دەروازە:ئایین/کتێبە ئایینییەکان
کتێبە ئایینییەکان ١
دەروازە:ئایین/کتێبە ئایینییەکان/١
پەیمانی کۆن (بەئینگلیزی: Old Testament، بەعەرەبی: العھد القدیم) گەورەترین بەشی کتێبی پیرۆزە کە ھەموو کتێبەکانی یەھوودییەت لەخۆ دەگرێت بە تەورات و نیڤیئیم و گشتییانەوە. بەپێی کڵێسای کاسۆلیک پەیمانی کۆن پێک دێت لە ٤٦ پەڕتووک کە ھەریەکەیان بە (بەسەرھات) ناو دەبرێن. بەڵام لەلای پڕۆتێستانتەکان تەنھا ٣٩ پەڕتووکیان جێی رەزامەندییە، ئەوانەش ئەو پەڕتووکانەن کە بە عیبری نووسراون و ئەوانەی بە یۆنانی نووسرا بوون ڕەتکرانەوە.
کتێبە ئایینییەکان ٢
دەروازە:ئایین/کتێبە ئایینییەکان/٢ تەورات (بە ئینگلیزی: Torah، بە عیبری: תּוֹרָה؛ واتا فێرکردن)، وشەی تەورات بە عیبری بەواتای فێرکردن یان ئاراستەدان دێت (وەرگێرانی وشەیی) بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە فێرکاری و ئاراستەدانی یاساییەوە. تەورات ناوی پێنج کتێبی یەکەمی کتێبی پیرۆزی عیبیری (تەناخ) و پەیمانی کۆنە. کتێبی پیرۆز عیبری دابەش دەبێت بۆ سێ بەش، تەورات بەشی یەکەمییەتی، نیڤیئیم (پێغەمبەران) بەشی دووەمییەتی و کیتۆڤیمیش (یان پەڕتووکەکان بەکوردی) بەشی سێیەمییەتی کە بریتییە لە بەشی ئەدەبییاتی یەھوودییەت.
کتێبە ئایینییەکان ٣
دەروازە:ئایین/کتێبە ئایینییەکان/٣
قورئان لە ئیسلامدا بریتییە لە وتە و ڕاسپاردەی خوا کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد، قورئان لە عەرەبیدا لە وشەی (قرء) وەرگیراوە کە بەمانای خوێندنەوە دێت، و بنچینەی ئەویش لە وشەی (القرء) وەرگیراوە کە بە مانای کۆکردنەوە و لە خۆگرتن دێت، و قورئان ئەو ناوەی لێنراوە بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئایەت و سوورەتی زۆر لەخۆدەگرێت و کۆیان دەکاتەوە.
موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە قورئان کتێبی خوایە کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد. لەبەرئەوە لەو باوەڕەدان کە خوێندنەوە و گوێگرتن لێی و کارکردن پێی ھەمووی خواپەرستییە و موسڵمان لە خوا نزیک دەبێتەوە پێی و دڵنیا دەبێت. و زۆربەیان لەو باوەڕەدان کە بناغەی شارستانی و ڕۆشنبیرییەکەیانە.