فرێنکی دی یۆنگ (لەدایکبووی ٢٢ی ئایاری ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری ھۆڵەندییە کە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا دەکات لە ھێڵی ناوەنددا.

فرێنکی دی یۆنگ لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا

کاروانی دی یۆنگ لە یانەی «ویلێم ٢» دەستیپێکرد لە ٢٠١٥، بەڵام پەیوەندی بە یانەی «ئەیاکس»ەوە کرد بە بڕی ١ یۆرۆ دوای ساڵێک، یاریکردن لە ڕۆڵی ناوەندی بەرگری، فرێنکی دی یۆنگ وەک یەکێک لە باشترین یاریزانە لاوەکان دەناسرا لە ئەورووپا. دی یۆنگ پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کرد لە تەمووزی ٢٠١٩دا بە بڕی ٧٥ میلیۆن یۆرۆ.

لە ئەیلوولی ٢٠١٨، دی یۆنگ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا کرد.

کاروانی یاریکردن دەستکاری

ویلێم ٢ دەستکاری

دی یۆنگ لە شاری ھۆرێنگھێم لە باشووری ھۆڵەندا لەدایکبووە.[١] دی یۆنگ سەردەمی لاوی خۆی بەسەربرد لە یانەی ویلێم ٢. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٥، دی یۆنگ یەکەم یاری خۆی لە خولی ھۆڵەندی ئەنجامدا، یارییەکە لە دژی یانەی «ئەی دی ئۆ دێن ھاگ» بوو. دی یۆنگ وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکە لە شوێن جێی یاریزان تێرێل ئۆندان لە بردنەوەیەکی ئەنجامی «١–٠» دا.[٢] ئەو بۆ ماوەی ٢٢ خولەک یاریکرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ (ھۆلەندی) Frenkie goes to Barcelona NRC Handelsblad, 26 april 2019
  2. ^ "Willem II vs. ADO Den Haag - 10 May 2015 - Soccerway". soccerway.com. Retrieved 28 June 2015.