لیبرالیزم

فەلسەفەی سیاسی و ئەخلاقی لەسەر بنەمای ئازادی و ڕەزامەندی حوکمڕان یەکسانی

وشەی لیبرالیزم لە لاتینی لیبر، واتە سەربەخۆ، لە وشەی ئازاد'ەوە ھاتووە و بۆچوونێکی کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسییە کە ھەڵگری باوەڕ بە ئازادی تاک ئازادی، ئازادای لە یاسا، وەک بایەخێکی بنەماییە،[١][٢][٣]، وشەکە لە کەون و مەکانی جیاواز مانای جیاواز ھەڵدەگرێ ھەر بۆیەش مانایەکی ڕوون و دیاریکراو لەو چەمکە بەدەستەوەدان ھەندێک دژوارە. دەکرێ بڵێین لیبرالیزم واتایەکی نزیکە کە بەھەڵگری ناوەرۆکی ئازادی تاک وەکوو مافی مرۆڤ، ئازادی ڕادەربڕین، ئازادیی ڕۆژنامەوانی، مافی مەدەنی و سیاسی، سێکولاریزم، سەروەریی یاسا، ئابووریی سەربەخۆ، ئازادیی سیاسی و دیموکراسی لێکبدرێتەوە.[١١] لیبرالیزم لە سەردەمی ڕووناکبیرییەوە ناوبانگی زیاتری پەیدا کرد لە نێو فەیلەسووف و ئابووریزانە ڕۆژاواییەکان.

ئایدۆلۆژیای سیاسی
بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت
ئەنارکیزم
مەسیحی دیموکرات
کۆمۆنیزم
مارکسیزم
شۆپپارێزی
فاشیزم
فێمینیزم
ژینگەخوازی
ئیسلامی سیاسی
لیبرالیزم
ناسیۆنالیزم
سۆسیالدیموکراسی
سۆسیالیزم

بوونی ژیانی کار وکاسبی دڵخوازانە لە بازاڕێکدا کە بە شێوەی ئابووری ئازاد بەڕێوە بچێ و مافی خاوەندارییەتی خسووسی (موڵکییەتی خسووسی) کە خۆی ھەڵگری زۆر لێکدانەوەی جیاوازە، بۆ ھەموو دانیشتووان. وەک یەک نموونە لە مەڕ تەزمینی ئازادی -لیبرالەکان لە خۆتێوەگلانی دەوڵەت لە ژیانی تایبەتی خەڵکدا بە دووردۆنگییەوە دەڕوانن. لێرە دەکرێ جیاوازی نێوان بەشێک لە سوسیال لیبڕالیستەکان کە بە خشکە دەیانەوێ ئابووری (تەسەلی)ڕفاھی کۆمەڵایەتی (بەشی گشتی وجەماوەری یان بەشی خسووسی) لە ڕێگای وەرگرتنی ماڵیاتەوە دەگەڵ نێو لیبڕالیستەکان و ئانارکۆکاپیتالیستەکان کە دەیانەوەی ھێندێک لە خزمەتگوزارییە حکومییەکانیش ھەر بدەنە بەشی خسووسییەکان و ئابوورییە کەشی ھەر خسووسی دابینبکەن. زۆربەی گەورەحیزبەکانی دونیایە کە خۆیان پێ لیبڕالە، سوسیال لیبرالن. لە ئەمریکایە وشەی لیبرالیزم لە دونیای سیاسەتدا بووەتە وشەیەکی دزێو لە نێو دەستەچەپییەکاندا کە پێیانوایە نوێنەرایەتی بەشێکی گەورەن کە شوینەواریان بەسەر چۆنییەتی بازاڕدا ھەیە.

و پێویستە لەبیر نەکەین کە چەمک و ناوەڕۆکی زھنییەتی لیبڕالیزم دژ بە کۆمەڵگا بوون و پێکەوە ژیانە، چونکە وزەی لیبڕالیزم سەرچاوەکەی لە تاکگەرایی و بەرژەوەندی کەسییەوە دێت بۆیە ناتوانین بە سیستەمێکی تەندروست پێناسەی بکەین بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە ھەوڵ دەدەن یەکسانی و دادپەروەری و پێکەوە ژیان سەقام گیر بکەن لە ناوچەکەیان، و لیبڕالیزم وەک ئایینی دەوڵەت و سیستەمی دەسەڵات داری پێناسە دەکرێ لەلایەن کەسایەتییە شۆڕش گێڕەکان کە دژی امپریالیزم جەنگاون وەک (چی گیڤارا، غاندی، ماندێلا،عەبدوڵڵا ئۆجەلان … ھتد).[کێ وتی؟][ژێدەر پێویستە]

ئایدۆلۆجیدەستکاری

دیموکڕاسی و مافەکانی مرۆڤ دیموکڕاسی، ئازادی و مافی دەنگدان گرینگایەتێکی تایبەتیان ھەیە لای لیبڕالەکان- تەنیا ھێزێکی بەڕێوەبەری دەوڵەتی کە بە بەڵێنەوە ڕێبەرایەتی بکا قانوونی یە. پرسیارێکی لە مێژینەی لیبڕالەکان ئازادی مەزھەبی، ئازادی چاپەمەنی و ئازادی ڕادەربڕینە. لیبڕالەکانی نوێنەرایەتی بە سێکولاریزە کردنی کۆمەڵگا دەکەن، واتە جیایی دین لە دەوڵەت. مەبەستی لیبرالیزم ئەوەیە کە ھەموو مرۆڤەکان خاوەن مافی یەکسانن. بە بێ لەبەرچاوگرتنی بۆ نموونە جنس، پەیوەندی سێکسی، و ڕەگەز. لیبڕالەکان نوێنەری دەوڵەتێکی عادڵن و ھەمووان لە ڕاست قانوون بە چاوێک سەیر دەکەن. لیبڕالیزم خاوەن ڕابردوویەکی مرۆڤایەتییە.

ئابووری ئازاددەستکاری

زۆربەی نوێنەرایەتیی ئابوورییەکی ئازادی واقیعی لیبڕالەکان دەیکەن. دانوستانی ئازاد پرسێکی بنەمایی لیبڕالەکانە. باشترین میکانیزم بۆ بازاڕ ڕێک و پێک کردنی بەرھەم و ڕاگواستنی زانیاری لە نێوان دەڵاڵان و پسپۆڕانی جۆراوجۆر لە بازاڕدا دایە. نێئۆ لیبڕالیستەکان پێیانوایە کە باشترین شێوەی بەڕێوەبردنی بازاڕ دوورەپەرێزی وخۆ تێوەنەگلانی سیاسەتە دە کار وباری بازاڕدا. دەحاڵێکدا سوسیال لیبڕالیستەکان نوێنەرایەتی تێوەگلانی دەوڵەت بە مەبەستی پاراستنی کێبڕکێی ومافی کرێکاران وکڕیاڕان. مافەکانی کۆمەڵایەتی نێئۆلیبڕالەکان پێیانوایە کە چالاکی ھەموو ئەو دەوڵەتانەی کە دابینکەرەوەی تەسەلی لە کۆمەڵگادان، بۆ نموونە خوێندەواری و داو و دەرمان بە شێوەیەکی خسووسی بەڕێوەبچن و خەڵک خۆیان مەخاریجەکەی بدەن. سوسیال لیبڕاڵەکان ھەر لێرەش ئەرکی چاوە دێری بە سەر پاراستنی ئەو مافانە بە پرسێکی سەرەکی دەوڵە دادەنێن. بۆچوونەکانی نێئۆ لیبڕالیزم لیبرالیزم بەگشتی بە سەر دوو بۆچووندا دابەشدەکرێ، سوسیال لیبرالیزم و نێئۆلیبرالیزم. کتێبی یان ڕاوێلز (تێئۆرییەک لە مەڕ عەداڵەت) داکە لەسەر بۆچوونی ڕۆبێرت نۆزیک نێئۆلیبراڵ و کتێبەکەی (دەوڵەتی ئانارشیزم و خەێاڵ) نووسراوە ئاماژە بەو دووکەرتە لە نێو لیبڕالیزمدا دەکا. لە بەر ئەوەیکە لیبرالەکان وەک بنەمایەکی سەرەکی لە ئازادی دەڕوانن جا جێوازی نێوان سوسیال لیبرالیزم و نێئۆلیبرالیزم ھەر لە سەرتاریفی ئەرێنی و نەرێنی (مسبەت و مەنفی)یەکانە لە مەڕ ئازادی.

نێئۆلیبرالیزمدەستکاری

نێئۆلیبرالیزم میرات و کەلەپووری ئەو لیبرالیزمە کلاسیکەیە کە لەسەدەی ١٦ و١٧ەوە سەریھەڵدا. مافی ژیان بۆ تاک، ئازادی و مافی خاوەندارییەتی (مالیکییەت) و ھەروەھا ئابووری لیبڕالی دوو نەریتی بەرچاویان ھەیە. ئەرکی دەوڵەت بە دابینکردنی مافەکانی تاک لەلایەن پۆلیس، دادگاکان و دیفاع بەرتەسک دەکرێتەوە. چالاکی بواری خوێندەواری و داو و دەرمان دەبێ لەلایەن شیرکەتی خسووسییەکانەوە یان ڕێکخراوەکان بۆ نموونە لەلایەن بیمەوە بەڕێوەبچن. بەڵام تا ئەو جێگایە کە دەگەڕێتەوە سەر تاک کە توانایی کڕینی ئەو پێداویستییانەیان نییە، نێئۆلیبڕالەکان دابینکردنی ئەو پێداویستییانە دە کۆمەڵگایەکی شارستانیدا دەخاتە سەر ئەستۆی خزم وکەس وکاران کە وەک خەڵات یان یارمەتی ویان چاکە دەگەڵ یەکتری بکەن. دەوڵەتی بچووک (کەمایەتی) و مافی خاوەندارییەتی خۆی نوێنەرایەتی بۆچوونی لیبرتاریانیزم کە شێوە باوەڕێکە دە لیبڕالیزمدا دەکا و سەرچاوەکەشی لە تێئۆری لایسێز فایر کاپیتالیزم کە لە سەدەی ١٧ لە فەڕانسە لەلایەن فڕانسیوس کوێنس نایس و وەک بناخەی ئابووری لیبڕالیزم کە لە توجاڕەتی ئازاد و بێ ماڵیات دەدوا، دامەزرابوو. لە سۆئێد وشەی نێئۆلیبرالیزم بۆ ئەو وشەیە وەک ھاومانادەکاردەکرێ. ئانارکوکاپیتالیزم یش خۆی بۆچوونێکی دیکەی نێئۆلیبڕالیزمە کە لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دەوڵەت لە بنەڕەتەوە ھەر نابێ ببێ. نێئۆلیبرالیزم ئیدۆئۆلۆژییەکی سیاسییە کە میراتگری لیبرالیزمی کلاسیکە لە دوای سەدەی ١٦ و ١٧ بەولاوە. بۆچوونەکە دە سێ کوزی دوایی ساڵەکانی ١٩٠٠ دا وەدیھاتووە و وادیارە دەگەڵ سوسیال لیبرالیزم دا ناوێکچوویەکیشیان ببێ. بەیەک مانای (ئینگلیسییەکەی نێئۆلیبرالیزم) لیبرالیزمی نوێ دژایەتی دەگەڵ کەینیسیانیزم (بۆچوونێکی ئابووری نەتەوەیییە کە دە ساڵی ١٩٣٦ دا لە ئینگلستان لەلایەن یۆن ماینارد کەینیز ھاتووەتە گۆڕێ) و تێوەگلانی دەوڵەت دەکار وباری ئابووریدا دەکا، ھەر دەنێو ئەوانیشدا تاقمێک ھەن کە نوینەری ئەو بۆچوونەن کە لاینگری وەرگرتنی ماڵیاتی کەمتر و تێوەگلانی کەمتری دەوڵەتن دەکار وباری ئابووریدا. ئەو شێوە بۆچوونە ڕۆناڵد ڕێگان لە ئەمریکا و مارگارێت تاچێر لە ئینگلستان نوێنەرایەتییان دەکرد. لە سۆئێدێش ئەو ھزرە دە فەلسەفەی سیاسیدا کەلکی لێوەردەگیرێ. نێئۆلیبرالیزم خاوەن ناوەرۆکێکی ئیدۆلۆژییە کە لەسەر بنەمای مافەکانی لیبرالیزمی کۆن وەک مافی ژیان، مافی ئازادی و دارایی دامەزراوە. دە ناوەرۆکی ڕوانگەی نێئۆلیبرالیزمدا لە مەڕ مافەکانی تاک، بەڕێوەبەردنی سیاسەتێکی لیبرالیزمی ئابووری ھەیە کە پارێزگاری لە کاپیتالیزم دەکا. وەک موادی موخەددەر – ئازادی چەکھەڵگرتن، مافی خاوەندارییەتی و ھەڵوێستی ئازادانە بۆ ھاتوچۆ و ئازادی ڕادەربڕین بە تەواوی. بە پاساوی جۆراوجۆرئەو مافانە دەسەلمێندرێن. ھەن نوێنەرانی نێئۆلیبرالیزم کە قەت لە بنەمای مافەکان لانادەن. ھەشن ئەوانەی کە لە ئەسالەتەکە لادەدەن بەو بیانوویە کە ئاکامی ئابووری و ئازادی شەخسی، کۆمەڵگایەکی باشتری لێوەدی بێ. ئەوەش تایبەتمەندییەکی جێوازە دە کار وباری ئابووریدا. واژەی نێئۆلیبرالیزم تەنانەت وەک سمبولێک دە سیاسەتدایە بۆ ئەوانەی کە حەولی بە لیبرالیکردنی سیاسەت بۆ نموونە، ئابووری، ڕیفۆڕم دە داشکاندنی ڕادەی مالیاتدا، بە خسووسیکردن بە شێوەی جۆراوجۆر و ھتد …. با مانایەکی بەرینتر وشەی نێئۆلیبرالیزم ئەغڵەب وەک وشەی تۆمەت و بۆ زۆرییەک وەک لاتاوێک کەلکی لێوەردەگرن وئەو شێوە سیاسەتەی نێئۆلیبرالیزم کە مارگارێت تاچێر لە ئینگلستان و ڕۆناڵد ڕێگان لە ئەمریکا نوێنەرایەتیان دەکرد سەرەڕای وەیکە شەپۆلێکی بەرینی لە جیھان دەساڵی ١٩٨٠ دا وەڕێخستبوو، بۆ نموونە بانکی جیھانی و ئەرزی سەھامی نێو نەتەوەیی کە ھەر ئەو سیاسەتە ی نێئۆلیبرالەکانیان بەڕیوەدەبرد، بەڵام بە کۆنسێرواتیو واتە دواکەوتوو (ئیرتیجاعی) نێویان دەرکردبوو. لە سۆئێد نێئۆلیبرالیزم بە واتای بەرینتر وادیارە ئاسەواری بە سەر سیاسەت و بەڕێوەبەرایەتی جەماوەری دە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ دا تەنانەت بە سەر دەوڵەتی سوسیال دیموکڕاتەوە دیاربووە. فرۆشتنی شیرکەتەکانی دەوڵەتی، لابردنی ئینحساری دەوڵەتی (مۆنۆپۆل) و لە زیادبوونی یارمەتی بۆبەشی خسووسی بە مەبەستی تەسەلی (ڕفاە)، نموونەھایەکن لەو چەشنە. فامی ھەست بە زیادە لە ڕادەی بەڕێوبەری سیاسی و بەشی دەوڵەتی وای کرد کە کۆمۆنەکان پشتیوانی لە ھەڵبژاردنێکی ئازادانە بکەن بۆ ئابوورییەک کە ڕووی دە ئابووری بازاڕی ئازادە، ھاوکاتیش دەوڵەتی ڕفاە و تەسەلی وەک پێکھاتە نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە لەلایەن ھیچکام لەو حیزبانەی بەشدار دە پارڵماندا، ئەو زەختە ماڵیاتییە کە ھێشتاش ھەر بە بەرزترین ڕادەی مالیاتی دونیایە نێوبانگی دەرکردووە و وەک سیستیمێکی (ھەڵچوویی) تەساعودی ماڵیاتی یە ھەر لەگۆڕێ ماوە.

مێژوودەستکاری

ئەو بەشە کورتەیەکە لە مێژووی لیبرالیزم دەدوێ وشەی لیبڕال کە ئەوڕۆ بە مانای سیاسییەکەی دەکاردەکرێ لە دەور وبەری ساڵی ١٨٢٠ەوە دەکارکراوە. بەڵام لیبرالیزم وەک ئیدئۆلۆژی ڕیشەی دە باوەڕی ئەو ھومانیزمەی سەردەمی ڕینسانس ھەروەھا دە حیزبی ویگ لە بریتانیا دایە کە لە دوای شۆڕشی بریتانیایەوە کە بە (شۆڕشی پڕ لە شانازی) نێوبانگی دەرکردبوو لە ساڵی ١٦٨٨ دا کە ھەڵبژاردنی شای ئەو سەردەمی بە مافی خۆی دەزانی. بزاوی ڕاستەقینەی لیبڕالەکان سەردەمی ڕووناکبیری لە دایکبووە ولە سەر بنەمای مافی تاک وبەشداریکردنی دە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگا لە ڕێگای ھەڵبژاردنی نوینەرانی خۆی دامەزراوە. لیبرالیزم لە سەدەی١٨ بەدواوە، لە وڵاتانی خۆراوا کاتێکی کە چینی مامناوەندی کۆمەڵگا دەستەڵاتی بەدەستەوە گرت ڕوو لە گەشەکردنە. ئەو باوەڕە کە سەرچاوەی ھەموو ھێزێکی ئاڵوگؤر خەڵکە، ھەربۆیەشە کە ژێرانەیە قانوون گەلێکی پێویستی ئەوتۆ بێنەکایە و بەڕێوەبچن، لە سەردەمی ڕووناکبیریش بە ھێزترە. سەرەڕای وەیکە بزووتنەوەی سەنعەتی ھەلومەرجێکی تەسەلی ئابووری پێکھێنا، جێوازی چینایەتی کۆمەڵایەتی و موشکیلاتی دیکەش وەک پیسی سروشت و ھەوا، ھەڵاواردەیی، ڕووبەزیادبوونی لەڕادەبەدەری دانیشتووانی شارەکان و کرێکاریی منداڵانیشی بدواوە بوو، بەڵام خەڵک ساغتر و تەمەندرێژتریش ببوون. بەھۆی دابەزینی مووچە و حەقدەستەکان ئەژماری ھێزی کار زیاتر لە ڕادەی پێویست ھەڵکشابوو. سوسیال لیبرالیستەکان بۆچارەسەری بێکاری داخوازی لانیکەمی حەقدەست وپاوان کردنی کاری منداڵان وئەمنییەتی کاری بۆ کرێکاران بوون. لیبرالەکانی باوەڕمەند بە تێئۆری لایسێز فایر پێیانوابوو کە ئەو قانوونانە ئازادی، مافی خاوەندارییەتی پێشێل دەکەن و ئاستەنگن لە ڕاست پەرەسەندنی ئابووری دا. بێجگە لەوەش پێیانوابوو کە کۆمەڵگا خۆی لە عۆدەی چارە سەری ئەو ئاستەگە دێتەدەر بە بێ وەیکە دەوڵەت خۆی تێوەبگلێنێ. خۆی ئەوھەڵوێستە ئاماژە بە ھەووەڵین گرژی دە نێوان لیبرالیزمدا دەکا. ١٩١١ ئێل تێ ھوبھووس کتێبی (لیبرالیزم)ی دا دەرێ ودەو کتێبەدا، سەرەڕای درێژەی دژایەتییەکی ڕادیکاڵانە تا سنووری ئاناڕشیزمی ئەو بەشە لە لیبڕالەکان دەگەڵ تێوەگلانی دەوڵەت دەکار وباری ئابووریدا، ئەو نێئۆلیبرالیزمەی سەلماند کە تێوەگلانی دەوڵەتیان دە ئابووریدا بە مەبەستی پاراستنی مافی ھاوبەش ویەکسان دە دابەشکردندا بۆ تاکەکان بە ڕەوا دەزانی.

ڕەخنەدەستکاری

مەبەستی ڕەخنە لەلیبرالیزمی لەبەردەست لە سۆئێدێ دەچێتەوە سەر وەلانانی ئەوقانوونە دەست وپێگرە لەسەر ڕێگای کێبەڕکێی ئابووری و بە خسووسی کردن. ئەوەش پێیانوایە کە ئەو شێوە بە خسووسیکردنەی ئابووری بۆ تاقمێک ھەلومەرجێکی باشی کلک وەرگرتن لە ھەموو کەرەسەکانی کۆمەڵایەتی پێکدێنێ دەحالێکدا ھەن ھێندیک لە دەرەوەی ئەوبازنەی بەخسووسیکردنەدا کە توانایی ماڵیان تەنانەت بۆ پڕکردنەوەی ددانیان نییە. نێئۆلیبرالیزم بەپێی ئەو خۆنواندنە دەبێ(ژیاندنەوەی سەرلەنوێی لیبرالیزمی کلاسیک) بووبێ. نێئۆلیبرالەکان پێیانوایە کە سوسیال لیبڕالەکان، براوەژوو دەڕواننە چەمکی لیبرالیزم و بایەخەکانی واتە مافی خاوەندارییەتی بە سەر خۆیان و شتەکانیان و ھۆی لەدایکبوونی وشەی نێئۆلیبرالیزم یش ھەر ئەوەیە. سوسیال لیبرالیستەکانی یش نێئۆلیبرالەکانیان داوەتەوە بەر لۆمە کە بایەخی سەروەت ودارایی بەلایانەوە گرینگترە لە بایەخی ئازادییەکانی شەخسی. ڕەخنەیەکیش کە لەلایەن بەرەی چەپەوە لە مەڕمافی خاوەندارییەتی خسووسی و بۆچوونی لیبرالەکان لە مەڕ ئابووری بازاڕی ئازادەوە لە سەرزارانن. بۆ ئاماژە بە نموونەیەکی بەرچاو، ڕەخنەگران پێیانوایە کە خاوەن کار و کرێکار وەک دوو شەریک دەگەڵ یەک، لە بەر بوونی شتێک بە نێوی خاوەندارییەتی، یەکسان نین. کرێکار دە ھەلومەرجێکی چاولەدەستی لە ڕاست خاوەنکار دایە چون کرێکار پێویستی بەو حەقدەستەیە کە خۆی وبنەماڵەکەی پێی دەژین، خاوەنکار دەتوانێ بەھۆی بوونی بێکارێکی زۆر وزەوەند کە چاوەڕوانی وەرگرتنی کارن، یەکی دیکە بێنێتە جێی ئەو کرێکارانە کە ھەر ئێستا کاردەکەن. ڕخنەیەکی دیکەش ئەوەیە کە پەیوەندی نێوان بازاڕی لیبرالانە و دیموکراسی زۆر دیاریکراو وڕوون نییە، چون بۆچوونی لیبراڵانە لە مەڕ بازاڕ لەلایەن دیکتاتورەکانیشەوە سەلمێندراوە، بۆ نموونە چین و شیلی لە دەورانی (پینووشە) دا. ھەموو ئەو ڕەخنانە باس لەوە دەکەن کە تەنانەت کاپیتالیزم یش ھیچ وێچوویەکی نە کەم نە زۆر دەگەڵ ئەو بنەما لێبرالانەیە لەمەڕ بازاڕدا نییە. ڕەخنەی دیکەش تاکگرایی (ئیندیویدوالیزم) دەگرێتەوە. ڕەخنەگران پێیانوایە کە لیبرالەکان دە لێکدابڕاندنی کۆمەڵگا بە تاکەکان زۆر بە پەلەن. بەپێی ڕەخنەگران تاک دە لیبرالیزمدا کراوە بە شتێک کە لە دەرەوەی ئەو دونیایەوەیە و دەست وێیڕاناگا، لە جیاتی ئەوەیکە دە پەیوەندی دەگەڵ دەوروبەریدا ھەڵسوکەوتی دەگەڵ بکرێ. ڕەخنەگران پێیانوایە کە مرۆڤ و ئازادییەکەی قەت لەبەر چاو ناگیرێ ئەگەر وەک شتێک و شەخسێک دەگۆمەڵگادا لەبەرچاو نەگیرێ. بە کورتی ئەو ڕەخنانە لەوە دەدوێن کە لیبرالەکان ھێشتا لێیان حاڵی نییە کە تاک تا چ ڕادە ئاسەواری دەور و بەری خۆی پێوەدیارە دەبێ و دەکەوێتە ژێر ئەو ئاسەوارانە. دە سەدەی ١٩ دا زۆر ڕێبەری سیاسی خاوەن ئوتورینە بوون کە لیبرالیزمیان وەک دوژمنی خۆیان سەیر دەکرد. مائۆ زێدۆنگ ساڵی ١٩٣٧ دەنووسێ کە (بزووتنەوەی کۆمۆنیستی دەبێ کەلک لەمارکسیزم وەربگرێ کە ڕووحی ئەرێنی (موسبەتە) تا لیبرالیزم کە ڕووحی نەرێنی (مەنفی)یە تێکی دەشکێنی). ئەو لیبرالیزمی وەک تێکدەر بۆ بزووتنەوەی شؤڕشگێڕانەی جەماوەری دەزانێ، لەبەروەیکە لیبرالیزم بەر لەھەمووشتێک بەدوای ویستگەلی شەخسییەوەن.

دیموکراسی لیبڕالیدەستکاری

دیموکراسی لیبڕالی خۆی شێوە دەستەڵاتدارییەکە کە نوێنەرایەتی دیموکڕاسی دەکا بە گوێرەی توانایی ھەڵبژێردراوەکان کە تا چ ڕادەیەک دەتوانن سیاسەتی خۆیان لە مەڕ دابینکردنی عەداڵەت بەڕێوەبەرن، ھەڵبەت دیارە دە پەیوەندی خۆگونجاندن دەگەڵ ئەو پێکھاتانەی کە ئازادی تاک ومافەکانیان سەلماندووە و زەخت دەخەنە سەردەستەڵاتی ڕێبەرایەتی بە مەبەستی لەبەرچاوگرتنی ئەوپەڕی ڕادەی مافی کەمایەتی لەلایەن زۆرایەتییەوە. ڕادەی لەبەرچاوگرتنی ئازادی و مافەکان لەلایەن پێکھاتەکانەوە جێوازیان ھەیە، بەڵام ناوەرۆکی ھەموویان ئەغڵەب مافی ئەمنییەت، ژیانی خسووسی، دارایی و یەکسانی لە ڕاست قانوون و ئازادی ڕادەربڕین لەکۆڕ وکۆبوونەوە و تەنانەت لەمەڕ دین یش دەگرنە خۆ. دە دیموکڕاسی لیبراڵی دا ئەو مافانە دەتوانرێ دە قانوونی ئەساسیدا تەزمین کرابن یان جاری واشە ئەو دەستەڵاتە دەدرێ بە ھێندێک پێکھاتە کە چاوەدێری پاراستن و تەزمینیان بن. دیموکڕاسی لیبڕالی ھەروەھا ھەڵگری توانایی سەلماندنی تەحەممول و پلورالیزم دە پەیوەندی دەگەڵ جێوازی سیاسی بەرچاو دەکۆمەڵگادایە، وتەنانەت ئیزنی بوون و ڕکەبەرایەتی سیاسی بە ئەوانەی کە زۆر توندئاژۆ و خاوەن بنەمایەکی لیبڕالانەن بە مەبەستی بەدەستەوەگرتنی دەستەڵات دەدرێ. دیموکڕاسی لیبڕالی بۆیە باوەڕی بە دەنگدانە تا جێوازبیران بە بۆچوونی جێوازیانەوە بەشدار بن وھەلومەرجی بە دەستەوەگرتنی دەستەڵاتیان ببێ. دە کردەوەدا ھەمیشە سەرکەتوویی بەو تاقمە بووە کە لاینگری دیموکڕاسی لیبڕالین و بە چەشنێک سیستیمەکە خۆی درێژە بەمانەوەی خۆی دەدا. ھزری، لیبرال، دە دیموکڕاسی لیبرالی دا ئەوە ناسەلمێنێ کە قەوارەی دوڵەت سەبارەت بەڕەچاوگرتنی ئیدۆئۆلۆژی سیاسی لیبرالیزم تۆبزی لە سەرە. ئەوە تەنیا ئاماژەیەکە بەو ڕاستییانە کە دیموکڕاسی لیبراڵی لەڕاست دەستەڵاتدارانی سیاسی پارێزەری ئەو مافانەی شارۆمەندانەیە کە بنەما قانوونییەکان بۆ ھەووەڵین جار لە سەردەمی ڕووناکبیریدا تەزمینیان کردوون ولە لایەن ئەو فەیلەسوفانەوە کە نوێنەرایەتی بیری ئازادیان دەکرد داڕێژراون کە ھەر ئێستاش دە ناوەرۆکی زۆربەی ئیدئۆلۆژی سیاسییەکاندا کە دیموکڕاسی لیبرالییان سەلماندووە ھەیە. دیموکڕاسی لیبرالی دەتوانێ دە پێکھاتەیەکی کۆماری یان پێکھاتەیەکی پادشاییدا بگونجێندرێ.

دیموکراسی بورژواییدەستکاری

دیموکراسی بورژوایی تەوەرێکی مارکسیستی یە لە مەڕ سیستیمیکی سیاسی دە کۆمەڵگایەکی سەرمایەداریدا. ئەو تەوەرە دەحاڵی حازر بەرتەسک کراوەتەوە بە شتێکی جێی باس دە مارکسیسزمدا بەڵام بە گشتی لایەنەکانی دیکەی وەک لیبڕال یان دیموکڕاسی خورائاواییش دەگرێتەوە. دیموکراسی بورژوایی بەپێی وتەی لێنین بەشی بەرتەسککراوەی دیموکڕاسییەکە کە دەناوەرۆکی خۆیدا شتێکە بۆتوێژی بورژوا بۆ داسەپاندنی دەستەڵاتی خۆی بەسەر چینێکی دیکەدا. دیموکڕاسی بورژوایی دەھەڵسەنگاندن دەگەڵ دیموکڕاسی سوسیالیستی دا شتێکی ناتەواو دێتە بەرچاو چونکوو بەتەسککراوەتەوە تەنیا دە دونیای سیاسیدا و ناگاتە دونیای ئابووری. دەھەڵسەنگاندن دەگەڵ سیستمی کومەڵگای فێئۆداڵی دا دیموکڕاسی مارکسیستی و تەنانەت دیموکڕاسی بورژوایی یش وەک دەستکەوتێکی پێشکەوتوانە دەژمێردرێن. ڕوانگەی مارکسیزم –لێنینیزم لە مەڕ دیموکڕاسی بورژوایی دەکردەوەدا وای کرد کە ئەو پێکھاتە جەماوەرییانەی کە لەڕووسییە ھەبوون، بە دوای شۆڕشی ئۆکتوبردا ھەمووان لێک ھەڵوەشیننەوە. بوڵشویکەکان بە بیانووی وەیکە دیموکڕاسی بورژوایی لە ھی ئەوسوسیالیستییە کە لەسۆویەت بەڕێوە دەچێ کەمتر دیموکڕاتە، ھەڵیانوەشاندەوە.

لیبرالیزمی کلاسیکدەستکاری

لیبرالیزمی کلاسیک (بە لیبرالیزمی لایسێز-فایر یش دەناسرێ) خۆی یەک مەکتەبی سیاسییە کە گرینگایەتییەکی تایبەت دەدا بە خاوەندارییەتی خسووسی. مافە سروشتییەکان، بەرتەسککردنەوەی دەستەڵاتی دەوڵەت، پاراستنی مافی سیاسییەکان. سیاسەتی ئابووری جەختکردنەوەیەکی بەھێزە لەسەر بازاڕی ئازاد و ڕزگاری تاک لە ژێرھەر چەشنە گوشارێک. ئەوانە وەک نموونە لەلایەن ئادام سمیت -داوید ڕیکاردۆ-یێریمی بێنتام - یووان ستوارت میل -ئاندرس چیدێنیوس، و ئاماژەیان پێکراوە. ڕیچارد کوبدن (تەنانەت نوێنەرایەتی ئەو بەشە کە بھ (لیبرالیزمی مێنچێستێر ناسراوە) دەکا. لیبرالیزمی کلاسیک تێکەڵاوێکە لە لیبرالیزمی ئابووری و لیبرالیزمی سیاسی. لیبرالیزمی کلاسیک جێوازی لە نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگا دادەنێ کە دەوڵەت بە تۆبز، کۆمەڵگا بە دڵخواز دەناسێ و بۆیە پێیانوایە کە دەبێ ئەرکەکانی دەوڵەت تەنیا پۆلیس، ئەرتەش و دادگاکان بن ئەویش تەنیابە مەبەستی پارێزگاری لە ئەمنییەت و پاراستنی مافی تاک دە کۆمەلگا دا. ئەو دەوڵەتە بچووکەش بە (دەوڵەتی قەڕەوڵی شەو)یان (دارۆغەی شەو) نێو دەبا.

سوسیال لیبڕالیزمدەستکاری

سوسیال لیبڕالیزم وێڕای سەلماندنی حقووقی بەرین – ھەروەھا بۆ نموونە مافی خوێندەواری و بژیوەیەکی تەسەل یش دەگەڵ ئەو مافانە بە ڕەوا دادەنێ. بۆیەشە دەڵێین ئابووری دەوڵەتێک کە تەسەلی بۆ تاکەکان دابین دەکا دەبێ لەسەر بناخەی مالیات وەرگرتن دامەزرابێ تا توانایی دابینکردنی ئەو ئەرک وخزمەتانەی بۆ کۆمەلگا بێ کە وەستۆی گرتووە. تێروانین لە مەڕ ئەوە کە جا گشتی یان خسووسی بۆ نموونە لە مەڕ داو و دەرمان جێوازی ھەیە لە نێوان لیبڕالەکاندا. سوسیال لیبراڵەکان نوێنەرایەتی ئەو بەشە ئابوورییە دەکەن کە پێی دەڵێن ئابووری گونجاوی بازاڕ. سوسیال لیبرالیزم خۆی لقێکە لە لیبرالیزم کە تاریفێکی ئەرێنی بۆ ئازادی ھەیە. بەپێی ئەوتاریفە لە ئازادی، ئازادی تاک دەگەڕێتەوە سەر ئەوە کە ھەموو دەبێ ئیمکاناتی وەک یەکیان دە بوونی مافەکاندا ھەبێ کە لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ نموونە خوێندەواری و داو و دەرمان تەزمین کرابێ. سوسیال لیبرالیزم نوێنەرایەتی سیاسەتێکی چالاکی کۆمەڵایەتی و ھێندێک سیاسەتی ئابووری لەلایەن دەوڵەتەوە دەکا، سوسیال لیبرالیزم ھەروەھا پێیوایە ئەغڵەب ئەگەر بازاڕ جوان ناگەڕێ دەوڵەت دەبێ کارێکی وابکا کە وەگەڕێ بخاتەوە، ئەگەر چی ھێندێک لە لیبڕالەکانیش پێیانوایە کە تێوەگلانی دەوڵەت دە کار وباری بازاڕدا ھەلومەرجەکە ئاڵۆزتر دەکا. بە ئینگلیسی زۆرجاران بەسوسیال لیبرالیزم دەڵێن نێئۆلیبرالیزم. ئەو لیبڕالیزمە نوێیەی کە لە سۆئێد ھەیە و ئەوەی کە لە ئینگلیس بە نێئۆلیبرالیزم یان لیبرتاریانیزم ناسراوە جێوازیان ھەیە ونابێ لێمان تێکبچن.

سوسیال لیبرالیزمی ڕاوڵزدەستکاری

یۆن ڕاوێلز یەکێکە لە بە تواناترین تێئۆریسییەنەکان دە نێو سوسیال لیبرالیزم دا. ڕاوێلز پێیوایە کە شتێکی سروشتییە بۆئەو سیستیمە لیبرالییەی کۆمەڵگا کە بگاتە ئامانجی خۆی بە مەرجێک تاقمێک مرۆڤ کە ئەو نێویان دەنێ (خاوەن پێگەیەکی سەرەتایی) و لەوانیان بوێ کە ھێڵی سەرەکی بۆئەو کۆمەلگایە دابڕێژن. پێگەی سەرەتایی بەمانای دەرفەتی پێش سازکردنی کۆمەڵگاکە، کە ھیچکام لە بەشداران نە لەو جێگا و ڕێگایەی کە دەوکۆمەڵگایەدا دیانبێ و نە چیان پێدەبڕێ شتێک نەزانن. بەپێی گوتەی ڕاوێلز ئەوان کۆمەڵگایەک پێکدێنن کە خاوەن ئەژمارێک پرنسیپن کە ئەوانیش بریتین لە : . ھەر مرۆفێک مافی بەشداری دە دابینکردنی ئازادییەکانی بنەماییدا کە دەگەڵ ئازادی یەکسان بۆ ھەمووان دەگونجێ ھەیە. . بە شێوەیەک دەبێ دەگەڵ جێوازی کۆمەڵایەتی و ئابووری ھەڵسوکەوت بکرێ کە بەرژەوەندی چینی ھەژار و دەستتەنگی لێبکەوێتەوە. . ھەموو پۆست و پێگەیەک دەبێ دەرکی ڕووبە ھەموو مرۆڤێک لە سەرپشت بێ و بە چاوی سووک ڕوانین و بە کەمگرتن ئیزنی پێنەدرێ. ئەو ئازادییانەی کە پرنسیپە سەرتایییەکان لێیدەدوێن بۆ نموونە ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ئیتحادییەکان، ئازادی ھەڵبژاردنی کار و شتەھایەکی وەک ئەوانە. ھەووەڵین پرنسیپ نەبوونی ھیچ باسێک بۆنموونە لە مەڕ ماڵیاتە. ھاتنە ئارای گرژی وئاستەنگ نێوان پرنسیپەکان یەکیان لە یەکیان گرینگترن، ئەگەر پەیوەندی نێوانیان سەرەڕای ئەوەش ئاوا نەبێ کە خەڵک بتوانن کەلک لەو ئازادییانە وەربگرن کە ھەووەڵین پرنسیپ باسی دەکا .(ئەگەر بکرێ بۆنموونە ئاماژە بە وڵاتانی یەکجار ھەژار بکەین).

مێژوودەستکاری

سوسیال لیبرالیزم بەشێکی ڕیشەی دە ڕاپۆڕتێکدا کە لەلایەن کۆمیسیۆنی دەرباری شای ئینگلستان دە ساڵی ١٨٤٢دا ھاتووە. دەو ڕاپۆڕتەدا لە ھێزی کرێکارانێک دەدوێ کە ژنی دووگیان و منداڵی کەم تەمەن دە نێویاندا ھەیە و بەپێی ئەو ڕاپۆڕتەلە تاو ھەڵاتەوە تا تاریکایی دادێ ئەوانە کاریان کردووە بە بێ ھیچ ئەمنییەتێک. ئەو ڕاپۆڕتە تەواوی کۆمەڵگای ئینگلستانی ھەژاندووە و لیبڕالەکان مەرجیان بۆ دەوڵەت داناوە کە دەبێ بە تەواوی توانایی خۆیەوە بۆ نەھێشتنی برسێتی و ھەژاری دەنێو کریکاراندا حەول بدا. بیجگە لەوەش دەبوو بۆ لابردنی ئینحسار (پاوان) و چەوساندنەوەی کرێکارانیش دەوڵەت چارەیەک بدۆزێتەوە و جەختیشان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئازادی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە پێش ھەلومەرجی ئابوورییەوەیە. ئیدئۆلۆژییەکە ئاسەوارێکی زۆری فیلسوفێکی وەک بۆ نموونە (یۆن ستوارت میل)ی پێوەدیاربوو کە نوێنەرایەتی لایەنگرانی پاراستنی بنەماکانی ئازادی تاک و ڕەسەنگرایی دەکرد. دەنووسراوەی (لەمەڕ ئازادی) دا ئاماژە بە ئازادی ڕادەربڕین و بەرتەسک کردنەوەی ئەوئازادی کردەوانە دەکا کە ئاکامیان ئازار وکوێرەوەری خەڵکی دیکەی لێدەکەوێتەوە. سوسیال لیبرالیزمی کۆن یش زۆر لەسەر بازنەی ئابووری پێداگرییان دەکرد یەکێکی وەک یۆن ماینارد کەینێز کە نوێنەرایەتی بە ھێزی ئەو بەشەی دەکرد کە لایەنگری دەستەڵاتی دەوڵەت دە بەریوەبەرایەتی کار وباری ئابووریدا بوون، بە پێچەوانەی ئەوەی وا کە لیبرالە کلاسیکەکان نوێنەرایەتی تێزی ئابووریان دەکرد. بدوای ساڵەکانی ٧٠دا ئەو تێئۆرییە ی ئابووری کەمتر لایەنگری بوو کە ئاکامیشی بوو بە دابەزینی ڕیژەی لایەنگرانی سوسیال لیبرالیزم لە وڵاتانی دیکە. بەرچاوترین تێئۆریسییەنی سوسیال لیبرالیزم لە سۆئێد بەرتیل ئۆلێن بوو کە نوێنەرایەتی ئابووری ئازادی وێڕای بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی (سیاسەتێکە کە داواکاری دەستەڵاتی کەمتری دەوڵەتە لەکار وباری ئابووریدا ھەڵبەت جێوازی ھەیە دەگەڵ سوسیال لیبرالەکانی وڵاتانی دیکە) ھەر بۆیەش بوو ئەو شێوە باوەڕە زۆرتر لە سۆئیدی خۆڕاگری بوو تا وڵاتانی دیکە.

لەمێژینەدەستکاری

لیبڕالیزمی نوێ وەک ھێزێکی لە مێژینە ئەغڵەب بە لیبرالیزمی کلاسیک نێوی دەرکردووە و لەلایەن زۆر کەسانەوە یۆن لووک فیلسۆفی بە ناوبانگی سەدەی ١٦بە داڕێژەری بناخەی ئەولیبڕالیزمە کلاسیکە دەزاندرێ. دە لێکۆڵینەوەی دووھەمی خۆیدا بە نێوی (چۆنییەتی بەڕیوەبەرایەتی ١٦٩٠) تێئۆری مافی سروشتی دەناسێنێ ودەودا باسی ئەوە کە ھەر مرۆڤێک خاوەن مافی ژیان، ئازادی و دارایی یە دەکا. بۆ پاڕاستی ئەو مافانەی کە دەگەڕێتەوە سەر تاکەکانی کۆمەلگا، دە (بەڵێننامەیەکی کۆمەڵایەتی) پێویستە کە دەوڵەتێک پێکبێ. لووک پێیوابوو کە مافی تاکەکان بە شێوەی دابەشکردنی دەستەڵات دەنێوان پاڕڵمان و دەوڵەتدا دەپارێزرێ. چارڵز دی مۆنتێسکیوو سێھەمین بۆچوونی لەو چەمکە ئەویش پێکھێنانی دادگای قانوونی بنەڕەتی بوو زیاد کرد. ساڵی ١٧٧٦ئادام سمیت یش نووسراوەیەکی خۆی بڵاوکردەوە بە نێوی (ڕفاھی نەتەوەکان). دەوێدا لە ھێزێکی ئەرێنی (موسبەت) دەئابووریدا وەک بۆچوونی خۆی دەدوا. یەک (دەستی نادیار) دە بەرژەوەندی کۆمەڵگادا دەدوایین دەرفەتدا ھەلێک دەڕەخسێنێ کە تەنانەت ھیچکام لە ھەلگێڕەکانی بازاریش زانایانە نەیانتوانیبێ کە ئەو نەخشە بگێڕن. دە سەدەی ١٧دا لیبڕالەکان بیرۆکەی (زانیاری)یان ھێنایە گۆڕێ و داخوازی دوایی پێھێنان بە نەریتی کۆمەڵگای سەرەتی (ئیمتیازی) بوون. داخوازی کۆمەڵگایەک بوون کە تێیدا ھەموو تاکێک وەک یەک چاو لێبکرێن و مافەکان بەپێی یاسای مافی سروشتی کە بۆ ھەر تاکێک لە بەرچاوگیراوە دابینبکرێ. لە فەڕانسە ھەلومەرجەکە ھەڵچوونی پێوەدیارە و شۆڕشی فەرانسە ١٧٨٩بە دروشمی ئازادی، یەکسانی، برایەتی ھەڵداییسێ. دەو شۆڕشەی فەڕانسەدا کێبڕکێی دە نێوان حیزبە جێوازەکاندا سەرھەڵدەدا. ئەوانەی کە نوێنەرایەتی بەشی ھەرە لیبڕاڵە ڕادیکاڵەکانیان دەکرد، یەعقووبییەکان بوون. تەنانەت ئەگەر ڕێبەرایەتی یەعقووبییەکان کاریان بکەوێتە خوێنڕشتنیش دیسان یەعقووبیزم دەبتە ھێزێکی گرینگ نە ھەر لە فەڕانسە بەڵکوو زۆر دوای ئەوێش. یەعقووبیزم لێکدانەوەیەکی ڕادیکاڵانە و نیشتیمانپەروەرانە لە لیبڕالیزم دە شۆڕشی فەڕانسەدا وەک کەلەپوورێکی لیبڕالی وەستۆیە. لە دەستپێکی سەدەی ١٨دا لیبرالیزم دەبتە شتێکی جێی مەترسی بۆ ئەو دەستەڵاتە داسەپاوە لە ئوروپا. زۆر جاران لە زۆر جێیان کوانووی شۆڕش دادەگیرسێ لەوانە ساڵی ١٨٣٠ لە فەڕانسە. دەوەڵمەندەکانی زۆر بە ھێز پێشەنگی ئەو سەربزێوییانەیان وەستۆ بوون و چینی دەستتەنگ و ھەژاریشیان کەوتبووە دوای. لە ئینگلستان ساڵی ١٨٢٠ لیبرالیزمی کلاسیک لەلایەن خاوەن کارخانەکان و ڕێبەرانی کرێکاران پەرەی پێدرا. بێجگە لە داخوازی سوننەتی لیبڕالییەکان. عەداڵەتی کۆمەڵایەتی یش بوو بە داخوازی سەرەکی. چارتیزم (بزاوێکی کۆمەڵایەتی بە مەبەستی دابینکردنی عەداڵەت لە کۆمەڵگای ئینگلستان لە ساڵی ١٨٠٠دا بوو) بە دروشمی لیبڕالییەوە یەکێک لە بزاوە ھەرە بەرچاوەکانی ئینگلستان بوو. شۆڕشی ساڵی ١٨٤٨بەرچاوترین بزاو و تەنانەت سەرھەڵدانی لیبڕاڵەکلاسیکەکان بووکە داخوازییەکانیان بوو بە بەشێک لە پڵاتفۆڕمێکی سیاسی شۆڕشگێڕان. دوای ڕووداوەکانی ساڵی ١٨٤٨ ھێزێکی نوێ ھاتە گۆڕێ واتە شۆڕشگێڕانی سوسیالیزم کە دەبتە میراتگری کەلوپووری شۆڕش. لیبرالیزمی کۆمەڵەبچووکەکانی خەڵکی، پاشماوەی شێوە ڕادیکاڵی شۆڕشی فەڕانسە یە کە لە دەستپێکی سەدەی ١٨ دا پێشنیارێک بوو وەک ئاڵترناتیوێکی سیاسی وەک، ئازادی بیر وباوەڕی لیبڕالی ئاوێتەی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی بۆ خەڵکی دەستتەنگ و چینی کرێکار. بەرچاوترینیان لە ئینگلستان و فەڕانسە بوو. لیبڕالیزمی کلاسیک لە ڕاست لەوانە کۆماریخوازی زیاتر ڕوولە گەشەکردن بوو، ئەوە دەبتە بەشێک لە بناخەی ئیدۆئۆلۆژییەکی ڕووبەگەشە واتە سوسیالیزم بەڵام دەتوانرێ ئەوە دە ڕەوتی ڕووبەگەشەی سوسیال لیبرالیزم یشدا ببیندرێ. لیبڕالیزمی نوێ ڕیشەی بایخەکانی دە لیبڕالیزمی کلاسیک دا. یۆن لووک ئە فیلسوفەئینگلیسییەی سەدەی ١٦ تێئۆری مافی سروشتیی بە مەبەستی دابینکردنی ئازادی تاڕادەیەک وەپشت گوێخست. لووک پێیوابوو کە ھەر تاکێک بە تایبەتمەندی وەک مرۆڤ خودا مافی ژیان، ئازادی و دارایی پێداوە. لیبڕالیزمی نوێی مۆدێڕن سروشتی لە جێگای خودا داناوە لەوەیکە مرۆڤ بەپێی سروشت لەشی خۆی ئیدارە دەکا و خاوەن خواستی ئازادە لە مەڕ لەشی. بەپێی ناوەرۆکی ئەو خۆخێوی یە مرۆڤ پاشان بەڕیوەبەرایەتی مافی خاوەندارییەتی دەبێتێ. مەبەستیش لەبایخی شتەکە دەپەیوەندی دەگەڵ مرۆڤی زانا وچاوکراوە دایە، و بایەخەکە دەمێنێتەوە سەر ئەو کەسە کە لە ڕێگای کارخۆیەوە پێکیدێنێ، بۆ نموونە داچاندنی پەڵە زەوێیەک. شتێکی لە گوێن ئەوەش دەوڵەت ھیچ پەیوەندییەکی بە سەر بەرھەمی ھیچکەسەوە نییە یان کەسێکی دیکە لە دەرەوەی ئەو بازنەش بتوانێ داوای بەرھەمی دەستڕەنجی بکا. مەبەست لێرە لە مافی خاوەندارییەتی ئەوە دەسەلمێنێ کە دەوڵەت بە بێ لەبەرچاوگرتنی وەیکە لەلایەن زۆرایەتی خەڵک یان تاکێکی دیکتاتۆر بەڕیوەدەچێ مافی تێوەگلانی لە ژیانی خسووسی ھیچ تاکێکدا نییە مادام ئەو تاکە خۆی بە دڵخواز و ئاگایانە ئیزنی دابێتێ. سنووری ئەوەیکە مرۆڤ تا کوێ مافی ھەیە چبکا، ئەو ھێڵەیە کە پێشێلکردنی مافی ژیان. ئازادی و دارایی لێدەکەوێتەوە. ئەوەبەومانایەیە لە دزی، قەتڵ، دەستدرێژی یان شتی لە گوێم ئەوانە دەبێ پاوان بکرێن و دژ بە یاسا دابنرێن ھاوکات کردەوەگەلی وەک موادی موخەددەر، چەک و خۆفرۆشی دەبێ بە قانوونی بکرێن. لیبڕالیزمی نوێ ھێڵێکی باریک وتیژ لە پێکھاتنێکی دلخوازانە و نادڵخوازانە لە نێوان مرۆڤەکان دادەنێ و ئەو سنوورکێشانەش سەرچاوەی ڕوانگەی لیبڕالیزمی نوێیە بۆ دانانی یاسا. لایەنگرانی ئەولیبڕالیزمە کە لەسەر بنەمای مافەکان دامەزراوە پێیانوایە کە ئازادی شەخسی و ئابووری بازاڕی ئازاد مافێکی ئەخلاقین چونکوو تاک مافی خاوەندارییەتی بە سەر خۆی و بە سەرکاری خۆیدا ھەیە. ئەوان پێیانوایە کە پێکھاتنێکی دڵخوازانەی نێوان تاکەکان بۆ نموونە ئەو بڕە مالیاتە ناتوانێ بسەلمێنێ کە بە پێچەوانەی ویستی ئەوان لێیان وەردەگیرێ، لەبەروەی دەوڵەت ناتوانێ خاوەن مافێکی زیاتر لەوەبێ کە تاکەکان دڵخوازانە داویانە بە دەوڵەت. ھەر بۆیەشە دەوڵەت دەبێ ڕێز لە بەڵێننامە وئەوقەراردادانەی کە دەنێوان تاکەکان ھەن بگرێ. مافەکان لە لاوە لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە لێکدەدرێنەوە. ڕۆبێرت نوزیک و زۆرییەک لە لیبڕاڵە نوێیەکان قەت نەیانگوتووە کە مافەکانی تاک فاکتگەلێکی حەقیقین، بە پێچەوانەوە مەبەستیان ئەوەبووە کە تاکەکان ئاوا ھەڵسوکەوتیان دەگەڵ بکەن ھەروەک دەگەڵ مافەکانی سروشتیان دەکەن. ھەن نوێنەرانی لیبرالیزمی کلاسیک و لیبرالیزمی نوێ یش کە پرنسیپ و تێئۆری مافەکان بە سەرچاوە ناگرن. لودویگ ون میسز، میلتۆن فرێدمان، فرێدریک ون ھایک لە ڕیزی ئەوانەدان. بە پێچەوانە ئەوان لەبۆچوونی ئوتیلیتاریزم وەک سەرچاوە کەلک وەردەگرن کە ئاکامی قانووندانانێکی ئازادانە یە کە خۆی پێکھاتنی کۆمەڵگایەکی باشتری لەدوویە. ئەوەش زۆر ھاسائی یە دەنێوان بازنەیەکی ئابووریدا. دە نێو فەلسەفەکانی سیاسیدا بەرھەمی فیلسۆف ڕۆبێرت نوزیک (ئانارشیزم، دەوڵەت، خەیاڵ) دە ساڵی ١٩٧٤دا کتێبێک بووە لە ھەر بە نێوبانگەکان. دەو کتێبەدا ڕۆبێڕت نوزیک بەوەیکە ھەر تاکێک مافی ژیان، ئازادی، دارایی ھەیە دەست پێدەکا و ئەو مافانەش بۆ پێشێلکردن نابن. بۆوەیکە دەستەڵاتدارێکی دەوڵەتی یان ھەر کەسێکی دیکە نەتوانی ئەو مافانەی تاکەکان پێشێلبکا ئەرکی دەوڵەتە کە ئەو مافانە لە ڕاست توند وتیژی، دزی، دەستبڕی، یان ھەر پێشێلکارییەک لە مەڕ قەرارداد یان شتێک لەگوێن ئەوانە بپارێزێ. نوزیک ئەوەش ڕەتدەکاتەوە کە پێدەڵێن دابەشکردنێکی (کلیشەیی) واتە ئەو شێوە دابەشکردنە کە بەپێی ھێندێک ڕەوتی دیاریکراو پارێزگاری لێدەکرێ. نوزیک دژایەتی دەگەڵ ئەو تێئۆرییەی عەداڵەت دەکا چون بەپێی وەیکە ئیمکاناتەکە ھی کەس نییە لەوە بەولاوە ناکرێ دابەشبکرێن. خۆخێوی تاکەکان و مافی خاوەندارییەتی وادەکەن کە چۆنییەتی کەل و پەلەکان گرینگ بن چونکوو ھەموو ئەوانە دە پەیوەندی دەگەڵ مرۆڤەکاندان و خاوەدارییەتیشیان مافی تاکەکانە. ھەموو گواستنەوە و دەستاودەستکردنێک کە لە سەربنەمایەکی دڵخوازانە بن بەپێی بۆچوونی نوزیک عادڵانەیە و دەگەڵ ئازادی تاک یەکدەگرنەوە. دە ناوەندی بەشی (دابەشکردنی عادڵانە) دا سێ بۆچوون دەو پەیوەندییەدا پێشنیاردەکا. ئەوە بەو مانایەیە کە خۆی دابەشکردن عادڵانەیە ئەگەر شەرت و شرووتی ڕەوای کڕین و فرۆشی سەرەتایی شتەکە بناسێندرێ (ھەر کەسێک دەتوانێ مافی خاوەندارییەتی ڕەوای بە سەر شتێک کە پێشوو ھی ئەو نەبووە ببێ بە مەرجێک نەبتە ئاستەنگ و ئالۆزی ھەلومەرجی کەسێکی دیکە) وھۆی دەستاودەستی بەڕەوای ”کەسێک دەتوانێ مافی ڕەوای خاوەندارییەتی شتێکی ببێ کە کەسێکی دیکە خاوەنی ڕەوایەتی بەڵام بە ویستی دڵی خۆی داوێتی بەو کەسەکە باسی دەکرێ ” (ئەگەر ھەلومەرجەکە ئاوا نەگونجێندرێ کە کرین وفرۆش عادڵانە نەبێ، دەبێ ھەلێک بۆقەربووکردنەوەی بڕەخسێندرێ) ئەو سێ پرنسیپانە واتە پرنسیپی ڕەوای کرین وفرۆشی سەرەتایی، پرنسیپی ڕەوای دەستاودەستکردن بەرھەمەکان، پرنسیپی قەرەبووکردنەوە معاملەی ناعادڵانە، تێئۆری نوزیک دەبتە ڕەوتێک بۆ دابەشکردنی کۆمەڵایەتییانە. (ئاناڕشیزم، دەوڵەت وخەیاڵ)ێکی دیکەش وەک فەلسەفەیەکی سیاسی لەلایەن ئایین ڕاند کە زیاترھەڵگری فەلسەفەی لیبڕالیستەنوێیەکان بوو بڵاودەبێتەوە، ڕاند خۆی لیبڕالیزمی نوێ یش ھەربە (لیبرتاریانیزم) و بە ھەووەڵین دوژمن دەزانێ، سەرەڕای وێکچوویی ڕوانگەکان کە دە پرنسیپ دا ھەر یەک شتن.

ڕوانگەکانی سیاسیدەستکاری

لیبڕالیزم تاک وەک ھێزێکی ھەڵسوڕێنەری کۆمەڵگا ودەوڵەتیش بە ھێزێکی کە ھەر لە دووی تۆبز وزەختە دەڕوانێ. ئامانجی لیبڕالیزمی نوێ ئەوەیەکە بچووککترین دەوڵەت کەنێوی دەنێ دارۆغەی شەودابمەزرێنێ کە ئەرکیشی بەرتەسکبکرێتەوە دە پۆلیس، دادگاکان، و دیفاع دا. بە پێچەوانەی (ئانارکۆکاپیتالیستەکان) لیبڕالیستەنوێیەکان پێیانوایە کەخاوەنی ئەو پێکھاتانەش ھەر خۆی دەوڵەت بێ باشە، تاکوو بتوانن مافی ژیان، ئازادی، دارایی تاکەکان بپارێزن؛ و دەوڵەتیش بۆی نییە کە ئەو مافانە لە ڕێگای وەرگرتنی ماڵیاتەوە پێشێل بکا وبە دابینکردنی قانوون یان دادگایەکی چاودێر بە سەر قانووندائەوە تەزمین بکا کە ئەو ماڵیاتە وەرگیراوانە خەرجی پۆلیس و دادگاکان یان دیفاع ناکرێن بەوشێوەیە دارایی دەوڵەت دەبێ بە ڕوونی بەرتەسک بکرێتەوە. چونکووبەپێی بۆچوونی بنەمایی لیبڕالیزمی نوێ وەرگرتنی ماڵیات بە پێشێلکاری مافی خاوەندارییەتی و بە دەستبڕی دەزاندرێ وئەو پرسیارەش جێی باسی ھەمیشە دەنێوان لیبڕالیزمی نوێدا بووە کە دەوڵەت لە چ ڕێگایەکەوە ئابووری خۆی دەبێ دابین بکا. ھێندێکیان دەڵێن لە ڕێگای سەرمایە وەگەڕخستنی خسووسی دابینبکرێ، ھێندێکیشیان دەڵێن کە تاوانباران دەبێ خەرجی ئەو پێڕاگەیشتنانە بدەن کە ئەوان دەبنە ھۆی، ھاوکات ھەن ھێندێکی دیکەش کە دەڵێن کە وەرگرتنی ماڵیات بۆ لێخۆشبوون نابێ.

ئابووریدەستکاری

پرنسیپە بنەمایییەکانی لیبڕالیزم بۆ بازاڕ ئەغڵەب بە (ئەو دەستە نادیارە) شرۆڤە دەکرێ. ھزرەکەش وەرگیراوەیە کە لەلایەن ئابووریزان ئادام سمیت و دە کتێبی (ڕفاھی نەتەوەکان) دا ھاتووە. سمیت دەودا دەڵێ تاکێک کە بەپێی پێداویستییەکانی خۆی کەل وپەل دەکڕێ ناڕاستەوەخۆش دەبەرژەوەندی کۆمەڵگا یان جەماوەر دا دەبێ. میلتۆن فڕیدمان پێیوابوو کە ویستی شەخسی بە ھێزترین سۆنگەیە بۆ کڕین وفڕۆش، بەڵام ئەوە نابێ لێکبدڕێتەوە وەک (خۆویستییەکی کورتخایەن) لەبەروەیکە ویستی شەخسی بەپێی گوتەی فرێدمان زەخت دەخاتە سەر ھەموو ئیشتییا و ھەڵسەنگاندن و مەیلێک کە مرۆڤەکان دەیانەوێ دەبەرژەوەندی خۆیاندا بۆیان بلوێ. ئەو سیاسەتەئابوورییە لەسەر بنەمای تێوەنەگلانی دەوڵەت داڕێژراوە. لیبڕالیزمی نوێ بە گشتی دژی ھەر چەشنە سازکردنی ئاستەنگێکە کە دەوڵەت لەسەر ڕێگای ھاتوچۆ و گواستنەوەی کەل وپەل وپێداویستییەکان، مرۆڤەکان یان ھەر شتێکی دیکە کە لەسەر سنوورەکان دادەنێ. بەکورتی دەبێ ھەرچەشنە پێکھاتەیەکی کە ئاستەنگن لەسەر ڕێگا وەک گۆمرگ و بەش دیاریکردنێک.

بێکاریدەستکاری

واوێدەچێ کە بێکاریتا ڕادەیەک دەگەڕێتەوە سەر ئەوە کە دەوڵەت چاوەدێری بە سەر زیاد وکەمی مووچەکانەوە ھەیە کە ئاکامی دەبتە ئاستەنگێک بۆ بازاڕی کار کە نەتوانێ باڵانسی خۆی دە نێوان پێشکێش و داوا (عەرزە و تەقازا) دا ڕابگرێ. ھەر عەینی سیاسەت بۆ بازاڕی خانوو و بازاڕەکانی دیکە. لیبڕالیستە نوێیەکان پێیانوایە کە وەرگرتنی ماڵیات دەبێ بۆ ھەمیشەدوایی پێبھێندرێ یان تەنیا بە کەمترین ڕادە بە مەبەستی دابینکردنی ئابووری دەوڵەتی دارۆغەی شەو (دەوڵەتی بچووک) وەربگیرێ. دەنێو لیبڕالیزمی نوێ دا ناتەبایی لەسەر بوونی مافی پاراستنی ھێندێک بابەتی وەک کۆپی ڕایت، پاتێنت، پێناسە بۆ کەل وپەل و شتی لە گوێن ئەوانە ھەیە. نوێنەرانی ئەو بەشەی کە بە (ئیماتریال ڕێت) واتە (مافی پاوان بە تاک بۆ دینەوە یان سازکردن یان لێکۆڵینەوە لە مەڕ شتێک) ناسراوە دەڵێن کە بوونی پاراستنی ئەو مافەش ھەر دەگەڕێتەوە سەر مافەکانی تاک بۆ کار و بەرھەم و ئاسەواری بە سەر تەنانەت بۆ نموونە لێکۆڵینەوە لە مەڕ داو ودەرمان و کاری پزشکیدا ھەیە، کە بە بێ پاراستنی مافی پاتێنت بۆ ئەو بەشە، کارەکان قەت بە ئاکامێک ناگەن. دژبەرانی ئیماتریال ڕێت دەڵێن کە مرۆڤ تەنیا دەتوانی شتەکە وەک بەرھەم و دەستکرد خاوەندارییەتی بکا چونکوو کەلکوەرگرتنی کەسێک لە شتێک پێشێلکردنی مافی دەکارکردن بۆ کەسێکی دیکە نییە و بۆ نموونە مافی سەرەت (ئیمتیاز)، خۆی بە مۆنۆپۆل دادەنرێ کەلە لایەن دەوڵەتەوە بەڕێوە دەچێ. دژبەرێکی دیکەی ئیماتریال ڕێت بە نێوی موورای ئێن ڕۆتبارد کە پێشەنگێکی لیبڕالیزمی نوێیە لە قوتابخانەی ئابووری ئوتریش کە دەڵێ پاتێنت شتێک نییە کە جێی ڕێز بێ لە جێیەک مافی پاوان (مۆنۆپۆل) لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوە دەچێ کە خۆی پێشێلکارییەکە دە ڕەوتی کار وباری بازاڕدا. ڕۆتبارد پێیوایە کە دەتوانی ئاماژە بە ناوەرۆکی یاسای پارێزەری ئەو مافە ئینحیسارییانە بکا وبیسەلمێنێ کە پێشێلکارییەک لەلایەن ئەو کەسانەوە کە خاوەنی ئەو چەشنە مافانەن ڕوویداوە. زۆربەی لیبرالە نوێیەکان لەسەرئەوباوەڕەن کە بانکی ناوەندی یش دەبێ خسووسی بکرێ و بانکەگەلێکی خسووسی ئەسکیناس و قەڕەپووڵ بدەنەدەرێ و کاتی وەرگرتنیش دەکرێ بە زێر بگۆڕدڕینەوە. ئەو سیستیمە وەک بانکدارییەک دەچێ کە لە ئەمریکا وئوروپای خۆراوا دە سەدەی ١٨دا باوبوون. بیری جێواز ھەن لە مەڕ ڕادەی چاپی ئەو ئەسکیناسانە کە بانکەکان قەرابێ بیاندەنە دەرێ. لایەنگرانی قوتابخانەی ئابووری ئوتریش پێیانوایە کە بانکەکان دەبێ بە قەرایی ئەو ئەسکیناس و قەرەپووڵانەی کە دەدرێنە دەرێ زێر لە جێگایاندا ببێ وەک پشتیوانی ئەو پووڵانە کە لە دەرەوەی بانکەکان بەدەست خەڵکەوەن. لایەنگرانی گلدانەوەی ھێندێک لەو پووڵانە کە خەڵک لە بانکەکانی دادەنێن بە مەبەستی وەگەڕخستنیان بۆ قازانج کە بە بانکداری ئازاد نێوی دەرکردووە و وادەردەکەوێش ھیچ مەرجێک بۆ گلدانەوەی سەتاسەتی پووڵەکان نەبێ. تێئۆری ئابووریزان میلتۆن فرێدمان بە نێوی مۆنیتاریزم پێیوایە کە ئەوە ئەرکی دەوڵەتە کە بانکی ناوەندی بەڕێوەبەرێ و چاوەدێری بە سەر زۆر وکەمی پووڵەوە ببێ دە وڵاتێکی کە چڵی (نەبز، تاکت) ئابووری سەربەرەوژوورە. ئەگەر ھات و گرفتێکی ئابووری سەری ھەڵدا بڵێی دژایەتێکی نوێ لیبڕاڵانە بە زەین بگات کە ھەووەڵ بپرسێ کە ئەوە بەڕاستی گرفتە؟ جا چ گرفتە دەکەوێتە سەر ئەو تاقمە کە ئەغڵەب دەپەیوەندی دەگەڵ خواست و ھەڵسەنگاندنەکانیانە دایە. بۆچوونی لیبڕالیزمی نوێ ئەوەیە کە دەوڵەت خۆی دەکێشەکەدا بێلایەن ڕابگرێ و نەبتە دژی لایەنێک یان لایەنگری لایەنی دیکەی تێوەگلاو دە کێشەکەدا. دابەشکردنی ئیمکانات دە کۆمەلگادا یەکێکە لە بۆچوونەکانی لیبڕالیزمی نوێ کە بەپێی ئەو شێوە دابەشکردنە کە بە وردی مافەکانیان لە بەرچاو گرتبێ بە ڕەوای دەزانن. دەستاودەسکردنی دارایییەکان بەتەواوی ڕەوایە بەپێی لیبڕالیزمی نوێ بە مەرجێک ھەموو لایەنەکان زانیارییەکانی خۆیان گۆڕیبێتەوە و خاوەندارییەتی سەرەتایییەکەش ڕەوا بێ. دە ئابوورییەکی ئازاد دا نەھاتووە کە شێوەیەکی کلیشەیی و دیاریکراوی دابەشکردن لە بەرچاودەگیرێ بەڵکوو ئەوە ڕەوتێکی ئاڵۆزو بادراوە کە ئاکامی دەبتە شێوە دابەشکردنێکی گونجاو و تایبەت بەو معامەلەیە. ئەو ڕەوتەش بە تێوەگلانی چەند کەسێک یان چەند لایەنێک بە کاردانەوەی جێوازەوە ھەر وەک چۆن ئاڵوگۆڕی بەرھەم و کەل وپەل ڕوودەدەن کە لێرەش دەبێ دەوڵەت لە دەڵاڵی دەنێوان لایەنەکاندا خۆی دوورەپەرێز بکا. واباشە کە مرۆڤەکان ئیزنی ئەوەیان پێبدرێ ھەر وەک چۆن دە بەرھمھێنانو ڕادەی بەرھەمھێناندا ئازادن دە چۆنییەتی فرۆش و گۆڕینەوە و کرێنی بەرھەمەکانیشیاندا ئازاد بن.

خەدەماتی تێر و تەسەلی (ڕفاھی)دەستکاری

ویستی لیبڕالیزمی نوێ لەدەوڵەتی تەسەلی ئەوەیەکە دەبێ سەرجەم چالاکییەکانی وەک قوتابخانەکان، لێکؤلێنەوەکان، خزمەتگوزاری داو ودەرمان، پێڕاگەین بە سالداچووان، و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بیانکاتە خسووسی و لەلایەن شیرکەتەکان یان ڕێکخراوەخسووسییەکان بەڕێوەبچن. بۆ دابینکردنی ئابوورییەکانێشیان پێیانوایە کە کەلکوەرگران بەپێی ڕادەی کەلکوەرگرتنیان لەو خزمەتگوزاریانە مخاریجەکەشی بدەن. بۆ کەلکوەرگرتن لە خزمەتگوزاری وەک پزیشکی وداو دەرمان و سندووقی بێاکری و پووڵی نەخۆشی دەبێ لەلایەن ئیدارەی بیمەوە بۆ ھەر تاکێک ئەو دابینبکرێ. کاتێکی دەگەڕێتەوە سەر ئەو کەسانەی کە وا بێمەیان نییە یان توانایی ماڵیان ئەوەندە نییە کە خۆیان بیمە بکەن دەکۆمەڵگایەی شارەستانیدا باسی لەلایەن خزم و کەس وکاریانەوە یارنەتیان بدرێ بۆ دابینکردنی ئەو خەرجانە. ڕێکخراوە یارمەتیدەرەکانیش ڕوولە زئادبوون دەکەن ئەگەر زەختی ماڵیاتی لەکەمێ بدا یان بە تەواوی ھەڵبگێرێ. لیبڕالەنوێیەکان ھەروەھا پێشنیاری تۆڕی تەسەلی کۆمەڵایەتی وەک بنەماڵە، خزمایەتی، ئاشنایەتی دێننە گۆڕێ. لیبڕالیزمی نوێ پێیوایە کە ئەوچالاکییە جەماوەرییانە زۆر جەرجھەڵگرن و نا چالاکن بۆیە بە خسووسی کردن بەومانایە دێ کە ئەو چالاکییانە چۆنییەتیان باشتر و ئیمکاناتی زۆرتریان بەھۆی بوونی کێبڕکێ دەنێوانیادا، دەبێ و بەرھەمی زیاتری بۆ کەلکوەرگران لێدەکەوێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکرێ کە لە گۆڕی لابردنی دەوڵەتی ڕفاە ھەلی باشتر بۆ خەڵک دەڕەخسێنێ کە بتوانن لە جێیەکی کەخۆیان پێیان باشترە پووڵەکانیان دەکاربدەکن. ھەر ئەو کێبڕکێ ڕەفاھییە یارمەتیدەرە کە قیمەتەکان لە بازاڕ ڕاستەخۆ و کمتر بن دەھەڵسەنگاندنی ئەو قیمەتانە کە ناڕاستەخۆ و ماڵیات لێدراون.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "liberalism In general, the belief that it is the aim of politics to preserve individual rights and to maximize freedom of choice." Concise Oxford Dictionary of Politics, Iain McLean and Alistair McMillan, Third edition 2009, ISBN 978-0-19-920516-5.
  2. ^ ئ ا "political rationalism, hostility to autocracy, cultural distaste for conservatism and for tradition in general, tolerance, and [...] individualism". John Dunn. Western Political Theory in the Face of the Future (1993). Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-43755-4.
  3. ^ "With a nod to Robert Trivers' definition of altruistic behaviour" (Trivers 1971, p. 35), Satoshi Kanazawa defines liberalism (as opposed to conservatism) as "the genuine concern for the welfare of genetically unrelated others and the willingness to contribute larger proportions of private resources for the welfare of such others" (Kanazawa 2010, p. 38).
  4. ^ Nader Hashemi (2009). Islam, Secularism, and Liberal Democracy: Toward a Democratic Theory for Muslim Societies. Oxford University Press. ISBN 978-0-19-971751-4. Liberal democracy requires a form of secularism to sustain itself
  5. ^ Kathleen G. Donohue (19 December 2003). Freedom from Want: American Liberalism and the Idea of the Consumer (New Studies in American Intellectual and Cultural History). Johns Hopkins University Press. ISBN 978-0-8018-7426-0. Retrieved 31 December 2007. Three of them – freedom from fear, freedom of speech, and freedom of religion – have long been fundamental to liberalism.
  6. ^ "The Economist, Volume 341, Issues 7995–7997". The Economist. 1996. Retrieved 31 December 2007. For all three share a belief in the liberal society as defined above: a society that provides constitutional government (rule by law, not by men) and freedom of religion, thought, expression and economic interaction; a society in which [...]
  7. ^ Sheldon S. Wolin (2004). Politics and Vision: Continuity and Innovation in Western Political Thought. Princeton University Press. ISBN 978-0-691-11977-9. Retrieved 31 December 2007. The most frequently cited rights included freedom of speech, press, assembly, religion, property, and procedural rights
  8. ^ Edwin Brown Firmage; Bernard G. Weiss; John Woodland Welch (1990). Religion and Law: Biblical-Judaic and Islamic Perspectives. Eisenbrauns. ISBN 978-0-931464-39-3. Retrieved 31 December 2007. There is no need to expound the foundations and principles of modern liberalism, which emphasises the values of freedom of conscience and freedom of religion
  9. ^ Lalor, John Joseph (1883). Cyclopædia of Political Science, Political Economy, and of the Political History of the United States. Nabu Press. p. 760. Retrieved 31 December 2007. Democracy attaches itself to a form of government: liberalism, to liberty and guarantees of liberty. The two may agree; they are not contradictory, but they are neither identical, nor necessarily connected. In the moral order, liberalism is the liberty to think, recognised and practiced. This is primordial liberalism, as the liberty to think is itself the first and noblest of liberties. Man would not be free in any degree or in any sphere of action, if he were not a thinking being endowed with consciousness. The freedom of worship, the freedom of education, and the freedom of the press are derived the most directly from the freedom to think.
  10. ^ "Liberalism". Encyclopedia Britannica. Retrieved 2021-06-16.
  11. ^ [٢][٤][٥][٦][٧][٨][٩][١٠]