فرانک کێسیێ

(لە فرانک کیسێەوە ڕەوانە کراوە)

فرانک یانیک کیسێ (لەدایکبووی ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦)یاریزانێکی تۆپ یێی پیشەگەری کۆت دیڤوارییە کە وەک یاریزانێکی ناوەندی یاری دەکات بۆ یانەی لالیگا بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار.

فرانک کێسیێ
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٠–٢٠١٤ ستیلا کلەب
٢٠١٤–٢٠١٥ ئەتلەنتا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٤ ستیلا کلەب
٢٠١٥–٢٠١٩ ئەتلەنتا ٣٠ (٦)
٢٠١٥–٢٠١٦ سیزینا (خواستن) ٣٧ (٤)
٢٠١٧–٢٠١٩ ئەی سی میلان (خواستن) ٧١ (١٢)
٢٠١٩–٢٠٢٢ ئەی سی میلان ١٠٣ (٢٣)
٢٠٢٢- بەرشەلۆنە ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٣ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار خوار ١٧-ساڵان ٥ (٠)
٢٠١٥ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار خوار ٢٠-ساڵان ٤ (٠)
٢٠٢١ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار خوار ٢٣-ساڵان ٤ (١)
٢٠١٤- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار ٥٨ (٦)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ئازاری ٢٠٢٢

کاروانی یانە دەستکاری

لە ئوراگاھیۆ لەدایکبووە، کیسێ دەستی کرد بە کاروانی یاریکردن لە ستێلا کڵب دی ئادەمێ، کە لە ساڵی ٢٠١٠ چووە ناو لاوانی یانەکە.[١] لە ساڵی ٢٠١٤، یاریزانەکە بەزرکرایەوە بۆ پێکھاتەی یەکەم.[١]

ئەتلەنتا دەستکاری

لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥، کێسی گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی ئەتلانتا واژوو کرد بۆ ماوەی سێ ساڵ.[٢] ئەو لە سەرەتادا بۆ تیمی لاوان دیاری کرا لە، و بەشداری کرد لە حەوت یاری بۆ یانەکە. یەکەم یاری لە ئەورووپا لە ١ی ئازاردا ئەنجامدرا، کاتێک بە شێوەی سەرەکی بەشداری کرد لە بردنەوەیان ٢–٠ لەبەرامبەر یانەی لاوانی ئەی سی میلان.

لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٥، کێسی بانگکرا بۆ پێکھاتەی یەکەم بۆ یاریکردن لە بەرامبەر یانەی ڕۆما، بەڵام لەسەر کورسی یەدەگ مایەوە لە ڕۆژی یارییەکەدا کە بە بەرامبەر بوون ١–١ تەواو بوو.[٣]

سیزینا (خواستن) دەستکاری

لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٥، کیسێ بە شێوەی خواستن پەیوەندی کرد بە یانەی سیزینا لە خولی پلە دووی ئیتاڵی بۆ ماوەی یەک ساڵ.[٤] لە ٢٦ی ئەیلوول یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا، کە وەک یەدەگ لە جێگای ئەنتۆنیۆ ڕاجوسا ھاتە یاریگاوە و لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ٠–٠ بەرامبەر بوون لە دژی پێروگیا.[٥]

کێسی یەکەم گۆڵی پیشەگەری خۆی تۆمارکرد لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، کە دوایین گۆڵی یارییەکە بوو لە بردنەوەیان ٢–٠ لە بەرامبەر ڤیرتۆس لانسیانۆ.[٦] دوای ئەوە بوو بە یاریزانی سەرەکی بە بێ ھەبوونی ھیچ ڕکابەرێک، لە ٣٧ یاری دا بەشداری کرد و چوار گۆڵی تۆمارکرد بەڵام تیمەکەی نەیتوانی سەربکەوێت بۆ خولی پلە یەک لە یارییەکانی پلەی ئۆفی یەکلاکەرەوەدا.

گەڕانەوە بۆ ئەتلانتا دەستکاری

دوای گەڕانەوەی لە ماوەی خواستنەکەی، کیسێ بەرزکرایەوە بۆ پێکھاتەی یەکەم لەلایەن ڕاھێنەری یانەکە جیان پیێرۆ گاسپەرینی.[٧] دوای بەشداربوونی لەگەڵ تیمی سەرەکی لە کاتی ئامادەکارییەکانی پێش وەرزدا، یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەی لا دیا ئەنجامدا لە ١٣ی ئابی ٢٠١٦، لە سەرەتاوە بەشداری کرد و دواھەمین گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر کرێمۆنێس.[٨] دوای شەش ڕۆژ گرێبەستەکەی نوێکردەوە تا ساڵی 2021.[٩]

کیسێ یەکەمین یاری خۆی لە سەرەکی ترین بەشی تۆپی پێی ئیتاڵی ئەنجامدا لە ٢١ی ئابی ٢٠١٦ ئەنجامدا، کاتێک لە سەرەتاوە یاری کرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد لە دۆڕاندنیان ٤–٣ لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر لازیۆ.[١٠] دوای حەوت ڕۆژ گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، لە دۆڕاندنیان ٢–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە یانەی سامپدۆریا.[١١]

دوای ئەوە کیسێ بوو بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان لە پێکھاتەی سەرەکی گاسپەرینی، گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد بەرامبەر تۆرینۆ (٢–١ بردیانەوە لە یاریگای خۆیان) و ڕۆما (٢–١ بردیانەوە لە یاریگای خۆیان)، ھەردووکیان لەڕێگەی لێدانی سزاەوە.[١٢][١٣] ھەروەھا لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا بەرامبەر ئیمپۆلی گۆڵی یەکسان کردنەوەی تۆمار کرد، دواتر مارکۆ دی ئالساندرۆ لە خولەکی کۆتاییدا گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد.[١٤]

ئەی سی میلان دەستکاری

لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧، کێسی چووە یانەی ئەی سی میلان بە خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ ئیجبار بوونی کڕینی یاریزانەکە.[١٥][١٦] لە بنەڕەتدا، ژمارە ١٩ی ھەڵبژارد وەک ژمارەی درێسی خۆی بەڵام زوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی یانەکەوە ڕازی کرا کە درێسەکە بدات بە لیۆناردۆ بۆنوچی، کە چەند ھەفتەیەک دواتر پەیوەندی کرد بە میلانەوە؛ ھەر بۆیە، کیسێ ژمارەکەی گۆڕی بە ٧٩. دوای ڕۆیشتنی بۆنوچی لە گواستنەوەی ھاوینی داھاتوو، ژمارە درێسەکەی خۆی پێشکەش کرا بەڵام ڕەتی کردەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە نایەوێت ھاندەرانی میلان ناچار بکات ھیچ پارەیەکی زیاتر خەرج بکەن لەسەر درێسی تایبەتی ئەو بەھۆی گۆڕینی بە ژمارەیەکی تر.[١٧]

٢٠١٧–١٨ دەستکاری

یەکەمین یاری خۆی بۆ میلان ئەنجامدا و یارمەتی یانەکەی دا بۆ بردنەوەی یاری یەکەمی پاڵاوتنەکانی خولی ئەورووپا بەرامبەر سی ئێس یوو کرایۆڤا لە ٢٧ی تەممووز.[١٨] لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٧، لە یاری یەکەمی میلان لە خولی پلە یەکی ئیتاڵی لە وەرزەکەدا، لە بردنەوەی ٣–٠ بەسەر کرۆتۆنیدا گۆڵێکی لەڕێگەی لێدانی سزاوە تۆمارکرد.[١٩] لە یارییەکدا بەرامبەر کالیاری لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، کێسی دوو گۆڵی تۆمارکرد، یەکێکیان لە ڕێگەی لێدانی سزاوە، تا بردنەوە بە میلان ببەخشێت.[٢٠]

٢٠١٨–١٩ دەستکاری

لە ٣١ی ئابی ٢٠١٨، گۆڵێکی یەکەمی تۆمارکرد بەرامبەر ڕۆما لە بردنەوەی ٢١.[٢١] لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، کێسی لە یاری کۆتایی سوپەرکۆپی ئیتاڵیای ٢٠١٨ دوورخرایەوە بەرامبەر یۆڤانتۆس، کە یۆڤانتس ١–٠ بردەوە.[٢٢] لە ١٣ی نیسان، تاکە گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ١١٠ بەرامبەر لاسیۆ.[٢٣] لە ٢٦ی ئایاردا گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر SPAL لە بردنەوەی ٣–٢.[٢٤]

٢٠١٩ ٢٠ دەستکاری

لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد لە ھەفتەیەکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر جەنەوا.[٢٥] لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠دا گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد بۆ ئەوەی یارمەتی میلان بدات ٤–٢ بیباتەوە لە بەرامبەر یۆڤانتۆس.[٢٦] لە ١٢ی تەممووزدا، لێدانێکی سزای تۆمارکرد و ئەنجامەکە ٢–٢ کۆتایی ھات لە بەرامبەر ناپۆلی.[٢٧] لە ١٥ی تەممووزدا گۆڵی یەکسان بوونی لە بەرامبەر پارما تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١، کە لێدانێکی بەھێز بوو لە دووری ٢٥ مەترەوە.[٢٨]

٢٠٢٠–٢١: سەرکەوتنی کەسی دەستکاری

لە ٢٧ی ئەیلوول، کێسی یەکەم گۆڵی خۆی لە وەرزەکەدا تۆمارکرد بەرامبەر کروتۆنی، کە بە لێدانی سزا بوو لە بردنەوەی ٢–٠.[٢٩] لە ١ی تشرینی دووەمدا، گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ی لە بەرامبەر ئۆدێنزی لە یاریگای ستادیۆ فرولی.[٣٠] لە ٢٩ی تشرینی دووەم بەرامبەر فیۆرێنتینا، لێدانێکی سزای تۆمار کرد و یەکێکی دیکەی لەدەستدا کاتێک تیمەکەی توانی ٢–٠ بردنەوە بەدەست بھێنێت.[٣١] لە ٦ی کانوونی یەکەمدا بەرامبەر سامپەدۆریا لە لویجی فێراریس، لە خولەکی کۆتایی نیوەی یەکەمدا لێدانێکی سزای کرد بە گۆڵ، و تیمەکەی ٢–١ پێشخست کە بردنەوەیەکی سەختیان بەدەست ھێنا.[٣٢] لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، لێدانێکی سزای کرد بە گۆڵ لەبەرامبەر یانەی ڕۆما و تیمەکەی ٢–١ بردیانەوە.[٣٣] لە ٢٣ی ئایاردا، دوو لێدانی سزای کرد بە گۆڵ لە بردنەوەیان ٢–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە دژی یانەکەی پێشووی ئەتلانتا، و بەھۆیەوە دووەمیان مسۆگەر کرد لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، و گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢١–٢٢ لە دوای ھەشت ساڵ دابڕان.[٣٤] کیسێ بوو بە یەکەم یاریزان کە لانیکەم ١٠ لێدانی سزا بۆ ئەی سی میلان بکات بە گۆڵ لە یەک وەرزی سێریا ئەی لەدوای زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ لە وەرزی ٢٠١١–١٢، لە ماوەی وەرزەکەدا ٥٠ یاری کرد لە ھەموو پاڵەوانێتییەکاندا، کە ئەمەش زۆرترینە لە ناو یاریزانانی خولی ئیتاڵیا بە ھاوبەشی لەگەڵ پۆلیتانۆلەو وەرزەدا ١٣ گۆڵی تۆمارکرد، ڕیکۆردێکی نوێی کەسی بوو، ھەروەھا ئەسیستی ٦ گۆڵی کرد، کە لەلایەن ھەندێک ڕەخنەگرانەوە بە یاریزانی وەرزەکە بۆ میلان وەسف کرا.[٣٥][٣٦][٣٧]

٢٠٢١: براوەی سکۆدێتۆ و جێھێشتن دەستکاری

لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بەرامبەر لازیۆ، کیسێ لێدانێکی سزای بۆ دروست بوو بەڵام نەیتوانی گۆڵ بکات؛ میلان ھێشتا توانی یارییەکە ٢–٠ بباتەوە.[٣٨] لە ٢٨ی ئەیلوول، لە یارییەکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ، کاتێک میلان بە ١–٠ لە پێش بوو، کێسی لە خولەکی ٢٩ بە کارتی سوور کرایە سەرەوە، لە کۆتاییدا یانەکەی ٢–١ دۆڕا.[٣٩] لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا بەرامبەر ڕۆما، لێدانێکی سزای لێدا و گۆڵی دووەمی میلانی کرد و توانیان ٢–١ یارییەکە ببەنەوە.[٤٠] لە ٧ی تشرینی دووەمدا، لەکاتی یاریکردن دژی ئینتەر، لە ٦ یاردی خۆیان فاوڵی لە ھاکان چالھانۆگلو گرت و بووە ھۆی دروستبوونی لێدانی سزا، کە بە ھۆیەوە گۆڵ تۆمار کرا و یارییەکە ١–١ بەرامبەر بوون.[٤١] لە ٤ی کانوونی یەکەمدا، کیسێ یەکەم گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر سالێرنیتانا لە بردنەوەی ٢–٠.[٤٢] لە ٢٢ی کانوونی یەکەمدا، کێسی گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر ئیمپۆلی، بەمەش گەیشتە ١٤ گۆڵ لە خولی ئیتاڵیدا لە ساڵی ٢٠٢١؛ دوایین یاریزانی ناوەندی ئەی سی میلان کە ئەو ژمارە گۆڵەی تۆمار کردبێت لە یەک ساڵدا کاکا بوو لە ساڵی ٢٠٠٨.[٤٣]

لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢، کیسێ سێیەم گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر ساسۆلۆ، کە نازناوی سکۆدیتۆ (خولی ئیتاڵی) بۆ یانەکە تۆمارکرد، دوای گۆڵەکە، کیسێ چوو بۆ لای ھاندەرانی میلان لە یاریگای ماپێی و سڵاوی سەربازی کرد کرد، ئەوە دوایین یاری و گۆڵ بوو بۆ کیسێ لەگەڵ میلان، کاتێک چەند ڕۆژێک دواتر ڕۆیشتنی ڕاگەیاند و سوپاسی ھاندەرانی کرد.[٤٤]

٢٠٢٢–٢٣: بەرشەلۆنە دەستکاری

لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢، بەرشەلۆنە ڕای گەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ کیسێ دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەی سی میلان و لە ٦ی تەممووز، گرێبەستێکی بۆ چوار ساڵ واژوو کرد تاوەکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ و بڕی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ دیاری دەکرێت.[٤٥][٤٦]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

کیسێ نوێنەرایەتی کۆت دیڤواری کرد لە ئاستەکانی خوار ١٧-ساڵ و خوار-٢٠ ساڵ، بەشدار بوو لە جامی جیھانی فیفای خوار-١٧ ساڵ لە ٢٠١٣ و پاڵەوانێتی تاولۆن ٢٠١٥. لە ماوەی پاڵەوانێتییەکەی یەکەمدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب داوایەکی بەرز کردەوە بۆ فیفا کە کیسێ تەمەنی ٢٢ ساڵە و نەک ١٦؛ دواتر فیفا داواکەی ڕەت کردەوە.

لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، کیسێ یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ پێکھاتەی یەکەمی نیشتیمانی ئەنجامدا لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤، لە سەرەتاوە بەشدار بوو لە بردنەوەی ٢–١ لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر سیرالیۆن بۆ پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٥.[٤٧] لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، لە تیمی ٢٣ یاریزانی مایکڵ دوسویەر بوو لە پێش جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٧، لە ھەموو یارییەکاندا لە پێکھاتەی سەرەکی بوو و تیپەکەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵاوایی کرد.[٤٨]

لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩، وەک زۆرترین ئەسیست کۆتایی پێھێنا لە پاڵەوانێتییەکەدا بە ھاوبەشی لەگەڵ ئیسماعیل بێناسەر، بە ھەبوونی سێ ئەسیست. تیمەکەی لە چارەکی کۆتایی لەلایەن پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە جەزائیرەوە دەرکران، دوای ئەوەی ٤–٣ بە لێدانی یەکلاکەرەوە دۆڕان و یاری ئاسایی ١–١ بەرامبەر بوون لە ١١ تەمووزی؛ کیسێ یەکەم لێدانی یەکلاکەرەوەی ئەنجام و گۆڵی تۆمار کرد.[٤٩][٥٠][٥١]

ژیانی کەسی دەستکاری

کاتێک کێسی تەمەنی ١١ ساڵان بوو، باوک، کە لە تەمەنی گەنجییدا یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ بوو پێش ئەوەی بچێتە ناو سوپای کۆتدیڤوار، بەھۆی نەخۆشییەکەوە کۆچی دوایی کرد. لەبەر ئەوە، یەکێک لە ئاھەنگەکانی لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵ بریتییە لە سڵاوی سەربازی وەک ڕێزلێنانێک بۆ کۆچی باوکی.[٥٢]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٢٢ ئایاری ٢٠٢٢[٥٣]
یانە وەرز خول جامی ئیتاڵیا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاستی خول یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
سیزینا (خواستن ٢٠١٥–١٦ خولی پلە دووی ئیتاڵی ٣٧ ٤ ٠ ٠ - - ٣٧ ٤
ئەتلانتا ٢٠١٦–١٧ خولی پلە یەکی ئیتاڵی A ٣٠ ٦ ١ ١ - - ٣١ ٧
ئەی سی میلان (خواستن) ٢٠١٧ ١٨ خولی پلە یەکی ئیتاڵی A ٣٧ ٥ ٥ ٠ ١٢ ٠ - ٥٤ ٥
٢٠١٨ ١٩ خولی پلە یەکی ئیتاڵی A ٣٤ ٧ ٤ ٠ ٣ ٠ ١ ٠ ٤٢ ٧
ئەی سی میلان ٢٠١٩–٢٠ خولی پلە یەکی ئیتاڵی A ٣٥ ٤ ٣ ٠ - - ٣٨ ٤
٢٠٢٠–٢١ ٣٧ ١٣ ٢ ٠ ١١ ١ سینەما ٥٠ ١٤
٢٠٢١–٢٢ ٣١ ٦ ٣ ١ ٥ ٠ سینەما ٣٩ ٧
کۆی گشتی ١٧٤ ٣٥ ١٧ ١ ٣١ ١ ١ ٠ ٢٢٤ ٣٩
بەرشەلۆنە ٢٠٢٢–٢٣ لا لیگا ٠ ٠ - - ٠ ٠ ٠ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ٢٤١ ٤٥ ١٨ ٢ ٣١ ١ ١ ٠ ٢٩٢ ٥٠


نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ٢٠ ئازاری ٢٠٢٢[٥٤]
تیمی نیشتیمانی ساڵ ئەپەکان ئامانجەکان
کۆتدیڤوار ٢٠١٤ ٤ ٠
٢٠١٥ ٠ ٠
٢٠١٦ ٦ ٠
٢٠١٧ ١٣ ٠
٢٠١٨ ٥ ٠
٢٠١٩ ١٢ ١
٢٠٢٠ ٤ ٢
٢٠٢١ ٨ ٢
٢٠٢٢ ٦ ١
کۆی گشتی ٥٨ ٦

خەڵاتەکان دەستکاری

ئەی سی میلان

تاکەکەسی

  • باشترین پێکھاتەی ساڵ: ٢٠٢٠–٢١[٥٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Charles Onwuakpa writes a detailed scout report about Franck Kessié". outsideoftheboot.com. 15 April 2017. Retrieved 26 May 2019. ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Stella Club: Kessié signe à l'Atalanta Bergame" [Stella Club: Kessié signs with Atalanta Bergamo] (بە فەڕەنسی). Afrik-Foot. 30 January 2015. Archived from the original on 26 March 2017. Retrieved 25 March 2017.
  3. ^ "Atalanta, 22 convocati per Roma: prima per Kessie" [Atalanta, 22 called up for Roma: first for Kessie] (بە ئیتاڵیایی). Calcio News 24. 18 April 2015. Archived from the original on 17 May 2017. Retrieved 25 March 2017.
  4. ^ "Kessie è un giocatore del Cesena" [Kessie is a Cesena player] (بە ئیتاڵیایی). A.C. Cesena. 26 August 2015. Retrieved 26 May 2016. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Perugia–Cesena 0–0, tensioni dopo la gara" [Perugia–Cesena 0–0, tension after the match] (بە ئیتاڵیایی). Umbria On. 26 September 2015. Archived from the original on 17 May 2017. Retrieved 25 March 2017.
  6. ^ "Il Lanciano gioca bene ma perde a Cesena per 2 a 0" [Lanciano play well but lose to Cesena by 2–0] (بە ئیتاڵیایی). Il Centro. 31 October 2015. Retrieved 25 March 2017. ٢٦ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Atalanta, Gasperini scopre il jolly Kessie, ivoriano che sogna Yaya Touré" [Atalanta, Gasperini discovers the wildcard Kessie, Ivorian who resembles Yaya Touré] (بە ئیتاڵیایی). La Gazzetta dello Sport. 18 July 2016. Retrieved 25 March 2017.
  8. ^ "Alla Dea basta un tempo: 3–0" [To Dea one half is enough: 3–0] (بە ئیتاڵیایی). Ecco di Bergamo. 14 August 2016. Archived from the original on 26 March 2017. Retrieved 25 March 2017.
  9. ^ "Franck Kessie rinnova fino al 30 giugno 2021" [Franck Kessie renews until 30 June 2021] (بە ئیتاڵیایی). Atalanta B.C. 19 August 2016. Archived from the original on 26 March 2017. Retrieved 25 March 2017. ٢٦ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Atalanta 3–4 Lazio". Football Italia. 21 August 2016. Retrieved 25 March 2017.
  11. ^ "Sampdoria 2–1 Atalanta". Football Italia. 28 August 2016. Retrieved 25 March 2017.
  12. ^ "Atalanta 2–1 Torino". Football Italia. 11 September 2016. Retrieved 25 March 2017.
  13. ^ "Atalanta 2–1 Roma". Football Italia. 20 November 2016. Retrieved 25 March 2017.
  14. ^ "Atalanta 2–1 Empoli". Football Italia. 20 December 2016. Retrieved 25 March 2017.
  15. ^ "Official: Kessie is now red and black". A.C. Milan Official Site. 2 June 2017. Retrieved 2 June 2017.
  16. ^ "Ivory Coast's Franck Kessie joins AC Milan from Atalanta". BBC Sport. 2 June 2017. Retrieved 27 August 2019.
  17. ^ "AC Milan, Kessie: 'Gasperini is angrier than Gattuso!'". www.calciomercato.com. 14 February 2019.
  18. ^ "Newcomers Ricardo Rodriguez, Franck Kessie lift Milan past FC U Craiova". ESPN. 27 July 2017. Retrieved 28 July 2017.
  19. ^ "Kessie, Cutrone, Suso in form as Milan begins Serie A campaign with win". ESPN. 20 August 2017. Retrieved 29 August 2017.
  20. ^ "Cagliari 1-2 Milan: Kessie double inspires comeback win". sempremilan. Retrieved 18 February 2022.
  21. ^ "AC MILAN 2-1 ROMA: MATCH REPORT, REACTION AND KEY STATISTICS". AS ROMA. Retrieved 18 February 2022.
  22. ^ "Juventus beat Milan to Supercoppa Italiana after Cristiano Ronaldo winner". The Guardian. 16 January 2019. Retrieved 18 February 2022.
  23. ^ "AC Milan beat Lazio as scuffle breaks out at end of tense match". ESPN. Retrieved 18 February 2022.
  24. ^ "SPAL 2 AC Milan 3: Kessie brace not enough for Champions League place". GOAL. Retrieved 18 February 2022.
  25. ^ "Genoa v Milan". GOAL. Retrieved 18 February 2022.
  26. ^ "ROSSONERI RUN RIOT AT SAN SIRO". acmilan. Retrieved 18 February 2022.
  27. ^ "Napoli 2–2 AC Milan". Eurosport. 12 July 2020.
  28. ^ "AC Milan remain undefeated since restart in win over Parma". ESPN. 15 July 2020. Retrieved 18 February 2022.
  29. ^ "THREE POINTS ON THE ROAD". acmilan. Retrieved 19 February 2022.
  30. ^ "UDINESE UNDONE BY UNBEATEN DIAVOLO". acmilan. Retrieved 19 February 2022.
  31. ^ "LEADERS AC MILAN SECURE HOME WIN OVER FIORENTINA". acmilan. Retrieved 19 February 2022.
  32. ^ "AC MILAN SEAL 2-1 AWAY WIN OVER SAMPDORIA". acmilan. Retrieved 19 February 2022.
  33. ^ Campanale, Susy. "ROMA 1-2 MILAN: REBIC SEALS OLIMPICO THRILLER". Retrieved 18 February 2022.
  34. ^ "Atalanta 0-2 Milan: Kessie seals second place". football-italia.net. 23 May 2021.
  35. ^ "F. KESSIÉ". SOCCERWAY. Retrieved 18 February 2022.
  36. ^ Pickering, Joe. "Franck Kessié: Milan's player of the year?". MILAN REPORTS. Retrieved 18 February 2022.
  37. ^ Burns, Euan. "A SEASON IN REVIEW: AC MILAN 2020/21". Retrieved 18 February 2022.
  38. ^ "AC MILAN MAKE IT THREE WINS FROM THREE". acmilan. Retrieved 19 February 2022.
  39. ^ "AC Milan 1-2 Atletico Madrid". BBC. Retrieved 18 February 2022.
  40. ^ "THREE BIG POINTS IN THE CAPITAL". acmilan. Retrieved 18 February 2022.
  41. ^ "Soccer-Milan and Inter share spoils in derby thriller". Reuters. 8 November 2021. Retrieved 18 February 2022.
  42. ^ "AC MILAN V SALERNITANA: THE STATS FROM THE GAME". acmilan. Retrieved 19 February 2022.
  43. ^ "EMPOLI V AC MILAN: THE NUMBERS FROM THE GAME". acmilan. Retrieved 18 February 2022.
  44. ^ "Barcelona-Bound Kessié: "No Better Way to Leave Milan"". cult of calcio. Retrieved 22 May 2022.
  45. ^ "Kessie Signs as the release clause is 500m euro in his contract". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  46. ^ "FC Barcelona sign Franck Kessie". www.fcbarcelona.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-04.
  47. ^ "Cote D'Ivoire 2–1 Sierra Leone: The Elephants toil to overturn lead". Goal.com. 6 September 2014. Retrieved 8 September 2014.
  48. ^ "Afcon 2017: Wilfried Zaha in Ivory Coast's final squad". BBC Sport. 4 January 2017. Retrieved 25 March 2017.
  49. ^ Otieno, Imran (20 July 2019). "Top Assists charts at the 2019 African Cup of Nations". futaa.com. Retrieved 4 August 2019. ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  50. ^ "Côte d'Ivoire 1-1 Algeria". www.cafonline.com. 11 July 2019. Retrieved 4 August 2019.
  51. ^ "Algeria claim second Afcon title after Bounedjah's lucky strike sinks Senegal". theguardian.com. Guardian News & Media Limited. 19 July 2019. Retrieved 19 July 2019.
  52. ^ "MILAN, KESSIÉ E L'ESULTANZA DA MILITARE: UNA DEDICA AL PADRE" [MILAN, KESSIÉ AND THE MILITARY GESTURE: A DEDICATION TO FATHER]. Goal. 21 September 2017. Retrieved 22 September 2017.
  53. ^ فرانک کێسیێ لە ساکروێی
  54. ^ فرانک کێسیێ لە National-Football-Teams.com
  55. ^ "Milan secure 1st Serie A title in 11 years". News18 India. 22 May 2022. Retrieved 22 May 2022.
  56. ^ "Lukaku, Ronaldo and Conte win Serie A awards for 2020-21". Football Italia. 21 March 2022. Retrieved 21 March 2022.