مەسیح (بەئینگلیزی: Christ) زاراوەیەکە بەکاردێت بەرامبەر بە وشەی Χριστός (خوێندنەوەکەی: خریتۆس) ی گریکی کە بەواتای کەسی چەورکراو بەڕۆن دێت. ھاوکات وەرگێرانێکە بۆ (מָשִׁיחַ-ماشیح)ی عیبری. زۆربەی جارەکان وشەی مەسیح ئەگەڕێتەوە بۆ یەسووعی ناسڕی.[١]

کۆنترین ھێما بۆ پانتۆکرەیتۆری مەسیح - خەڵوەتگای سەینت کاترین.

مەسیح وەکو کەسایەتییەک و ناوێک لەنێو ھەموو ئایینە ئیبراھیمییەکاندا کەسایەتییەکی گرنگە و سەرەکییە. واتای ناوەکە بەگشتی بریتییە لەو کەسەی کە بە زەیتێکی پیرۆز لەلایەن پەیامبەرێکەوە دەشۆرێتەوە.

ڕوانگەی ئایینەکاندەستکاری

جوولەکەدەستکاری

لەلای جوولەکەکان مەسیح بە پێشەوای چاوەڕوانکراوی بەنی ئیسرائیل دەدانرێت و بڕوایان وایە کە ئەوە رزگاریان دەکات لە ئازار پەرتەوازەیی و دەیان گەڕێنێتەوە بۆ خاکی سەرەکی و نیشتمانیان، بەپێی باوەڕی جوولەکەکان، ھەتا ئێستا ھاتنی مەسیح چاوەڕوانکراوە.

کریستیاندەستکاری

کریستیانەکان پێیان وایە پەیمانی نێو پەیمانی کۆنی پەرتووکی پیرۆز بۆ بەنی ئیسرائیل ھاتووەتە دی بە دەرکەوتن و ھاتنی یەسووعی لەخاچدراو لەپێناو رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە گووناھەکانیان. یەسووع ناسراوتریشە بەناوی مەسیحەوە (بەئینگلیزی: Christ). بەپێی باوەڕی مەسیحییەت، یەسووع خودایە و لەجەستەی مرۆڤدا و پەیمانی ئەویش بریتییە لە پەیمانی نوێ کە کۆتایی دێت بە گەڕانەوەی جارێکی تر.

ئیسلامدەستکاری

لەئیسلامدا، مەسیح عیسای کوڕی مریەمە، لەنێو باوەڕی ئیسلامدا، عیسا پێغەمبەر و بەندەی خودا بووە و خودا بەھەمان نامەی پێغەمبەرانی پێش خۆی بۆ قەومەکەی خۆی ناردووە. بەپێی قورئان عیسا داوای لەو گەلەکردووە کە نێردراوە بۆی کە اللە بپەرستن و ھاوەڵی بۆ پەیدا نەکەن، بۆیە ململانێیان لەگەڵ کرد و بەشێکی زۆر کەمیان باوەڕییان پێ ھێنا و کاتێک ھەوڵیاندا بیکوژن، اللە بەرزی دەکاتەوە بۆ ئاسمان و رۆژێک دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی و ھەموو ئەوانە شوێنی دەکەون کە باوەڕییان بە یەک خودا ھەیە و ھاوەڵی بۆ پەیدا ناکەن.[٢][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی
  2. ^ ویکیپیدیای عەرەبی