بەخێربێن

مەغریب، بە فەرمی شانشینی مەغریب (بە عەرەبی: المملکة المغربیة) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ڕەباتە. لە سەدەی یەکەمی پێش زایین، بەربەرەکان شانشینێکیان لە کەناراوەکانی دەریای ناوین دامەزراند، کە بە شانشینی مۆریس ناسرابوو، لە پێوەندی لەگەڵ وشەی ماورۆس ( بە یۆنانی : Μαύρος)، کە بە واتای ڕەش دێت. ئەم شانشیینە ساڵی ٤٠ دابەش بوو بەسەر تانجەری مۆریتانیا لە باکووری مەغریب و مۆریتانیای قەیسەری لە باکووری جەزائیر، ئێستا ئەم ناوە بۆ کۆماری ئیسلامی مۆریتانیا بەکاردەھێنرێت. دواتر ئەم وڵاتە بە عەرەبی بە مەغریبی ئەقسا ناونرا چونکە خەڵکی جیهانی کۆن پێیان وابوو خۆر لە ژاپۆنەوە هەڵدێت ( بە زمانی چینی نیهۆن: شوێنی خۆرهەڵاتن ) و لە شانشینی مەغریب ئاوا دەبێت ( بە عەرەبی بەناوی المغریب واتە: شوێنی خۆرئاوابوون ). لە کاتێکدا وڵاتەکە ناوەکەی بە زمانە ئەورووپییەکان لە وشەی لاتینی Morroch ( بە لاتینی : Morroch) وەرگرتووە، کە وەرگێڕانی ناوی Marrakesh.


ھەنووکە ٢٨ وتار لە دەروازەی مەغریبدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب (بە عەرەبی: منتخب المغرب لکرة القدم) و (بە بەربەری: ⵜⴰⵔⴰⴱⴱⵓⵓⵜ ⴰⵏⴰⵎⵓⵔ ⵏ ⵍⵎⵖⵔⵉⴱ) ھەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری مەغریبە و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی مەغریبە و سەرپەرشتی دەکرێت، مێژووی دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٨. یەکەمین یاری ھەڵبژاردەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧ بووە لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کە یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ ھەرلایەک یەکسانبوو و گەورەترین بردنەوەش بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عەرەبستانی سعوودی بووە کە لە ٦ی ئەیلوولی ١٩٦١ بووە بە ئەنجامی ١٣ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ بووە، و لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ یش گەورەترین شکستی تۆش کردووە ئەوکات بە ٦ گۆڵ بێبەرامبەر لە گەل ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھەنگاریا دۆرا. دوای گەیشتنیان بە قۆناغی چوارگۆشەی زێرین لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، بووە یەکەم ھەڵبژاردەی عەرەبی و ئەفریقی لە مێژوودا بگەنە ئەم قۆناغە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

گرووپێکی مۆسیقا لە وڵاتی مەغریب

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

ئامینە بوعیاش (بە عەرەبی: أمينة بوعياش‎؛ لە دایکبووی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٧) کەسایەتی ژنە چالاکوانی مافەکای مرۆڤی مەغریبییە. ئەو لەوەتەی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، ووەتە سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی مافەکانی مرۆڤ مەغریب. بەهۆی کارەکانییەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ هیچ زیندانییەکی سیاسیی لە مەغریب نەما.

ئامینە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ناوخۆی وڵاتەکەی ناوبانگی دەکرد، ئەمەش کاتێک بوو کە بووە یەکەم ژن ببێتە سەرۆکی ڕێکخراوێکی ناحکومی لە مەغریب. وەک سەرۆکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە مەغریب (OMDH)، ئامینە کار لەسەر ماف و پرسەکانی ئەشکەنجە، پەنابەران، کۆچەران، ژنان و ئەو تاکانەی کە سزای لەسێدارە دانیان بۆ دەرکرا بوو دەکرد

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان