جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤

کاس العالم2014

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ بیستەمین پاڵەوانییەتییە لە جامی جیھانیی فیفا کە وڵاتی بەڕازیل بۆ دووەم جار میوانداری دەکات (جاری یەکەم لە ساڵی ١٩٥٠ لەو وڵاتە بەڕێوەچووبوو)، وە جاری پێنجەم بوو لە ئەمەریکای باشوور بەڕێوەچوو. کە ووڵاتی بەڕایل لە ساڵی ٢٠٠٧ مافی بەشداری کردنی جامی جیهانی ٢٠١٤ پێ بەخشرابوو.

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ بەڕازیل
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٢ی حوزەیران١٣ی تەمموز
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٥ کیشوەری جیاواز)
ژمارەی یاریگا١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئەڵمانیا (جاری چوارەم)
پلەی دووەم ئەرژەنتین
پلەی سێیەم ھۆلەند
پلەی چوارەم بەڕازیل
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)کۆلۆمبیا جەیمس ڕۆدریگێز ٦ گۆڵ
باشترین یاریکەرئەرژەنتین لیۆ مێسی
٢٠١٠

پاڵەوانییەتییەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ تاکوو ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ بەڕێوە چوو،[١] بە بەشداری ٢٣ ھەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتان[١] کە پێشتر بەھۆی پاڵاوتنەکان ٣١یان سەرکەوتن و بەڕازیلیش بەھۆی میوانداریکردن لە پاڵاوتن بەخشرا بوو.

ھەڵبژاردنی میوانداری جامی جیھانی ٢٠١٤دەستکاری

 
ڕاگەیاندنی ووڵاتی بەڕازیل وەک میوانداری جامەکە لەلایەن سێپ بلاتەرەوە

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ(فیفا) لە ٧ی ئازاری ٢٠٠٣ ڕایگەیاند کە پاڵەوانێتی جامی جیھانی لە ئەمریکای باشوور بەڕێوە بچێت. ئەمە لەدوای ئەوە دێت کۆتاین جار جامی جیھانی فیفای ١٩٧٨ لە ئەمریکای باشوور لە ووڵاتی ئەرجەنتین بەڕێوە چوو.

لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٣؛ یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ئەمریکای لاتینی (کۆنمبول) ٣ ووڵاتی دەستنیشان کرد بۆ میوانداری جامی جیھانی ٢٠١٤ ئەوانیش ئەرجەنتین، بەڕازیل و کۆڵۆمبیا بوون. بەڵام لەمانگی ئازاری ٢٠٠٤دا، (کۆنمبول) ڕایانگەیاند کە ئەنجومەنەکە بەڕازیلیان دەستنیشان کردووە وەک میوانداری جامی جیھانی ٢٠١٤.

لە ٣٠ی تشرینی یەکەم ی ٢٠٠٧ دا؛ فیفا لەکۆبونەوەی یەکێتیەکەیاندا، ووڵاتی بەڕازیل ی بەمیوانداری ئەم پاڵەوانێتیە ناساند.[٢]

ئەمە بۆ دووەم جارە لەمێژوودا کە بەڕازیل میوانداری جامی جیھانی بکات. بۆ یەکەمین جار بەڕازیل ساڵی ١٩٥٠ میوانداری جامی جیھانی بوو. بەڕازیل لەدوای مەکسیک، ئیتاڵیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا پێنجەمین ووڵاتە کە بۆ دووەمین جار میوانداری جامی جیھانی بکات. لەھەر چوار پاڵەوانێتی پێشووتر لە ئەمریکای باشوور کەبەڕیوە چووە ھەڵبژاردەکانی ئەم قاڕەیە بوونەتە پاڵەوان (دوو جار ئەرجەنتین و دوو جار ئۆرۆگوای) بەڵام بەڕازیل تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە پاڵەوان لەسەر خاکی خۆی.

یاریگاکاندەستکاری

١٢ شار ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەڕازیلیا، ساوپاولۆ، فۆرتالزا، بیلۆ ھوریزۆنتی، پۆرتۆ ئەلیگێری، سیلڤادۆر، ڕێسیفی، ماناوس، کۆریتیبا، کویابا و ناتال شارەکانی جامی جیھانی ٢٠١٤ی تێدا بەڕێوە دەچێ.[٣]

ڕیۆ دێ ژانێرۆ بەڕازیلیا ساوپاولۆ فۆرتالزا
یاریگای ماراکانا یاریگای نێودەوڵەتی مین گارینشا یاریگای کۆرینتیانس ئارینا یاریگای کاستلۆ فۆرتالزا

22°54′43.8″S 43°13′48.59″W / 22.912167°S 43.2301639°W / -22.912167; -43.2301639 (Estádio do Maracanã)

15°47′0.6″S 47°53′56.99″W / 15.783500°S 47.8991639°W / -15.783500; -47.8991639 (Estádio Nacional Mané Garrincha)

23°32′43.91″S 46°28′24.14″W / 23.5455306°S 46.4733722°W / -23.5455306; -46.4733722 (Arena Corinthians)

3°48′26.16″S 38°31′20.93″W / 3.8072667°S 38.5224806°W / -3.8072667; -38.5224806 (Estádio Castelão)

ھاندەر: ٧٣٬٥٣١[٤] ھاندەر: ٧٠٬٠٤٢ ھاندەر: ٦٥٬٨٠٧ ھاندەر: ٦٤٬٨٤٦
       
بیلۆ ھوریزۆنتی پۆرتۆ ئەلیگێری
یاریگای مینیرۆ یاریگای بێراڕیۆ

19°51′57″S 43°58′15″W / 19.86583°S 43.97083°W / -19.86583; -43.97083 (Estádio Mineirão)

30°3′56.21″S 51°14′9.91″W / 30.0656139°S 51.2360861°W / -30.0656139; -51.2360861 (Estádio Beira-Rio)

ھاندەر: ٦٢٬٥٤٧ ھاندەر: ٤٨٬٨٤٩
سیلڤادۆر ڕێسیفی
یاریگای ئیتایپاوا ئەرینا فۆنتھ نوئاوا یاریگای ئیتایپاوا ئەرنا پرنامبۆکۆ

12°58′43″S 38°30′15″W / 12.97861°S 38.50417°W / -12.97861; -38.50417 (Arena Fonte Nova)

8°2′24″S 35°0′29″W / 8.04000°S 35.00806°W / -8.04000; -35.00806 (Arena Pernambuco)

ھاندەر: ٤٨٬٧٤٧ ھاندەر: ٤٤٬٢٤٨
   
کویابا ماناوس ناتال کۆریتیبا
یاریگای پانتاناڵ ئەرینا یاریگای ئامازۆنیا ئەرینا یاریگای دۆس دۆناس ئەرینا یاریگای دا بایشادا ئەرینا

15°36′11″S 56°7′14″W / 15.60306°S 56.12056°W / -15.60306; -56.12056 (Arena Pantanal)

3°4′59″S 60°1′41″W / 3.08306°S 60.02806°W / -3.08306; -60.02806 (Arena Amazônia)

5°49′44.18″S 35°12′49.91″W / 5.8289389°S 35.2138639°W / -5.8289389; -35.2138639 (Arena das Dunas)

25°26′54″S 49°16′37″W / 25.44833°S 49.27694°W / -25.44833; -49.27694 (Arena da Baixada)

ھاندەر: ٤٢٬٩٦٨ ھاندەر: ٤٢٬٣٧٤ ھاندەر: ٤٢٬٠٨٦ ھاندەر: ٤١٬٤٥٦
       

قۆناغەکانی سەرەتاییدەستکاری

ئەو ھەڵبژاردانەی ھەڵبژێردراوندەستکاری

لەجامی جیھانی ٢٠٠٤ بەدواوە فیفا یاساکانی بۆ ئەو ھەڵبژاردانەی بەژداریان کردووە گۆڕانکاری تێداکرد و بڕیار درا کە ئەو ھەڵبژاردەی میوانداری جامەکە لە قۆناغی پاڵاوتنی جامەکەدا بەژداری ناکات بەڵکو ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت

پاڵەوانی جامی پێشتر بەژدار دەبێت لە پاڵەوانێتیەکە بەبێ بەژداری کردن لە قۆناغی پاڵاوتن. وە ئەم یاسایە بۆ پاڵەوانێتیەکانی داھاتووتر جێبەجێ کرا. لە قۆناغی پاڵاوتنی جامی جیھانی ٢٠١٤دا بۆ ٣١بەشی

جامی جیھانی لەسەرانسەری جیھان دیاریکرا لە ٣ی ئازار ی ٢٠١١ ھەتا ٢٠ی تشرینی دووەم ی ٢٠١٣ بەردەوام بوو. جامی جیھانی ٢٠١٤ بە بەژداری ٣٢ ھەڵبژدارە لە سەرانسەری

جیھانەوە بەڕێوە دەچێ. بەڕازیل بەبێ پاڵاوتن بەژداری ئەم مۆندیالە دەکات چونکە ووڵاتی خانە خوێیە میوانداری جامەکە دەکات و ٣١ ھەڵبژاردەکەی تر لەڕێی قۆناغی پاڵاوتنەوە لە ھەموو قاڕەکاندا سەردەکەون بۆ مۆندیال.

ئەم ھەڵبژاردانەی ژێرەوە، کە کە ھەریەکە و لەیەکێتیەکانی خۆی ڕیزبەندی کراوە؛ و کۆتا ڕیزبەندی فیفا بۆ بەژداریکردنی ھەڵبژاردەکان لەجامەکان لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەم ی ٢٠١٣ دیاریکراوە.

ئەورووپا (یوفا) (١٣)

ئاسیا (ئەی ئێف سی) (٦)

ئۆقیانووسیا (ئۆ ئێف سی) (٠)

  • ھیچ ھەڵبژاردەیەکی بەژداری نەکردووە.

ئەمریکای باکوور، ناوەندی و کاریبی (کۆنکاکاف) (٤)

ئەمریکای باشوور (کونمبول) (٦)

ئەفریقا (سی ئەی ئێف) (٥)

 
██ سەرکەوتوو ██ سەرنەکەوتوو ██ نەچوون بۆ پێشبڕکێی ھەڵبژاردن - ئەندامی فیفا ██ نەچوون بۆ پێشبڕکێی ھەڵبژاردن - ئەندامی فیفا نییە

بەژداری یەکێتیەکاندەستکاری

ژمارەی بەژداری یەکێتیەکان لەجامی جیھانی ٢٠١٤

  • ئەورووپا (یوفا): ١٣ ھەڵبژاردە
  • ئەفریقا (سی ئای ئێف): ٥ ھەڵبژاردە
  • ئاسیا (ئەی ئێف سی): ٤ یان ٥ ھەڵبژاردە
  • ئەمریکای لاتینی (کونمبول) ٤ یان ٥ ھەڵبژاردە (+ بەڕازیل بە ناونیشانی وڵاتی خاوەن خوێ لەو ٤ یان ٥ ھەڵبژاردەیە دەبێ)
  • ئەمریکای باکووری، ناوەندی و کاریبی (کۆنکاکاف): ٣ یان ٤ ھەڵبژاردە
  • ئۆقیانووسیا (ئۆ ئێف سی): ٠ یان ١ ھەڵبژاردە

خلاصھ صلاحیت‌ھادەستکاری

 
یەکێتی ئەو ھەڵبژاردانەی دەستیان پێکردووە ئەو ھەڵبژاردانەی سەرکەوتوون ئەو ھەڵبژاردانەی کەئێستا ئەتوانن سەربکەون ئەو ھەڵبژاردانەی سەرنەکەوتوون شوێنی ئەوانەی سەرناکەوون لەپاڵاوتنەکان شوێنی سەکەوتووان لە پاڵاوتنەکان یاری ڕۆژی دواتر ڕێکەوتی تەواوی بوونی
ئاسیا ٤٣ ٤ ١ ٣٨ ٠ یان ١ ٤ یان ٥ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
ئەفریقا ٥٢ ٠ ١٠ ٤٢ ٥ ٥ ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
ئەمریکای باکوور ٣٥ ٣ ١ ٣١ ٠ یان ١ ٣ یان ٤ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
ئەمریکای لاتینی ٩+١ ٤+١ ١ ٤ ٠ یان ١ ٤+١ یان ٥+١ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
ئۆقیانووسیا ١١ ٠ ١ ١٠ ٠ یان ١ ٠ یان ١ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
ئەورووپا ٥٣ ٩ ٨ ٣٦ ٤ ١٣ ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣
کۆی گشتی ٢٠٣+١ ٢٠+١ ٢٢ ١٦١ ١١ ٣١+١ ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣

ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بۆ جامی جیھانیدەستکاری

ھەڵبژاردە شێوازی سەرکەوتن بۆ جامی جیھانی ڕێکەوتی سەرکەوتن

بۆ جامی جیھانی

بەژداری کردن

لە جامی جیھانی

کۆتاین جار باشترین دەسکەوتەکان ڕیزبەندی فیفا
  بەڕازیل ووڵاتی خانە خوێ ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ٢٠ ٢٠١٠ پاڵەوان (١٩٥٨, ١٩٦٢, ١٩٧٠, ١٩٩٤, ٢٠٠٢)
  ژاپۆن تیپی یەکەمی کۆمەڵەی B قۆناغی گرووپی ئاسیا ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ٥ ٢٠١٠ قۆناغی ھەشتی (٢٠٠٢, ٢٠١٠)
  ئوسترالیا تیپی دووەمی کۆمەڵەی B قۆناغی گرووپی ئاسیا ١٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ٤ ٢٠١٠ قۆناغی ھەشتی (٢٠٠٦)
  ئێران تیپی یەکەمی گرووپی A قۆناغی گرووپی ئاسیا ١٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ٤ ٢٠٠٦ قۆناغی گرووپی (١٩٧٨, ١٩٩٨ , ٢٠٠٦)
  کۆریای باشوور تیپی دووەمی کۆمەڵەی A قۆناغی گرووپی ئاسیا ١٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ٩ ٢٠١٠ پلەی چوارەم (٢٠٠٢)
  ھۆلەند تیپی یەکەمی گرووپی D قۆناغی گرووپی ئەورووپا ١٠ ئەیلوولی ٢٠١٣ ١٠ ٢٠١٠ پلەی دووەم (١٩٧٤, ١٩٧٨, ٢٠١٠)
  ئیتالیا تیپی یەکەمی گرووپی B قۆناغی گرووپی ئەورووپا ١٠ ئەیلوولی ٢٠١٣ ١٨ ٢٠١٠ پاڵەوان (١٩٣٤, ١٩٣٨, ١٩٨٢, ٢٠٠٦)
  ویلایەتە یەکگرتووەکان تیپی یەکەمی ئەمریکای باکوور ١٠ ئەیلوولی ٢٠١٣ ١٠ ٢٠١٠ پلەی سێیەم (١٩٣٠)
  کۆستاریکا تیپی دووەمی ئەمریکای باکوور ١٠ ئەیلوولی ٢٠١٣ ٤ ٢٠٠٦ قۆناغی شانزدەیەم (١٩٩٠)
  ئەرژەنتین تیپی یەکەمی ئەمریکای لاتینی ١٠ ئەیلوولی ٢٠١٣ ١٦ ٢٠١٠ پاڵەوان (١٩٧٨, ١٩٨٦)
  بەلجیکا تیپی یەکەمی گرووپی A قۆناغی گرووپی ئەورووپا ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ١٢ ٢٠٠٢ پلەی چوارەم (١٩٨٦)
  سویس تیپی یەکەمی گرووپی E قۆناغی گرووپی ئەورووپا ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ١٠ ٢٠١٠ چارەکی کۆتایی (١٩٣٤, ١٩٣٨, ١٩٥٤)
  ئەڵمانیا تیپی یەکەمی گرووپی C قۆناغی گرووپی ئەورووپا ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ١٨ ٢٠١٠ پاڵەوان (١٩٥٤, ١٩٧٤, ١٩٩٠)
  کۆلۆمبیا تیپی دووەمی ئەمریکای لاتینی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ٥ ١٩٩٨ قۆناغی ھەشتەم (١٩٩٠)
  ڕووسیا تیپی یەکەمی گرووپی F قۆناغی گرووپی ئەورووپا ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ٣ ٢٠٠٢ پلەی چوارەم (١٩٦٦)
  بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا تیپی یەکەمی گرووپی G قۆناغی گرووپی ئەورووپا ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ١ - -
  ئینگلتەرا تیپی یەکەمی گرووپی H قۆناغی گرووپی ئەورووپا ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ١٤ ٢٠١٠ پاڵەوان (١٩٦٦)
  ئیسپانیا تیپی یەکەمی گرووپی I قۆناغی گرووپی ئەورووپا ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ١٤ ٢٠١٠ پاڵەوان (٢٠١٠)
  چیلی تیپی سێیەمی ئەمریکای لاتینی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ٩ ٢٠١٠ پلەی سێیەم (١٩٦٢)
  ئێکوادۆر تیپی چوارەمی ئەمریکای لاتینی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ٣ ٢٠٠٦ قۆناغی ھەشتەم (٢٠٠٦)
  ھۆندووراس تیپی سێیەمی ئەمریکای باکوور ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ٣ ٢٠١٠ قۆناغی گرووپی (١٩٨٢, ٢٠١٠)
  نێجیریا براوەی قۆناغی سێیەمی ئەفریقا ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ٥ ٢٠١٠ قۆناغی ھەشتەم (١٩٩٤), (١٩٩٨)
  کۆتدیڤوار براوەی قۆناغی سێیەمی ئەفریقا ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ٣ ٢٠١٠ قۆناغی گرووپی (٢٠٠٦), (٢٠١٠)
  کامیروون براوەی قۆناغی سێیەمی ئەفریقا ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ٧ ٢٠١٠ چارەکی کۆتایی (١٩٩٠)
  گانا براوەی قۆناغی سێیەمی ئەفریقا ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ٣ ٢٠١٠ چارەکی کۆتایی (٢٠١٠)
  جەزائیر براوەی قۆناغی سێیەمی ئەفریقا ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ٤ ٢٠١٠ قۆناغی گرووپی (١٩٨٢، ١٩٨٦، ٢٠١٠)
  یۆنان براوەی قۆناغی ئەرووپا ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ٣ ٢٠١٠ قۆناغی گرووپی (١٩٩٤، ٢٠١٠)
  کرواتیا براوەی قۆناغی ئەرووپا ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ٤ ٢٠٠٦ پلەی سێیەم (١٩٩٨)
  پورتوگال براوەی قۆناغی ئەرووپا ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ٥ ٢٠١٠ پلەی چوارەم (٢٠٠٦)
  فەڕەنسا براوەی قۆناغی ئەرووپا ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ١٤ ٢٠١٠ پاڵەوان (١٩٩٨)
  مەکسیک براوەی قۆناغی ئۆقیانووسیا-ئەمریکای باکوور ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ١٥ ٢٠١٠ چارەکی کۆتایی (١٩٧٠ (١٩٨٦)
  ئوروگوای براوەی قۆناغی ئاسیا-ئەمریکای لاتینی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ١٢ ٢٠١٠ پاڵەوان (١٩٣٠, ١٩٥٠)

تۆپدەستکاری

کۆمپانیای ئەدیداس ی وەرزشی ھەڵستا بە درووستکردنی تۆپێکی تایبەت بەو پاڵەوانییەتییە، تۆپەکەش ناوی (Adidas Brazuca) ە[٥][٦] ئەوەش بەپێی دەنگدانێک بوو لەنێوان ھەواداری تۆپی پێی بەڕازیل کە

ئەو تۆپەیان زیاتر لە یەک میلیۆن دەنگی بەدەستھێنابوو کە دەکاتە ٧٠٪ دەنگەکانی ڕاپرسییەکە، جێگای وەبیر ھێنانەوە کۆمپانیای ئەدیداس لەوەتەی ١٩٧٠ تاکە کۆمپانیای وەرزشییە کە سپۆنسەری سەرەکی

بێت بۆ درووستکردنی تۆپی جامی جیھانیی فیفا.

بوکەڵەدەستکاری

لەماوەی پاڵەوانییەتییەکانی ڕابردوو، درووستکردنی بووکەڵەش بوو بە چاندنی پاڵەوانییەتییە وەرزشییەکان، بۆ ئەمجارەش بەڕازیل بوکەڵەیەکی بە نێوی فولیکۆ (Fuleco) درووستکردووە، کە ئەم بوکەڵەیە

لەسەرشێوەی ئاژەڵێک بەنێوی (Armadillo)ە[٧][٨] درووستکراوە.

خەڵاتەکان[٩]دەستکاری

یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) بڕی خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠١٤ی بەڕازیل بە ٥٧٦ میلیۆن دیاری کرد کە بڕی پارەکە یەک بە سێ ئەوەندەی جامی جیھانی ٢٠١٠ فەرقی

کردووە. خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠ لە ئەفریقای باشوور ١٦٠ میلۆن دۆلار کەمتربوو وە بەبڕی ٤٢٠ میلۆن دۆلار بوو. خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠١٤ بەڕێژی لە %٣٧ بۆ خولی ڕۆشتنە

دابین دەکرێ. وە بڕی ٧٠میلۆن دۆلار دەدرێ بەو یانانەی کە یاریزانەکانیان لەجامی جیھانی بەژداریان کردووە. ئەم بڕە لەگەڵ مۆندیالی پێشتر زیادی کردووە. ڕیزبەندی دیارییەکانی جامی جیھانی ٢٠١٤ بەم جۆرەیە:

  • ١٬٥ میلێون دۆلار بۆ ھەریەک لەو ھەڵبژاردانەی کە بەژدارن لە قۆناغی کۆمەڵەکان.
  • ٨ میلێۆن دۆلار بۆ ھەر ھەڵبژاردەیەک کەلە قۆناغی کۆمەڵەکان سەرکەتووە و یەکێکە لە ١٦ تیپەکە.
  • ٩ میلێۆن دۆلار بۆ ئەو ٨ ھەڵبژاردەیەیی بەژدارن لەچارەکی کۆتایی.
  • ١٤ میلێۆن دۆلار بۆ ھەریەک لەو ٦ھەڵبژاردەیەیی بەژدان لەنیوەی کۆتایی.
  • ٢٠ میلێۆن دۆلار بۆ پلەی چوارەم.
  • ٢٢ میلێۆن دۆلار بۆ پلەی سێیەم.
  • ٢٥ میلێۆن دۆلار بۆ پلەی دووەم.
  • ٣٥ میلێۆن دۆلار بۆ پاڵەوانی جامی جیھانی.

ناوبژیواناندەستکاری

لەمانگی ٣ی ٢٠١٣ دا فیفا؛ لیستی ٥٢ کەسی بۆ یاریدەدری ناوبژیوانی یەکەم لەھەر چوار یەکێتیەکە دیاری کرد. یەکێتی ناوبژوانانی فیفا رۆژی ١٤ی کانوونی دووەم بەسەرپەرشتی جیم بۆیس لە

ئێرلەندای باکوور دانیشتنەکان ڕێکخرا وە ناوی ٢٥ ناوبژیوان و ١٦ناوبژیوانی یەدەگ لە ٤٣ وڵاتی جیاوە ھەڵبژارد. وە یاریدەدەران دەتوانن لەجیاتی ناوبژیوانی سەرەکی دابنرێت. وە ڕۆڵێکی گرنگی

ھەیە لە بڕیارداندا.

ناوبژیوانانی سەرەکیدەستکاری

یەکێتیەکان ناوبژیوانان یاریدەدری ناوبژیوان
ئاسیا (ئەی ئێف سی) ڕۆشن ئێرماتۆڤ   ئۆزبەکستان عەبدۆکامیدولو ڕەسولۆڤ   ئۆزبەکستان

بەختیار کوچکاروڤ   قرغیزستان

یوییچی نیشیمورا   ژاپۆن تۆرۆ ساگارا   ژاپۆن

توشیوکی ناگی   ژاپۆن

نواف شکرالله   بەحرەین یاسر تلفت   بەحرەین

ئبراھیم ساڵح   بەحرەین

بن ویلیامز   ئوسترالیا متیو کەریم   ئوسترالیا

ھاکان ئاناز   ئوسترالیا

ئەفریقا (سی ئەی ئێف) نۆماندێز دوئه   کۆتدیڤوار سونگو فیلو یئو   کۆتدیڤوار

ژان کلۆد بیرموشا   بوروندی

باکاری گاساما   گامبیا ئاواریست منکونده   کامیروون

فیلیسین کاباندا   ڕواندا

جمال حیمودی   جەزائیر عبدلحک ئتچیالی   جەزائیر

ڕوەنه ئشیک   مەغریب

ئەمریکای باکوور و ناوەندی و کاریبی (کۆنکاکاف) جول ئاگویلار   ئێلسالڤادۆر ویلیام تورس   ئێلسالڤادۆر

خوان زومبا   ئێلسالڤادۆر

مارک گایگر   ویلایەتە یەکگرتووەکان مارک ھورد   ویلایەتە یەکگرتووەکان

جو فلچر   کەنەدا

مارکو ئانتونیو رودریگز   مەکسیک مروین تورنترا   مەکسیک

مارکوس کوینیترو   مەکسیک

ئەمریکای لاتینی (کونمبول) نستور پیتانا   ئەرژەنتین ھرنان مایدانا   ئەرژەنتین

خوان پابلۆ بلاتی   ئەرژەنتین

ساندرۆ ریسی   بەڕازیل ئێمەرسۆن دی کاروالیو   بەڕازیل

مارسێلۆ ڤان گاس   بەڕازیل

ئینریکه ئاوسز   چیلی کارلۆس ئاسترۆزا   چیلی

سێرجیۆ ڕۆمن   چیلی

ویلمار رولدان   کۆلۆمبیا ھومبرتو کلاویو   کۆلۆمبیا

ئێدوارد دیاز   کۆلۆمبیا

کارلوس ورا   ئێکوادۆر کریستین لسکانو   ئێکوادۆر

بریون رومرو   ئێکوادۆر

ئۆقیانووسیا (ئۆ ئێف سی) (یوفا) پیتەر اولری   نیوزیلاند یان ھندریک ھینتس   نیوزیلاند

راوانیش کومار   فیجی

ئەورووپا(یوفا) فلێکس بریچ   ئەڵمانیا اشتفان لوپ   ئەڵمانیا

مارک بورش   ئەڵمانیا

جونیت چاکیر   تورکیا ئ بھاتین توران   تورکیا

تاریک اونگان   تورکیا

یوناس اریکسون   سوێد ماتیلاس کلاسنیوس   سوێد

دانیل ڤیرۆن مارک   سوێد

بیورن کویپرس   ھۆلەند ساندر فان روکل   ھۆلەند

اروین زینستارا   ھۆلەند

میلوراد ماژیچ   سڕبیا میلووان ریستیچ   سڕبیا

دالیبور چورچویچ   سڕبیا

پیدرۆ پروئنکا   پورتوگال برتینو میراندا   پورتوگال

تیاگو تریگو   پورتوگال

نیکولا ریتزولی   ئیتالیا رناتو فاورانی   ئیتالیا

ئەندرێ ئستفانی   ئیتالیا

کارلوس ولاسکو کاربایو   ئیسپانیا روبرتو ئەڵۆنسۆ فرناندز   ئیسپانیا

خوان کارلۆس یوستھ خیمنس   ئیسپانیا

ھاوارد وێب   ئینگلتەرا مایک مولکاری   ئینگلتەرا

دارن کان   ئینگلتەرا

ناوبژیوانانی یەدەگدەستکاری

یەکێتیەکان ناوبژیوانان یاریدەدەری ناوبژیوان
ئاسیا (ئەی ئێف سی) عەلی رضا فغانی   ئێران حسێن کامەرانی فر   ئێران
ئەفریقا (سی ئەی ئێف) نوانت الیوم   کامیروون جوبرەئیل کامارا   سێنیگال
دانیل بنت   ئەفریقای باشوور ئادن ماروا   کینیا
ئەمریکای باکوور و ناوەندی و کاریبی (کۆنکاکاف) ڕۆبێرتۆ مورنپ   پەنەما ئ اریک بوریا   ویلایەتە یەکگرتووەکان
والتر لوپز   گواتیمالا لئونل لئال   کۆستاریکا
ئەمریکای باشوور (کونمبول) ڤیکتۆر ھۆگۆ کاریو   پێروو رودنی ئاکینو   پاراگوای
ئۆقیانووسیا (ئۆ ئێف سی) نوربرت ھائوتا   پۆلینیزیای فەڕەنسی مارک رۆل   نیوزیلاند
ئەورووپا (یوفا) اسوین ئادوار موئن   نەرویژ کیم ھاگلوند   نەرویژ

ئەنجامدانی تیروپشک بۆ پۆلینی گرووپەکاندەستکاری

مەڕاسمی ڕاکێشانی تیروپشکی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ بەڕازیل لەویلایەتی باھیای وڵاتی بەڕازیل، کەنزیکەی ٩٠ کیلۆمەتر لە باکووری ئێلسالڤادۆر دوورە.

لەڕێکەوتی ٦ی کانوونی یەکەمی٢٠١٣ ئەنجام درا.[١٠]

گرووپی A گرووپی B گرووپی C گرووپی D
  بەڕازیل   ئیسپانیا   کۆلۆمبیا   ئوروگوای
  کرواتیا   ھۆلەند   یۆنان   کۆستاریکا
  مەکسیک   چیلی   کۆتدیڤوار   ئینگلتەرا
  کامیروون   ئوسترالیا   ژاپۆن   ئیتالیا
گرووپی E گرووپی F گرووپی G گرووپی H
  سویس   ئەرژەنتین   ئەڵمانیا   بەلجیکا
  ئێکوادۆر   بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا   پورتوگال   جەزائیر
  فەڕەنسا   ئێران   گانا   ڕووسیا
  ھۆندووراس   نێجیریا   ویلایەتە یەکگرتووەکان   کۆریای باشوور

میدیادەستکاری

پەخشدەستکاری

سەرجەم یارییەکان و چالاکییەکانی ئەم پاڵەوانییەتییە مافی فیفا و ئەو فرۆشەری ئەم پاڵەوانییەتییە دەبێت و ھەر دەزگایەکی تەلەفزیۆنی یان ئینتەرنێتی یان ڕادیۆ بۆ ھەرپەخشکردنێک دەبێت مۆڵەتنامەی

پەخشکردنی ھەبێت، ھاوکات ماف بە زۆربەی وڵاتان دراوە کە کەناڵێک یان زیاتر مافی پەخشکردنی ھەبێت بەڵام لەتەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا یەک کەناڵ مافی ھەیە یارییەکان

بگوازێتەوە ئەویش کەناڵی (BeIN Sport)ە.

وێنەگرتندەستکاری

کۆمپانیای سۆنی ھەڵدەستێت بە گرتنی وێنەکانی یارییەکە بە کوالیتی زۆر بەرز کە لە فیلمەکانیش بەکاردێت لەگەڵ نوێترینی تەکنەلۆژیای سەردەم کە بە ئەلترا ئێچ دی (Ultra HDTV) وە بە ڕوودی (4K

resolution).

یاری ڤیدیۆییدەستکاری

کۆمپانیای کۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتس ھەڵدەستێت بە وەشاندنی یاری ئەلیکتڕۆنی یانی ڤیدیۆیی، کە ناوی یارییەکەش جامی جیھانیی فیفیا ٢٠١٤ی بەڕازیلە.[١١]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ئ ا http://www.telegraph.co.uk/sport/football/world-cup/world-cup-nation/10856683/World-Cup-2014-Get-the-lowdown-on-all-32-teams-with-the-best-of-our-World-Cup-Nation.html
  2. ^ درا بە بەڕازیل. http://www.fifa.com/worldcup/news/y=2007/m=10/news=brazil-confirmed-2014-hosts-625695.html ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ شار و یاریگاکان، http://www.stadiumguide.com/tournaments/fifa-world-cup-2014/
  4. ^ McDermott, Andrew, ed. (2014). 2014 FIFA World Cup Brazil Official Book. London: SevenOaks (Carlton Books). pp. 14–19. ISBN 978-1-78177-126-6.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 1ی Julyی 2014. Retrieved 20ی Juneی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 17ی Juneی 2014. Retrieved 20ی Juneی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Armadillo
  8. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 12ی Februaryی 2014. Retrieved 20ی Juneی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٢ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ http://www.tsmplug.com/football/prize-money-fifa-world-cup-2014/ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 20ی Juneی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٥ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 21ی Februaryی 2014. Retrieved 21ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)