مەھاتما گاندی

موھانداس کەرمچاند گاندی (لەدایکبووی ٢ی تشترینی یەکەمی ١٨٦٩–٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨) سیاسەتوان و ڕێبەرێکی ڕووحی ھیندی بووە.

لەدایکبوونموھەندس کەرەمشاند گاندی.
٢ی تشرینی یەکەم، ١٨٦٩
بوربەندەر، گاجارات، ھیندستان.
مەرگ٣٠ی کانوونی دووەم، ١٩٤٨ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
نیودلھی، ھیندستان
ھۆکاری مەرگتیرۆرکردن
نەژادھیندی
ئایینھیندۆسی
ھاوسەرکاستوربا گاندی
منداڵەکانھاریلال
مانیلال
ڕامداس
دێڤداس
واژوو
Gandhi signature.svg

ژیاننامەدەستکاری

لە ٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٦٩ لە (بور بەندەر) لە ناوچەی (گاجارات) ی ھیندستان لە خێزانێکی پارێزەر کە باکگراوندێکی سیاسی دوورودرێژیان ھەیە لە دایک بووە، لە ڕابردوودا باپیری و پاشانیش باوکی سەرۆک وەزیرانی ناوچەی (بور بەندەر)بوون.

وەک لاوە ھاوتەمەنەکانی خۆی لەوڵاتەکەیدا زوو چووەتە بنباری ژنھێنان و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ژنی ھێناوە و چوار منداڵی لەو خێزانەی ھەبووە.

لە ساڵی ١٨٨٨ بۆخوێندنی یاسا چووەتە لەندەن و لەسەرەتادا ویستویەتی وەکو ھەرگەنجێکە ڕۆژھەڵاتی کە چووبێتە ڕۆژاوا ژیان بەسەر بەرێت، بەڵام ھەرزوو بەڵانسی خۆی وەرگرتووەتەوە و پەیوەست بووەتەوە بە خوێندن و ئاینەکەیەوە و بەردەوام لە ھەوڵی زیاتر خۆرۆشنبیریکردندا بووە.

ئەو کەسێک بووە کە پشتی بە خوراکی گیایی بەستووە و کۆمەڵەیەکیشی لەو پێناوەدا دامەزراندبوو، وەختێک خوێندنی یاسای تەواوکردوو لە ساڵی ١٨٩١ گەڕایەوە ھیندستان ھەستیکرد کە لە کاری پارێزەریدا ناگاتە ئامانج و لەگەڵ ویستی ویدا یەکناکاتەوە، ڕێگایەک نییە بۆ سەرکەوتن، بۆیە دەمێک کاری عەریزە نووسی دەکات، پاشان بەگرێبەستێک بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ کۆمپانیایەکی ھیندی ڕوو دەکاتە (ناتال) لە باشووری ئەفریقیا بۆ کارکردن. لێرەوە بە سەرەتاکانی تێکۆشانی ناتوندوتیژی ئاشنا دەبێت.

گاندی و چالاکییەمانیدەستکاری

ساڵی ١٨٩٣ گاندی و خێزانەکەی چوونە ناوچەی ناتال لە باشووری ئەفریقیا و دەستیبەکارەکانی کرد، لەوێدا ئاشنابوو بە ململانێی و تێکۆشانی ناتوندوتیژی، ناوچەکەی ئەو شوێنێکی کرێکاری بازرگانی بوو، کرێکاران دابەشببوون بەسەر سێ بەشدا:

  • بەشێکیان عەرەبی موسڵمان بوونز
  • بەشێکی دیکەیان ھندۆس بوون.
  • سێیەمیشیان مەسیحی بوون،

لە نێوانیشیاندا پەیوەندییەکی کەم ھەبوو، ھەر لەوێدا گاندی ئاشنابوو بەسیاسەتی رەگەزپەرستی حکوومەتی باشووری ئەفریقیا کە ئەوکات ھندستان و باشووری ئەفریقیا لەژێر دەسەڵاتی بەریتانییەکاندابوون.. ئەو بەوە ئاشنابوو کە حکوومەتی ڕەگەزپەرستی باشووری ئەفریقیا لە ڕێگەی دەرکردنی یاسا و باجەوە فشاری زۆر دەخاتە سەر دانیشتووانی ڕەسەنی وڵاتەکە و ڕێگەگرتن لە ھاتنی ئاسیایییەکان.

لەو ماوەیەی لەوێ مایەوە ماڵەکەی کردە شوێنی دیدار لەگەڵ تێکۆشەران و ھاورێیانیدا و ھەژارەکانی کردە ئامانجی کاری و خۆی فێری کاری فریاکەوتن کردوو و داھاتەکانی ھەموو بۆ ئەوکارانە خەرج دەکرد، واتا ھاوکاریکردنی ھندی و ھەژارەکان، ئەو ھەزاران عەریزەی بۆ ڕەشپێستەکان نوسی دژ بە دەسەڵاتی سپی پێستەکان، ھەروەھا ڕێکخراوی (کۆنگرەی ھیندی) دروستکرد، بڵاوکراوەی (رای ھیند) ـی دەرکرد کە بە زمانەکانی

 
گاندی ساڵی ١٨٧٦

ئینگلیزی و سێ زمانی ناوخۆیی ھندی دەریکرد.

لەگەڵ ھاوڕێکانیدا چوونە دەرەوەی شار و ناوچەیەکیان بۆ خۆیان دروستکرد بە ناوی (فینیکس) لە ساڵی ١٩٠٤ بڕیاریدا بمێنێتەوە لە باشووری ئەفریقیا، مانەوەکەی بەھۆی ئەوەوە بوو کە دەسەڵاتداران بڕیاریاندا کە دەرفەت نەدەن بە ھندییەکان بەشداری دەنگدان بکەن، بەھۆی شارەزای لە بارەی یاساکانەوە گاندی توانی داوای ھندییەکان لە دەسەڵاتداران بباتەوە و بەشداری ھەڵبژاردن بکەن، ئەو چەندین جار ڕووبەڕووی دەستگیرکردن بووەتەوە کە دواینیان لە ساڵی ١٩٠٦ بوو بەھۆی تازەنەکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بەپێی یاسای نوێ کە بەیاسای ئاسیایییەکان ناسرابوو، لە بەرامبەر ئەو یاسایە خۆپیشاندانی گەورەی ھندییەکان دروست بوو، چینییەکانیش چوونە ڕیزیان، بەم ھۆیەوە زیندانەکان پڕاوپڕبوون لە ئاسیایی، گاندی ھندیییەکانی ھاندا کە شاندێک بنێرنە بەریتانیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داواکانیان، گاندی بۆ تێکۆشانی مەدەنی یاسایی دژ بە یاسا ئاسیایییەکە چەند مەرجێکی دانا:

  • ئەگەر یاساکە جێبەجێکرا دەبێت بەشداری خۆپیشاندان بکات.
  • پارە کۆکردنەوە بۆ سەفەری شاندەکە بۆ بەریتانیا.
  • ژمارەی شاندەکە دیاریکراوبێت.
 
گاندی وخێزانی ١٩٠٢

شاندەکە لە بەریتانیا چاویان کەوت بە وەزیری ناوچە کۆلۆنیالکراوەکان کە لە ڕووی شاندەکەدا بێزارە خۆی دەربڕی، بەڵام لە ژێرەوە ھانی دەسەڵاتدارانی ناوچەکەی باشووری ئەفریقیای دا کە یاساکە جیًبەجێبکات وخودموختاری پێببەخشێت. بۆیە یاساکە جێبەجێکراو گاندی و سەرکردەکانی دیکە خۆپیشاندانەکان دەستگیرگران و دواتر دەسگیرکرایەوە.

جارێکی دیکە لە ساڵی ١٩٠٨ زیندانی کراو و پاشان بەردرا، گاندی و یاوەرانی ھەستیانکرد کە بوونەتە ئامانجی پۆلیس، بۆیە بڕیاریاندا کە بەرگەی ھەڕەشە و لێدان و برسێتی بگرن و پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی، دەنگوباسی ئازاردانی ھندییەکان لە باشووری ئەفریقیا گەیشتەوە ھیندستان، بۆیە لەژێر فشاری خەڵکدا حاکمی وڵات ناڕەزاینامەیەکی نارد بۆ باشووری ئەفریقیا لە وبارەیەوە، دۆخەکە وەکو خۆی مایەوە تا لە ساڵی ١٩١٤ دەسەڵاتداران داوای یەکلاکردنەوەی کێشەکەیان کرد، بە شێوەیەک لە شێوەکان چارەکرا و تێکۆشانی ناتوندوتیژی لەوێدا وەبەرھەمھات.. ساڵی ١٩١٥ گاندی گەڕایەوە ھیندستان و دەستی کردەوە بە تێکۆشان لەلایەک ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان کە توێژی پەسندنەکراوەکان (المنبوژین) توشی ببون کە گاندی بە (منداڵەکانی خودا) ناوی بردن، لەولاشەوە دژ بە داگیرکەری بەریتانی.

لە ئاستی ناوخۆ: لەبەرامبەر یاسای جیاوازیکردن و دانانی نوێنەری کەم بۆ پەسندنەکراوەکان لە ھەڵبژاردنەکاندا، گاندی بڕیاری مانگرتن تا مردنی دا. ئەمەش لایەنەکانی ناچارکرد ڕێکەوتنی (بۆنا) مۆربکەن و نوێنەرایەتی پەسندنەکراوەکان زیادبکەن، لە ئاستی داگیرکەراندا: بەشێوەیەکی گشتی ھەڵوێستی مەبدەئی و تووند بووە بەرامبەر بە داگیرکاری، بەڵام لەوتووندییەوە ھەندێک جار نەرمی نواندووە وەکو قۆناغێکی تاکتیکی.

بۆ نموونە لە کاتی شەڕی یەکەمی جیھانی لەتەک بەریتانییەکاندابووە دژ بەنەیارانیان، ھەر لەسەرداوای حاکمی بەریتانیش بەشداری کۆبوونەوەی سەربازی کردووە لە (دلھی) زۆرجاریش نەیارانی بەمانە تاوانباریانکردووە، بەڵام لە ھەمان کاتدا لە ساڵەکان ١٩١٨-١٩٢٢ بەراشکاوی زۆر سوور بووە لەسەر سەربەخۆیی ھیندستان، لە ساڵی ١٩٢٢ یشدا سەرکردایەتی بزاوتێکی جەماوەری مەدەنی کرد دژ بە بەریتانییەکان، کە لە ئەنجامدا پێکدادان ڕوویدا، ئەوەش وایکر کە گاندی بزاوتەکە ڕابگرێت، بەڵاًم بەریتانییەکان بڕیاریاندا شەش ساڵ دووریبخەنەوە، بەڵام لەژێر فشاری لایەنگرانیدا ساڵی ١٩٢٤ ھێنایانەوەو ئازادیانکرد.[١]

ڕێپێوانی خوێدەستکاری

داگیرکەری بەریتانیا ڕێگەی بە ھیندییەکان نەدەدا لە پیشەسازی خوێدا کاربکەن، بۆیە گاندی بیری کردەوە ئەو یاسایەی کە ڕێگری دەکات پێشێلی بکات و خەڵکی بۆ بجووڵێنێت، ئەوە بوو ڕووە و دەریا ڕۆشت بۆ دەرھێنانی خوێ، لەو پێناوەدا بە ھەزاران میلی بڕی لەگەڵ یاوەرانی، بێگومان یەکەم چنگی خوێی لەسەر دەریا گرتەدەست، ئەمە بەریتانییەکان زۆر پەستکرد، بووە ھۆی ئەوەی بیخەنە زیندانەوە، لەو کاتەی ئەو لە زینداندا بوو ھەزاران لەلایەنگرانی کەوتنە زیندانەوە و لێوانلێوی زیندانەکان لە تێکۆشەرانی ناتوندوتیژی بوو، فشاری شەقامیش ھەر درێژەی ھەبوو، دواجار بە ناچاری بەریتانییەکان لەگەڵ گاندیدا لە ساڵی ١٩٣١ (رێککەوتننامەی_دلھییان) مۆرکرد کە بەندەکانی لەبەرژەوەندی ھەردوولادابوو، بەمەش ڕێپێوانی خوێ بە ئامانج گەیشت و کۆتایی پێھات.[٢]

ساڵەکانی کۆتایی تەمەنیدەستکاری

ساڵی ١٩٣٤ گاندی دەستیکێشایەوە لە کارکردنی حیزبی لە نێو ڕیزی (حزبی کۆنگرەی ھیندستان) بەتەواوی خووی داوە بەرکارکردن لە پێناوی چاکسازی ئابووری کە گوندەکانی ھیند پێوەی دەیانناڵاند، داوای لە حیزبی پێشووی کرد کە بەشداری ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٣٧ بکات کە یاسای نوێ تا ئاستێک شەفافییەتی دەستەبەر کردووە لە ھەڵبژاردنەکاندا، بەڵام سەرلەنوێ و لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی دایەوە خۆپیشاندانی درێژخایەن و ماوەی یەک ساڵی تەواوی خایاند، ئەودەم بەریتانییەکان بە شەڕی جیھانی دووەمەوە خەریک بوون، بۆیە وەفدێکیان ناردە لای بزووتنەوە سەربەخۆخوازەکانی ھیند بۆ بارودۆخ ئارامکردنەوە، بەڵام ڕازی نەبوون.

بۆیە لە ساڵی ١٩٤٢ گاندی گوتارێکی گرنگی پێشکەشکرد کە تێیدا بە بەریتانییەکانی گوتبوو (ھیند بەجێبھێڵن تاوەکو ڕێزدارن)، بەریتانییەکان بەم گوتارە ڕازینەبوون، بۆیە وێڕای ئەوەی کە گاندی پشتگیری ئەوانیکرد لە شەڕی جیھانی، بەڵام خۆی و لایەنگرانی کەوتنە زیندانەوە، تا لە ساڵی ١٩٤٤ ئازادکرا.

لە ساڵەکانی ١٩٤٤ و ١٩٤٥ کاتێک کە ھیند بەرەو سەربەخۆیی دەڕۆشت مەیلی جوداخوازی لە نێو موسڵمانەکانی ئەوێدا سەریھەڵدا بەسەرۆکایەتی (محەممەد عەلی) ئەمەش بووە ھۆی شەڕێکی خوێناوی لە نێوان موسڵمان و ھیندۆسەکان، گاندی ھەوڵیدا یەکێتی نیشتمانی بپارێزیًت، بەڵام بێ سوودبوو، تا کار گەیشتە جیابوونەوە، ئەوەش شەڕی ھیند و پاکستانی لێ دروست بوو، بەھۆی کشمیرەوە، لە نێو خۆی ھیندیشدا کەمینە موسڵمانەکان بوونە ئامانجی تووندڕەوە ھیندۆسیەکان، گاندی بەردەوام داوایدەکرد کە ڕێزیان لێبگیرێت و ئازار نەدرێن، ئەو ھەڵوێستەی گاندی تووندڕەوە ھیندۆسەکانی تووڕەکرد، بۆیە بڕیاریاندا بیکوژن، ئەوەبوو لە ڕێکەوتی ٣٠ی شوباتی ١٩٤٨ لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بەدەستی تووندڕەوێکی ھیندۆسی کوژرا. شایەنی باسە پێشووتر پێنج جار ڕووبەڕوی ھەوڵی کوشتن ببۆوە.

سەرچاوەی ئیلھامەکانی گاندی لە ناتوندوتیژیدادەستکاری

وێڕای ئەزموونی فێربوونی لە ژیانی ڕۆژانەوە لە باشووری ئەفریقیا و وڵاتەکەی خۆی کە شوێنی ناکۆکی بوون، لە ھەمانکاتیشدا گاندی وەکو کەسێکی ڕۆشنبیر لەژێر کایگەری چەندین بیروبۆچوون و نووسەر و کتێبدابووە، لەوانە (سروودی تۆباوی) کە داستانێکی شیعری ھیندۆسیە لە سەدەی سێزدەی پێش زاین نوسراوە و بە فەرھەنگی ڕۆحی خۆی داناوە و بۆی گەڕاوەتەوە.

ھەروەھا کتێبە (ئامۆژگاری چیا)ـی ئینجیل و کتێبی (تا دوا پێاو)ـی فییلەسووفی ئینگلیزی (جۆن راسکین) کە باس لە باشەی ھەموو جۆرەکانی کاری دەستەجەمعی دەکات، لەولاشەوە کتێبی (ھەڵگەڕانەوەی مەدەنی)ـی شاعیری ئەمریکی دیڤد تۆرۆ. لەتەک ھەموو ئەوانەشدا لەژێر کاریگەری گەورە ئەدیبر ڕوسی (تۆلستۆی) دا بووە، باوەڕە سۆفیگەرییەکانی خۆشی لە کە مخواردن و سادەپۆشین و بێدەنگی (بەتایبەتی ھەموو دووشەمووانێک بێدەنگە نواندوو لە ھەفتەدا)، ئارامگرتن و پەلەنەکردن لە ھەڵسوکەوت و بڕیارداندا، ئەو یڕوایەی لادروستکردبوو کە دەبێت مرۆڤ پێش ئەوەی ھەوڵی گۆڕینی خەڵکبدات، دەبێت خۆی بگۆڕێت.

گاندی و ناتوندوتیژیدەستکاری

گاندی بە دامەزرێنەری جۆرێک تێکۆشان دادەنرێت کە لە سیاسەتناسیدا پێی دەگوترێت (بەرەنگاربوونەوەی ئاشتیانە) یاخود فەلسەفەی ناتوندوتیژی (ساتیاراھا) کە لەسەر چەندین بنەمای ئاینی و سیاسی و ئابووری دامەزراوە و بە کورتی ناوەڕۆکەکەی بریتییە لە ئازایەتی و ڕاستی و ناتوندوتیژی، کە ئامانجی نوشوستگەیاندنە بە دوژمن لە ڕێگەی ھوشیاری تەواو بەرامبەر بە کێشەکە و دروستکردنی ھێزی ناتوندوتیژی لەبەرامبەریدا.

ناتوندوتیژی بەلای گاندییەوە بە قۆناغدا گوزەر دەکات لەلایەک گەورەکردنی گرفتەکە، لەولاشەوە ھاندنی خەڵک لەدژیدا، چ بەئامانجی لە ناوبردنی یان گچکەکردنەوەی یاخود ھەرنا گەورەتر نەبێت گرفتەکە، بەڵام لای گاندی دوائامانج لە ناتوندوتیژیدا کۆتایی پێنایەت، بەڵکو پێی وایە ئەگەر زەروورەت خواستی بەناچاری پەنادەبرێتە بەر توندوتیژی.

تیرۆرکردندەستکاری

لە ڕێکەوتی ٣٠ـی شوباتی ١٩٤٨ لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بە دەستی تووندڕەوێکی ھیندۆسی بە ناوى جودسى کوژرا، ھۆکارى کوشتنەکەشى ئەوەبوو دژى موسڵمانان نەدەوەستایەوە کاتێک لە ساڵى ١٩٥٦ پاکستان جیابویەوە لە ھیند بوە وڵاتێکی سەربەخۆ.[٣]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "المھاتما غاندی" (بە زمانی عەرەبی). ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  2. ^ "من ھو المھاتما غاندی" (بە زمانی عەرەبی). ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  3. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مھاتما غاندی»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.