جەزائیر

وڵاتێک لە باکووری ئەفریقا

پۆتانەکان: 28°N 2°E / 28°N 2°E / 28; 2

جەزائیر، بە فەرمی کۆماری دیموکراسی گەلی جەزائیر (بە عەرەبی: الجمهوریة الجزائریة الدیمقراطیة الشّعبیة‎) وڵاتێکە لە باکووری کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری جەزائیریە.

ھێما دەستکاری

جەزائیر ناسراوە بە وڵاتی یەک ملیۆن شەھید، ئەویش ئاماژەیە بۆ داگیرکاریی فەڕەنسییەکان کە خەڵکی جەزائیر لەبەرامبەر شۆڕشەکەی یەک ملیۆن شەھیدی داوە

ئابووری دەستکاری

ئابووریی جەزائیر لەسەر بنەمای ئیشتراکی یەکێتیی سۆڤیەتی جارانە. ئابووریی جەزائیر لە پێشەوەی وڵاتانی کیشوەری ئەفیقیایە بەھۆی داھاتی نەوت و کشتووکاڵی

دراو دەستکاری

دراوی دیناری جەزائیری بەکار دەھێنن کە نیشانەکەی (DA)ەیە و بەشێوەی گشتی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ٧٤٫٣٢ دیناری جەزائیرییە

ڕامیاری وڵات دەستکاری

وڵاتەکە بەگوێرەی سیستەمی دیموکراسی و دەستووری دەڕوات؛ ئەو دەستوورە لە ساڵی ١٩٨٩ نووسراوەتەوە. وڵاتی جەزائیر لە ساڵی ١٩٨٨ەوە تاوەکو ئێستا سەر بە ڕژێمی کۆمۆنیستی سۆشیالیزم لە جەزائیر نزیکەی ٥ پارتی کۆمۆنیستی بوونیان ھەیە.

پارتە ڕامیارییەکان دەستکاری

  • کۆمەڵەی جەزائیری
  • پارتی کرێکاران
  • بزووتنەوەی نەھزە
  • پارتی کرێکارانی ئیشتراکی
  • پارتی پەیمانی ٥٤
  • پارتی یاسا
  • پارتی کۆمەڵگای ئاشتی

جەژنەکانی وڵات دەستکاری

  • ١ی ینایەر (سەری ساڵی زایینی)
  • ١ی مایۆ جەژنی کرێکاران
  • ١ی تشرینی دووەم یادی شۆڕشی جەزائیری

جەژن و ڕۆژە تایبەتییەکانی موسڵمانان

  • ١ی محرم ساڵی کۆچی موسڵمانان
  • ١٠ ی محەڕەم ڕۆژی عاشوورا
  • ١٠ی زو حەجە جەژنی قوربان
  • ١ی شەوال جەژنی ڕەمەزان

ئایین دەستکاری

  • ئایینی ئیسلام زۆرینەی پێکھاتەی دانیشتووانی وڵاتی جەزائیر پێک دەھێنێت.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری