خوا لە ئیسلامدا

بۆچوونی ئیسلامییەکان لەسەر خوا

خوا لە ئیسلامدا، زاتێکی بێ ھاوتا و دادپەروەرە، نەمرە و ھیچ ھاوەڵ و ھاوبەشێکی نیە، پەرستراوی حەقی ھەموو دروستکراوانە، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە خوا تاک و تەنھایە و جێی ڕاز ونیازە، بەخشندە و میھرەبانە، لە گوناە خۆش دەبێت و گەڕانەوە وەر ئەگرێت و جیاوازی ناکات لە نێوان خەڵکدا تەنھا بە کردەوەی چاک نەبێت. دروستکەری گەردوونە و باڵادەستە بەسەر ھەموو شتێکیا، جیاوازە لە ھەموو دروستکراوانی و دوورە لە پێشبینی بەشەر.... یەکەم بنەمای بیروباوەڕ یان عەقیدەی ئیسلام باوەڕبوونە بە بوونی خوا (ﷲ). کە ئەمەش باوەڕی تەواو ئەگریتەوە بە خوا وەک پەروەردگاری پەرستراوی تاک و بێ ھاوەڵ، و ھەروەھا باوەڕبوون بە ھەموو ناو و سیفەتەکانی خوا کە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەردا ھاتوون.

پایەکانی باوەڕ

باوەڕبوون بە خوا دەستکاری

باوەڕبوون بە خوا یەکەم پایەیە لە پایەکانی باوەڕ وەک پێغەمبەری ئیسلام ڕوونی کردۆتەوە لە وەڵامی پرسیارێکی جوبڕەیلدا لەسەر باوەڕ، فەرموویەتی (باوەڕت بە خوا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی ھەبێت...) [١]

و باوەڕ بە خوا ڕۆحی ئیسلامە، و گرنگنرین پایەی بیروباوەری ڕاستە، و مانای باوەربوون بە خوا ئەوەیە کە موسڵمان باوەری ھەبێت بەوەی کە خوا پەروەردگاری ھەموو بونەوەرە، و ھیچ پەروەردگارێک نیە بێجگە لە ئەو، بەدیھینەری ھەموو بوونەوەرە و بەدیھینەر نیە بێجگە لە ئەو، و خاوەن ڕەھایی تەواوە، و بڕیاردان و خاوەنێتی بە دەستە، و پەرستراوی حەقە و ھاوبەشی نیە، و موسڵمانان لەو باوەرەدان کە خوا خاوەنی ھەموو سیفەتێکی تەواوە، لە کەس نەبووە و کەسی لێ نابێت و هاوبەشی نیە. بەم شێوەیە باوەربوون بە خوا چوار بوار ئەگرێتەوە؛

  • یەکەم/ باوەڕبوون بە بوونی خوا.
  • دووەم/ باوەربوون بە پەروەردگارێتی خوا
  • سێیەم/ باوەربوون بە پەرستراوێتی خوا
  • چوارەم/ باوەڕبوون بە ناو وسیفەتەکانی.

سیفەتەکانی خوا دەستکاری

لە ئیسلامدا، خوا پەرستراوی حەق و تاک و تەنھایە، زانا و بەدیھێنەرە و ڕۆزی دەری ھەموو زیندەوەرانە، بەتوانا و بەخشندە و بە بەزییە لە گوناە خۆش دەبێت و گەڕانەوە وەردەگرێت و لێبوردە و لێخۆشبووە و کار بەجێ و لێزانە و جێی ڕاز و نیازە، ھەروەھا خوا نەوەد و نۆ ناوی ھەیە کە موسڵمانان باوەڕیان پێی ھەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ رواە مسلم