یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا
یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا (بە کاتالانی: Fútbol Club Barcelona) یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. کە یەکێکە لەیانەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا و بەیانەی پڵینگەکان ناسراوە، یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ریال مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونە پلە دووی خولی ئیسپانی
یانەی بارسێلۆنا لەرێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتی خوان گامبەر بە دروشمی "زیاتر لە یانەیەک-Més que un club" دامەزرا، تاکە رکابەری بەدرێژایی مێژوو یانەی (ریال مەدرید) ە ئەویش بەھۆکاری جیا جیای وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی.
ناوی تەواو | Fútbol Club Barcelona (یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا) | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | (بلوگرانا)
Culers or Culés (ھەواداران) Catalans (کاتالانەکان) Barca (بارسا) | |||
ناوی کورتکراوە | Barca - FCB | |||
دامەزراندن | ٢٩ی تشرینی دووەمی ساڵی١٨٩٩ (١١٩ساڵ) | |||
سەرۆک | جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ | |||
ڕاهێنەر | ڕۆناڵد کومان | |||
خول | لالیگا | |||
دووەم لە خولی ئیسپانیا | ||||
ماڵپەڕی فەرمی | ماڵپەڕی فەرمی | |||
گۆڵکەر | لیۆنێل مێسی | |||
|
مێژووی درووستبوونی یانەکەدەستکاری
سەرەتای دامەزراندنی یانەی بارسێلۆنا دەگەرێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زاینی کاتێک «خوان گامبەرز» لە گەڵ ھاورێکانی یاری تۆپی پێیان دەکرد لە شاری بارسێلۆنا لەھەرێمی کەتەلۆنیا لە ساڵی ١٨٩٩ خوان گامبەرز بریاریدا یانەی بارسێلۆنا دروست بکات پێکھێنەری یانەکە پیاوی سویسری بەناوبانگ (ھانس گامبەرز) بوو کەوا توانی گشت وەرزشەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە
یاریگای کامپ نۆدەستکاری
یاریگای یانەی بارسێلۆنایە لەساڵی ١٩٥٤–١٩٥٧ ماوەی کارکردن بوو لەم یارگایە تا بنیادنرا لەلایەن ئەندازیار فڕانسیس فیمتجانس وە جۆزێڤ سوتیرنس کە تێچووی ئەم یاریگایە ٢٨٨ ملیۆن یۆڕۆ بوو، ئەم یاریگایە جێگای ٩٨٫٧٨٧ کە زۆرترین شوێن بۆ ئامادەبووانی یاریەکان دانراوە، ئەم یارگایە لەوەرزی ١٩٩٨–١٩٩٩ پێنج ئەستێرەی پێ بەخشرا لەلایەن فیفاوە
گرنگتریان ڕووداوەکانی یاریگای کامپ نۆدەستکاری
- یەکەم یاری لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٨٢ز کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو بوو
- یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی ئەوڕووپا بۆ ھەڵبژاردەکان لەساڵی ١٩٦٤ز
- ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵەمپیادی ساڵی ١٩٩٢ز
لاماسیادەستکاری
قوتابخانەیەکە لەلایەن یانەی بارسێلۆنا دامەزراوە بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی مێرد منداڵ ئەو یاریزانانەی لە لەدەرەوەی ئیسپانیا پێگەیشتوون لە لاماسیا
- یۆھان کڕۆیف لە ھۆڵەندا
- لیۆ مێسی لە ئەرجەتین
- تایگۆ سێلڤا لە بەڕازیل
- جیۆڤانی دۆس سانتۆس لە مەکسیک
بەرھەمی یاریزانە ئیسپانیەکان لە لاماسیا ئەمانەن:
ئەو یاریزانانەی لەگەڵ بارسێلۆنا بوون بە باشترین یاریزانی جیھاندەستکاری
- ڕۆماریۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٤
- ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٦
- ڕیڤاڵدۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٩
- ڕۆنالدینھۆی بەڕازیلی لەساڵی ٢٠٠٤
- لیۆ مێسی لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥ و ٢٠١٩
گۆڵکەری یانە لەمێژوودادەستکاری
ئەو یاریزانەیە کە لەمێژووی بارسێلۆنادا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە، ئەویش یاریزان لیۆنێل مێسی بە ٦٠٣ گۆل (ئەو یاریزانە ھێشتا یاری بۆ یانەکەی دەکات بەمەش ئەگەری گۆلی زۆرتری ھەیە)
سەردەمی یۆھان کرۆیفدەستکاری
یۆھان کرۆیف ناوی تەواوی یۆھان ھنریک کرۆیف لەدایک بووی ڕێکەوتی ٢٥ی ٤ی ١٩٤٧ز باڵای ١٨٠ سم، ناوبراو یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ھۆڵەنداو داھێنەری یاری تیکی تاکا و بیرۆکەی مێشکی پلان بۆ داڕێژراو لە پشت نازناوەکانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەنداوە و دامەزرێنەری فێرگەی لاماسیای تایەبت بە یانەی بارسێلۆنا و خاوەن خێراترین یاریزانی جیھان لە تەکنیک و شوت و گۆڵکردن لە ناوەوەو دەرەوەی ھێڵی سزا ھەر ئەوەش وای لە پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی کە لە نێو باشترین ١٢٥ باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ ھەژماری بکات. دواجار دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە ساڵی ٢٠١٦ وەک سەرۆکی شانازی یانەی بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد.
یاریکردن لە بارسێلۆنادەستکاری
یۆھان ساڵی ١٩٧٣ چووە ڕیزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە لە یەکەم وەرزیدا توانیان لالیگا بەدەستبھێنن لە دوای ١٤ ساڵ دابڕان لەو نازناوەو ھەر لە ژیانی وەرزشیدا توانی سێ جار نازناوی باشترین یاریزانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت .
دەستکەوتەکانی لەگەڵ بارسێلۆنادەستکاری
- یەکەمیین نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەک راھێنەر بۆ بارسێلۆنا بەدەستھێناوە.
- خولی یانەکانی ئیسپانیا ١٩٧٤.
- جامی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٧٨.
- بەدەسھێنانی سێ جار تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزانی ئەورووپا ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٣-١٩٧٤.
- لەگەڵ بارسێلۆنادا توانی لە ساڵی ١٩٩٢ وەک ڕاھێنەر نازناوی جامی یانەکانی ئەورووپا بەدەستبھێنێت وە ھەروەھا توانی بارسێلۆنا لە ساڵی ١٩٩٤ بگەینێتە یاری کۆتایی ھەمان جام.
- لە ساڵی ١٩٨٩ جامی سوپەری ئەوروپی.
- ڕابەرێتی بارسێلۆنای کردووە بۆ بەدەستھێنانی چوار جار خولی ئیسپانی لە ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢-١٩٩٣-١٩٩٤.
- بەدەستھێنانی جامی سوپەری ئیسپانی لە نێوان ساڵانی ١٩٩١–١٩٩٢.
سەردەمی گواردیۆلادەستکاری
سەردەمی گواردیۆلا بەنرخترین سەردەمی زێڕینی بارسا دادەنرێت بەھۆی بردنەوەی ھەر شەش نازناوەکە لە وەرزی ٢٠٠٨–٢٠٠٩ وە بردنەوەی پێنج نازناو لە وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ بەڕابەرایەتی مێسی و چاڤی و ئەنێستا و پیۆڵ و پیکێ
ژمارەی دەستەکەوتەکانی یانەدەستکاری
- خولی ئیسپانیا (٢٣جار)
- شای ئیسپانیا (٢٨ جار)
- سووپەری ئیسپانیا (١١ جار)
- جامی جیھانی یانەکان (٣) جار
- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا (٥)جار ئەوانیش لەساڵانی (١٩٩٢, ٢٠٠٦, ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥)
- یۆڕۆ لیگ (یەکێتی ئەوڕووپا) (٤) جار لەساڵانی (١٩٥٨، ١٩٦٠، ١٩٦٦)
- سووپەری ئەوڕووپا (٥)جار
- ئەمەو چەندەھا جام و دەستکەوتی تر
- Trophies FCBarcelona museum.jpg
کلاسیکۆی ئیسپانیادەستکاری
(بە ئیسپانی: El Clásico) بەیاری نێوان ھەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ھەیەکە لە یانەی یانەی بارسێلۆنا و یانەی ریال مەدرید دەوترێت، مێژووی ئەم یاریە تۆپی پێی تێپەڕکردووە تەنانەت چەندەھا جار چۆتە نێو کێشەکانی سیاسەت ی ئیسپانیاوە بەھۆی کێشەی سیاسی ھەردوو شاری بارسێلۆنا وە مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لەمێژووی ئیسپانی کە شاری بارسێلۆنا دەکەوێت ھەرێمی کەتەلۆنی وە شارەکەی مەدرید یدیش پایتەختی ئیسپانیا یە بەوە کێشەی زۆر کەوتۆتە نێوان ھەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی
یاریەکانی کلاسیکۆ لەیاریگای کامپ نۆدەستکاری
لەیاریگای یانەی کەتەلۆنی بەرشلۆنە ناسراو بە کامپ نۆ ئەنجامی یاریەکان بەم شێوەیە یە:
- کۆی یاریەکان: ٨٣
- بردنەوەی بەرشلۆنە: ٢٨
- بردنەوەی ڕیال مەدرید: ١٩
- بەرامبەر بوون: ١٦
- کۆی گۆلەکانی بەرشلۆنە: ١٦٥
- کۆی گۆلەکانی ڕیال مەردید: ٩٧
- زۆرترین گۆل لە کلاسیکۆ:
- لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی ٢١ گۆڵ گۆڵکاری مێژووی یاریەکانی کلاسیکۆیە
ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ بارسێلۆنا کردووەدەستکاری
ئەم خشتەی خوارەوە ناو و ژمارەی یاریکردنی ئەو یاریزانانەیە کە زۆرترین بەشدارییان ھەیە لە مێژووی بارسێلۆنا، لەگەڵ ژمارەی یاریەکان و کۆی گشتیان، لە نێوانیان یاریزان چاڤی ھێرناندێز ی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی ھەیە *چاڤی ھێرناندێز یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین یاری فەرمی بۆ یانەکە کردووە بە ٧٦٧ یاری فەرمی کۆتا یاریشی بۆ یانەکە لە یاری کۆتایی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا ٢٠١٥.[١][٢]
ژمارە | یاریزان | کاتی یاری | لا لیگا | جامی شا | ئەوڕوپا | یاریەکانی تر | کۆی گشتی |
---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | چاڤی ھێرناندێز | ١٩٩٨–٢٠١٥ | ٥٠٥ | ٧٠ | ١٧٣ | ١٩ | ٧٦٧ |
٢ | کارلێس پۆیۆڵ | ١٩٩٩–٢٠١٤ | ٣٩٢ | ٥٨ | ١٣١ | ١٢ | ٥٩٣ |
٣ | ئەندریاس ئینێستا | ٢٠٠٢- | ٣٨٠ | ٦٢ | ١١٩ | ١٩ | ٥٨٠ |
٤ | میگۆلی | ١٩٧٣–١٩٨٩ | ٣٩١ | ٦٠ | ٨٥ | ١٣ | ٥٤٩ |
٥ | ڤیکتۆر ڤاڵدێز | ٢٠٠٢–٢٠١٤ | ٣٨٧ | ١٢ | ١١٨ | ١٨ | ٥٣٥ |
٦ | لیۆنێل مێسی | ٢٠٠٤- | ٣٣٨ | ٥٤ | ١٠٧ | ١٨ | ٥١٧ |
٧ | کارلۆس ڕیکساش | ١٩٦٥–١٩٨١ | ٣٢٨ | ٥٨ | ٦٣ | ٠ | ٤٤٩ |
٨ | گویلێرمۆ ئامۆر | ١٩٨٨–١٩٩٨ | ٣١١ | ٣٥ | ٦٠ | ١٥ | ٤٢١ |
٩ | زوبیزارێتا | ١٩٨٦–١٩٩٤ | ٣٠١ | ٣٢ | ٦٨ | ٩ | ٤١٠ |
١٠ | خوان سیگارا | ١٩٤٩–١٩٦٤ | ٢٩٩ | ٦٩ | ٣٤ | ٠ | ٤٠٢ |
ئەم خشتەیە لە ٨ ی ئازاری ساڵی ٢٠١٦ز دانراوە.
پێکھاتەی یانەکەدەستکاری
<div style="position:absolute;
left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;top:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"px">ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" کلاودیۆ براڤۆ
<div style="position:absolute;
left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;
top:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"px">ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"پیکێ
<div style="position:absolute;
left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;
top:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"px">ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"ماسکیڕانۆ
<div style="position:absolute;
left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;
top:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"px">ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١"ئەلبا
<div style="position:absolute;
left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;
top:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px">ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"بۆسکێتس
<div style="position:absolute;
left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;
top:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px">ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ئینێستا
<div style="position:absolute;
left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;
top:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px">ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"'نێیمار
<div style="position:absolute;
left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;
top:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px">ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ڕاکیتیچ
<div style="position:absolute;
left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;
top:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px">ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"سوارێز
<div style="position:absolute;
left:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px;
top:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"px">ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٠"مێسی
|
|
دەستکاری درێسی یەکەمی یانە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن دەستەی ھونەری یانەکەدەستکاری
پێشانگادەستکاری
سروودی یانەدەستکاری
٢٠بک بە کەتەلۆنی | ٢٠بک بەکوردی |
Tot el camp |
ھەموو یاریگا ھاوار کەن |
تیپەکانی تردەستکاری
- بارسێلۆنا بی: یانەی بارسێلۆنای بی.
- تۆپی باسکە: یانەی باسکەی بارسێلۆنا.
- تۆپی دەست: یانەی تۆپی دەستی بارسێۆنا.
- فووتساڵ: یانەی ھۆکی سەرسەھۆڵی بارسێلۆنا.
- ھۆکی سەرسەھۆڵ: یانەی فووتساڵی بارسێلۆنا.
پەڕاوێزەکاندەستکاری
- ^ "کۆتا یاری چاڤی ھێرناندێز بە درێسی بارسێلۆنا". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ "ئەو پێنج یاریزانەی کە زۆرترین بەشدارییان ھەیە لەگەڵ بارسێلۆنا". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ی ا "Captains" (بە زمانی Spanish). Real Madrid C.F.