ئیبن باجە بە عەرەبی (ابن باجة) ناوی تەواوی (ئەبوبەکر محەممەد کوڕی یەحیا ئەلساغی)ە. فەیلەسووف، ڕوەکناس، شاعیر، پزیشکی عەرەب و خەڵکی ئەندەلوسە. لە ڕۆژاوا بە (Avempace) ناسراوە.[١][٢][٣]

ئیبن باجە
Ibn Bājja
ناوابن باجة
لەدایکبووننز. 1085
سەرەگۆسا، ھۆزی سەرەگۆسا، ئەندەلووس (لەمڕۆدا Aragon, Zaragoza (province), ئیسپانیا)
مردن١١٣٨(١١٣٨-٠٠-٠٠) (٥٢–٥٣ ساڵ ژیاوە)
Fes, ئیمپڕاتۆرییەتی مورابیت (present-day Fes, Morocco)
نەتەوەئەندەلووسی
بوارەکانئەستێرەناس، فەیلەسووف، پزیشک، فیزیک، شاعیر، زانستخواز
گاریگەربوونئیبن توفەیل، Al-Bitruji, ئیبن ڕوشد، Maimonides

نووسەری کتێبی (کتاب النبات، "کتێبی ڕووەکەکان") بوو کتێبێکی ناسراوی ڕوەکەکان بوو، کە پێناسەی ڕەگەزی ڕوەکەکانی دەکرد.[٤] تیۆرییە فەیلەسووفییەکانی کاریگەری خستە سەر کارەکانی ئیبن ڕوشد زۆربەی نووسین و کتێبەکانی تەواو نەکراون بەھۆی زوو مردنی، زانیارییەکی باشی لەسەر پزیشکی و ماتماتیک و ئەستێرەناسی ھەبوو، بەشدارییە سەرەکییەکانی لە فەلسەفەی ئیسملامی بیرۆکەکەی بوو دەربارەی ڕۆح، کە تەواو ئەویش تەواو نەکرا.

ئیبن باجە لە سەرەدەمی خۆی نەک تەنھا کەسایەتییەکی ناسراو بوو لەبارەی فەلسەفە بەڵکو لەھەردوو بواری مۆسیقا و شیعریشدا ناسراو بوو.[٥] کۆکراوەی شیعرەکانی لە ١٩٥١ دۆزرایەوە ھەرچۆنێک بێت زۆربەی کارەکانی تا ئێستاش نەدۆزراونەتەوە، بەڵام تیۆرییەکانی لە بارەی ئەستێرەناسی و فیزیک لەلایەن مایمۆنیدس و ئیبن ڕوشدەوە پارێزرگاریان لێکراوە، و کاریگەری لەسەر ئەستێرەناس و فیزیکزانەکانی سەردەمی دواتر ھەبووە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلام و سەردەمی ڕێنێسانسی ئەورووپا، لەناویاندا گالیلیۆ گالیلێی[٦]

ژیانی دەستکاری

ئیبن باجە بە تەواوی مێژووی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە بەڵام دەزانرێت کە لە ھەرێمی (ساراگۆستە) لە ئەندەلوس لە دایکبووە. ناوی ڕاستی ئەبوبەکر محەممەد ئەلساغییە. لە ساڵی ١١٣٨ لە فاس کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Avempace".
  2. ^ Grant, Edward (1996). Planets, Stars, and Orbs: The Medieval Cosmos, 1200-1687. CUP Archive. ISBN 978-0-521-56509-7.
  3. ^ Jon Mcginnis, Classical Arabic Philosophy: An Anthology of Sources, p. 266, Hackett Publishing Company, ISBN 0-87220-871-0.
  4. ^ Egerton, Frank N. (2012). "History of Ecological Sciences, Part 43: Plant Physiology, 1800s". Bulletin of the Ecological Society of America. 93 (3): 197–219. doi:10.1890/0012-9623-93.3.197. ISSN 0012-9623.
  5. ^ D. M. Dunlop, "The Dīwān Attributed to Ibn Bājjah (Avempace)", Bulletin of the School of Oriental and African Studies, University of London Vol. 14, No. 3, Studies Presented to Vladimir Minorsky by His Colleagues and Friends (1952), pp. 463
  6. ^ Ernest A. Moody (April 1951). "Galileo and Avempace: The Dynamics of the Leaning Tower Experiment (I)", Journal of the History of Ideas 12 (2), p. 163-193.