فەیلەسووف (لە یۆنانییەوە: φιλόσοφος، دەخوێندرێتەوە فیلۆسۆفۆس، واتە "ئەوینداری حیکمەت") کەسێکە تامەزرۆی دۆزینەوەی وەڵام بۆ پرسیارەکانی فەلسەفەیە. ئەفلاتوون تایبەتمەندییەکانی فەیلەسووفی دەستنیشان کردووە: ئەوەی کە ئەوینداری گەڕان بە دوای ڕاستی، جوانی و باشی بێ.

"فەیلەسووفەکە"، بەرھەمی ڕامبراند، ١٦٣٣

بەبڕوای من، فەیلەسوف كەسێكە كە خاوەنی دیدگا و جیهانبینی تایبەت بە خۆیەتی و تیۆرەكانی گرنگیەكی تایبەتی و لۆژیكی ئەوتۆی هەبێت.


پێناسە دەستکاری

ئەو پرسیارە کە ئێستا فەیلەسووف بە کێ دەوترێ، دەکرێ لە زۆر ڕوانگەوە وەڵامی بدرێتەوە. خستنەپاڵی وشەی فەیلەسووف بۆ بیریارە زەبەندەکانی سەردەمانی پێشوو وەکوو ئەفلاتوون، ئەرەستوو و کانت ھیچ دەمەقڕە و قسەوباسێکی لێ ناوەشێتەوە. بەڵام لە سەردەمی ئێستادا، بەکارھێنانی وشەی فەیلەسووف بۆ ھەندێک کەسان ھۆی باس و قسەملانێیە. تەنانەت ھەندێجار کەسی بیریار کە خەڵکی ئاسایی یان قوتابییەکانی یان بیریارانی دیکە وەکوو فەیلەسووف بانگی دەکەن، خۆی دان بەوەدا نانێ کە فەیلەسووفێکە. وەکوو نموونەی بەرچاو دەکرێ ھانا ئارێنت و میشێل فۆکۆ بێنینەوە کە زیاتر خۆیان بە تیۆریزانی سیاسی دەزانی ھەتا فەیلەسووف، یان یۆرگن ھابرماس کە کارە سەرەکییەکانی خۆی زیاتر دەروونناسانە دەبینی ھەتا فەلسەفی.

فەیلەسووفە ناودارەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری