆتێلەکە و مێنگیلا داوای لێکردبوون یەک ڕۆژی تر بمێننەوە دوا دوو ھەفتەکە چونکە ڕیکساک بەیانی دەگەڕیتەوە بارسێلۆنا و خێزانەکەی لە یەکێک لە یاریگاکانی مەشقپێدانی نزیک کامب نوو ئامادە دەبن ڕۆژی ھەینی ڕیکساک بە تایبەت و لەلایەن خۆیەوە میسی تاقی دەکاتەوە بە ئامادەبوونی چەند ڕاھێنەرێک.

لە بەیانی ھەینی و لە یاریگای بچووککراوەی ژمارە ٣، یارییەک لە نێوان لاوانی بارسا ئەنجامدرا بە بەشداریکردنی یاریزانێک لە وڵاتی تانگۆ کە ئەوانی تر زۆر لەو گەورە تربوون، ڕیکساک چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی یارییەکە گەیشتە ئەوێ، لەگەڵ گەیشتنی تۆپ بۆ لیۆ ئەو جووڵانەوانەی دەست پێکرد کە تا ئێستاش نەوەستاون، لە چەند یاریزانێک دەرچوو و گۆڵێکی تۆمارکرد، ڕیکساک پرسیاری پێناسی ئەو یاریزانەی کرد کە بەو باڵا بچووکە ئەو ئاستە بەرزە نیشان دەدەات، وەڵامیان دایەوە: ئەوە ئەو ئارژەنتینیەیە کە دەبوو تاقیتکردایەوە، ڕاستەوخۆ ڕیکساک لەوێدا وتی دەبێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین بە زووترین کات بە بێ دواکەوتن، پاشان لە باوکی پرسی چەند ڕۆژە لە بارسێلۆنان؟ ئەویش وتی ١٥ ڕۆژ. ڕیکساک وتی: کاتمان بە فیرۆ داوە و دەبێت بەزووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین.

دوای دوو ڕۆژ خێزانەکەی میسی جانتا و شتومەکەکانیان پێچاوییەوە و گەڕانەوە ڕۆساریۆ، بەڵام لە بارسێلۆنا واژووکردن وا ئاسان نەبوو بەھۆی ناڕەزایی ھەندێک لە کارگێڕەکانی یانەکە، کە بەھۆی بچووکی باڵای ھەندێکیان تەنانەت پێشنیاری ئەوەیان کرد ببێتە یاریزانی تۆپی پێی بچووککراوە، دوو مانگ تێپەڕی ھێشتا بلوگرانا گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەکەی ڕۆزاریۆ واژوو نەکردبوو، خێزانەکەی زوو زوو پەیوەندیان بە مینگیلا کرد و کە مینگیلا لەو کاتەدا زۆری لە ڕیکساک دەکرد بە زووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژووبکات بەھۆی ئەوەی چەند یانەیەکی تر ئەورووپی لەسەر ھێل بوون، ھەردووکیان لە یەکێک لە چێشتخانەکانی کەناری ڕووباری لابارپێلونیتا یەکیان بینی، لەو چێشتخانە بارسێلۆناییە کە لە کۆمەڵگایەکی وەرزشی دەچوو، دوای نان خواردن ڕیکساک کاغەزێکی دەرھێنا و لەسەری نوسی: من کارلیس ڕیکساک یارمەتیدەری ڕاھێنەری یانەی بارسێلۆنە بۆ تۆپی پێ، ڕایدەگەینم کە ئیلتیزام بە واژووکردنی گرێبەست دەکەین لەگەڵ لیۆنێل میسی لە باری ڕێکەوتن لەسەر مەرجەکانی ڕێکەوتنامەکە و بەھاکەی لەلایەن ھەردوولا. ئەم ھەواڵە گەیشتە بنەماڵەی میسی و ئێستا لە پێناو گرێبەست واژووکردن، دەبوو میسی ماڵاوایی لەو شارە بکات کە لێی گەورە بوو بوو ڕووبکاتە بارسێلۆنا.

خێزانەکەی کۆبونەوەیەکیان لە دەوری مێزێک گرێدا بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلایی کەرەوە بدەن، میسی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی بۆ خۆشەویترین یانەی خۆی کە بارسێلۆنا بوو دەربری، لەسەر ئارەزووی خۆی بە فڕۆکەیەکی ھێلی ئیبریا ڕاستەوخۆ بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت و لە شاری بارسێلۆنا لە یەکێک لە ھۆتێلەکان نیشتەجێ بوو نزیک لە یاریگای کامبوونی جیھانی، ھەرچەندە نزیکبوو لە کامب نوو بەڵام میسی ڕۆژانێکی یەکجار ناخۆشی بەسەر برد لە سەرەتا، سەرەڕای ئەوەی دەبوو خۆی زۆربەی کارەکانی بکات کە تەمەنی زۆر لەوە بچووکتر بوو بتوانێت و سەرەڕای دووری لە نیشتمانی و خێزانەکەی و ھۆکارە دەروونییەکانی تر.

میسی زۆر بەزووی لەگەڵ کلتوری تازەی ئیسپانیا ڕاھات، خێزانەکەی لە خۆیانیان دەپرسی ئایا ئەزموونی میسی لەگەڵ بارسا و ئەگەری سەرکەوتنی شایستەی ئەو ھەموو ماندووبوون و ئازارەیە کە چەشتیان تاوەکو کوڕەکەیان گەیاندە ئەوێ؟ دوا تر خۆرخی میسی بڕیاریدا بگەڕێنەوە بۆ ڕۆزاریۆ و بە خێزانەکەی وت: من و ماتیاس و ڕۆدریگۆ دەگەڕێینەوە بۆ ڕۆزاریۆ تۆ لێرە بمێنەوە لەگەڵ میسی لە بارسێلۆنا و ھەر ئەوەش ڕوویدا. دواتر میسی گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٠١ واژووکرد و لەو کاتەوە کاروانی ئەفسانەیی خۆی دەستپیێکرد و داھێنانەکانی سەری ھەڵدا کە ھیچ سنوورێکیان بۆ نییە.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

ماکارینا لیمۆس یەکەم خۆشەویستی مێسی بوو کە دانیشتووی ھەمان ئەو شارەیە مێسی تێدا لە دایک بوو. مێسی سەبارەت بە لیمۆس وتوویەتی کاتێک بەھۆی پێکان گەڕاوەتەوە ئەرجەنتین پێش جامی جیھانی ٢٠٠٦ چاوی بە لیمۆس کەوتەوە و ناسیویەتی؛ و ھەروەھا جگە لە لیمۆس مێسی پەیوەندی لەگەڵ لوسیانا سالازار ھەبووە کە کچە نمایشکارێکی ئارژەنتینیە. لە مانگی یەکی ٢٠٠٩ لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی ٣٣ وتی: خۆشەویستێکم ھەیە لە ئارژەنتین دەژی و دڵخۆش و ئاسوودەم لەگەڵیدا. لەم دوایییەشدا لەگەڵ ئەنتۆنێلا ڕۆکوزۆ بینراوە کە ئەویش ھەر ئارژەنتینیە و خەڵک ڕۆساریۆیییە و تا ئێستاش لەگەڵ ئەوەدا پەیوەندی ھەیە. بەو پێیەی مێسی کەسێکە زۆر خۆی دەپارێزێت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکەمی باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات زانیاری ئەوتۆ لە بارەیەوە لەبەر دەستدا نییە. لە ٢٠٠٨ کاتێک لیۆ ٢٠ ساڵ بووە پەیوەندی لەگەڵ ئەنتۆنێلا ڕۆکوزۆ ھەبوو، دواجار ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد و سێ منداڵیان ھاتەو دنیاوە. لە ٢ی مانگی ١١ی ٢٠١٢ تیاگۆی کوڕی لەدایکبوو، و لە ١١ی مانگی ٩ی ٢٠١٥ دووەم کوڕی بەناوی ماتیۆ لەدایکبوو کە لەیاری یانەکەی و بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید گۆڵەکەی پێشکەش بەو کرد سێیەم کوڕی بە ناوی سیرۆ لە ١٠ی مانگی ٣ی ٢٠١٨ لەدایکبوو کە بەهۆیەوە لە یاریەکی بارسێلۆنا بەرامبەر مەلەگا ئامادە نەبوو.

میدیا دەستکاری

 
وێنەی مێسی لەسەر بەرگی یاری ڤیدیۆیی Pro Evolution Soccer

وێنەی مێسی لەسەر بەرگی یاری ڤیدیۆیی (Pro Evolution Soccer 2009)[١٤] و (Pro Evolution Soccer 2011)[١٥] دانرا، ھەروەھا لە کەمپینی ڕیکلام بۆ ھەردوو یارییەکە بەشداربوو؛ و ھەروەھا لە ھەمان یاری ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ تۆرێس بە ھاوبەشی لەسەر بەرگی یارییەکە بوون، جگە لەم یارییەش مێسی وەک یاریزانی بەرگی یارییەکانی فیفا بەشدار بووە لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧.[١٦] مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس ھەیە و ڕیکلام بۆ ئەو کۆمپانیایە ئەنجام دەدات.[١٧][١٨][١٩] و ھەروەھا لە ٢٠١٠ مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ ”(ھێربا لایف)” واژووکرد کە سپۆنسەری دەزگا خێرخوازییەکەی مێسی دەکەن.[٢٠][٢١] لە ساڵی ٢٠١٢ مێسی لە ١٠٠ کەسە بەناوبانگەکەی (گۆڤاری تایمز) ھەڵبژێدرا،[٢٢] کە تایبەتە بەو ١٠٠ کەسەی کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیھان ھەبووە. لە مانگی چواری ٢٠١١، مێسی پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک کردەوە، کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا زیاد لە ٦ ملیۆن ھاندەری کۆکردەوە و ئێستا پەیجەکەی مێسی خاوەنی زیاد لە ٤٨ ملیۆن ھاندەرە.[٢٣]

کاری خێرخوازی دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٧، دەزگای لیۆ مێسی دامەزراند، کە دەزگایەکی خێرخوازییە بۆ پەرەپێدانی خوێندن و تەندروستی مناڵان.[٢٤] مێسی لەوبارەیەوە دەڵێت ” کە کەمێک بەناوبانگ بووم، ھەلی ئەوەم بۆ ڕەخسا کە یارمەتی ئەو مناڵانە بدەم کە پێویستیان پێیەتی ”.. بەو پێیەی خۆی لە مناڵیدا ئازاری زۆری چەشتووە بەدەست باری تەندروستی و ھەژارییەوە، مێسی زۆر کەسێکی بە سۆزەوە بەرامبەر مناڵان و نەداران. ھەر مناڵێکی ئارژەنتین چارەسەری لە وڵاتەکەی نەبیت، دەزگاکەی مێسی دەیھێنیتە ئیسپانیا و بێ بەرامبەر چارەسەری بۆ دەکات. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٠ مێسی وەکو باڵوێزی UNICEF ی نییەتپاکی دەستنیشان کرا. کاری مێسی پارێزگاریکردنە لە مافی مناڵان و لەو ڕووەشەوە بارسێلۆنا یارمەتیدەرێکی گەورەی مێسییە، چونکە بارسێلۆنا و UNICEF پەیوەندییەکی پتەو لە نێوانیاندا ھەیە.[٢٥][٢٦]

دامەزراندنی ئەکادیمیای تۆپی پێ لەوڵاتی ئەرجەنتین لە شارەکانی ڕۆزاریۆ و بۆینس ئایرس.

ژیانی پیشەگەری لەگەڵ یانە دەستکاری

بارسێلۆنا دەستکاری

 
مێسی لە کاتی یاریکردن لەگەڵ یانەی بارسێلۆنە

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٣ مێسی یاری بۆ چەند یانەیەکی پلە بچووکەکانی بارسێلۆنا ئەنجامدا وەکو (بارسێلۆنای بچووک – ب)، (بارسێلۆنا کادێتی ب)، (بارسێلۆنا کادێتی – آ) کە ھەموویان بەشێک بوون لە ئەکادیمیای لاماسیا. لەگەڵ کادێتی آ مێسی ٣٠ یاری ئەنجامداوە و ٣٧ گۆڵی تۆمارکرد. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣–٢٠٠٤ گوێزرایەوە بۆ پلەیەکی بەرزتر کە ”بارسێلۆنا جوڤێنیل – ب” بوو، ھێندەی نەبرد لەوێش نەماوە و پەیوەندی کرد بە ” جوڤینێل - آ) لە وێ جوڤینێل – آ مێسی ١٤ گۆڵی لە ٢١ یاری تۆمارکرد و سەرنجی مامۆستاکانی بۆخۆی ڕاکێشا. دوای تاقیکردنەوەی پێنج یانەی ئەکادیمیای لاماسیا، لە (٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣) مێسی یەکەم یاری خۆی بۆ یانەی سێھەمی بارسێلۆنا ئەنجامدا کە ٥ گۆڵی لە ٨ یاری بۆ تۆمارکرد. پاشان لە ٢٠٠٤ی ئازاری ٦ گوێزرایەوە بۆ تیمی دووەمی بارسێلۆنا کە لە خولی پلە دووی ئیسپانی یاری دەکرد.

مێسی لە ساڵی ٢٠٠٣ یەک یاری بۆ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا ئەنجامدا بەرامبەر پۆرتۆ کە لەو کاتەدا تەمەنی ١٦ ساڵ و ١٤٥ ڕۆژ بوو. پاشان تێپەڕبوونی کەمتر لە ساڵێک لەگەڵ تیپی دووەم. لە ڕێکەوتی (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤) ئەو کاتەی تەمەنی ١٧ ساڵ و ١١٤ ڕۆژ لەلایەن فرانک ڕیکاردی ڕاھێنەری ئەوکاتەی بارسێلۆناوە بانگھێشتی تیپی یەکەمی بارسێلۆنا کرا و بەشداری لە یاری بەرامبەر ئیسپانیۆل کرد. بەوەش بووە سێھەم گەنجترین یاریزان لە مێژووی بارسێلۆنا کە یاری لە لالیگا کردبێت بەڵام پاشان لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆیاک کریکیچ ژمارە پێوانەییەکەی مێسی شکاند. مێسی ئەو کاتەی تەمەنی گەیشتە ١٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ٧ ڕۆژ بووە گەنجترین یاریزان کە گۆڵی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکردبێت لە لالیگا، بەڵام دووبارە ئەو ژمارە پێوانەییەی لەلایەن بۆیانەوە شکێنرا ھەرچەندە مێسی خۆی گۆڵەکەی بۆ دروست کرد. مێسی سەبارەت بە فران ڕیکارد دەڵێت:

وەرزی ٢٠٠٥ – ٢٠٠٦؛ گەیشتی مێسی بە تیمی یەکەم دەستکاری

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥، بۆ دووەمجار لە ماوەی سێ مانگدا گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەی مێسی کرا. ئەمجارەیان مووچەکەی بەرزکرایەوە و وادەی گرێبەستەکەشی تا ٢٠١٤ درێژکرایەوە. ھەر لەو ساڵەدا مافی نیشتەجێبوون لە ئیسپانیا درا بە مێسی. ئەمەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری لە خولی ئیسپانی پلە یەکدا بکات. لەو وەرزەدا ١٧ یاری لە لالیگا ئەنجامدا و ٦ گۆڵی تۆمارکرد، ٦ یاری لە خولی پاڵەوانەکان ئەنجامدا و گۆڵێکی تۆمارکرد. ئەو وەرزەی خولی ئیسپانی ھەر لە مانگی سێ و بۆ مێسی بە کۆتا ھات چونکە تووشی پێکانێکی سەخت ھات لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر چێڵسی. بارسێلۆناکەی فرانک ڕیکارد و ڕۆناڵدینھۆ لەو ساڵەدا نازناوی خولی ئیسپانی و خولی پاڵەوانەکانیان بەرز کردەوە.

٢٠٠٦ – ٢٠٠٨؛ جێگیربوونی لە پێکتھاتەی سەرەکی دەستکاری

مێسی لەو وەرزەدا بە تەواوی جێگای خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بارسێلۆنە کردەوە، ١٤ گۆڵی لە ٢٦ یاریدا تۆمارکرد. بەڵام لە ١١/١٢ لە یاری بەرامبەر ڕیاڵ زاراگۆزا دووبارە پێکرا و بۆ ماوەی سێ مانگ دوورکەوتەوە. لە ٢/١١ لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر گەڕایەوە یاریگاکان و وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری لە یارییە کرد. پاشان لە ٣/١١ لە کلاسیکۆی گەورە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یەکێک لە باشترین ئاستەکانی خۆی تا ئەو کاتە پێشکرد، کاتێک ھاتریکی تۆمارکرد لەو یارییەی بارسێلۆناوە بە ١٠ یاریزانەوە (٣–٣) لەگەڵ ڕیاڵ بەرامبەربوون.

بەوەش بووە یەکەم یاریزان ھاتریک لە کلاسیکۆ تۆمارکرد لە دوای ئیڤان زامۆرانۆ کە لە ساڵی ١٩٩٤ تۆماری کردبوو؛ و ھەروەھا لیۆ گەنجترین یاریزانە کە گۆڵی لە کلاسیکۆدا تۆمارکردبێت. ھەر لەو وەرزەدابوو نازناوی مارادۆنای تازەی پێبەخشرا، بە تایبەت دوای تۆمارکردنەوەی گۆڵە مێژووییەکەی مارادۆنا لە یاری کۆپا دێل ڕەی بەرامبەر خیتافی لە (١٨ی نیسانی ٢٠٠٧) کە ھاوشێوەی ئەو گۆڵە بوو مارادۆنا لە جامی جیھانی ١٩٨٦ لە یاری بەرامبەر ئینگلتەرا تۆمارکرا و نازناوی جوانترین گۆڵی سەدەی پێبەخشرا.

دوای ئەو گۆڵە دەزگاکانی ئیسپانیا مێسیان ناونا مێسی دۆنە کە زیاد لە ٦٢ مەتری بڕی و لە ٦ یاریزان دەرچوو ھاوشێوەی مارادۆنا کە بە نزیکەیی لە ھەمان دوورییەوە بوو و لە ھەمان دووریشەوە گۆڵەکەی تۆمارکرد. دوای گۆڵەکەش بەرەو ئاڵای کۆڕنە ڕای کرد ڕێک وەک ئەوەی ٢١ ساڵ پێش ئەو گۆڵە مارادۆنا کردی. دوای یارییەکە دیکۆی ھاوڕێی مێسی سەبارەت بەو گۆڵە وتی ”ئەوە جوانترین گۆڵ بوو لە ژیانمدا بینیبێتم”.

جارێکی تر مێسی گەڕایەوە و گۆڵێکی دیکەی ھاوشێوەی مارادۆنا تۆمارکرد لە یاری بەرامبەر ئیسپانیۆل. گۆڵەکە بە دەست تۆماری کرد ھاوشێوەی ئەو گۆڵەی مارادۆنا لە چارەگی کۆتایی جامی جیھانی لە ئینگلتەرای تۆمارکرد.

لە سەرەتای وەرزی ٢٠٠٧ – ٢٠٠٨ مێسی پێنج گۆڵی لە یەک ھەفتەدا تۆمارکرد. سەرەتا لە ١١/١٩ یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر لیۆن گۆڵێکی تۆمارکرد لەو یارییەی ٣–٠ بردیانەوە، پاشان لە ١١/٢٢ ٢ گۆڵی لە یاری بەرامبەر سیڤیلیا تۆمارکرد و و لە ١١/٢٦ دوو گۆڵی لە ڕیاڵ زاراگۆزا تۆمارکرد لەو یارییەی ٤–١ بردیانەوە؛ و گۆڵی شەشەم لە ٢٩ی ئەو مانگەدا تۆماری کرد لە بەرامبەر لیڤانتی … لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٨ مێسی لە بەرامبەر ڤالەنسیا یاری ژمارە ١٠٠ی ئەنجامدا. مێسی پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین ھێرشبەری فیفپرۆ،

پاشان ڕۆژنامەکانی ئیسپانیای وەکو مارکا و ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت پێیان وابوو مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بەدەست دەھێنێت و فرانز پیکنپاوەری قەیسەری ئەڵمان پشتگیری لەو پێشھاتە کرد. بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نازناوەکەی بەدەست ھێنا مێسی لە مانگی سێ تووشی پێکان ھات و بۆ ماوەی ٦ ھەفتە دوورکەوتەوە، کە ئەوە چوارەم پێکانی ماسولکەکانی ڕانی ڕاستی بوو لە سێیەم وەرزیدا. کە گەڕایەوە لە پێکانەکەی دوایین گۆڵی خۆی لەو وەرزەدا تۆمارکرد لە یاری بەرامبەر ڤیاڕیاڵ. بەوەش کۆی گۆڵەکانی لەو وەرزەدا گەیاندە ١٦ گۆڵ و ١٣ گۆلیشی دروست کرد.

 
مێسی لەگەڵ ھاوتیمەکانی

وەرزی ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩ دەستکاری

دوای ڕۆیشتنی ڕۆناڵدینھۆ لە بلوگرانا، مێسی لەلایەک درێسی ژمارە ١٠ی پێبەخشرا و لەلایەکیش ئەرکێکی زیاتری پێدرا لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکە. لە ٢٠٠٨ی تشرینی یەکەمی ١ لە یاری خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر شاختار دۆنێتسک لە دوایین ٧ خولەکی یارییەکەدا ٢ گۆڵی تۆمارکرد کاتێک جێگای (تێری ھێنری) گرتەوە و شکستی گۆڕییەوە بە بردنەوە بە ئەنجامی ٢–١.

لە یاری دوای ئەوە بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری کرد بە جەنگێکی دۆستانەی نێوان مێسی و ئەگوێرۆ ناوبرا. مێسی لەو یارییەدا گۆڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەشی دروست کرد و سەرەنجام بەرسا ٦–١ یارییەکەی بردەوە. ھەروەھا لە یاری کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و لەو یارییەی ٢–٠ بردیانەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ بە کۆکردنەوەی ٦٧٨ خاڵ لە پلەی دووەمی باشترین یاریزانی جیھان ھات لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

مێسی یەکەم ھاتریکی ساڵی ٢٠٠٩ی لە یاری جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد لەو یارییەی ٣–١ بردیانەوە. مێسی دوو گۆڵی زۆر گرنگی تۆمارکرد کاتێک لە نیوەی دووەمدا بەشداری لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر کرد و دۆڕانی گۆڕییەوە بە سەرکەوتن لەو یارییەی بەرشە بە زەحمەت ٢–١ بردییەوە. کە دووەم گۆڵی لەو یارییەدا گۆڵی ژمارە ٥٠٠٠ی بارسێلۆنا بوو لە مێژووی لالیگا.

مێسی لەو وەرزەدا تووشی پێکانێکی ئەوتۆ نەھات و ئەمەش وای کرد بە ئاستێکی زۆر باشتر ببینرێت و ژمارەیەکی زۆری گۆڵ تۆماربکات. بەشێوەیەک لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرز گۆڵی ٣٥ ـەم و ٣٦ ـەمی خۆی لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد، لەو یارییەی بارسا ٦–٢ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا کە ئەوە قورسترین دۆڕانی ڕیاڵ مەدریدە لەوەتەی ساڵی ١٩٣٠ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ. مێسی دروستکەری گۆڵە مێژووییەکەی ئەندرێس ئینیێستا بوو لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر چێڵسی کە بەو گۆڵە بارسا گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد..

لە ٥/١٣ یەکەم نازناوی کۆپا دێل ڕەی لەگەڵ بەرشلۆنە بەدەست ھێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامەکە بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو گۆڵێکی دروست کرد و گۆڵێکیشی تۆمارکرد. پاشان لە ٥/٢٧ گۆڵی دووەمی کاتالۆنیای تۆمارکرد لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر مانچێستەر و نازناوی ئەو وەرزەی پاڵەوانێتییەکەیان بەرزکردەوە. ھەروەھا بووە گەنجترین گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان لە مێژوودا. ھەر لە پەراوێزی ئەو ئاستە بەرزەی لە خولی پاڵەوانەکان پێشکەشی کرد وەک باشترین ھێرشبەری خولەکانی ئەورووپا و باشترین یاریزانی خولەکانی ئەورووپا ھەڵبژێردرا. لەو ساڵەدا بەرشلۆنە توانی کۆپا دێل ڕەی، لالیگا، چامپیۆنز لیگ بەرزبکاتەوە و بووە یەکەم یانە بتوانێت ھەر سێ نازناوەکە بەیەکەوە بباتەوە.

وەرزی ٢٠٠٩–٢٠١٠ دەستکاری

دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئەورووپا، پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری بارسێلۆنا مێسی بە باشترین یاریزان دانا کە لە ژیانیدا بینیبێتی. لە ٩/١٨ مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە تاوەکو ٢٠١٦ درێژکردەوە، و ھەروەھا سزای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش بۆ ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆ بەرزکرایەوە، مووچەکەشی بۆ ٩٫٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە زیادکرا کە لەگەڵ زلاتان ئیبراھیمۆڤیج بوونە دوو خاوەن زۆرترین مووچە لە مێژووی لالیگا.

دوای چوار ڕۆژ لە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروست کرد. مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ٢٠٠٩ی پێبەخشرا و ڕۆناڵدۆ پلەی دووەمی پێبرا بەڵام بە جیاوازییەکەی زۆری دەنگ، ٤٧٣ دەنگ بەرامبەر ٢٣٣ دەنگ. پاشان مێسی بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە خێزانەکەی کرد و سوپاسی کردن کە ھەمیشە لە پشتی بوون.

لە ١٢/١٩ مێسی گۆڵی بردنەوەی یاری کۆتایی جامی جیھانی یانەکانی لە بەرامبەر ئیستۆدیانتس تۆمارکرد، بەوەش بەرشە شەشەم نازناوی خۆی لە ماوەی یەک ساڵدا بەدەست ھێنا. دوای دوو ڕۆژ لەو بردنەوەیە، مێسی بە باشترین یاریزانی جیھان لەلایەن فیفاوە ھەڵبژێردرا سەرکەوت بەسەر ڕۆناڵدۆ و زاڤی و کاکا و ئینیێستا. بەوەش بووە یەکەم یاریزانی ئەرژەنتینی کە ئەو نازناوە بەدەست بھێنێت. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ مێسی یەکەم ھاتریکی لەو وەرزەدا لە بەرامبەر تێنریفی تۆمارکرد لەو یارییەی ٥–٠ بردیانەوە.

و لە ١/١٧ گۆڵی ژمارە ١٠٠ی خۆی بۆ بەرشلۆنە تۆمارکرد لەو یارییەی ٤–٠ لە سیڤیلیایان بردەوە. دوای ئەوە مێسی تەنیا لە پێنج یاریدا ١١ گۆڵی تۆمارکرد، گۆڵەکانیش بەرامبە ڕمەلەگا و ئەلمێریا و ڤالەنسیا و شتوتگارت و زاراگۆزا بوون. بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یانەکە بتوانێت ئەوە ئەنجام بدات. لە یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٠ مێسی یاری ژمارە ٢٠٠ی خۆی لەگەڵ بارسا بە ئەنجام گەیاند. لە ٢٠١٠ی نیسانی ٦ بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا چوار گۆڵی لە یەک یاریدا تۆمارکرد لە بەرامبەر ئارسناڵ، لە دوای بردنەوەی بەرشلۆنە لە ئارسناڵ بە ئەنجامی ٤–١ لە خولی پاڵەوانەکان، ئارسن ڤینگەری ڕاھێنەری ئارسناڵ سەبارەت بە مێسی وتی

ھەر ئەوەندە کە دەستی بە ڕاکردن کرد ئیتر ڕاناگیرێت، تاکە یاریزانە کە دەتوانێت ھێند بە خێرایی ئاڕاستە بگۆڕێت، ئەو باشترین یاریزانی جیھانە و لە یاریزانی پلەی ستەیشن دەچێت، دەتوانێت سوود لە ھەر ھەڵەیەک وەربگرێت کە تیپی بەرامبەر دەیکات. دوای ئەوە توانی جێگای ڕیڤاڵدۆ بگرێتەوە کە گەورەترین گۆڵکاری بارسا بوو لە خولی پاڵەوانەکان.. پاشان مێسی گۆڵی ژمارە ٤٠ی خۆی لەو وەرزەدا تۆمارکرد بەو دوو گۆڵەی لە یاری کلاسیکۆ لە ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد.

لە ٥/١ مێسی یاری ژمارە ٥٠ی خۆی لەو وەرزەدا ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بەرامبەر ڤیاڕیاڵ، دوای تەنیا سێ ڕۆژ دوو گۆڵی دیکەی لە تێنریفی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی تا کۆتایی وەرز گەیاندە ٣٤ گۆڵ، بەوەش ژمارە پێوانەییەکەی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی یەکسانکردەوە لە ڕووی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزدا. مێسی بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک نازناوی باشترین یاریزانی لالیگای پێبەخشرا.

وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ دەستکاری

لە ٢١ی ئابی ٢٠١٠ مێسی ھاتریکی تۆمارکرد لە یاری جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر سیڤیلیا و ٤–٠ بردیانەوە کە بارسا لە یاری چووندا ٣–١ تووشی شکست ھاتبوو، بەمەش مێسی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ بەرشلۆنە ەبدەست ھێنا؛ و ھەروەھا لە یەکەم یاری خولی ئیسپانیدا بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر دوای تەنیا ٣ خولەک لە سەرەتای یارییەکە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.

مێسی درێژەی بە ئاستە نموونەیییەکەی دا لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر بە پاناسیناکۆس کاتێک دوو گۆڵی دروست کرد و دوو گۆڵیشی تۆمارکرد. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆماس یۆفالوسی زۆر بە خراپی لە قاچی مێسی دا کە بە ئاشکرادیاربوو مەبەستی ئازارگەیاندن بوو بەو ئەفسانەیە، لێدانەکە لە خولەکی ٩٢ی یارییەکە بوو. لە سەرەتا ترسی ئەوە ھەبوو پاژنەی پێی مێسی شکاند بێت کە بەوە لانی کەم ٦ مانگ یاریزانەکە دووردەکەوتەوە لە یاریگاکان ب، ەڵام پشکنینی MRI مژدەی ئەوەیدا بە یانەکە و بە ھاندەران کە مێسی تەنیا تووشی کەمێک درز بووە و بە زوویی چاک دەبێتەوە.

کە مێسی گەڕایەوە لە پێکانەکەی گۆڵی بەرامبەری بۆ بارسا تۆمارکرد لەو یارییەی ١–١ لەگەڵ مایۆرکا یەکسان بوون، پاشان لە یاری خولی پاڵەوانەکان لە یاری بەرامبەر کۆپنھاگن گۆڵێکی تۆمارکرد و یارمەتی یانەکەیدا بۆ بردنەوە بە ئەنجامی ٢–٠. پ

لەو یارییەی بارسا ٨–٠ گۆڵبارانی ئەلمێریای کرد مێسی گۆڵی ژمارە ١٠٠ی خۆی لە لالیگا تۆمارکرد. پاشان لە ١٠ یاری یەک لە دوای یەکدا بە بێ گۆڵ لە یاریگا نەچووە دەرەوە. دوای ١٠ یاری، لە یاری کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ژمارە پێوانەییەکەی مێسی وەستێنرا و نەیتوانی لەو یارییە گۆڵ تۆماربکات بەڵام دوو گۆڵی بۆ داڤید ڤیا تۆمارکرد کاتێک بەرشلۆنە ٥–٠ شکستی بە ڕیاڵ ھێنا.

یەکەم گۆڵی خۆی لە ٢٠١١ لە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونا لە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆمارکرد، بەڵام جگە لەو گۆڵە وەک ھەمیشە گۆڵی بۆ ڤیا و پێدرۆ دروست کرد. مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ٢٠١٠ی بردەوە و پێش ھەردوو ھاوڕێکەی زاڤی و ئینیێستا کەوت.

دوای تەنیا دوو ڕۆژ لە بردنەوەی ئەو نازناوە لە بەرامبەر ڕیاڵ بیتس ھاتریکی تۆمارکرد.. لە یەکەم یاری قۆناغی دووەمی خولی ئیسپانیا لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر کاتێک بە لێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد درێسەکەی بەرزکردەوە و لەژێری نوسرا بوو ” ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت دایە ”. مێسی بەردەەوام بوو لە گۆڵ تۆمارکردن لە ھەفتەکانی دواتر بەرامبەر ئەلمێریا و ھێرکولیس؛ و ھەروەھا بەرشلۆنە ژمارەیەکی پێوانەیی تازەی تۆمارکرد کاتێک ٣–٠ شکستیان بە ئەتلەتیکۆ مەدرید ھێنا و ١٦ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکیان لەلالیگا مسۆگەرکرد. پاشان لە لەو یارییەی ڕیاڵ و بارسا ١–١ بەرامبەربوون، مێسی گۆڵی ژمارە ٨ی خۆی لە کلاسیکۆ تۆمارکرد.. پاشان لە ٤/٢٣ لە یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا مێسی گۆڵی ژمارە ٥٠ی لەو وەرزەدا تۆمارکرد. پاشان لە یاری چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی مێژوویی پێشکەشکرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد کاتێک بارسا ٢–٠ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. پاشان لە یاری کۆتایی خولئ پاڵەوانەکان لە وێمبڵی بە گۆڵێکی مێسی بارساسێھەم نازناوی خولی پاڵەوانەکانی لە ماوەی ٦ ساڵدا بەدەست ھێنا.

وەرزی ٢٠١١–٢٠١٢ دەستکاری

 
مێسی بەدرێسی یانەکەی ساڵی ٢٠١٢

مێسی وەرزی تازەی بە بەرزکردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا دەست پێکرد، کاتێک بە کۆی یاری چوون و ھاتن سەرکەوتن بەسەر ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ٥–٤، مێسی لەو دوو یارییەدا سێ گۆڵی تۆمارکرد و دوو گۆڵەکەی دیکەش ھەر ئەو دروستی کردن. پاشان لە یاری جامی سوپەری ئەورووپا لە پاسێکی گوارین یەک لە دوو گۆڵەکەی بارسای تۆمارکرد بەرامبەر پۆرتۆو ئەو جامەشیان بەدەست ھێنا.

لە یەکەم یاری خۆی لەلیگا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ دوو گۆڵی تۆمارکرد. لە ١١/١٧ لەو یارییەی ٧–٠ شکستیان بە ئۆساسۆنا ھێنا و مێسی ھاتریکی تۆمارکرد، لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمدا سەلماندی لە دەرەوەی یاریگاش باشترینە کاتێک گۆڵەکەی پێشکەشکرد بە کوڕێکی ١٠ ساڵەی مەغریبی بە سۆفیان کە ھاندەرێکی سەرسەختی بولگرانابوو تووشی حاڵەتێکی نەخۆشی دەگمەن ھاتووە و ژیانی لە سەرە مەرگدا بوو.

لە ٩/٢٨ یەکەم دوو گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر باتی بۆریسۆڤ تۆمارکرد و بووە دووەم گەورەترین گۆڵکاری مێژووی بەرشلۆنە، کە گۆڵەکانی گەیاندە ١٩٤ گۆل و لەگەڵ لازلۆ کوبالا یەکسانی کردەوە. پاشان لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ ٢ گۆڵی تۆمارکرد و کوبالای بەجێھێشت. لە یاری بەرامبەر مایۆرکا گۆڵی ژمارە ٢٠٠ی خۆی تۆمارکرد و بووە دووەم گۆڵکاری مێژوویی بارسا لە لالیگا، مێسی یەکەم خۆڵی لەسەر یاریگای سان مامێس تۆمارکرد لە یارییەکەی مێژووییەکەی نێوان بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو کە لە دوایین خولەکدا مێسی گۆڵی بەرامبەری بۆ بارسا تۆمارکرد و ٢–٢ تەواوبوو. پاشان لە یاری بەرامبەر ئەیسی میلان کە ٣–٢ بردیانەوە بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا گۆڵی لە تیپێکی ئیتاڵی تۆمارکرد.

وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣ دەستکاری

دەتوانین بڵێین لەم ساڵە بارسێلۆنا بێ بەختی ڕووی تێکرد، ھەر لەسەرەتای وەرزەوە لە کلاسیکۆی سوپەری ئیسپانیا تووشی دۆڕاندن ھاتن، ھەر لەھەمان وەرز لە قۆناغێکی خولی یانە پاڵەوانەکان ڕووبەڕووی ئەیسی میلان بوونەوە لەیاری چوون (٠–٢) تووشی شکست بوونەوە، بەڵام لەیاری گەڕانەوە لە کامپ نۆ بارسا بە بەھێزی گەڕایەوە و (٠–٤) توانیان بیبەنەوە و بگەنە قۆناغی داھاتوو کە مێسی دوو گۆڵی مێژوویی و ئەسیستێک بارسای سەرخست. لیۆ ڕێکەوتنامەکەی لەو ساڵەدا نوێ کردەوە لەگەڵ بارسا ھەتا ساڵی ٢٠١٨ بە ١٣ ملیۆن. لەو ساڵەدا مێسی تووشی پێکانە قورسەکەی بوو لە ئەژنۆیدا کە لەیاری خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر پاریس سان جێرمان تووشی ھات لە ٢ی ئەپڕیل. لەکاتێکدا لیۆ پێکانی ھەبوو بارسا ڕووبەروی یانەی بایرن میونخ بووەیەوە و بەئەنجامێکی چاوەڕووانکراو تووشی شکست ھاتن. مێسی لەکاتێکدا پێکانی ھەبوو بەڵام لە ٢١ یاری لالیگای ئەو وەرزە ٣٠ گۆڵی ھەبوو، کاتێک گەڕایەوە بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا توانی سوپەر ھاتریک (٤) گۆڵ تۆماربکات؛ و لەکۆتایی وەرزیشدا توانیان زاڵببن بەسەر پێکانەکاندا و نازناوی لالیگایان بەدەستھێنا.

وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤ دەستکاری

لەم ساڵەدا مێسی چەند ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێی تۆمارکرد، بەڵام یانەکەی بەبێ ھیچ نازناوێک ساڵی بەڕێکرد. لەو ساڵەدا لە کلاسیکۆی ئیسپانیا بەرامبەر ڕیاڵمەدرید توانی ھاتریک تۆماربکات و ڕیکۆردی گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆ بکات بە ناوی خۆیەوە. ھەر لەھەمان ساڵدا توانی ببێتە گۆڵکاری مێژوویی بارسێلۆنە بە ٣٦٩ گۆڵ. لەیاری کۆتایی شای ئیسپانیا تووشی شکست ھاتن و لە جەولەی کۆتایی خولی ئیسانیی بەرامبەر ئەتلەتیکۆمەدرید تووشی شکست ھاتن و نازناوەکەیان بەدەستنەھێنا. ھەر لەو ساڵەدا جامی جیھانی ٢٠١٤ی بەڕازیل بەڕێوەچوو کە ھەڵبژاردەکەی مێسی لەو مۆندیالە ئاستێکی باشیان نیشاندا، لیۆ توانی ٤ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەکەی بکات و لە یارییەکان ئەرجەنتینی ڕزگاردەکرد، بەڵام لەیاری کۆتایی تووشی شکست ھاتن و مێسیش بوو بە باشترین یاریزانی مۆندیالی ٢٠١٤.

وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥ دەستکاری

ئەم وەرزە بۆ مێسی و ھاوڕێکانی وەرزێکی مێژوویی بوو چونکە سێ نازناوە سەرەکییەکەی ئەورووپایان بەدەستھێنا. سەرەتا یەکەم یاری لالیگای ئیسپانیا بە یاری بارسێلۆنا و ئیلیچ کە لیۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد. لەگرنگترین ساتەکانی مێسی لەم وەرزە مێژووییە توانی ببێتە گۆڵکاری مێژوویی خولی ئیسپانیا بەرامبەر سیڤیلییە بەتۆمارکردنی ھاتریک بە ٢٥١ گۆڵ، زۆرترین گۆڵ دروستکردن لە مێژوویی لالیگا کە لە لویس فیگۆی تێپەڕاند، لە یارییەکدا لە ٨ی مانگی سێ بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ توانی ھاتریکێک لە ١١ خولەک تۆمار بکات. لە ١١ی مانگی یەک بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ یەکەمجار سێ ھێرشبەرە مێژووییەکەی بارسا سوارێز و نەیمار بە ھاوبەشی لەگەڵ لیۆ گۆڵیان لەو یارییە تۆمارکرد لەھەمان ساڵدا بە ھەر سێکیان توانیان ١٢٢ گۆڵ تۆماربکەن کە زیاتر لە ھەر یانەیەکی ئەورووپا. لەیاری پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بایەرن میونخ مێسی توانی ھەموو جیھان تووشی شۆک بکات کاتێک لە ٣ خولەک دوو گۆڵی مێژوویی و گرنگ تۆمار بکات کە گۆڵی دووەمی لە تۆڕی بایرن بوو بە جوانترین گۆڵی ئەورووپا کاتێک بواتینگی بە مراوغەیەک تێپەڕاند و یارییەکە (٠–٣) بە سوودی بارسا کۆتایی ھات. لە ٣٠مانگی پێنجی ٢٠١٥ لەیاری کۆتایی شای ئیسپانیا بارسا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لەو یارییەدا لیۆ توانی نمایشێکی سەرنج ڕاکێش لەپێش ھاندەران بکات کاتێک توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و گۆڵی یەکەمی لیۆ لەو یارییە بەیەکێک لەجوانترین گۆڵەکان دادەنرێت یارییەکە (١–٣) بەسوودی بارسا کۆتایی ھات و جامەکەیان بردەوە. لە ٦ی مانگی شەشی ٢٠١٥ لەیاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر (یۆڤانتۆس) کە بارسا توانی (١–٣)یارییەکە بباتەوە بۆ جاری پێنجەم نازناوەکە بباتەوە و مێسیش بۆ جاری چوارەم لە مێژوویی خۆیدا، لەم یارییە لیۆ گۆڵی تۆمارنەکرد، بەڵام گۆڵەکان لەڕێی پاسەکانی لیۆ بوو بەتایبەت گۆڵی دووەم و گۆڵی بردنەوە کاتێک شووتێکی بەھێزی بۆ گۆڵپارێز نارد و بەڵام سوارێز گەیشتە سەری و گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد، لیۆ توانی بە ١٠ گۆڵ ببێتە گۆڵکاری خول و بە ٦ ئەسیست ببێتە زۆرترین گۆڵدروستکەری خولی یانە پاڵەوانەکان، لەبەر ئەم دەست کەوتانەش خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەورووپای پێدرا بۆ جاری دووەم لەمێژوویدا.

وەرزی ٢٠١٥–٢٠١٦ دەستکاری

لە دەستپێکی وەرزی نوێدا مێسی لە یاری جامی سوپەری ئەورووپی بەرامبەر سیڤیلیا توانی لەو یارییەدا دوو گۆڵ بەلێدانی ڕاستەوخۆ تۆماربکات و یارییەکەش (٤–٥) لەسوودی بارسا کۆتایی پێھات. لەدوای ئەمە بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لەجامی سوپەری ئیسپانیا تووشی شکست ھاتن و جامەکەیان لەدەستدا. لە ١٦ی مانگی ئەیلوول توانی بگاتە ١٠٠ یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە کەمترین تەمەن. لە ٢٦ی ھەمان مانگ مێسی تووشی پێکانێکی قورس ھاتەوە لە ئەزنۆیدا کە وای کرد شەش بۆ ھەشت ھەفتە لەیاری داببرێت. لە ٢١ی تشرینی دووەم لەیاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵمەدرید گەڕایەوە و گێمی دووەم ھاتە ناو یاری و گۆڵی چوارەم لەڕێگەی لیۆ تۆمارکرا و یارییەکە (٠–٤) لەسوودی بارسا کۆتایی ھات. خۆشترین ساتەکان لەم وەرزە بۆ مێسی وەرگرتنی خەڵاتەکانی تۆپی ئاڵتوون و باشترین یاریزانی ئەورووپا و باشترین یاریزانی لالیگا بوو کە لیۆ توانی بۆ پێنجەم جار لەمێژوودا تۆپی ئاڵتوونی بباتەوە، کە ئەمەش وای کرد ببێتە یەکەم یاریزان لەمێژوودا زۆرترین بالۆن دۆر بباتەوە و شکاندنی زۆر ئەستەمە.. لەقۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر (ئەرسیناڵ) مێسی توانی لەیاری یەکەم ٢ گۆڵ تۆمار بکات و لەیاری دووەمیش گۆڵێک بکات. بەڵام لەم وەرزە لیۆ لەچامپیۆنس لیگ لەقۆناغی ٨ نەیانتوانی بەربەستی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببڕن و لەو قۆناغە ماڵاواییان کرد. لەم وەرزەدا لیۆ لەگەڵ یانەکەی توانی دوو نازناو بباتەوە ئەویش نازناوی خولی ئیسپانی و شای ئیسپانی کە بەرامبەر سیڤیلییە (٠–٢) سەرکەوتن و لەیارییەکەدا مێسی دوو گۆڵی دروست کرد و کۆتاییان بەو وەرزە ھێنا و لەمانگی ٨ ڕووبەڕووی سیڤیلییە دەبنەوە لەیاری کۆتایی سوپەری ئیسپانیا.

وەرزی ٢٠١٦–٢٠١٧ دەستکاری

وەرزی ٢٠١٧–٢٠١٨ دەستکاری

وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩ دەستکاری

وەرزی ٢٠١٩–٢٠٢٠ دەستکاری

٢٠٢٠-٢١: وەرزی کۆتایی لە بارسێلۆنا دەستکاری

پاریس سان جێرمان دەستکاری

ئینتەر مەیامی دەستکاری

دوای پشتڕاستکردنەوەی ڕۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان، مێسی هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی پێشووی کە بارسێلۆنا بوو دەستپێکرد، هەروەها بە لەگەڵ ئەوەش یانەی هیلالی خولی پیشەگەرانەی سعودیەوە پێشنیاری بۆندێکی گرانبەهای پێشکەش بە یاریزانەکە کرد، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریدا گربەست لەگەڵ یانەی ئینتەر مەیامی لەخولی تۆپیی پێی ئەمریکا واژووبکات.یانەی بارسێلۆنا ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەرێگای خوان لاپۆرتاوە سەرۆکی یانەکە هۆکاری گرێبەست نەکردن لەگەڵ مێسی بۆ کێشەی دارایی یانەکە گەڕاندەوە.[٢٧][٢٨]

لە ٧ی حوزەیران ئینتەر مەیامی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە نزیکبوونەوەی گرێبەستکردنی مێسی لەلایەن یانەکەوە کرد. [٢٩] لە هەمان ڕۆژدا مێسی لە چاوپێکەوتنێکی هاوبەشدا لەگەڵ ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت نیازی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی مەیامی پشتڕاستکردەوە، هەروەها MLS ڕایگەیاندووە کە گرێبەستەکە یەکلایی نەکراوەتەوە. [٣٠] هەر لەو چاوپێکەوتنە ڕوونیشیکردەوە، هەرچەندە لالیگا هەموو شتێکی قبوڵکردبوو و باش بوو بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، بەڵام زۆر شت ماوە بۆ ئەوەی بکرێت وەک دابەزاندنی مووچە و فرۆشتنی یاریزانان، و نەیویستووە جارێکی دیکە بەو دۆخەدا تێپەڕێت یان بەرپرسیار بێت لەو کارە. [٣١] دووپاتی کردەوە کە یانەکانی تری ئەوروپی لێی نزیک بوونەتەوە، بەڵام بارسێلۆنا تاکە تیپی ئەوروپییە کە دەیەوێت یاری بۆ بکات. [٣٢]

لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣، ئینتەر مەیامی گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیوی لەگەڵ مێسی ڕاگەیاند.[٣٣][٣٤] بە فەرمی لە ئاهەنگێکی ڕاستەوخۆدا لە یاریگای یانەکە بە هاندەران ناسێندرا، کە ناوی لێنرا "La PresentaSÍon"، شانبەشانی سێرجیۆ بوسکێتس هاوڕێی پێشووی لە یانەی بارسێلۆنا.[٣٥] مێسی یەکەم یاری خۆی بۆ یانەکەی لە ٢١ی تەمموز لە یارییەکی جامی خولەکان کە پاڵەوانێتییەکە بە بەشداری یانەکانی ئەمریکا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت، رووبەڕووی کروز ئازولی مەکسیکی ئەنجامدا و لە ڕێگای لێدانی ڕاستەوخۆ لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە گۆڵی تۆمارکرد و بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.[٣٦][٣٧]

ژیانی پیشەگەری لەگەڵ ھەڵبژاردەی نەتەوەیی دەستکاری

تاکە ڕەخنە کە لە مێسی دەگیرێت و بووەتە خاڵی لاوازی ئەم کەڵە یاریزانە، لاوازییەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئارژەنتین کە مەبەست لە لاوازی پێشکەشنەکردنی ھەمان ئەو ئاستەیە کە لەگەڵ بەرشلۆنە پێشکەشی دەکات.

مێسی لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠٠٤ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئارژەنتینی خوار ٢٠ ساڵ کرا بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر پاڕاگوای، لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکێک بوو لەو یاریزانانەی ئارژەنتینی خوار ٢٠ ساڵ کە جامی جیھانی لاوانیان بردەوە لە ھۆڵەندا. خەڵاتی باشترین یاریزان و گۆڵکاری جامەکەی پێبەخشرا. یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەمی ئارژەنتین لە بەرامبەر ھەنگاریا بوو کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵ بوو لە ساڵی ٢٠٠٥. لە خولەکی ٦٣ دا ھاتە ناو یاریگا بەڵام لە خولەکی ٦٥ ناوبژیوان بە کارتی سوور کردییە دەرەوە چونکە کەلەیەکی لە سنگی بەرگریکار ڤیلمۆس ڤانزاک دا لەبەر ئەوەی ڤانزاک درێسەکەی مێسی ڕاکێشا بوو.

لە ٩/٣ مێسی دووبارە بانگھێشتی ئارژەنتین کرایەوە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٦ لەو یارییەی دۆڕان بە پاڕاگوای. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٩ لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠ بەرامبەر ڤەنزوێلا بۆ یەکەمجار مێسی درێسی ژمارە ١٠ی پۆشی، ئارژەنتین ٤–٠ یارییەکەی بردەوە و مێسی گۆڵی یەکەم تۆمارکرد.

لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە یارییەکی دۆستانەدا و لە کلاسیکۆی جیھان مێسی لە دوایین خولەکدا گۆڵی بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی بەڕازیل تۆمارکرد، کە یەکەم گۆڵی ئەو یاریزانە بوو لە بەرامبەر بەڕازیل. مێسی دووبارە لە دوایین خولەکدا گۆڵی بردنەوەی بۆ ئارژەنتین تۆمارکرد لە یاری دۆستانەی بەرامبەر پۆرتوگال کە ٢–١ بردیانەوە.

جامی جیھانی ٢٠٠٦ دەستکاری

مێسی لە کۆتایی وەرزی ٢٠٠٥ – ٢٠٠٦ تووشی پێکان ھاتبوو بۆ ماوەی دوو مانگ و ترسی ئەوە ھەبوو نەتوانێت بەشداری لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ بکات. بەڵام لە وادەی خۆیدا لە پێکانەکەی چاک بووەوە و بانگھێشتی تانگۆ کرا بۆ جامی جیھانی. لە یەکەم یاری ئارژەنتین لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر کۆت دیڤوار مێسی تەنیا بینەربوو لەسەر کورسی یەدەگ و ئارژەنتین یارییەکەی بردەوە. لە دووەم یاری بەرامبەر سربیا و مۆنتینیگرۆ مێسی بەشداری کردوو بووە گەنجترین یاریزان کە لە جامی جیھانی یاری بۆ ئارژەنتین کردبێت کاتێک لە خولەکی ٧٤ جێگای ماکسی ڕۆدریگێزی گرتەوە. گۆڵێکی بۆ ھێرنان کریسپۆ دروست کرد و و گۆڵی شەشەمی یارییەکەی تۆمارکرد لەو یارییەی ٦–٠ بردیانەوە، بەوەش بووە بچووکترین یاریزان کە بە ماوەیەکی کەم دوای ھاتنە ناوەوەی گۆڵی تۆمار کردبێت؛ و بووە شەشەم بچووکترین یاریزان کە گۆڵی لە جامی جیھانی تۆمارکردبێت.

 
مێسی لە کۆپا ئەمریکای ساڵی ٢٠١١.

مێسی لە یاری بەرامبەر ھۆڵەندا لە پێکھاتەی سەرەکیدا بوو بەڵام یارییەکە (٠–٠) بەکۆتا ھات. پاشان لە یاری بەرامبەر مەکسیک لە خولەکی ٨٤ بەشداریکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام بە بیانووی ئۆفساید ڕەتکرایەوە پاشان لە کاتی زیادکراو بە گۆڵێکی مێژوویی ماکسی ڕۆدریگێز ئارژەنتین (٢–١)یارییەکەی بردەوە. دوای تەواوبونی کاتی ئاسایی (١–١). لە یاری چارەگی کۆتاییدا بەرامبەر ئەڵمانیا خۆزێ پیکەرمانی ڕاھێنەر، مێسی لەسەر کورسی یەدەگ ھێشتەوە و بەشداری پێنەکرد. سەرەنجام بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەررەوە ئەڵمانیا یارییەکەی بردەوە و ئارژەنتین ماڵاوایی کرد.

کۆپا ئەمریکا ٢٠٠٧ دەستکاری

یەکەم یاری مێسی لە کۆپا ئەمریکا بەرامبەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لەو یارییەی ئارژەنتین (٤–١) سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و مێسی ڕۆڵی گۆڵ دروستکەری بینی، لە خولەکی ٧٩ تێڤێز جێگای مێسی گرتەوە و ڕاستەوخۆ گۆڵێکی تۆمارکرد. دووەم یاری مێسی بەرامبەر کۆڵۆمبیا بوو تێیدا لێدانیکی سزای لەسەر گیرا و کریسپۆ لێدانە سزاکەی جێبەجێ کرد. پاشان فاوڵێکی لەسەر گیرا و خوان ڕۆمان ڕیکێڵمی لێدانە ڕاستەوخۆکەی جێبەجێکرد و گۆڵی تۆمارکرد. دوای ئەوەی ئارژەنتین خۆی گەیاندە قۆناغی چارەگی کۆتایی ڕاھێنەر پشووی بە مێسی دا لە یاری بەرامبەر پاراگوای و لە خولەکی ٦٤ ھاتە ناو یاریگا و گۆڵێکی بۆ خافیێر ماسکێرانۆ دروست کرد. پاشان لە یاری بەرامبەر پیرۆ لە پاسێکی ڕیکێلمی، مێسی دووەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و ئارژەنتین ٤–٠ بردییەوە. پاشان لە قۆناغی پێش کۆتا بەرامبەر مەکسیک مێسی تۆپەکەی فڕیدایە پشت ئۆسڤاڵدۆ سانچێز و ئارژەنتینی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە بەڵام لە یاری کۆتایی (٣–٠) بە بەڕازیل دۆڕان.

ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٨ دەستکاری

 
یاری نێوان بەڕازیل و ئارژەنتین لە ئۆڵمپیادی ٢٠٠٨

سەرەتا بارسێلۆنا ڕازی نەبوو ڕێگا بە مێسی بدات بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٨ بکات، بەڵام مێسی قسەی لەگەڵ پیپ گواردیۆلا کرد کە تازە بووەوە ڕاھێنەری بارسێلۆنا و ڕەزامەندی ئەوی بەدەست ھێنا. مێسی گۆلی یەکەمی بۆ ئارژەنتین تۆمارکرد بەرامبەر کۆتدیڤوار کاتێک (٢–١) بردیانەوە. پاشان لە یاری بەرامبەر ھۆڵەندا گۆڵێکی تۆمارکرد و و گۆڵێکی بۆ ئەنخل دی ماریا دروست کرد لە کاتی زیادکراودا. پاشان شکستیان بە بەڕازیل ھێنا ٣–٠ و لە یاری کۆتایدا گۆڵێکی بۆ ئەنخل دی ماریا دروست کرد و ئارژەنتین شکستی بە نێجیریا ھێنا و مەدالیای ئاڵتوونی بردەوە.

جامی جیھانیی ٢٠١٠ دەستکاری

مێسی لە یەکەم یاری ئارژەنتین لە جامی جیھانی تا کۆتایی یاری کرد لەو یارییەی (١–٠) لە نێجیریایان بردەوە. چەندین جار نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام ئینییامای گۆڵپارێز ھەموویانی ڕەتکردەوە. لە دووەم یاریدا (٤–١) شکستیان بە کۆریا ھێنا و مێسی یارمەتی ھیگواینیدا بۆ ئەوەی لەو یارییە ھاتریک تۆماربکات. پاشان لە یاری بەرامبەر یۆنان مێسی کاپتنی ئارژەنتین بوو، یارییەکەیان (٢–٠) بردەوە و مێسی وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەست نیشانکرا. لە قۆناغی ١٦ دا، دروسکەری گۆڵێک بوو بۆ کارلۆس تێڤێز لەو یارییەی ئارژەنتین (٣–١) سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. تا ئەو کاتە ئارژەنتین ئاستێکی زۆر بەرزی لە جامی جیھانی پێشکەش کردبوو. بەڵام لە قۆناغی چارەگی کۆتایی تووشی شکستێکی مێژوویی ھات بەرامبەر ئەڵمانیا و (٤–٠) شکستیان خوارد و ماڵاواییان کرد.

کۆپا ئەمریکا ٢٠١١ دەستکاری

مێسی بەشداری لە کۆپا ئەمریکای ٢٠١١ کرد بەڵام شکستی ھێنا لەوەی بتوانێت ھیج گۆڵێک تۆماربکات[٣٨] لە بەرامبەردا سێ گۆڵی دروست کرد؛ و ھەروەھا لە یاری بەرامبەر بۆلیڤیا و کۆستاریکا بە باشترین یاریزان دەست نیشانکرا. ئارژەنتین لە قۆناغی چارەگی کۆتایی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە دۆڕا بە ئۆرۆگوای و ماڵاوایی کرد.[٣٩]

وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٢ مێسی توانی لە ٩ یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی ١٢ گۆڵ تۆماربکات، توانی ڕیکۆردەکەی گابرێل باتیستوتا بشکێنێت کە لەساڵێکدا زۆرترین گۆڵ بۆ تانگۆ تۆمار بکات. لەڕێکەوتی ٢٩ی مانگی دووی ٢٠١٢ بەرامبەر ھەڵبژاردەی سویسرا مێسی توانی ھاتریک تۆماربکات، ھەر لەھەمان ساڵ توانی بەرامبەر گواتیمالاش ھاتریکێکی تر تۆماربکات و لەیاری سوپەرکلاسیکۆ کەبەرامبەر بەڕازیلبوو ھاتریکێکی مێژوویی تۆماربکات.

جامی جیھانیی ٢٠١٤ی بەڕازیل دەستکاری

لەم جامی جیھانیە لیۆ توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی، یەکەم یاری لەجامی جیھانی بەرامبەر ھەڵبژاردەی بۆسنە لیۆ توانی بەگۆڵێک یارمەتی ھەڵبژاردەکەی بدات و یارییەکە (١–٢) ببەنەوە. لەیاری دووەمدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئێران مێسی توانی لەدوا ساتەکاندا گۆڵێکی مێژوویی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆماربکات و سەرکەوتنی بۆ بەدەستبێنێت. لەیاری سێیەمدا توانی دوو گۆڵ لەھەڵبژاردەی نەیجیریا بکات و یارییەکە (٢–٣) ببەنەوە. لەقۆناغی ١٦ بەرامبەر سویسرا مێسی لەکۆتا ساتی یارییەکەدا بەئەسیستێک توانی گۆڵی بردنەوە بۆ ھەڵبژاردەکەی دروستبکات و بگەنە قۆناغی ٨، لەم قۆناغە بەرامبەر بەلجیکا ڕووبەڕوبونەوە یارییەکە (٠–١) لەسوودی تانگۆ کۆتایی ھات. لەیاری پێش کۆتایی بەرامبەر ھۆڵەندا یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات و یارییەکە چووە لێدانە سزاکان و لیۆ بەیەکەم لێدانی سزا گۆڵی کرد و (٢–٤) لەسوودی تانگۆ کۆتایی ھات و توانیان بگەنە قۆناغی کۆتایی. لەیاری کۆتاییدا بەرامبەر ئەڵمانیا بوونەوە و لەگێمێکی یارییەکە مێسی ٣ ھەوڵی گۆڵی دا و بەڵام دانەیەک بەبیانووی ئۆفساید ڕەتکرایەوە، یارییەکە بەبێ گۆڵ چووە گێمی کاتی زیادکراو، لەگێمی زیادکراوی دووەم بەگۆڕانکارییەکی ئەڵمانیا ماریۆ گۆتزە گۆڵێکی تۆمارکرد لە کاتێکی کوشندە بەھۆی ئەمەوە ھەڵبژاردەکەی لیۆ بێ بەش بوون لەجامی جیھانی، بەڵام مێسی بەباشترین یاریزانی جامی جیھانی ٢٠١٤ ھەڵبژێردا بە تۆمارکردنی ٤ گۆڵ و ئەسیستێک و زۆر مراوغەی سەرکەوتوو و زۆرترین چانسی گۆڵکردن.

کۆپا ئەمریکای ٢٠١٥ی چیلی دەستکاری

لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا جارێکی تر ھەڵبژاردەکەی لیۆ لەیاری کۆتایی تووشی شکست بووەیەوە. لەیاری یەکەمی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر پاراگوای یارییەکە (٢–٢) کۆتایی پێھات لیۆ توانی گۆڵێک بکات و گۆڵێکیش دروست بکات و بەباشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشان کرا. مێسی لەیاری ئۆرۆگوایی لەیاری دووەم توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و یارییەکە (٠–١) کۆتایی پێ بێت و لیۆ بۆ دووەم جار خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێ بەخشرا. لەقۆناغی ٨ بەرامبەر کۆڵۆمبیا توانیان بەلێدانەکانی سزا (٤–٥) تانگۆ براوە ببێت، لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر پاراگوای لیۆ توانی سێ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەکەی دروستبکات و بە (١–٦) تانگۆ بگاتە یاری کۆتایی. لەیاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر چیلی مێسی دیسان نەیتوانی جامەکە بباتەوە بۆ ھەڵبژاردەکەی بەلێدانە سزاکان (١–٤) چیلی براوە بوو، بەڵام مێسی توانی لێدانی سزای یەکەم تۆماربکات و بەڵام یاریزانەکانی تر نەیانتوانی سەرکەوتووبن.

کۆپا ئەمریکای ٢٠١٦ی ئەمریکا دەستکاری

لیۆ لەم پاڵەوانێتییەدا لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەئاستێکی نایاب دەرکەوت، لەیاری یەکەمدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی چیلی بەھۆی پێکانەوە ڕاھێنەر یاری بەسەرکی پێنەکرد و یارییەکەش (١–٢) بەسوودی تانگۆ کۆتایی ھات. لەیاری دووەمدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی پەنەما لیۆ لەگێمی یەکەم لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەڵام گێمی دووەم بەشداریکرد و توانی ھاتریک تۆماربکات لەماوەی ١٩ خولەک. لە ١٨ی مانگی ٦ لەقۆناغی ٨ بەرامبەر ھەڵبژاردەی ڤەنزوێلا، مێسی توانی دوو ئەسیست و گۆڵێک ھەڵبژاردەکەی سەربخات بۆ پێش کۆتایی کە بەو گۆڵە گۆڵەکانی لەگەڵ گابرێڵ باتیستوتای ھاونیشتمانی یەکسانکردەوە ٥٤ گۆڵ. لەیاری پێش کۆتایی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەمریکای خاوەن یاریگا لیۆ دیسان چەند ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد، کەلەناو یارییە بە دوو ئەسیست و گۆڵێک ھەڵبژاردەکەی گەیاندە یاری کۆتایی، بەو گۆڵە کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ تانگۆ گەیاندە ٥٥ گۆڵ و پێش باتیستوتا کەوت وەک گۆڵکاری مێژوویی و بە ١٢ ئەسیست یەکەم گۆڵدروستکەری مێژووییە لەکۆپا ئەمریکا.

کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ی بەڕازیل دەستکاری

لە پاڵەوانییەتی کۆپا ئەمریکا ٢٠١٩دا، ئەرجەنتین کەوتبووە کۆمەڵەی کۆڵۆمبیا، پاڕاگوای و قەتەڕ (کەوا وەک مێوان بەشداربوون). مێسی بەشداری گشت یارییەکانی کۆمەڵەی گرووپەکانی کرد، ئەرجەنتین بردنەوەیەک و دۆڕانێک و یەکسانبوونێکی بەرامبەر قەتەڕ، کۆڵۆمبیا و پاڕاگوای بەدەستھێنا و بە پلەی دووەم بە ٤ خاڵ سەرکەوت بۆ قۆناغی ھەشت. لەم قۆناغەدا تانگۆ بەرامبەر ڤەنزوێلا ٢–٠ سەرکەوتنی بەدەستھێنا و سەرکەوت بۆ یاری پێشکۆتایی. مێسی گوتی کە ئەمە باشترین کۆپا ئەمریکا نەبووە بۆ من بەھۆی تۆمارنەکردنی گۆڵ زۆر.[٤٠] لە یاری پێشکۆتایی، ئەرجەنتین کەوتە بەرامبەر بەڕازیل و یارییەکەیان دۆڕاند. دوای یارییەکە مێسی لێدوانی توندی دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکا دا و بە لایەنگری تۆمەتباری کردن، کە لە ئەنجامدا بۆ سێ یاری ڕاگیرا و سزای دارایی بەسەردا سەپێنرا. دوایین یاری ئەرجەنتین لە کۆپا ئەمریکا بەرامبەر چیلی بوو. لەم یارییەدا مێسی کارتێکی سووری وەرگرت بەھۆی پێکدانانیان لەگەڵ یاریزانی چیلی مێدێل، بەڵام ئەرجەنتین توانی یارییەکە بە ئەنجامی ٢–٠ بباتەوە و پلەی سێیەم مسۆگەر بکات، ھەرچەندە مێسی ئامادەنەبوو بەشداری ئاھەنگێڕانەکە بکات چونکە بە گوتەی خۆی «نەیدەویست لەم شەرمەزارییەی کە کۆپا ئەمریکا ھەیبوو بەشداربێت».

کووپا ئەمریکای ٢٠٢١ دەستکاری

جامی کووپا ئەمریکای ٢٠٢١ لە وڵاتی بەڕازیل بەڕێوەچوو لەم پاڵاوانێتییەدا ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات. ھەڵبژاردەکە کەوتە کۆمەڵەی ئەی. لە یارییەکانی کۆمەڵەکان لە یەکەم یاری خۆیدا ئەرژەنتین ڕووبەڕووی چیلی بوو وەوە، لەم یارییە میسی توانی لە خولەکی " ٣٣ " گۆڵی سەرکەوتنی ھەڵبژاردەکەی تۆمار بکات. یاری دووەمی ئەرژەنتین بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوروگوای بوو توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت بە ئەنجامی (١–٠)یارییەکەیان بردەوە میسی نەی توانی گۆڵ تۆمار بکات. لە یاریی سێیەمی ئەرژەنتین کە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بۆلیڤیا توانی سەرکەوتنێکی گەروە بەدەست بھێنێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی (٤–١)یارییەکەی بردەەوە میسی لەم یارییەدا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی "٣٣" (بە لێدانی سزا)"٤٢". تۆمار بکات. ھەروەھا لە یاریی قۆناغی ھەشت ئەرژەنتین ڕووبەرووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێکوادۆر بوو وەوە بە ئەنجامی (٣–٠) سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. لەم یارییە میسی لە خولەکی "٣"زیادکراوی تایمی دووەم توانی گۆڵیک تۆمار بکات. ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە یاریی کۆتایی جامی کووپا ئەمریکا توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت . میسی بووە باشترین یاریزان و گۆڵکاری پاڵاوانێتییەکە بەمەش میسی یەکەم نازناوی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەدەست ھێنا.

جامی فیناڵیسیمای ٢٠٢٢ دەستکاری

لە یاریی جامی فیناڵیسیمای ٢٠٢٢ لە یاریگای وێمبڵی لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا،مێسی دوو جار توانی ھاوکاربێت لە تۆمارکردنی گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین و بردنەوەی یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ و وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و دووەمین نازناوی پاڵەوانیەتیەکە لەگەڵ ئەرژەنتین بەدەست ھێنا، ھەروەھا بۆ جاری دووەمیش نازناوێکی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەدەست ھێنا پاش بردنەوەی جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٢١ .[٤١]

جامی جیهانی قەتەڕ ٢٠٢٢ دەستکاری

ئارژەنتین یەکەم یاری خۆی لە جامی جیهانی ٢٠٢٢ بەرامبەر سعودیە لە ٢٢ی تشرینی دووەم لە قۆناغی کۆمەڵەکان (گروپی c)بە دۆڕان کۆتایی هێنا بە ١ گۆڵ بەرامبەر بە ٢ گۆڵ مێسی خاوەنی تاکە گۆڵی ئارژەنتین بوو. لە یاری دووەمی ئارژەنتین بەرامبەر مەکسیکۆ ئارژەنتین بە گڕو تینێکی زۆرەوە یاریەکەی کرد و ئەو گڕ و تینە تا کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەردەوام بوو یاریەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی هات مێسی خاوەنی گۆڵێک و ئەسیستێک بوو لەو یاریەدا.

لە گەڕی سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە پاڵەوانێتییەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەم ئەرژەنتین کەوتە بەرامبەر پۆڵەندا، لەو یاریە مێسی پێناڵتییەکی لە دەستدا بەڵام هەر براوە بوون و کایەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی هات، و ئەرژەنتین وەک یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦.

دوای سەرکەوتن بە سەر پۆڵەندا و یەکەمی سەر ئاستی کۆمەڵەکەی ئەرژەنتین لە قۆناغی ١٦دا ڕووبەڕووی ئوسترالیا بۆیەوە و کایەکە ٢بەرامبەر بە ١ کۆتایی هات و مێسی خاوەنی گۆڵێک بوو

لە چارەگی کۆتایی ئەرژەنتین لە یاریەکی چارەنوسسازدا ڕوبەڕووی هۆڵەندا بوویەوە،دوای ٩٠خولەکی پڕ جۆش و حەماس و قورس دوای لێدانی یەکلا کەرەوە ئارجێنتینا بووە براوەی یاریەکە و بە درێژایی ٩٠ خولەکەکە مێسی خاوەنی گۆڵێک بوو.

لە قۆناغی پێش کۆتایی مێسی و تیمەکەی ڕوبەڕووی کرواتیا بوونەوە و لە یاریەکی پڕ چێژدا تیمەکەی مێسی بە ٣ گۆڵی بێ وەڵام کایەکەیان بردەوە مێسی خاوەنی گۆڵێک و ئاسیستێک بوو.

دوای چەندان تاقیکردنەوەی قورس مێسی گەیشتە کۆتایی گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێ بەرامبەر فەڕەنسا یاریەکە بە کاتی زیادکراوەوە ٣-٣ بوو مێسی خاوەنی دوو گۆل بوو دوای لێدانی یەکلا کەرەوە ئەرژەنتین بۆ دووەم جار و مێسی بۆ یەکەم جار بە فەرمی بوونە خاوەنی جامی جیهانی و بووە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی مێژووی تۆپی پێ وەک هاندەرانی دەڵێن (مێسی دوای ئەو یارییە تۆپی پێی خەتم کرد) بە گشتی ئاستی مێسی لە جامی جیهانی قەتەڕ ٢٠٢٢ بە یەکێک لە باشترین ڤێرژنەکانی یاریزانێک دادەنرێت لە پاڵەوانێتییەک.

نازناوەکان دەستکاری

لەگەڵ بارسێلۆنا دەستکاری

سەرچاوەکان:[٤٢][٤٣]

لەگەڵ پاریس سان جێرمان دەستکاری

  • ١ نازناوی لیگ ١: (٢٠٢١-٢٠٢٢)
 
مێسی بەدرێسی ئەرجەنتین ساڵی ٢٠١٢

لەگەڵ ئارژەنتین دەستکاری

گۆلکردنی بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەستکاری

ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ساڵ یاری گۆڵ
یاریکردن لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ خوار تەمەنی ٢٠ ساڵان ٢٠٠٥ ١٦ ١١
کۆی گشتی ١٦ ١١
یاریکردن لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ خوار تەمەنی ٢٣ ساڵان ٢٠٠٨ ٥ ٢
کۆی گشتی ٥ ٢
ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەرجەنتین ٢٠٠٥ ٥ ٠
٢٠٠٦ ٧ ٢
٢٠٠٧ ١٤ ٦
٢٠٠٨ ٨ ٢
٢٠٠٩ ١٠ ٣
٢٠١٠ ١٠ ٢
٢٠١١ ١٣ ٤
٢٠١٢ ٩ ١٢
٢٠١٣ ٧ ٦ کۆی گشتی ١١٢ ٥٥

نازناوە تاکەکەسییەکان دەستکاری

  • ٧ تۆپی ئاڵتوونی: ٢٠٠٩–٢٠١٠–٢٠١١–٢٠١٢–٢٠١٥–٢٠١٩–٢٠٢١
  • ١ تۆپی ئاڵتوونی فرانس فوتبۆڵ: ٢٠٠٩
  • ٨ پێکھاتەی نموونەیی جیھانی فیفا: ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤، ٢٠١٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی ئەورووپای خوار ٢١ ساڵ: ٢٠٠٧
  • ٥ نازناوی باشترین یاریزانی لالیگا: ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥
  • ٣ نازناوی گۆڵکاری خولی ئیسپانی: ٢٠٠٩–٢٠١٠ و ٢٠١١–٢٠١٢ و ٢٠١٢–٢٠١٣
  • ١ نازناوی گۆڵکاری کۆپا دێل ڕەی: ٢٠١١
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی بێگانەی لالیگا: ٢٠٠٧، ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • ٤ نازناوی باشترین یاریزانی ئەمریکای لاتین لە لا لیگا: ٢٠٠٧، ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١
  • ٨ نازناوی باشترین یاریزانی ئەرجەنتینی لە ساڵ: ٢٠٠٥، ٢٠٠٧, ٢٠٠٨, ٢٠٠٩, ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣
  • ٣ پێڵاوی ئاڵتوونی ئەورووپا (گۆڵکاری گشت خولەکانی ئەورووپا): ٢٠١٠ و ٢٠١١ و ٢٠١١–٢٠١٢ و ٢٠٠٩–٢٠١٠
  • ٣ نازناوی ئەلفریدۆ دیستیڤانۆ بۆ باشترین یاریزان: ٢٠٠٩. ٢٠١٠. ٢٠١١
  • ٣ نازناوی گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان: ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥
  • ٢ نازناوی باشترین یاریزانی ئەورووپا: ٢٠١١، ٢٠١٥
  • ١ نازناوی باشترین ھێرشبەری خولی پاڵەوانەکان: ٢٠٠٩
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان: ٢٠١١
  • ٢ نازناوی باشترین یاریزانی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان کە لەلایەن ھاندەرانەوە ھەڵبژێردرابێت: ٢٠٠٩، ٢٠١١
  • ٣ نازناوی پێکھاتەی نموونەیی ویفا: ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • ٥ نازناوی باشترین یاریزانی ئەرژەنتینی ساڵ: ٢٠٠٥، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠.
  • ٢ نازناوی باشترین یاریزانی فیفپرۆ: ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی فیفپرۆ: ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨
  • ٢ نازناوی تایبەتی فیفپرۆ بۆ یاریزانی گەنج: ٢٠٠٧، ٢٠٠٨
  • ٤ نازناوی پێکھاتەی نموونەیی فیفپرۆ لەسەر ئاستی جیھان: ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • ٢ پێکھاتەی نموونەیی کۆپا ئەمریکا: ٢٠١١، ٢٠١٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزان لە جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵ: ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی یاریزانی ساڵ لەلایەن ڕۆژنامەی لاگازیتۆ دێلۆ سپۆرت: ٢٠١١
  • ١ نازناوی گۆڵکاری جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵ: ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی کۆپا ئەمێریکا: ٢٠٠٧
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیھان: ٢٠٠٨
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی تۆپی پێی جیھان: ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨
  • ١ نازناوی تۆپی ئاڵتوونی جامی جیھانی یانەکان: ٢٠٠٩
  • ٢ نازناوی ئۆنز دی ئۆر (پلەی دووەمی تۆپی ئاڵتوونی): ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • ١ نازناوی براڤۆ: ٢٠٠٧
  • ١ نازناوی ئاڵتوونی توتۆ سپۆرت: ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی مارکا: ٢٠٠٩
  • ٢ نازناوی جوانترین گۆڵی ویفا: ٢٠٠٧، ٢٠١٥
  • نازناوی باشترین یاریزانی جامی جیھانی ٢٠١٤
  • نازناوی باشترین یاریزانی جامی کووپا ئەمریکای ٢٠٢١
  • نازناوی گۆڵکاری جامی کووپا ئەمریکای ٢٠٢١
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی ساڵ لەلایەن فێفا ۲۰۱۹

ڕیکۆردەکان دەستکاری

  • یەکەم یاریزان لە مێژوودا زۆرترین تۆپی ئاڵتوون بباتەوە: ٧ جار لە(٢٠٠٩),(٢٠١٠),(٢٠١١),(٢٠١٢),(٢٠١٥),(٢٠١٩)(٢٠٢١)
  • یەکەم یاریزانە لەمێژوودا دوو جار ببێتە باشترین یاریزانی ئەورووپا: ٢٠١١، ٢٠١٥
  • یەکەم یاریزانە لەمێژوودا زۆرترین گۆڵ تۆماربکات لەیەک یاری چامپیۆنس لیگ: ٥ گۆڵ بەرامبەر بایەرلیڤەرکوزن
  • یەکەم یاریزانە زۆرترین گۆڵ و گۆڵدروستکردن لە یەک وەرز تۆماربکات: ٢٠١١–٢٠١٢
  • یەکەم یاریزانە گۆڵ لە ھەموو یانەکانی ئیسپانیا بکات لە وەرزێکدا: ٣٠ گۆڵ لە ١٩ یاریدا لە ٢٠١٢–٢٠١٣
  • یەکەم یاریزانە پێنج جار ببێتە گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان: ٢٠٠٨–٢٠٠٩ , ٢٠٠٩–٢٠١٠ , ٢٠١٠–٢٠١١, ٢٠١١–٢٠١٢, ٢٠١٤–٢٠١٥
  • یەکەم یاریزانە دوو جار ببێتە باشترین یاریزانی یاری کۆتایی جامی جیھانی یانەکان: ٢٠٠٩، ٢٠١١
  • گەنجترین یاریزان لەتەمەنی ٢٣ و ٢٤ ساڵیدا ببێتە باشترین یاریزانی جیھان
  • گەنجترین یاریزان کە یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە جامی جیھانی: تەمەنی ١٨، ساڵی ٢٠٠٦
  • گەنجترین یاریزان کە گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بکات لە جامی جیھان: تەمەنی ١٨، ساڵی ٢٠٠٦
  • گەنجترین یاریزانە کە ببێتە کاپتنی ھەڵژاردەکەی جامی جیھانی: ٢٢ ساڵی لە جامی جیھانی ٢٠١٠
  • گەنجترین یاریزان کە بگاتە ١٠٠ یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکان: ٢٧ ساڵ، ٣٦١ ڕۆژ لە ٢٠١٥
  • گۆڵکاری مێژوویی یانەی #بارسێلۆنە: ٤١٨ گۆڵ.. (بەردەوامە)
  • گۆڵکاری مێژوویی خولی #ئیسپانی: ٣١٢ گۆڵ (کتێبی گینس تۆماری کردووە)
  • گۆڵدروستکەری مێژوویی خولی #ئیسپانی: ١١٤ ئەسیست
  • گۆڵکاری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ساڵێکدا: ١٢ گۆڵ لە ٢٠١٢
  • گۆڵکاری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی: ١٠ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی #کلاسیکۆی ئیسپانیا: ٢١ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی #دێربی کەتەلۆنیا: ١٣ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنە لە جامی جیھانیی یانەکان: ٤ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان: ٧٧ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی یارییە دۆستانەکانی ئەرجەنتین: ٢٧ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینی خوار تەمەن ٢٠ ساڵ: ١٤ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزی لالیگای ئیسپانیا: ٥٠ گۆڵ (کتێبی گینس تۆماری کردووە)
  • زۆرترین ھاتریک لە مێژووی #کلاسیکۆی ئیسپانیا: ٢ ھاتریک
  • زۆرترین گۆڵدروستکردن لە مێژووی #کلاسیکۆی ئیسپانیا: ١٣ ئەسیست
  • زۆرترین جار بووە بە باشترین یاریزانی یارییەکانی #کۆپا ئەمریکا: ٦ جار لە ٢٠١١، ٢٠١٥
  • زۆرترین جار بووە بە باشترین یاریزانی یاری کۆتایی جامی جیھانی یانەکان: ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥
  • زۆرترین جار بووە بە باشترین یاریزانی بارسێلۆنە لە ساڵ: ٤ جار (٢٠١٠، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٥)
  • زۆرترین جار بووە بە باشترین یاریزانی یارییەکان لە جامی جیھانیی ٢٠١٤: ٤ یاری
  • زۆرترین گۆڵ لە مێژوویی جامی سوپەری ئیسپانی: ١١ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵ لەمێژوودا لە یەک ساڵدا بۆ یانە و ھەڵبژاردە: ٩١ گۆڵ لە ٢٠١٢ (چووەتە ناو کتێبی گینسەوە)
  • زۆرترین گۆڵ و دروستکردنی گۆڵ لەھەر ٦ خولە گەورەکە لەیەک ساڵدا: ٢٠١١
  • زۆرترین ھاتریک لە مێژووی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا: ٥ ھاتریک
  • زۆرترین ھاتریک لە وەرزێکی لالیگای ئیسپانیا: ٨ ھاتریک لە ٢٠١١–٢٠١٢
  • زۆرترین گۆڵ لە نیوەی یارییەکانی لالیگا: ٢٢ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵ تۆمارکردن لەیەک یانە لەخولی یانە پاڵەوانەکان: ٨ گۆڵ بەرامبەر یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی
  • زۆرترین گۆڵ لەیەک وەرزی لالیگای ئیسپانیا: ٣١ گۆڵ لە ٢٢ یاری ٢٠١٢–٢٠١٣
  • زۆرترین جار ناوی ھاتووە لە پێکھاتەی ساڵ: ٨ جار
  • زۆرترین جار ناوی لە سێ باشترین یاریزانی جیھان ھاتووە: ٨ جار
  • زۆرترین گۆڵ لە شارەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکان: ٢٣ شار
  • زۆرترین گۆڵ لە پاڵەوانێتی جامی سوپەری ئەورووپی: ٣ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەیەک ساڵدا: ١٢ گۆڵ لە ٢٠١٢
  • زۆرترین گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یارییەکانی پاڵاوتن: ١٠ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یارییە دۆستانەکان: ٢٧ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین: ٥٥ گۆڵ
  • یەکەمین یاریزانی مێژووە بتوانێت لە ٧ یاری کۆتایی جامی شا گۆل تۆماربکات: ٩ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵدروستکردن (ئەسیست) لەمێژوویی کۆپا ئەمریکا: ١٧ ئەسیست

ئامارەکان دەستکاری

یاری و گۆڵ، وەرز و خولەکان
یانە وەرز خول جامی شای ئیسپانیا خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ئیتر گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
بارسیلۆنا ئاستی پلە سێ ٢٠٠٣–٠٤[٥٤١] بارسیلۆنا ئاستی پلە سێ ١٠ ٥ ١٠ ٥
بارسیلۆنا ئاستی پلە دوو ٢٠٠٣–٠٤[٣٩] بارسیلۆنا ئاستی پلە دوو ٥ ٠ ٥ ٠
٢٠٠٤–٠٥[٤٠] بارسیلۆنا ئاستی پلە دوو ١٧ ٦ ١٧ ٦
گشتی ٢٢ ٦ ٢٢ ٦
بارسیلۆنا ٢٠٠٤–٠٥[٤٠] خولی ئیسپانی ٧ ١ ١ ٠ ١ ٠ ٩ ١
٢٠٠٥–٠٦[٥٤] خولی ئیسپانی ١٧ ٦ ٢ ١ ٦ ١ ٠ ٠ ٢٥ ٨
٢٠٠٦–٠٧[٥٧] خولی ئیسپانی ٢٦ ١٤ ٢ ٢ ٥ ١ ٣[a] ٠ ٣٦ ١٧
٢٠٠٧–٠٨[٧٢] خولی ئیسپانی ٢٨ ١٠ ٣ ٠ ٩ ٦ ٤٠ ١٦
٢٠٠٨–٠٩[٨٠] خولی ئیسپانی ٣١ ٢٣ ٨ ٦ ١٢ ٩ ٥١ ٣٨
٢٠٠٩–١٠[٩٣] خولی ئیسپانی ٣٥ ٣٤ ٣ ١ ١١ ٨ ٤[b] ٤ ٥٣ ٤٧
٢٠١٠–١١[١٠٩] خولی ئیسپانی ٣٣ ٣١ ٧ ٧ ١٣ ١٢ ٢[c] ٣ ٥٥ ٥٣
٢٠١١–١٢[١١٦] خولی ئیسپانی ٣٧ ٥٠ ٧ ٣ ١١ ١٤ ٥[d] ٦ ٦٠ ٧٣
٢٠١٢–١٣[١٥٨] خولی ئیسپانی ٣٢ ٤٦ ٥ ٤ ١١ ٨ ٢[c] ٢ ٥٠ ٦٠
٢٠١٣–١٤[١٦٦] خولی ئیسپانی ٣١ ٢٨ ٦ ٥ ٧ ٨ ٢[c] ٠ ٤٦ ٤١
٢٠١٤–١٥[١٨٢] خولی ئیسپانی ٣٨ ٤٣ ٦ ٥ ١٣ ١٠ ٥٧ ٥٨
٢٠١٥–١٦[٥٤٢] خولی ئیسپانی ٣٣ ٢٦ ٥ ٥ ٧ ٦ ٤[e] ٤ ٤٩ ٤١
٢٠١٦–١٧[٥٤٣] خولی ئیسپانی ٣٤ ٣٧ ٧ ٥ ٩ ١١ ٢[c] ١ ٥٢ ٥٤
٢٠١٧–١٨[٥٤٤] خولی ئیسپانی ٣٦ ٣٤ ٦ ٤ ١٠ ٦ ٢[c] ١ ٥٤ ٤٥
٢٠١٨–١٩[٥٤٥] خولی ئیسپانی ٣٤ ٣٦ ٥ ٣ ١٠ ١٢ ١[c] ٠ ٥٠ ٥١
گشتی ٤٥٢ ٤١٩ ٧٣ ٥١ ١٣٥ ١١٢ ٢٧ ٢١ ٦٨٧ ٦٠٣
کۆی گشتی ٤٨٤ ٤٣٠ ٧٣ ٥١ ١٣٥ ١١٢ ٢٧ ٢١ ٧١٩ ٦١٤

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://www.goal.com/ar/people/الأرجنتین/8012/لیونیل-میسی
  2. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 14ی Aprilی 2015. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٤ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 31ی Julyی 2013. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Julyی 2013. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٥ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Octoberی 2016. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ http://forums.pesfan.com/showthread.php?239636-Possible-that-Messi-s-Human-Growth-Hormone-treatment-was-doping[بەستەری مردوو]
  7. ^ http://www.not606.com/showthread.php/109410-Lionel-Messi-hormone-injections
  8. ^ http://www.toq8.co/vb/t41243.html[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  9. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 23ی Julyی 2014. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 5ی Marchی 2016. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  11. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 17ی Decemberی 2012. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  12. ^ http://espnfc.com/news/story/_/id/1458340/copa-libertadores-newell-old-boys-hold-boca-stalemate?cc=4716
  13. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Augustی 2017. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  14. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Juneی 2017. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  15. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Juneی 2017. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  16. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Juneی 2017. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  17. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Octoberی 2013. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 2ی Novemberی 2014. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  19. ^ http://www.youtube.com/watch?v=SydoHYTAbDs
  20. ^ http://www.youtube.com/watch?v=ok-0zpxtdzw
  21. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 19ی Marchی 2016. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  22. ^ گۆڤاری تایم، http://www.time.com/time/specials/packages/article/0,28804,2111975_2111976_2112092,00.html ١٤ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 19ی Mayی 2017. Retrieved 18ی Aprilی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  24. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Octoberی 2014. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  25. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Octoberی 2015. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ "'I've taken the decision' - Messi to join Inter Miami". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-22.
  28. ^ "FC Barcelona wishes Lionel Messi the best of luck in his new professional phase". www.fcbarcelona.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-22.
  29. ^ Summerscales, Robert (7 June 2023). "Inter Miami Publish First Tweet About Lionel Messi Transfer". Futbol on FanNation. Retrieved 7 June 2023.
  30. ^ Das, Andrew; Smith, Rory (7 June 2023). "Lionel Messi, Soccer's Most Coveted Free Agent, Picks Miami". The New York Times. Retrieved 7 June 2023.
  31. ^ "Lionel Messi explains why he chose Inter Miami over Barcelona, Saudi Arabia". FOX Sports. Retrieved 8 June 2023.
  32. ^ "'I've taken the decision' - Messi to join Inter Miami". BBC Sport. Retrieved 7 June 2023.
  33. ^ intermiamicf. "Inter Miami CF Signs Seven-Time Ballon d'Or Winner, World Cup Champion, Lionel Messi | Inter Miami CF". intermiamicf (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-22.
  34. ^ mlssoccer. "Official! Lionel Messi signs with Inter Miami | MLSSoccer.com". mlssoccer (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-22.
  35. ^ "'La PresentaSÍon': Inter Miami CF unveils Lionel Messi". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-22.
  36. ^ Athletic, The (2023-07-22). "Live updates from Messi's Inter Miami debut". The Athletic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-22.
  37. ^ "ڤیدیۆ؛ مێسی لە یەکەم یارییدا بە درێسی ئینتەرمەیامییەوە جیهانی سەرسامکردەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2023-07-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  38. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 13ی Novemberی 2016. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  39. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Decemberی 2011. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  40. ^ "Lionel Messi says 'it's not my best' Copa America after Argentina beat Venezuela". ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩. Archived from the original on 14ی Augustی 2019. Retrieved 14ی Augustی 2019 – via barcablaugranes. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  41. ^ "Finalissima 2022: Argentina beat Italy 3-0 to win first-ever Finalissima at Wembley" (بە ئینگلیزی). 2022-06-02. Retrieved 2022-06-02.
  42. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Julyی 2017. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  43. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Augustی 2013. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٦ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری