ئازادیی سیاسی (بە ئینگلیزی: Political freedom) بریتییە لە ھاتنە مەیدان و ھاوبەشێتی تاک لە کۆمەڵگا بۆ بەڕێوەبردنی وڵات بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان لەڕێی ھەڵبژاردنی نوێنەر. ئازادیی سیاسی یەکێکە لە مەرجەکانی سیستەمی دیموکراسی. چەمکێکی تایبەتی تاکە لە کۆمەڵگادا ماف دەدات بە تاک کە بیروباوەڕی سیاسی بە شێوەیەکی ئازادانە و دوور لە زۆرەملێ و توندوتیژی ھەبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری