خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لا لیگا (بە ئیسپانی: LaLiga یان Primera División de España) پێکدێت لە ٢٠ یانە کە بەشدارن لە خولەکە، لا لیگا بە خولی نایاب (پلە یەک)ی سەر ئاستی پیاوان دادەنرێت بۆ خولەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەم پاڵەوانییەتییە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٢٩ بەڕێوە چوو کە یانەی بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی خولەکە، ئەم خولە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانییەوە بەڕێوە دەبرێت بەڵام سێ وەرز ئەنجام نەدراوە بەھۆی جەنگی ناوخۆیی ئیسپانیاوە

لا لیگا
ڕێکخراوە لەلایەنیەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا
دامەزراندن١٩٢٩ (٩٢ ساڵ)
ناوچەئیسپانیا
ژمارەی تیمەکان٢٠
پێشبڕکێ پەیوەندیدارەکانجامی شای ئیسپانیا
جامی سووپەری ئیسپانیا
جامی نێودەوڵەتیخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
خولی ئەورووپا
خولی کۆنفرانسی ئەورووپا
کۆتا پاڵەوانبارسێلۆنا (٢٧ھەمین نازناو)
(٢٠٢٢ - ٢٠٢٣)
سەرکەوتووترین یانەڕیال مەدرید (٣٥نازناو)
ماڵپەڕی فەرمیlaliga.es

بەپێی یاسای ئەم خولە سێ یانەی ڕیزبەندی یەکەم ڕاستەوخۆ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەکەن و کۆتا سێ یانەی ڕیزبەندییەکەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دادەبەزنە خولی پلە دوو (لا لیگا ٢) ئیسپانیا.

بە شێوەیەکی گشتی تا ئێستا ٦٢ یانەی جیاواز بەشداریان لە خولەکەدا کردووە، یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار ئەم جامەی بەدەست ھێناوە بە ٣٥ جار، وە یانەی بارسێلۆنا بە پلەی دووەم دێت بە بردنەوەی ٢٧ نازناو.

ڕیاڵ مەدرید دوای بەدەستھێنانی خولی ئیسپانی لە ساڵی ٢٠٠٨
بارسێلۆنا دوای بەدەستھێنانی خولی ئیسپانی لە وەرزی ٢٠٠٥–٢٠٠٦


زانیاری لەسەر خولەکە دەستکاری

سەرژمێری خول دەستکاری

  • بۆ یەکەمین جار خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچوو
  • بۆ یەکەمین جار یانەی بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی خولەکە کە لە ساڵی ١٩٢٩ز بەڕێوەچووبوو
  • یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین جار پاڵەوانییەتییەکەی بردووەتەوە کە ٣٥ جارە
  • لیۆنێل مێسی بەتۆمارکردنی ٤٣٨ گۆل لەکۆی ٤٧٤ یاریدا بە گۆلکاری مێژوویی پاڵەوانییەتییەکە دادەنرێت
  • ئاندۆنی زوبیزارێتا بەشداری لە زۆرترین یاری کردووە بە ٦٢٢ یاری.

پاڵەوانەکان دەستکاری

یانە براوەی یەکەم دووەم وەرزەکان
ڕیال مەدرید
٣٥
٢٤
١٩٣١–٣٢، ١٩٣٢–٣٣، ١٩٥٣–٥٤، ١٩٥٤–٥٥، ١٩٥٦–٥٧، ١٩٥٧–٥٨، ١٩٦٠–٦١، ١٩٦١–٦٢، ١٩٦٢–٦٣، ١٩٦٣–٦٤، ١٩٦٤–٦٥، ١٩٦٦–٦٧، ١٩٦٧–٦٨، ١٩٦٨–٦٩، ١٩٧١–٧٢، ١٩٧٤–٧٥، ١٩٧٥–٧٦، ١٩٧٧–٧٨، ١٩٧٨–٧٩، ١٩٧٩–٨٠، ١٩٨٥–٨٦، ١٩٨٦–٨٧، ١٩٨٧–٨٨، ١٩٨٨–٨٩، ١٩٨٩–٩٠، ١٩٩٤–٩٥، ١٩٩٦–٩٧، ٢٠٠٠–٠١، ٢٠٠٢–٠٣، ٢٠٠٦–٠٧، ٢٠٠٧–٠٨، ٢٠١١–١٢، ٢٠١٦–١٧، ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢١–٢٢
بارسێلۆنا
٢٧
٢٧
١٩٢٩، ١٩٤٤–٤٥، ١٩٤٧–٤٨، ١٩٤٨–٤٩، ١٩٥١–٥٢، ١٩٥٢–٥٣، ١٩٥٨–٥٩، ١٩٥٩–٦٠، ١٩٧٣–٧٤، ١٩٨٤–٨٥، ١٩٩٠–٩١، ١٩٩١–٩٢، ١٩٩٢–٩٣، ١٩٩٣–٩٤، ١٩٩٧–٩٨، ١٩٩٨–٩٩، ٢٠٠٤–٠٥، ٢٠٠٥–٠٦، ٢٠٠٨–٠٩، ٢٠٠٩–١٠، ٢٠١٠–١١، ٢٠١٢–١٣، ٢٠١٤–١٥، ٢٠١٥–١٦، ٢٠١٧–١٨، ٢٠١٨–١٩، ٢٠٢٢-٢٠٢٣
ئەتلەتیکۆ مەدرید
١١
١٠
١٩٣٩–٤٠، ١٩٤٠–٤١، ١٩٤٩–٥٠، ١٩٥٠–٥١، ١٩٦٥–٦٦، ١٩٦٩–٧٠، ١٩٧٢–٧٣، ١٩٧٦–٧٧، ١٩٩٥–٩٦، ٢٠١٣–١٤، ٢٠٢٠–٢١
ئەتلەتیک بیلباو
٨
٧
١٩٢٩–٣٠، ١٩٣٠–٣١، ١٩٣٣–٣٤، ١٩٣٥–٣٦، ١٩٤٢–٤٣، ١٩٥٥–٥٦، ١٩٨٢–٨٣، ١٩٨٣–٨٤
ڤالەنسیا
٦
٦
١٩٤١–٤٢، ١٩٤٣–٤٤، ١٩٤٦–٤٧، ١٩٧٠–٧١، ٢٠٠١–٠٢، ٢٠٠٣–٠٤
ڕیال سۆسیداد
٢
٣
١٩٨٠–٨١، ١٩٨١–٨٢
دپۆرتیڤۆ لاکورۆنیا
١
٥
١٩٩٩–٢٠٠٠
سیڤیلا
١
٤
١٩٤٥–٤٦
ڕیال بیتس
١
٠
١٩٣٤–٣٥
ڤیاڕیال
٠
١

سەرکەوتن و دابەزین دەستکاری

لەم خولەدا سیستەمی سەرکەوتن و دابەزین جێبەجێ دەکرێت لەنێوان یانەکانی خولی پلە یەک و خولی پلە دوو، بەجۆرێکە کە سێ یانەی ڕیزبەندنی کۆتایی خولی لا لیگا لەکۆتایی وەرزدا دادەبەزێتە خولی پلە دووەم، وە دوو یانەی خولی پلە دووش ڕاستەوخۆ سەردەکەونە خولی پلە یەکی یانەکانی ئیسپانیا.

ژمارەی یانە بەشداربوەکانی لا لیگا بەپێی ساڵەکان
ماوە (بە ساڵ) ژمارەی یانەکان
١٩٢٩–١٩٣٤ ١٠ یانە
١٩٣٤–١٩٤١ ١٢ یانە
١٩٤١–١٩٥٠ ١٤ یانە
١٩٥٠–١٩٧١ ١٦ یانە
١٩٧١–١٩٨٧ ١٨ یانە
١٩٨٧–١٩٩٥ ٢٠ یانە
١٩٩٥–١٩٩٧ ٢٢ یانە
١٩٩٧–تا ئێستا ٢٠ یانە

گۆڵکارانی مێژوو دەستکاری

ڕیزبەندی ئەو ١٠ یاریزانەی کە زۆرترین گۆڵیان لە یارییەکانی لالیگا تۆمارکردووە.

ڕیزبەندی یاریزان یانە (کان) ژمارەی یاری ژمارەی گۆل وەرزی یاریکردن
١   لیۆنێل مێسی یانەی بارسێلۆنا ٥٢٠ ٤٧٤ ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢١
٢   کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیال مەدرید ٢٩٢ ٣١١ ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٨
٣   تێلمۆ زارا ئەتلەتیک بیلباو ٢٧٨ ٢٥١ ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٥
٤   کەریم بێنزێما ڕیال مەدرید ٤٣٩ ٢٣٨ ٢٠٠٩ بۆ ٢٠٢٣
٥   ھۆگۆ شانشێز ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕیال مەدرید، ڕایۆ ڤالیکانۆ ٣٤٧ ٢٣٤ ١٩٨١ بۆ ١٩٩٤
٦   ڕائول گۆنزالێس ڕیال مەدرید ٥٥٠ ٢٢٨ ١٩٩٤ بۆ ٢٠١٠
٧  ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ ڕیال مەدرید، ئیسپانیۆل ٣٢٩ ٢٢٧ ١٩٥٣ بۆ ١٩٦٦
٨   سیزار ڕۆدیگز یانەی گرانادا ،یانەی بارسێلۆنا، کولتورال لیۆنێزا، ئیلچی ٣٥٣ ٢٢٣ ١٩٣٩ بۆ ١٩٥٥
٩   کوینی ڕیال سپۆرتینگ خیخۆن، یانەی بارسێلۆنا ٤٤٨ ٢١٩ ١٩٧٠ بۆ ١٩٨٧
١٠   پاھینۆ سێلتا فیگۆ، ڕیال مەدرید، دیپۆرتیڤک لاکۆرۆنیا ٢٧٨ ٢١٠ ١٩٤٣ بۆ ١٩٥٦



میدیاکان دەستکاری

ئەو کەناڵانەی یارییەکانی خولەکە دەگوازنەوە:

  • Canal+
  • GolT
  • laSexta
  • کەناڵی beIN SPORT وەرزشی (قەتەڕی)

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری