بەڕازیل
پۆتانەکان: 15°45′S 47°57′W / 15.750°S 47.950°W
بەڕازیل (بە پورتوگالی: Brasil)، بە فەرمی کۆماری بەڕازیلی فیدراڵ (بە پورتوگالی:República Federativa do Brasil) گوێبگرە یارمەتی·زانیاری وڵاتێکە کە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەڵکەوتووە.
بەڕازیل República Federativa do Brasil |
|||||
---|---|---|---|---|---|
|
|||||
سروود: سروودی نیشتیمانیی برازیل | |||||
پایتەخت | بەڕازیلیا | ||||
گەورەترین | ساوپاولۆ | ||||
زمانە فەرمییەکان | پورتوگالی | ||||
دەوڵەت | کۆماری | ||||
- | سەرۆک | جایر بۆلسۆنارۆ | |||
هەڵبژاردن | سەرۆک هەڵدەبژێردری بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە. | ||||
- | ڕزگاربوون لە داگیرکەریی پورتوگال | ٧ی ئەیلولی ١٨٢٢ | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٢١٣٬٣١٧٬٦٣٩ ![]() |
|||
- | سەرژمێریی ٢٠٠٤ | ١٨٤,١٠١,١٠٩ | |||
دراو | ڕیالی برازیلی (BRL ) |
||||
ناوچەی کاتی | -٢ بۆ -٥ (UTC-٢ بۆ -٥) | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .br |
برازیل گەورەترین وڵاتەکانی ئەمریکای باشوورە لە ڕووی دانیشتوان وڕووبەرەوە، و تەنھا وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە بە زمانی پورتوگالی قسەی تیادا دەکرێت. بە پێنجەمین وڵات دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە لە سەر ئاستی جیھان. بە بەرھەمھێنانی قاوە و شەکر و کحوول و سۆیا و کانزا بەناوبانگە. لە باکوورەوە سنووری لەگەڵ گۆیانا و سۆرینام و گۆیانای فەڕەنسی و ڤەنزوێلا دا ھەیە، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ کۆڵومبیا و پیرۆ، لە باشوورەوە لەگەڵ بۆلیڤیا و پاراگوای و ئارجەنتین و ئۆروگوای. لە ڕۆژھەڵاتەوە کەناری ئاتڵانتی. برازیل وڵاتێکی ئابووربەھێزە بە جۆرێک کە بە پلەی دەیەم دێت لە لیستی وڵاتانی جیھاندا بەپێی داھاتی ساڵانە. ھێڵی ئیستیوا بە ناویا دەچێ و بەشێکی زۆری ڕووباری ئەمازۆنی تیادا تێدەپەڕێ لەبەر ئەمەش زەوییەکەی پڕە لە دارستانی ئیستوایی و ناوچەی کشتوکاڵی تێدایە.
چاوگی ناوەکەدەستکاری
دوای توێژینەوەیەک کە پرۆفیسۆر ئەدێلینۆ ئەزفادۆر کردویەتی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ووشەی (برازیل) لە زمانی کێلتییەوە ھاتووە و لەوەیشە لە سەرچاوەیەکی فینیکییەوە وەرگیرابێ. ولەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی برازیلدا بە ناوی درەختی (باو برازیل) ئەم ناوە ناسراوە و بەسراوەتەوە بە درەخت بە واتای داری برازیل کە جۆرە درەختێکە لە برازیل گەشە دەکات و بەلای ڕەنگی سووردا دەچێت کە ھەناردە دەکرا بۆ ئەوروپا بۆ دروستکردنی بۆیە بەکاردەھات.
و لە ساڵی ١٩٦٧ لە سەردەمی دەسەڵاتداری سوپا ناوەکە گۆڕدرا بۆ کۆماری برازیلی فیدراڵ و تاکو ئەمرۆش ھەر ئەو ناوە بەکاردەھێنرێت.
مێژوودەستکاری
جوگرافیادەستکاری
بەرزاییەکانی گۆیانا سنووری سروشتی پێک دێنێت بۆ وڵاتی برازیل لەگەڵ ھەردوو وڵاتی ڤەنزوێلا و گۆیانا.
شوێندەستکاری
بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باشوور پێک دێنێت. و پێنجەمین وڵاتی جیھانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، و نزیکەی نیوەی کیشوەرەکە پێک دێنێت، و سنووری لەگەڵ ھەموو وڵاتەکانی ئەمریکای باشووردا ھەیە جگە لە چیلی و ئیکوادۆر،
دانیشتواندەستکاری
کێشە کۆمەڵایەتییەکاندەستکاری
ولاتێکی ھەژارن وای کردوە کار بکاتە سەر کێشەی کۆمەلایەتیەکانی ئەو شوێنە
چانددەستکاری
زمانەکاندەستکاری
زمانەکانی دانیشتووە ڕەسەنەکان و پەنابەراندەستکاری
ڕامیاریدەستکاری
گەشت وگوزاردەستکاری
لە ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥ ملیۆن گەشتیار سەردانی برازیلیان کردووە، داھاتی گەشتکاریی ساڵانە ٤ ملیار دۆلاری ئەمریکییە بۆ وڵاتی برازیل، و ڕیزبەندی ویلایەتەکانی برازیل بە پێی زۆری گەشتیارەکان کە ڕووی تێ دەکەن بەم جۆرەیە: ڕیۆ دی جانیرۆ ٣٤.٧%، سنتاکاتارینا ٢٥.١%، بارانا ٢٠.٣%، ساوپاولۆ ١٦%، پاھایا ١٥.٥%.
چالاکیی دانیشتوواندەستکاری
سەرڕوودەستکاری
ھەرێمی ئەمازۆندەستکاری
ھەرێمی باکووری ڕۆژھەڵاتدەستکاری
ھەرێمی فەلاتی ناوەڕاست و خواروودەستکاری
ئابووردەستکاری
چالاکیی ئابووریدەستکاری
کشتوکاڵ لە برازیلدەستکاری
ئاشپەزیی برازیلیدەستکاری
موزیکی برازیلیدەستکاری
گواستنەوەدەستکاری
گواستنەوەی ئاسمانییدەستکاری
گواستنەوەی ئەردیدەستکاری
وەرزشدەستکاری
تۆپی پێ گرینگترین وەرزشە لە برازیل. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی برازیلی بە یەکێک لە باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھان دادەنرێ و پاڵەوانی پێنج جامی جیھانییە. چەند وەرزشێکی تریش ھەن کە گرینگییەکی تایبەتییان پێ دراوە لە برازیل وەکو باسکە، بالە، وەرزشی ئازاد، تۆپی پێی ناوھۆڵ و وەرزشی دیکە...
ھەروەھا برازیل پێشوازی لە چەند بۆنەیەکی وەرزشی کردووە: لە ساڵی ١٩٥٠ جامی جیھانی لە برازیل ئەنجام درا، واش برێاڕە جامی جیھانی ٢٠١٤ ھەر لەوێ ئەنجام بدرێ. بۆ یەکەم جاریش یارییە ئۆڵومپییەکان لە برازیل ئەنجام ئەدرێ دوای ئەوەی شاری ڕیۆ دی جانیرۆ ھەڵبژێردرا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بۆ ئەنجامدانی یارییە ئۆڵومپییەکانی ٢٠١٦.
بۆنە فەرمییەکاندەستکاری
ڕێکەوت | ناو | تێبینییەکان |
---|---|---|
١ی کانوونی دووەم | سەرەتای ساڵی زایینی | - |
21 نیسان | پشووی تیرادینتیس | وەک ڕێزگرتنێک لە شۆڕشی میناس گیرایس لە ساڵی ١٧٨٩ دژی پورتوگالییەکان |
١ی ئایار | جەژنی کرێکاران | بۆ ڕێزلێنان لە کرێکاران |
٧ی ئەیلول | جەژنی ڕزگاری | ڕزگاری برازیل لە داگیرکردنیی پورتوگالی |
١٢ی تشرینی یەکەم | ( نوسا سینھورا اباریسیدا ) | |
٢ی تشرینی دووەم | ڕۆژی مردووان | بۆ سەردانی گۆڕەکان |
١٥ی تشرینی دووەم | ڕاگەیاندنی کۆمار | بە بۆنەی بوونی برازیل بە کۆمار لە ئیمپراتۆریەتەوە. |
٢٥ی کانوونی یەکەم | جەژنی لە دایکبوونی مەسیح | ئاھەنگی لە دایکبوونی مەسیح |
- چەند بۆنەیەکی دیارینەکراویش ھەیە وەکو بۆنەی کەرنەڤاڵ و ڕۆژی مردنی مەسیح و جەژنی ھێلکەی سوور .[١]
ولایەتە برازیلیەکاندەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەڕازیل تێدایە. |