کۆمۆنیزم

ئایدۆلۆژیایەکی ڕامیاری-کۆمەڵایەتییە
(لە کۆمۆنیستەوە ڕەوانە کراوە)

کۆمۆنیزم یان کۆلاگری (communis, 'common, universal')[١][٢] فەلسەفەیەکی ڕامیاری و کۆمەڵایەتییە، ھەروەھا بزووتنەوەی ڕامیاری، ئابووری و ئایدۆلۆژییە کە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیستی کە تێیدا خاوەندارییەتی ھاوبەش و ئامرازەکانی بەرھەمێنان بێنە کایەوە، ھاوکات چینەکانی کۆمەڵگا، پارە[٣][٤] و دەوڵەت نەمێنێت.[٥][٦] کۆمۆنیزم بە فۆرمێکی تایبەت دادەنرێت لە ناو سۆسیالیزم.

ھێمای چەکوچ و داس سیبمبوڵی کۆمۆنیستەکان

کۆمۆنیزم چەندین قوتابخانەی بیرۆکەیی و فەلسەفیی جیاواز لە خۆدەگرێت، بە گشتی خۆی لە مارکسیزم و ئەنارکۆ-کۆمۆنیزمدا دەبینێتەوە لەپاڵ ئایدۆلۆژییە ڕامیارییەکانیش کە لە دەوری ھەردوو ھزردان، بەپێی کۆمۆنیزم پێکھاتەی کۆمەڵگای ئێستا سەرچاوەی لە سەرمایەداری، ھەروەھا شێوازی ئابووریی و ڕژێمی بەرھەمھێنانەکەی گرتووە. کۆمۆنیزم پێی وایە کە لەم شێوازەدا دوو چینی کۆمەڵایەتیی سەرەکی ھەن کە سەرچاوەی ھەموو کێشەکانن لەناوخۆی کۆمەڵگادا، ئەم کێشانەش لەڕێی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی چارەسەر دەکرێن.[٧] دوو چینە سەرەکییەکە پێکدێت لە پرۆلیتاریا (چینی کرێکار و زەحمەتکێش)، کە زۆرینەی دانیشتووان پێکدەھێنن لەناو کۆمەڵگادا، ھەروەھا زۆرترین کار و زەحمەتی دەبینن، لەبەرامبەردا بۆرژوازی (چینی سەرمایەدار)، کەمینەیەکن کە قازانج وەردەگرن لەسەر پشتی چینی پڕۆلیتار و خاوەنداریی تایبەتیان ھەیە. بەپێی شیکارییەکان شۆڕش وادەکات کە چینی کرێکار دەسەڵات بگرنە دەست و خاوەندارییەتی ھاوبەش (سۆشیال) لە بەرھەمھێنان دابمەزرێنن، ئەمەش بەبنەمای سەرەکی دادەنرێت لە گواستنەوەی کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگایەکی کۆمۆنیزم.[٧]

لە ساڵی ١٩١٧، کۆمەڵێک وڵات خۆیان بە وڵاتی کۆمۆنیستی ڕاگەیاند: ئەو وڵاتانە لە ژێر بنەمای مارکسیزم-لێنینیزم یان بەبەشێک لەوە بەڕێوەدەبران.[٨] دواتر لە ساڵانی بیستەکان، ھاوشانی سۆشیال دیموکراسی ئەوا کۆمۆنیزم بووە خواستێکی نێونەتەوەیی لەناو بزووتنەوە سۆسیالیزمییەکان.[٩] بەرفراوانبوونی یەکێتیی سۆڤیەت وەک یەکەم قەوارە و دەوڵەتی کۆمۆنیستی وایکرد کۆمەڵەی مارکسیزم-لێنینیزم و مۆدێلی ئابووریی سۆڤیەت بە جیھاندا بڵاوببێتەوە.[١][a][١٠] زاراوەی "دەوڵەتی کۆمۆنیستی" زیاتر لەلایەن مێژوونووس و شارەزایانی زانستە ڕامیارییەکان و میدیا ڕۆژاواییەکان بەکاردێت بۆ ئەو وڵاتانەی کە لەلایەن لایەنێکی کۆمۆنیستی بەڕێوە دەبردرێن، بەڵام خودی ئەو وڵاتانە ئەو زاراوەیە بۆخۆیان بەکارناھێنن یانیش ئەوە ڕاناگەیەنن کە گەیشتوونەتە بەدەستھێنانی کۆمۆنیزم، ئەو وڵاتانە خۆیان بە وڵاتێکی سۆشیالیستی دادەنێنن و خۆیان وا دەنوێنن لە پڕۆسەی بنیاتنانی سۆسیالیزمن.[١١][١٢][١٣][١٤] ئەو وڵاتانە چەمکەکانی دیموکراسی نەتەوەیی، دیموکراسی گەل، وڵاتی سۆشیالیستی ھەروەھا وڵاتی کرێکاران و ڕەنجدەرانیان لە خۆناوە.[١٥] ھەندێک لە ئابووریزانان و بیرمەندان مشتوومڕی ئەوە دەکەن کە لەبواری جێبەجێکردندا ئەوا بەشێک لەو وڵاتانەی کە خۆیان بە کۆمۆنیست زانیوە ئەوا لە ڕاستیدا لە فۆڕمی وڵاتێکی کاپیتالیست(سەرمایەدارن).[١٦][١٧][١٨] یانیش چەمکی ئابووری کۆمۆنیزمیان جێبەجێ نەکردووە،[١٩][٢٠] بەو پێیەی کە زۆربەی پێناسەکان دەربارەی کۆمۆنیزم ئەوە پشاندەدەن کە بریتییە لە بیرۆدزێکی ئابووری.

سەرەتای کۆمۆنیزم

دەستکاری

بەگوێرەی قسەی ئەکادیمی و مێژوونووس ڕیچارد پایپیس، ڕەچەڵەکی بیرۆکەی چینەکان و یەکسانی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی کۆن.[٢١] بزووتنەوەی مازداک کە لەناوچەی ئێرانی ئەمڕۆدا بوون لە سەددەی پێنجەم، بە "کۆمۆنیستیک" وەسف دەکرێن بەھۆی ئالنگاریکردن لە دەسەڵات و سەرمایەی چینی باڵا و ڕەخنەگرتنیان لە خاوەنداریی تایبەت؛ ھەروەھا بۆ ئەو ھەوڵانەشیان کە کێشایان بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی یەکسان.[٢٢][٢٣] دواتر یەک یان دوو کۆمەڵگای کۆمۆنیستی درووست بوون کە زیاتر لەژێر کاریگەری دەقە ئاینییەکان درووست بوون.[٢٤] لە سەدەکانی ناوین، لەژێر دەسەڵاتی کڵێسای کریستیان ھەروەھا ئایینە ڕەھبانییەکان فەرمانی ھاوبەشیکردنی موڵک و خاوەندارێیەتییەکان درا.

دواتر بیرۆکەی کۆمۆنیزم لە سەدەی شازدەھەم گەڕایەوە، ئەمەش لەلایەن نووسەری ئینگلیز تۆماس مۆری بوو. لە ساڵی ١٥١٦، مۆری لە نامەی توێژینەوەکەیدا بەناوی ئوتۆپیا ئەوا وێنای کۆمەڵگای کرد لەسەر بنەمای خاوەندارییەتی ھاوبەشی موڵک کرد، کە تێیدا کەسی فەرمانڕەوا بەڕێوەی دەبرد لەڕێی پێشکەشکردنی داواکاریی و ھۆکار. لە سەدەی حەڤدەھەم، بۆ جارێکی دیکە کۆمۆنیزم دەرکەوتەوە ئەوەش کاتێک بوو لە ئینگلتەرا لەلایەن گرووپێکی کریستیان بەناوی دیگەرز داوای لەناوبردنی خاوەندارییەتی تایبەت بۆ زەوی کرا.[٢٥] لە کتێبی کرۆونێل و کۆمۆنیزم (١٨٩٥)، ئێدوارد بەرنشتاین مشتوومڕی ئەوە دەکات کە چەند کۆمەڵەیەک لەماوەی شەڕی ناوخۆیی ئینگلتەرا کۆمەڵێک بیرۆکەی کۆمۆنیستی (بەتایبەت لەلایەن کۆمەڵەی دیگەرز) ھاتنە پێشەوە. ڕەخنەگرتن لە خاوەندارییەتی تایبەتی بەردەوامی ھەبوو لە سەردەمی ڕووناکبیریی سەدەی ھەژدەھەم، لە نموونەشدا بیرمەند ژان ژاک ڕوسۆ لە فەڕەنسا. لە دوای شۆڕشی فەڕەنسا، کۆمۆنیزم وەک ڕێبازێکی ڕامیاریی دەرکەوت.

لە سەدەی نۆزدەھەم، کۆمەڵێک چاکسازی کۆمەڵایەتی لە فۆرمی کۆمۆنیزم دەربارەی خاوەندارییەتی ھاوبەش پەیدا بوون، ئەو کۆمەڵانە کاریگەریی و ھێزی ئایینیان بە کاری چاکەکاری و مرۆیی گۆڕی.[٢٦] لە دیارترین کەسایەتییەکانی ئەو سەدەمە، ڕۆبێرت ئۆین بوو کە کە لە ساڵی ١٨٢٤ شارۆچکەی نیوھارمۆنی، ئیندیانای لە ئەمریکا کڕی بۆ درووست کردنی کۆمەڵگایەکی ئەپتۆپیا؛ شارل فووریێ کەسایەتییەکی دیکەی ئەو سەردەمە بوو، کە شوێنکەوتووەکانی لە ساڵی ١٨٤١ کۆمەڵگایەکیان بەناوی برووک فارم پێکھێنا.[١]

دواتر لە سەدەی نۆزدەھەم لە ئەورووپا، کۆمۆنیزم لەناو بزووتنەوەی سۆسیالیزم گەشەی سەند. ھەر کە شۆڕشی پیشەسازی دەرکەوت، سۆسیالیستەکان لۆمەی کاپیتالیزمیان دەکرد لەمەڕ کێشەکانی پڕۆلیتاریا. لەناو ئەو ڕەخنەگرانەش لە دیارترینیان کارل مارکس و ھاوڕێکەی فرێدریش ئەنگڵس بوون. لە ساڵی ١٨٤٨، مارکس و ئەنگلس بەیەکەوە پێناسەیەکی نوێیان بۆ کۆمۆنیزم کرد لەڕێی بڵاوکراوەکەیان کە مانیفێستی کۆمۆنیزم بوو.[١]

یەکێتیی سۆڤیەت

دەستکاری

لە ساڵی ١٩١٧، بە سەرکەوتی شۆڕشی ئۆکتۆبەر ئەوا پارتی بۆلشێڤیک بەڕێبەرایەتی ڤلادمیر لێنین دەسەڵاتی وڵاتی لە ڕووسیا گرتە دەست، بەمەش بۆلشێڤیک بووە یەکەم پارتی کۆمۆنیستی بگاتە ئەو پلەیە. دوای شۆڕش، دەسەڵاتەکانی وڵات ڕادەستی کۆنگرێسی سۆڤیەتی کران کە بۆڵشێڤیکییەکان زۆرترینی پێکھاتەکەی بوون.[٢٧][٢٨][٢٩] ئەم ڕووداوە لە ناوخۆی بزووتنەوەی مارکسیزم بووە جێی مشوومڕ. مارکس پێشبینی ئەوەی کردبوو کە سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم لەلایەن دەوڵەتێکی سەرمایەدار و گەشەسەندوو ھەڵدەقووڵێت. بەڵام، ئەو ھەڵقووڵانە لە ڕووسیا ڕوویدا کە یەکێک بووە لە ھەژارترین وڵاتی ئابووری لە ئەورووپا و لەڕووی پیشەسازیشەوە بچووک بوو. مارکس ئەوەشی گوتبوو کە دەشێت ڕووسیا لە قۆناغی دەسەڵاتی بۆرژووازی پازبدات.[٣٠]

مێنشێڤیکەکان کۆمەڵەیەکی بچووک بوون، ئەوان بەر لە لێنین پلانی ئەوەیان ھەبوو کە شۆڕشێکی سۆسیالیزمی لە ڕووسیا ڕابپەڕێنن ئەمەش پێش ئەوەی کە ڕژێمی سەرمایەداری لە وڵاتەکە گەشە بسێنێت. بۆلشێڤیک لەڕێی درووشمی "ئازادی، نان و زەوی" گەیشتنە دەسەڵات، کە ئەمەش لەوکاتەدا بۆچوونی خەڵکی گشتی لەگەڵدا بوو بۆ کۆتایی ھێنان بە بەشداریی ڕووسیا لە جەنگی جیھانیی یەکەم. لەو دەمە چینی جوتیاران داوا چاکسازیان لە ڕێساکانی زەوی دەکرد.[٣١] دواتر لە ساڵی ١٩٢٢، یەکێتیی سۆڤیەت دامەزرا.

دوابەدوای چەسپاندنی شێوازی دیموکراتی ناوەندی لێنین، ئەوا پارت ڕژێمی ھەڕەمیی دامەزراندن بۆ ئەندامان و شانە چالاکەکان کە تەنیا لەو کادیرانە پێکھاتبوون کە لەلایەن ئەندامانی باڵای پارتەوە جێی متمانەبوون.[٣٢]

لە ساڵانی ١٩٣٦ بۆ ١٩٣٨ لە دادگاییەکانی مۆسکۆدا، کۆمەڵێک لە ئەندامانی بۆلشیڤیک کە پێشتر ڕۆڵی بەرچاویان ھەبوو لە شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ و یانیش لە حکوومەتەکەی لێنین بەدواوە؛ لەنێویاندا لێڤ کامینیڤ، گریگۆری زینۆڤیڤ، ئەلێکسی ریکۆڤ و نیکۆلای بوکارین بە تاوانبار لە قەڵەمدران بە درووستکردنی پلانگێڕی لەدژی یەکێتیی سۆڤیەت، دواتریش لەسێدارە دران.[٣٣]

جەنگی سارد

دەستکاری

لە جەنگی جیھانیی دووەمدا، یەکێتیی سۆڤیەت وەک وڵاتێکی کاریگەر و زلھێزی پیشەسازیی دەرکەوت، ھێزی سۆڤیەت لە بەرەی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپادا بوو لەگەڵ بەشێکی ئاسیا. لە ئەنجامی جەنگەکەدا، کۆلۆنیالیزیمی ئەورووپی و ئیمپراتۆریەتی ژاپۆنی لەناوچوو بۆئەمەش بزاڤی سەربەخۆیی، چەپ و کۆمۆنیستەکان ڕۆڵی بەرچاویان لەوەدا ھەبوو. مۆدێلی حکوومەتی مارکسی-لێنینی بەھاوکاری یەکێتیی سۆڤیەت گەیشتە وڵاتانی بولگاریا، چیکۆسلۆڤاکیا، ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، پۆلەندا، ھەنگاریا و ڕۆمانیا. ھەروەھا لەلایەکی دیکەوە لە یووگۆسلاڤیا، جۆزیپ برۆز تیتۆ حکوومەتێکی مارکسی-لێنینی ڕاگەیاند، بەڵام ڕامیاری سەربەخۆی تیتۆ وایکرد کە سیستمی وڵاتەکە لە فۆرمێکی کۆمۆنیزمی بباتە تیتۆیزم. ھەر لەدوای جەنگی جیھانیی دووەم، ئەلبانیاش وەک وڵاتێکی دیکە بەشێوەی سەربەخۆ بە مۆدێلی مارکسی-لێنینی بەڕێوەدەچوو.[٣٤] لەو دەمە واتە لە سەدەی بیستەم، کۆمۆنیزم وەک دژ و ھەڕەشەیەک تەماشا دەکرا بۆ زۆرینەی وڵاتانی سەرمایەداری ڕۆژاوا.[٣٥]

ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت

دەستکاری

لە ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١، بڕیاردرا یەکێتیی سۆڤیەت ھەڵبوەشێندرێتەوە. ئەمەش لە ئەنجامی بڕیارنامەی ١٢٨-ھ بوو کە لەلایەن دادگای باڵای یەکێتیی سۆڤیەت دەرچوو.[٣٦]

ئەم بڕیارە بووە ھۆی سەربەخۆبوونی ھەریەکێک لەو کۆمارانەی کە یەکێتیی سۆڤیەت لەخۆی گرتبوون. میخائیل گۆرباچۆڤ (ھەشتەم و کۆتا سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت) دەستی لەکارکێشایەوە و کۆتایی بەو پۆستە ھێنا، ھەروەھا کۆنتڕۆڵی سیستمی چەکی ناوەکیی سۆڤیەت و سەرۆکایەتی دا بە سەرۆکی ڕووسیا بۆریس یێڵتسین. لە ئێوارە کاتژمێر ٧:٣٢ خولەک، ئاڵای سۆڤیەت لە کۆشکی کرملین لە مۆسکۆ ھێنرایە خوارەوە و لەجێگای ئەو ئاڵای ڕووسیا بەرزکرایەوە کە پێش دامەزراندنی سۆڤیەت ھەبوو.[٣٧]

بەر لەو ڕووداوانە، لە ماوەی مانگەکانی ئاب بۆ کانوونی یەکەمی ١٩٩١، ھەموو کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لەو یەکێتییە ھاتنە خوارەوە. حەفتەیەک بەر لە ھەڵوەشاندنەوەی فەرمی، یانزدە لەو کۆمارانە واژوویان لەسەر پڕۆتۆکۆڵی ئەلما ئەترا کرد کە سەربەخۆیی بەو وڵاتانە دا و لە سۆڤیەت دەرچوون.[٣٨][٣٩]

کۆمۆنیزم دوای سۆڤیەت

دەستکاری

لە ئێستادا، ئەو وڵاتانەی کە بەڕێوەدەچن لەژێر ئایدۆلۆژیای مارکسی-لێنینی و لە ژێر کۆنتڕۆلی سیستمی تاک پارتن ئەوا ھەریەکە لە کۆماری گەلی چین، کووبا، لاوس، ڤیەتنام لە خۆ دەگرێت. لە ئێستادا کۆریای باکوور خۆی لە ژێر ئایدۆلۆژیای تایبەتی خۆی بەناوی جوچە دەبینێتەوە، کە ئایدۆلۆژیایەکی چەپە و بەگەشەپێدانی مارکسیزم-لێنینیزم دادەنێن.[٤٠][٤١][٤٢]

پارتە کۆمۆنیستییەکان لە وڵاتانی دیکە وەک لایەنێکی گرنگ ماونەتەوە. پارتی کۆمۆنیستی باشووری ئەفریقا ھاوبەشە لە سەرۆکایەتیکردنی کۆنگرێستی نیشتمانیی ئەفریقا. لە ھیندستان، پارتی کۆمۆنیست ڕێبەرایەتی لە ویلایەتی کێرالا دەکات. لە نیپال، پارتە کۆمۆنیستییەکان زۆرینەی پەرلەمانی وڵاتەکە پێکدەھێنن.[٤٣] تا ٢٠١٦، پارتی کۆمۆنیستی بەڕازیل بەشێک بووە لە ھاوپەیمانە سەرەکییەکەی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی ئەو وڵاتە.

کۆماری گەلی چین پێداچوونەوەی بۆ بەشێک لە ڕامیارییەتەکانی سەردەمی ماو کرد، لە ساڵی ١٩٧٨ چاکسازیی لە بواری ئابووری بەڕێبەرایەتی دینگ شیاوپینگ، سەرۆکی وڵات دەستی پێکرد، لەوکاتەدا ڕێژەی ھەژاری لە وڵاتەکە ٥٣٪ نزمکرایەوە بۆ تەنیا ٦٪ لە ساڵی ٢٠٠١،[٤٤] دواتریش لە ساڵی ٢٠٢١ ئەوە ڕاگەیەندرا کە ڕێژەی ھەژاری گەیشتۆتە نزیکی ٠٪ لە دانیشتوان.[٤٥] ھەندێکجار ئەم چاکسازییەی چین وە پاشەکشە و ھەنگاونان بۆ بوون بە وڵاتێکی ڕژێم سەرمایەداریی لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام پارتی کۆمۆنیستی چین لەبارەی ئەوە دەڵێت کە ئەو چاکسازییانە خۆگونجاندنن لەگەڵ سەردەمی دوای سۆڤیەت و جیھانی واقعییەتی ئەمڕۆ کە پێویستە قەبارەی بەرھەمھێنان زیاد بکرێت.

بیردۆز

دەستکاری

کۆمۆنیزمی مارکسی

دەستکاری

مارکسیزم میتۆدێکی شیکاری ئابووریی کۆمەڵایەتییە کە تێیدا ڕژێمی سەرمایەداری لە چوارچێوەیەک دەبینێت کە دەسەڵاتەکەی بەخراپە بەکاردێنێت، مارکسیزم شیکردنەوە و وردبوونەوە لە پەیوەندییەکان، ناکۆکی و پێکدادانی نێوان چینەکانی کۆمەڵگا، بۆ ئەوەش مارکسیزم پرسی ماتریالیزم بەکاردێنێت بۆ ڕەخنەگرتن لە بردەودان بە درووستکردنی شێوازی چینایەتی و بەتایبەتیش چینی سەرمایەدار، لەپاڵ ئەوانەش باس لە ڕۆڵی چینی زەحمەتکێش دەکات لە ناو ئابوورییەکی بە ڕژێمکراو، گۆڕانەکانی ناو سیاسەت و کۆمەڵ. مارکسیزم لەلایەن کارل مارکس و فرێدریچ ئەنگڵس لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەم درووست بوو، ھەروەھا وەک یەکەمین و پێشەنگی ئایدۆلۆژیاکانی ناو بزووتنەوەی کۆمۆنیزم دەبینرێت.[٤٦]

بە گوێرەی بیردۆزی مارکسیزم، ناکۆکی نێوان چینەکان لە کۆمەڵگا سەرمایەدارییەکانەوە درووست دەبێت بەھۆی دژیەکبوون لە سەر بابەتی ماددی لەنێوان لایەنی خۆسەپێنەر و لایەنی پڕۆلیتاریای چەوساوە. مەبەست لە پڕۆلیتاریا ئەو چینەیە کە کاردەکات بۆ مووچە وەک کرێکارێک کە بەرھەم و خزمەتگووزاری دێنێتە کایەوە، ھەروەھا چینی بەرامبەر یان خۆسەپێنەر ئەوا چینی بۆرژوازییە، بریتییە لەو چیننەی کە دەسەڵات و خاوەندارییەتی بەسەر بەرھەم ھەیە، سەرمایەدار قازانج و سامانەکەی لەو زیادەبەرھەمانە دەردەھێنێت کەلەسەر ڕەنجی چینی پڕۆلیتاریا بەرھەم ھاتوون.

ئایدۆلۆژیای سیاسی
بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت
ئەنارکیزم
مەسیحی دیموکرات
کۆمۆنیزم
مارکسیزم
شۆپپارێزی
فاشیزم
فێمینیزم
ژینگەخوازی
ئیسلامی سیاسی
لیبرالیزم
ناسیۆنالیزم
سۆسیالدیموکراسی
سۆسیالیزم

سیمبوولی کۆمۆنیستی

دەستکاری

چەکوچ و داس(). نیشانێکە و بەگشتی پێوەندی بە کۆمۆنیزمەوە ھەیە. چەکوچ شاندەری کارە لە پیشەدا و داسیش نوێنەری کارە لە وەرزێڕیدا. لە ھەندێک لەو وڵاتانەی کە حیزبی کۆمۆنیست نایاسایین، ئەم نیشانەیە پاوان کراوە. ئەم وڵاتانە بریتین لە: مەجارستان، لاتڤیا و پۆڵەندا.

کەسایەتییە کۆمۆنیستەکان

دەستکاری

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ Busky, Donald F. 2000. Democratic Socialism: A Global Survey. Praeger. pp. 6–8: ISBN 978-0-275-96886-1. "In a modern sense of the word, communism refers to the ideology of Marxism-Leninism.… [T]he adjective democratic is added by democratic socialists to attempt to distinguish themselves from Communists who also call themselves socialists. All but communists, or more accurately, Marxist-Leninists, believe that modern-day communism is highly undemocratic and totalitarian in practice, and democratic socialists wish to emphasise by their name that they disagree strongly with the Marxist-Leninist brand of socialism."

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ Ball, Terence, and Richard Dagger. [1999] 2019. "Communism" (revised ed.). Encyclopædia Britannica. Retrieved 10 June 2020.
  2. ^ "Communism." p. 890 in World Book Volume 4 (Ci–Cz). Chicago: World Book, Inc. 2008. ISBN 978-0-7166-0108-1.
  3. ^ Engels, Friedrich. [1847] 2005. "What will be the course of this revolution?" Sec. 18 in Principles of Communism, translated by P. Sweezy. Marxists Internet Archive. "Finally, when all capital, all production, all exchange have been brought together in the hands of the nation, private property will disappear of its own accord, money will become superfluous, and production will so expand and man so change that society will be able to slough off whatever of its old economic habits may remain."
  4. ^ Bukharin, Nikolai, and Yevgeni Preobrazhensky. [1920] 1922. "Distribution in the communist system." Pp. 72–73, § 20 in The ABC of Communism, translated by E. Paul and C. Paul. London: Communist Party of Great Britain. Available in e-text.
  5. ^ Bukharin, Nikolai, and Yevgeni Preobrazhensky. [1920] 1922. "Administration in the communist system." Pp. 73–75, § 21 in The ABC of Communism, translated by E. Paul and C. Paul. London: Communist Party of Great Britain. Available in e-text.
  6. ^ Kurian, George Thomas، ed. (2011). «Withering Away of the State». The Encyclopedia of Political Science. CQ Press. doi:10.4135/9781608712434. ISBN 978-1-933116-44-0. لە January 3, 2016 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  7. ^ ئ ا Marx, Karl, and Friedrich Engels. [1848] 1969. "Bourgeois and Proletarians." Ch. 1 in Manifesto of the Communist Party, (Marx/Engels Selected Works 1, pp. 98–137), translated by S. Moore. Moscow: Progress Publishers. Retrieved 10 June 2020.
  8. ^ Smith, Stephen. The Oxford Handbook of the History of Communism. Oxford University Press, 2014. p.3
  9. ^ Newman, Michael. 2005. Socialism: A Very Short Introduction. Oxford University Press. p. 5: "Chapter 1 looks at the foundations of the doctrine by examining the contribution made by various traditions of socialism in the period between the early 19th century and the aftermath of the First World War. The two forms that emerged as dominant by the early 1920s were social democracy and communism."
  10. ^ "Communism." 2007. Columbia Encyclopedia (6th ed.).
  11. ^ Wilczynski، J. (2008). The Economics of Socialism after World War Two: 1945-1990. Aldine Transaction. p. 21. ISBN 978-0202362281. Contrary to Western usage, these countries describe themselves as 'Socialist' (not 'Communist'). The second stage (Marx's 'higher phase'), or 'Communism' is to be marked by an age of plenty, distribution according to needs (not work), the absence of money and the market mechanism, the disappearance of the last vestiges of capitalism and the ultimate 'whithering away' of the State.
  12. ^ Steele، David Ramsay (September 1999). From Marx to Mises: Post Capitalist Society and the Challenge of Economic Calculation. Open Court. p. 45. ISBN 978-0875484495. Among Western journalists the term 'Communist' came to refer exclusively to regimes and movements associated with the Communist International and its offspring: regimes which insisted that they were not communist but socialist, and movements which were barely communist in any sense at all.
  13. ^ Rosser، Mariana V. and J Barkley Jr. (23 July 2003). Comparative Economics in a Transforming World Economy. MIT Press. p. 14. ISBN 978-0262182348. Ironically, the ideological father of communism, Karl Marx, claimed that communism entailed the withering away of the state. The dictatorship of the proletariat was to be a strictly temporary phenomenon. Well aware of this, the Soviet Communists never claimed to have achieved communism, always labeling their own system socialist rather than communist and viewing their system as in transition to communism. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  14. ^ Williams، Raymond (1983). «Socialism». Keywords: A vocabulary of culture and society, revised edition. Oxford University Press. p. 289. ISBN 978-0-19-520469-8. The decisive distinction between socialist and communist, as in one sense these terms are now ordinarily used, came with the renaming, in 1918, of the Russian Social-Democratic Labour Party (Bolsheviks) as the All-Russian Communist Party (Bolsheviks). From that time on, a distinction of socialist from communist, often with supporting definitions such as social democrat or democratic socialist, became widely current, although it is significant that all communist parties, in line with earlier usage, continued to describe themselves as socialist and dedicated to socialism.
  15. ^ Black Earth, Red Star: A History of Soviet Security Policy, 1917-1991. Cornell University Press. 1992. pp. 85–6. ISBN 978-0801480072. لە ڕەسەنەکە لە 1 August 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە 19 December 2014 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  16. ^ Chomsky, Noam. 1986. "The Soviet Union Versus Socialism." Our Generation (Spring/Summer). via Chomsky.info. Retrieved 10 June 2020.
  17. ^ Howard, M. C., and J. E. King. 2001. "'State Capitalism' in the Soviet Union ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.." History of Economics Review 34(1):110–26. doi:10.1080/10370196.2001.11733360.
  18. ^ Wolff, Richard D. 27 June 2015. "Socialism Means Abolishing the Distinction Between Bosses and Employees ١١ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.." Truthout. Retrieved 29 January 2020.
  19. ^ Wilhelm، John Howard (1985). «The Soviet Union Has an Administered, Not a Planned, Economy». Soviet Studies. 37 (1): 118–30. doi:10.1080/09668138508411571.
  20. ^ Ellman، Michael (2007). «The Rise and Fall of Socialist Planning». Transition and Beyond: Essays in Honour of Mario Nuti. New York City: Palgrave Macmillan. p. 22. ISBN 978-0-230-54697-4. In the USSR in the late 1980s the system was normally referred to as the 'administrative-command' economy. What was fundamental to this system was not the plan but the role of administrative hierarchies at all levels of decision making; the absence of control over decision making by the population [...].
  21. ^ Pipes, Richard. 2001. Communism: A History. ISBN 978-0-8129-6864-4. pp. 3–5.
  22. ^ Yarshater, Ehsan. 1983. "Mazdakism." Pp. 991–1024 in The Seleucid, Parthian and Sasanian Period, (The Cambridge History of Iran 3). Cambridge: Cambridge University Press. p. 1019. Archived from the original on 11 June 2008. Retrieved 10 June 2020.
  23. ^ Ermak، Gennady (2019). Communism: The Great Misunderstanding. ISBN 978-1-7979-5738-8.
  24. ^ Lansford 2007, pp. 24–25.
  25. ^ «Diggers' Manifesto». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2011-08-07 suggested (یارمەتی)
  26. ^ "Communism" (2006). Encyclopædia Britannica. Encyclopædia Britannica Online.
  27. ^ Marples, David R. Russia in the Twentieth Century: The Quest for Stability. p. 38.
  28. ^ Hough, Jerry F. How the Soviet Union is Governed. p. 81.
  29. ^ Dowlah, Alex F., and John E. Elliott. The Life and Times of Soviet Socialism. p. 18.
  30. ^ Edelman, Marc. 1984. "Late Marx and the Russian road: Marx and the 'Peripheries of Capitalism'" (book reviews). Monthly Review (December).
  31. ^ Holmes 2009, p. 18.
  32. ^ Norman Davies. "Communism". The Oxford Companion to World War II. Ed. I. C. B. Dear and M. R. D. Foot. Oxford University Press, 2001.
  33. ^ Sedov, Lev. 1980. The Red Book on the Moscow Trial: Documents. New York: New Park Publications. ISBN 0-86151-015-1.
  34. ^ Kushtetuta e Republikës Popullore Socialiste të Shqipërisë : [miratuar nga Kuvendi Popullor më 28. 12. 1976]. SearchWorks (SULAIR) (بە ئەڵبانی). 8 Nëntori. 1977-01-04. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە June 3, 2011 ھێنراوە. {{cite book}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  35. ^ Georgakas, Dan. 1992. "The Hollywood Blacklist." Encyclopedia of the American Left. University of Illinois Press.
  36. ^ Alimzhanov, A. 1991. "ДЕКЛАРАЦИЯ Совета Республик Верховного Совета СССР в связи с созданием Содружества Независимых Государств 2015-12-20 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. [DECLARATION of the Council of the Republics of the Supreme Soviet of the USSR in connection with the creation of the Commonwealth of Independent States]. Vedomosti 52. Declaration № 142-Н of the Soviet of the Republics of the Supreme Soviet of the Soviet Union, formally establishing the dissolution of the Soviet Union as a state and subject of international law.
  37. ^ «Gorbachev, Last Soviet Leader, Resigns; U.S. Recognizes Republics' Independence». The New York Times. لە April 27, 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  38. ^ «The End of the Soviet Union; Text of Declaration: 'Mutual Recognition' and 'an Equal Basis'». The New York Times. December 22, 1991. لە March 30, 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  39. ^ «Gorbachev, Last Soviet Leader, Resigns; U.S. Recognizes Republics' Independence». The New York Times. لە March 30, 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  40. ^ Juche Idea: Answers to Hundred Questions. Pyongyang: Foreign Languages Publishing House. 2014.
  41. ^ Becker، Jasper (2005). Rogue Regime: Kim Jong Il and the Looming Threat of North Korea. New York City: Oxford University Press. pp. 65–66. ISBN 978-0-19-517044-3.
  42. ^ French، Paul (2007). North Korea: The Paranoid Peninsula – A Modern History (2nd ed. Print. ed.). New York: Zed Books. p. 30.
  43. ^ «Nepal's election The Maoists triumph Economist.com». Economist.com. April 17, 2008. لە July 29, 2011 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 18, 2009 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  44. ^ «Fighting Poverty: Findings and Lessons from China's Success». World Bank. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
  45. ^ «China's Xi declares victory in ending extreme poverty». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2021-02-25. لە 2021-05-08 ھێنراوە.
  46. ^ Marx, Karl, and Friedrich Engels. 1845. "Idealism and Materialism." Part 1A in The German Ideology I, transcribed by T. Delaney, B. Schwartz, and B. Baggins. § 5. "Communism is for us not a state of affairs which is to be established, an ideal to which reality [will] have to adjust itself. We call communism the real movement which abolishes the present state of things. The conditions of this movement result from the premises now in existence."
  47. ^ http://www.marxists.org/archive/marx/index.htm
  48. ^ http://www.marxists.org/archive/marx/index.htm
  49. ^ http://www.marxists.org/archive/lenin/index.htm
  50. ^ http://www.marxists.org/archive/luxemburg/index.htm
  51. ^ http://www.marxists.org/archive/kollonta/index.htm
  52. ^ http://www.marxists.org/archive/trotsky/index.htm