دەیڤد ھیووم
دەیڤد ھیوم (ماوەی ژیان: ٧ی ئایاری ١٧١١ تاکوو ٢٥ی ئابی ١٧٧٦) فەیلەسووف و مێژوونووس و ئابووریزانی سکۆتلاندی بوو، دەیڤد کاریگەر بوو بە جۆن لۆک،[١] ھیووم سەر بە ڕێبازی لیبرالیزمی کۆن بووە.[٢][٣][٤]
ژیان
دەستکاریدیڤید ھیووم فەیلەسوف و ئابووریزان و مێژوو نووسێکی سکۆتلاندی بووە و کەسایەتیەکی گرنگ بووە لە فەلسەفەی ڕۆژاوا و مێژووی ئیسکتلەندا، لە ٢٦ نیسانی ساڵی ١٧١١ لە سکۆتلاند لەدایک بووە، کە تەمەنی گەیشتۆتە ٣ ساڵان باوکی کۆچی دوایی کردووە، ساڵی ١٧٢٢ لەتەمەنی ١١ ساڵیدا پەیوەندی بە قوتابخانەی ئەدنبرەوە کردووە و فەلسەفەی سروشتی خوێندووە، بۆ ماوەیەکی کەم کاری بازرگانێتی کردووە و دواتر وازی لێی ھێناوە.
دیڤید ھیووم سەرەتا وەکو مێژوو نووس ناوبانگی دەرکردووە و وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ مێژووی ئینگلیز پشتیان بە کتێبە بەناوبانگەکەی مێژووی ئینگلتەرا بەستووە، یەکەم فەیلەسوف بووە لە سەدەی نوێدا فەلسەفەی سروشت بڵاوبکاتەوە و ئەوەی ڕەتکردۆتەوە کە مێشکی مرۆڤ کۆپیکراوێکی بچووکی مێشکی خواوەندبێت و پێی وابووە کە جیھان بەدەستی مرۆڤەوەیە و ھەموو ئاینەکانی بە مەسیحیەتیشەوە ڕەتکردۆتەوە.
فەلسەفەکەی ھیووم بڕوای بە بیرکردنەوەی فەلسەفی نەبووە، بەڵام پێی وابووە کە لە دەرئەنجامی شارەزایی زانستێکی نوێ ھێتە ئاراوە و شارەزاییش تەنھا لەرێگای عەقڵەوە دەبێت، ھەروەھا پێی وابووە شارەزایی ھەموو تاکە کەسێک تەنھا لەڕێگای ھەست و عەقڵەوەیە، بڕواشی وابووە کە جیھانێک ھەیە لەدەرەوەی ھەستی مرۆڤەوە. لەنێوان ساڵانی ١٧٦٣ بۆ ١٧٦٦ ھیووم وەکو سکرتێری باڵیۆزخانەی ئینگلیز لەپاریس کاری کردووە و بەناوبانگترین فەیلەسوفە فەرەنسیەکانی ناسیوە، لەساڵی ١٧٦٧ بۆتە یارەدەری یەکێک لەوەزارەتەکانی فەرەنسا، ساڵی ١٧٦٩ گەڕاوەتەوە بۆ ئەدنبەرەی شوێنی لەدایک بوونی لە ئیسکتلەندا و تادوا ژیانی لەوێ ماوەتەوە و لە ٢٥ ئابی ساڵی ١٧٧٦ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 9ی Julyی 2014. Retrieved 2ی Augustی 2013.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archivedate=
(help) ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 2ی Augustی 2013.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ http://www.youtube.com/watch?v=b3u5B-iQRM4
- ^ http://thinkmarkets.wordpress.com/2011/05/07/david-hume-and-friedrich-hayek-classical-liberal-giants/
- ویکیپیدیای عەرەبی
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ئابووریزانی
- دەروازەی سکۆتلاند
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەیڤد ھیووم تێدایە. |