ئانسومانێ «ئانسو» فاتی (بە ئینگلیزی: Ansu Fati) یاریزانێکی پیشەگەری گینیا بەساوییە کە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەکات لە ڕۆڵی باڵی چەپدا.

لە ڕێکەوتی 31/10/2002 لە دایک بووە

ئامارەکانی لەگەڵ یانە
ساڵەکان یانە یاری گۆڵ
2019– بارسێلۆنا 31 (11)
ئامارەکانی لەگەڵ هەڵبژاردە
2019– ئیسپانیا خوار 21 ساڵ 2 (0)
2020– ئیسپانیا 4 (1)

کاروانی یاریکردن دەستکاری

لەدایکبووی وڵاتی بیساو، فاتی گەشتی کردە ئیسپانیا (ھێرێرا، سیڤیلیا، ئەندالوسیا) لەگەڵ خێزانەکەی لە تەمەنی ٦ ساڵیدا، کاتێک برا گەورەکەی پەیوەندی بە یانەی «سیڤیلیا» و کرد.[١] پاش ئەوەی فاتی لەگەڵ یانەی «سی دی ئێف ھێرێرا» و «سیڤیلیای لاوان» یاریکرد، پەیوەندی بە یانەی ئەکادیمیای «بارسێلۆنای لا ماسیا» و کرد لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا،[٢][٣] ساڵێک پاش ئەوەی برا گەورەکەی وەک ئەو پەیوەندی بە لا ماسیاوە کردبوو.[٤]

لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٩، فاتی ڕێککەوت لەگەڵ بارسێلۆنا تا ساڵی ٢٠٢٢.[٥] لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٩، پێشئەوەی دەربکەوێ لە یانەی یەدەگی بارسێلۆنا، فاتی بەشێوەیەکی سەرەکی یاری یەکەمی خۆی ئەنجامدا لە خوولی ئیسپانیدا، لە درەنگانی یارییەکە ھاتە ناو یاریگا لە شوێنی یاریزان کارلۆس پیرێز لە بردنەوەیەکی (٥–٢) دژی یانەی ڕیال بیتس؛[٦] لە تەمەنی ١٦ ساڵی و ٢٩٨ ڕۆژدا، فاتی بوو بە دووەم لاوترین یاریزان کە یاریبکات لە یارییەکی پیشەگەری خوولی ئیسپانیدا، تەنھا ١٨ ڕۆژ گەورەتر لە «ڤینێنچ مارتینێز» لە ساڵی ١٩٤١دا.[٧]

لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩، فاتی یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەکەی کرد لە یاری نێوان بارسێلۆنا و ئۆساسونا لە یاریگای «ئەل سەدەڕ» (پامپلۆنا) لە تەمەنی ١٦ ساڵی و ٣٠٤ ڕۆژیدا، فاتی بوو بە لاوترین یاریزان کە گۆڵ بۆ بارسێلۆنا بکات لە یارییەکی پیشەگەر لە مێژوودا و بوو بە سێیەم لاوترین یاریزان کە گۆڵێک بکات لە یارییەکی پیشەگەردا لە خوولی ئیسپانیا.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ansu Fati's father explains Barcelona signing: "Madrid offered us better terms..."". Diario AS. 26 August 2019. Retrieved 26 August 2019. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Así juega Ansu Fati, joya de la cantera del Barça" [This is how Ansu Fati, the pearl of Barça's youth setup, plays] (بە ئیسپانی). Diario de Sevilla. 21 August 2019. Retrieved 26 August 2019.
  3. ^ "Ansu Fati, el sueño de un guineano criado en Herrera se hace realidad" [Ansu Fati, a dream of a Guinean raised in Herrera becomes true] (بە ئیسپانی). Diario de Sevilla. 26 August 2019. Retrieved 26 August 2019.
  4. ^ "El Calahorra va lanzado: Braima Fati cambia La Masía por La Planilla" [Calahorra is boosted: Braima Fati swaps La Masía for La Planilla] (بە ئیسپانی). NueveCuatroUno. 21 August 2019. Retrieved 31 August 2019.
  5. ^ "Ansu blaugrana fins al 2022" [Ansu blaugrana until 2022] (بە كاتالۆنی). FC Barcelona. 24 July 2019. Retrieved 26 August 2019.
  6. ^ "Griezmann throws a big Barcelona party". Marca. 25 August 2019. Retrieved 26 August 2019.
  7. ^ "Teenager Fati makes Barcelona history in debut La Liga game". Goal.com. 25 August 2019. Retrieved 26 August 2019.
  8. ^ "Ansu Fati becomes Barcelona's youngest-ever goalscorer with Osasuna strike". Metro. 31 August 2019. Retrieved 31 August 2019.