ئایین چییە؟

ئایین کۆکراوەیەکی سیستمی کەلتوری و سیستمی بیر و باوەڕ و تێڕوانینی جیھانییە کە پەیوەندییەک دادەمەزرێنێت لە نێوان مرۆڤ و ڕۆحانییەتدا یاخود لەگەڵ چەند ڕێڕەوێکی ئەخلاقیدا. زۆر لە ئایینەکان چیرۆک و ھێما و و نەریت و مێژووی پیرۆزیان ھەیە کە تیایدا دەیانەوێت مانا بۆ ژیان ببەخشن یا سەرچاوەی ژیان و گەردوون ڕوون بکەنەوە. لەمانەوە ئەخلاق و ئەدەب و یاسایی ئایینی دادەڕێژن یاخود شێوە ژیانێک بەپێی تێگەیشتنی سروشتی مرۆڤ.

ئایین وەک پێویسیتیەک بۆ ڕێکخستنی کار و کردەوەکانی (مرۆڤ) بە درێژایی مێژوو وە وەک یەکێ لە سەرچاوەکانی یاسا دادەنرێ لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا. وە ھەر لە ڕێگەی ئایینەوە باس لە ژیانێکی ئەبەدی کراوە و باسی دوبارە زیندوو بوونەوە و بەھەشت و جەھەنەم کراوە....

پێناسەی ئەکادیمی یان زانستی بۆ ئایین ئەوەیە، کە زانایانی کۆمەڵایەتی و ئەنترۆبۆلۆژیا ئایین ئەبینن بەوەی کۆمەڵێک بیروباوەڕ و بەھا و شارەزاییە کە لە ناو جەرگەی ڕۆشنبیرییەوە ھاتوون. بۆ نموونە: بناغەی ناوەڕۆکی ئایین ئاماژە ناکات بە باوەڕ بوون بە خوا، ناوەڕۆکەکەی ئەناسرێت بەوەی پێکاھاتە یان ڕۆشنبیرییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ژیان بە شێوەیەکی گشتی. و بە پێی ئەم پێناسەیە ئایین دیدگایەکە کە دەستی لێ بەر نادرێت لە جیھاندا و کۆنترۆڵی بیرۆکەی تاک و کاروبار دەکات.


زیاتر...


ھەنووکە ٣٣٩ وتار لە دەروازەی ئاییندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

وێنەی کەعبە لە مزگەوتی حەرام لە مەککە
وێنەی کەعبە لە مزگەوتی حەرام لە مەککە

کەعبە، بە عەرەبی الکعبة، قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، و سەردانی ئەکەن لە حەجدا، و ئارەزووی ئەکەن و ھەوڵی گەیشتن ئەدەن پێی لە ھەموو لایەکی جیھانەوە، ھەروەھا پێی ئەوترێت بەیتی حەڕام، لەبەرئەوەی خوا کوشتاری تێدا حەرام کردووە، و موسڵمانان بە پیرۆزترین شوێنی دادەنێن لەسەر ڕووی زەوی. لەبەرئەوەی خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم پایەکانی کەعبە بەرز بکاتەوە، و ئیسماعیلی کوڕی یارمەتی دا لە بنیاتنانییدا، و کاتێک بنیاتنانی تەواو بوو، خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم کە بانگ بدات بە خەڵکی بۆ ئەوەی سەردانی بکەن و حەجی بۆ بکەن بە پێی باوەری ئیسلامی.

لە شێوەی شەش پاڵوودایە، بەرزییەکەی ١٥ مەترە، و درێژی ئەو لایەی دەرگاکەی تیاییە ١٢ مەترە، ئەوەی بەرامبەری بە ھەمان شێوە، و دوو لاکەی تری درێژییەکیان ١٠ مەترە، و لە سەردەمی ئیسماعیلدا بەو شێوەیە نەبووە، بەڵکو بەرزییەکەی ٩ باڵ بووە، و بە بێ سەقف بووە، و دەرگاکەی بە زەوییەوە نوساوە بووە، لە دوای ئەوە تبع ھاتووە سەقفی بۆ دروستکردووە، پاشان عەبدول موتەلیب دەرگای لە ئاسن بۆ دروست کردووە و بە زێڕ ڕازاندوویەتیەوە، بەمەش یەکەم کەس بووە کەعبە بە ئاڵتون بڕازێنێتەوە.


زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

  • ئەنگکۆر وات پەرستگایەکە لە کەمبۆدیا و بە گەورەترین مۆنەمێنتی ئایینی دادەنرێت لە جیھاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢.٦ ھێکتار.
  • شوێنەکەوتوانی یارسان باوەڕیان بە خودایەکی گەورە و بنچینەیی ھەیە لەگەڵ شەش ھاوشێوەی خودا (واتە ڕۆحی خودا لەو شەش کەسەشدا ھەیە) ھەندێک لەو کەسانەش بە پێی بیر و باوەڕی یارسانیەکان بریتین لە مەسیح، عەلی کوڕی ئەبوتالیب و سوڵتان سەھاک کە ئەوان پێشیان وایە سوڵتان ئیسحاق لە دایکبونەکەشی لە کەسێکی وەک مریەم بووە.

وێنەی ھەڵبژێردراو

پەیکەرێکی بودا کە لە سەدەی ٤ەمی زایینیدا دروستکراوە

کتێبی ئایینی

نووسخەیەکی ئارامی له کتێبی مەزامیری پەیمانی کۆن
نووسخەیەکی ئارامی له کتێبی مەزامیری پەیمانی کۆن

پەیمانی کۆن (بەئینگلیزی: Old Testament، بەعەرەبی: العھد القدیم) گەورەترین بەشی کتێبی پیرۆزە کە ھەموو کتێبەکانی یەھوودییەت لەخۆ دەگرێت بە تەورات و نیڤیئیم و گشتییانەوە. بەپێی کڵێسای کاسۆلیک پەیمانی کۆن پێک دێت لە ٤٦ پەڕتووک کە ھەریەکەیان بە (بەسەرھات) ناو دەبرێن. بەڵام لەلای پڕۆتێستانتەکان تەنھا ٣٩ پەڕتووکیان جێی رەزامەندییە، ئەوانەش ئەو پەڕتووکانەن کە بە عیبری نووسراون و ئەوانەی بە یۆنانی نووسرا بوون ڕەتکرانەوە.

زیاتر...

ژێرپەڕە

ئاھەنگی ئایینی چانتی گریگۆری بۆ ڕێزلێنان لە ھێنری، شێخ و پیاوچاکی فینلاندی

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

چم داوە لە کفر و چم داوە لە دین؟ من ژیرممەیخانە و مەیفرۆشە تەکیە و پیرم
مارەت چییە؟ پرسیم لە جیھان، کەیفە گوتیڕووخۆشی ھەواڵی تۆم و زویری، زویرم
— خەیام بە کوردی ھەژار

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان