بیروباوەڕی ئیسلامی

بیروباوەڕ، بە عەرەبی (العقیدە) لە چاوگی (عَـقـْـد)ەوە وەرگیراوە، کە لە زمانی عەرەبی بە واتای گرێدان و بەستن دێت، لەمەوە ھەرشتێک لە بیروڕاوبۆچوونەکان کە دڵی مرۆڤی لەسەر ببەسترێت بەجۆرێک پەسندی کات و ئارامی بۆی ھەبێت ئەوترێت عەقیدە، جا ئەم بیروبۆچوونانە ڕاست بن یان ھەڵە،‌ جیاوازی ناکات.

بەڵام لەزاراوەدا عەقیدە بریتیە لە بڕواھێنانێکی تەواو بە بابەتە غەیبیەکان، کە باسەکانیان لە ڕێگای قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر بە ڕێ پێ بردنی پێشینەکانی ئەم نەتەوەیە بەدەست گەیشتون، وەک بڕواھێنان بە خوای تاک و تەنھا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرانی و ڕۆژی دوایی و قەزاوقەدەر، ھەروەھا بڕواھێنان بە ھەموو بابەتەکانی تری پەیوەست بەمانەوە، وەک؛ باسەکانی پەیوەست بە ژیانی ناوگۆر، کە لە ڕواڵەتا بۆ مرۆڤ وون و نادیارن.

سەرەتا دەستکاری

شتێکی ڕوون و ئاشکرایە کە لە سەردەمی پێغەمبەر و ھاوەڵەکانی شتێک نەبووە کە پێی بوترێت (زانستی عەقیدە) ھەروەک زانستە شەرعیەکانی تر، بەڵکو ھاوەڵەکانی پێغەمبەر ئەوەی لەم زانستانەوە مەبەست بووە ڕاستەوخۆ لە قورئان و سوننەتەوە وەریان ئەگرت و لێی تێ ئەگەیشتن، بەڵام دوابەدوای سەردەمی ئەوان و لەبەر چەند ھۆکارێکی تری وەک فراوانبوونی قەوارەی جیهانی ئیسلام، بە تایبەتی بە موسوڵمان بوونی گەلانێکی زۆر، بۆ رێگرتن لە دروستبوونی جیاوازی و ناکۆکی لەسەر بیروباوەڕە بنچینەییەکان، زانایان ھەستان بە ڕووبوڕوونەوەیان و لە ئەنجامدا ئەم زانستە شەرعیانە ھاتنە کایەوە.

ناوەکان دەستکاری

زانستی عەقیدە ھەر لەسەرەتای سەرھەڵدانییەوە تا ئەم سەردەمەش چەند ناوێکی تری ھاومانای بۆ بەکارھێنراوە، لەوانە:

  • زانستی یەکتاپەرستی
  • زانستی ئوسوڵی دیین
  • سوونەت
  • شەریعەت
  • فیقھی گەورە
  • ئیمان

سەرچاوەکانی دەستکاری

عەقیدە لە لای ئەھلی سوننەت و جەماعەت تەنھا دوو سەرچاوەی سەرەکی ھەیە؛

  • قورئان
  • سوونەت؛ مەبەست لەمە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلام ئەکات.

هەروەها ھەندێک جار ئیجماع واتە (کۆبوونەوەی ڕای ھەموو) ئوومەتی وەک سەرچاوەیەک ئەخرێتە پاڵیانەوە.

پایەکانی بیروباوەڕ دەستکاری

پایەکانی بیروباوەڕ لە ئیسلامدا شەشە پایەن؛

  • باوەڕبوون بە خوا
  • باوەڕبوون بە فریشتەکان
  • باوەڕبوون بە کتێبەکان
  • باوەڕبوون بە پێغەمبەرەکان
  • باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی
  • باوەڕبوون بە قەزاو قەدەر

پایەکانی ئیسلام دەستکاری

پایەکانی ئیسلام پێنج پایەن؛

سەرچاوەکان دەستکاری

  • سەرەتایەک بۆ چوونە نێو زانستی عەقیدە، نوسینی؛ خطاب
  • ویکی عەرەبی