ماو تسی تۆنگ هەروەها ناسراوە بە سەرۆک ماو (بە چینی: 毛澤東 / 毛泽东، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٣ – ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦) شۆڕشگێڕێکی کۆمۆنیستی چینی بوو کە بە دامەزرێنەری کۆماری گەلی چین دادەنرێت. ئەو لە دامەزراندنیی ئەو کۆمارە لە ١٩٤٩ تاکوو مردنی لە ساڵی ١٩٧٦ وەک سەرۆکی وڵات کاری کرد. ماو ئایدۆلۆژیای مارکسی-لێنینی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا بیرۆکە و هزرەکانی ئەو، ستراتیژیی سەربازی و زانستی سیاسیی ئەو وەک کۆکراوەیەک بە ماویزم ناسراوە، واتە بە ئایدۆلۆژیایەکی تایبەت.[١]

ماو تسی تۆنگ
毛澤東 لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون毛澤東 لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Shaoshan (ئیمپراتۆریەتیی چینگلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٢ ساڵ ژیاوە)
Zhongnanhai لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMausoleum of Mao Zedong لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Dongshan Senior High School
  • Xiangxiang First Senior High School
  • The First High School of Changsha, Hunan
  • Hunan First Normal University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، شاعیر، نووسەر، فەیلەسووف، مامۆستا، librarian (١٩١٨–١٩١٩)، strategist، political theorist، شۆڕشگێڕانە، calligrapher لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Peking University Library لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانBombard the Headquarters، On Coalition Government، On the People's Democratic Dictatorship، Poetry of Mao Zedong، Quotations from Chairman Mao Tse-tung، Selected works of Mao Zedong، Statement by comrade Mao Zedong, chairman of the Central Committee of the Communist Party of China, in support of the Afro-American struggle against violent repression، Three Old Articles، calligraphy of Mao Zedong لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبحیزبی کۆمۆنیستی چین، Kuomintang لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرLuo Yixiu، Yang Kaihui، He Zizhen، جیانگ چینگ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵMao Anying، Mao Anqing، Mao Anlong، Yang Yuehua، Li Min، Li Na لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Mao Yichang لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Wen Qimei لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانMao Zemin، Mao Zetan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • People's Liberation Army Strategist (1) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەChairman of the Chinese Communist Party (١٩٤٥–١٩٧٦) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقسوپای ڕزگاریخوازی گەلی چین، Chinese Workers’ and Peasants’ Red Army، New Army لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ماو تسی تۆنگ

ماو کوڕی جوتیارێکی سەرکەوتوو بوو لە شاشان، هەرێمی خونان. ئەو هەر لە سەرەتای ژیانییەوە کەسێکی ناسیۆنالیستی چینی و دژە ئیمپریالیزم بوو، هەروەها بە دیاریکراوی کەوتبووە ژێر کاریگەریی شۆڕشی شینهای لە ساڵی ١٩١١ هەروەها بزووتنەوەی ٤ی ئایار لە ١٩١٩.[٢] دواتر کە لە زانکۆی پەکین کاری دەکرد،[٣] ماو بووە کەسێکی مارکسی-لێنینی وە لە ساڵی ١٩٢١ بووە ئەندامی دامەزرێنەری حیزبی کۆمۆنیستی چین دواتر لە ساڵی ١٩٢٧، ڕابەرایەتی ڕاپەڕینی هارڤێستی پایزی کرد. لە دەمی شەڕی ناوخۆییی چین لە نێوان پارتی نەتەوەیی چین (KMT) و حیزبی کۆمۆنیستی چین (CCP)، ماو هاوکاریی لە دامەزراندنی سوپای سووری ڕەنجدەران و کرێکارانی چینی کرد. ماو لە ماوەی ڕاپەڕینی درێژیی چین بووە سەرۆکی حیزبی کۆمۆنیست. دواتر لە ماوەی جەنگی دووەمی چین و ژاپۆن لە ساڵاننی ١٩٣٧-١٩٤٥، هەر دوو حیزبی کۆمۆنیست و نەتەوەیی چین بەشێوەیەکی کاتی بوونە هاوپەیمان لە دژی ژاپۆن، هاوپەیمانییەکە بەردەوامی هەبوو تاوەکوو لە ساڵی ١٩٤٩ ژاپۆن خۆی بەدەستەوەدا لە داگیرکردنی چین. هەر لەو ساڵەدا، ماو لەڕێی هێزەوە شکستی بە حکوومەتەکەی حیزبی نەتەوەیی چین هێنا و بەناچاریی ڕوویانکردە تایوان.

لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩، ماو تسی تۆنگ دامەزراندنی کۆماری گەلی چینی ڕاگەیاند،[٤] کە بووە وڵاتێکی تاک حیزبی و لەلایەن حیزبی کۆمۆنیستی چین کۆنتڕۆڵ و بەڕێوە دەبردرێت. لە ساڵانی دواتر توندی بە دەسەڵاتی ماو دەبیندرا لەڕێی کەمپەینکردن لە دژی خاوەن زەوییەکان، لە ساڵانی ١٩٥٠ بۆ ١٩٥٣ دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ سڕینەوە و بێدەنگکردنی نەیارانی شۆڕش، لەو نێوانەدا دژایەتیکردنی سیاسییە سەرمایەدارەکان و سیاسییەکانی پارتی نەتەوەیی چینی لە خۆگرت، لە پاڵ ئەوانەش بردنەوەی جەنگێکی دەروونی لە دژی کۆریا، هەموو ئەوانە لە ماوەی ساڵانی ١٩٥-١٩٥٨ بوونە هۆی مردنی چەند ملیۆنێک لە خەڵكی چین. ماو ڕۆڵی بەرچاویشی گێڕا لە بە ناوەندیکردنی سیستمی ئابووریی چین. لە ساڵی ١٩٥٤ بەشداربوو لە نووسینەوەی یەکەمین دەستووری کۆماری گەلی چین. لەلایەکی دیکەشەوە، لە داڕشتنی پڕۆگرامی پیشەسازی و دەستپێکردنی پڕۆگرامی وزەی ناوەکی و بۆشایی ئاسمان لە ژێر ناوی (دوو بۆمب، یەک سەتەلایت) بەشداربوو.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Maoism | Definition, Origins, History, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «The May Fourth Movement». Chinese Revolution (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Mao Zedong: Biographical and Political Profile | Asia for Educators | Columbia University». afe.easia.columbia.edu. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ Editors، History com. «Mao Zedong outlines the new Chinese government». HISTORY (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  5. ^ «The day China entered the nuclear age». South China Morning Post (بە ئینگلیزی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.